
له‌وه‌تی سلێمانی هه‌یه به‌ر ده‌ركی سه‌را هه‌ر ئه‌و ناوه‌ی هه‌بووه و ئه‌و ناوه‌ش هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك ده‌لاله‌ت و مانا و مه‌غزای تایبه‌تی خۆیه‌تی، كه ئه‌و ناوه له یاده‌وه‌ریی خه‌ڵكی شار و نه‌وه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی شاردا به شێوه‌یه‌ك جێی خۆی كردۆته‌وه كه به‌هیچ كلۆجێك لێی جیا نابێته‌وه.كه‌چی به‌داخه‌وه خۆپیشانده‌رانی سلێمانی (یان هه‌ندێك له و که‌سانه‌ی که له‌به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێکی تایبه‌تی کارده‌که‌ن) ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له به‌ر ده‌ركی سه‌را پرۆسه‌ی خۆپیشاندان به‌ڕێوه ده‌به‌ن ناوی ئه‌و شوێنه‌یان بۆ "مه‌یدانی ئازادی – ساحه التحریر" گۆڕیوه، جارێ وشه‌ی مه‌یدان هه‌ر كوردی نییه و پێویستیش ناكات ئه‌و ناوه ره‌سه‌نه‌ی خۆی بۆ ناوی ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی میسر بگۆڕین، ئایا میسرییه‌كان له كاتی خۆپیشاندانه‌كانیان بۆ گۆڕینی ریژێم ناوی گۆڕه‌پانه‌كه‌یان بۆ شانزێ لیزێ یان هه‌ر ناوێكی تر گۆڕی، ئایا ناوی شۆڕشه‌كه‌یان بۆ شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر یان شۆڕشی سوور گۆڕی؟ ئه‌ی كه‌واته ئێمه بۆچی ناوی جێگه‌یه‌كی مێژووی كه تاكه جێگه‌شه وه‌ك ره‌مزی خه‌بات و به‌رگریی كورد و شاره‌كه ماوه‌ته‌وه بگۆڕین بۆ ناوی گۆڕه‌پانی وڵاتێكی عه‌ره‌بی. جێگه‌یه‌ک که سه‌دان ناودار و شۆڕشگێر و له‌خۆبردو له‌وێدا گیانیان به‌خشیوه. له‌بیران چوو کاتێک به خۆفرۆشانیان وت( چه‌پکێک له گوڵی باخچه‌که‌ی سه‌را که به خوێناوی میلله‌ت ئاودرا ....هتد – هیوادارم که دڵسۆزان و مێژوونووسانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی له‌م که‌سانه بێنه وه‌ڵام و پێیان بڵێن بڤه‌یه هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت مێژووی پڕ سه‌روه‌ی به‌رده‌رکی سه‌را بسڕێته‌و و گه‌وجێک له خۆیه ناو ببه‌خشێته‌وه) ... ئایا دوای ئێمه خه‌ڵكی وڵاتێكی تر هه‌یه ناوی جێگه‌ی خۆپیشاندانی خۆی بگۆڕێت بۆ به‌ر ده‌ركی سه‌را؟.ئه‌گه‌ر نییه ئه‌وا داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین كه پارێزگاریی له ناوی ره‌سه‌نی به‌ر ده‌ركی سه‌را بكه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن به‌هیچ كه‌س بۆ له‌مه‌ودوا به مه‌یدانی ئازادی ناوی ببات.
له‌گه‌ڵ سڵاو و رێزی كوردستان نێت بۆ خۆپیشانده‌رانی به‌ر ده‌ركی سه‌رای سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
