میله‌تی کورد تاکو ئه‌مرۆ وه‌کو هه‌موومان ده‌زانین خاون وه‌ڵاتێکی سنوور دیاریکار و ده‌ستوورێکی سه‌ربه‌خۆ نیه، تاکه باوه‌شی ئێمه باشووره، که هه‌موومان شانازی پێوه ده‌که‌ین و هه‌موومانی له باوه‌شی خۆیدا کۆ کردۆته‌وه. ئه‌م شانازیه و ئه‌م باوه‌شه و ئه‌م ماڵه وه‌ک هه‌موو تاکێکی کورد ده‌زانێت که شۆرش و فیداکاری زۆری بۆ دراوه، ئه‌م ماڵه‌ی هه‌مانه به خوێنی شه‌هیدان بناغه‌که‌ی داندراوه با به ده‌ستی خۆمان و دووژمنی بۆ نه‌هێنین دووباره وێرانی بکه‌ینه‌وه.
ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ماڵین، خانه‌واده‌یه‌کی بێ سه‌رپه‌رستین، ئه‌و ماڵه‌ی ئێمه له ده‌ستی بێگانه‌دایه، سه‌رپه‌رستی کردنی ئێمه له ده‌ستی به‌غدا دا، تاران، ئیسته‌مبوول و دیمه‌شق دایه، بۆیه ئه‌و به‌رده‌ی هه‌ڵتان گرتوه چۆکی خۆمانی پێ ده‌شکێت و خۆمانی پێ ده‌دۆڕێنین.
ساڵانێکی زۆر که‌مه شه‌ڕی ناوه‌خۆی هه‌رێم کوژاوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌ترسم داگیرسێته‌وه. ڕاسته هه‌رێمی ئێمه گه‌نده‌ڵی تیادا ده‌کرێت و ناحه‌داڵه‌تی تیادا ڕوو ده‌دات، نه‌ک ته‌نیا دژی مرۆڤه‌کان به‌ڵکو دژی ئاژه‌ڵیش. وه‌ڵاته نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان مافی ئاژه‌ڵیان هه‌یه و هیچ تاکێک بۆی نیه مافی ئاژه‌ڵ پێ شێل بکات، به دڵنیایه‌وه میله‌تی ئێمه‌ش پێشێل کردنی مافه‌کانیان قه‌بوڵ ناکه‌ن. ئه‌وه واقیحه‌ته و که‌س ناتوانێت چاو داپۆشی لێ بکات. به‌ڵام خه‌ڵکینه، ئه‌ی میله‌تی من، من له ئێوه ده‌پرسم، سه‌رتا سه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستم بۆ بگه‌ڕێن و یه‌ک وه‌ڵاتم بۆ ده‌ست نیشان بکه‌ن که گه‌نده‌ڵی و ناحه‌داڵه‌تی و پێشێل کردنی مافی مرۆڤی دیادا ڕوو نه‌دات؟ تاکه وه‌ڵاتم بۆ بدۆزنه‌وه له‌م هه‌رێمه دا، که گه‌نده‌ڵ و ماف خۆر نه‌بێت؟
میله‌تی کورد برسیه، تینوه، بیرسی و تینوو به مانای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و ڕه‌وایی و یه‌کسانی. به‌ڵام ئه‌ی کوردینه ئێمه وه‌ڵاتمان نیه تاکو داوای ئه‌و ئازادیانه بکه‌ین. ئه‌گه‌ر میله‌ت ئازادی ده‌وێت با بڕۆینه به‌ر ده‌م پارڵمانی عێراق له به‌غدا نه‌ک سڵێمانی. ده‌ستوور دانان و یاسادانان و ئازادی میه‌لتی هه‌رێمی کوردستنا له ده‌ست به‌غدا دایه نه‌ک هه‌وڵیر و سڵێمانی، ئێمه تا ئه‌مرۆ ده‌ستوورمان له ده‌ست به‌غدا دایه، ئه‌گه‌ر ئازادیمان بوێت ده‌بێت له به‌غدا داوای بکه‌ین. ئه‌گه‌ر ئێمه بمان هه‌وێت گه‌نده‌ڵ نه‌بین ده‌بێت خۆمان له به‌غدا جیا بکه‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر مرۆڤی ئازادی خواز بین با له به‌غدا هێرشی ئازادی بکین، بۆ سڵێمانی؟
هه‌رێمی کوردستان مسر نیه، تونس و یێمه‌ن و لیبیا نیه. ئێمه بێ سه‌ربه‌ره‌ستین و بێ ماڵێن. ئه‌و ئاوه‌دانیه‌ی له هه‌رێمی کوردستان هه‌یه قاهیره به خۆیه‌وه نه‌بینیوه، ئه‌و ئازادیه‌ی له هه‌رێم هه‌یه مسر به خۆیه‌وه نه‌بینیوه. ئپێش لاچوونی موباره‌ک وه دڵنیام ئه‌مڕۆش خانوبه‌ره‌کان و شه‌قامه‌کانی قاهیره هه‌موو خۆل و زبڵ و ئالۆزیی و بێ یاسایین. ئه‌و شه‌قامه‌ی ماڵێ موباره‌کی لێیه‌ه زبڵ و ناشیاویی و ئالۆزی هیچم نه‌بینی، هه‌ولێر له چاو قاهیره به‌هه‌شته، که‌چی ئێمه قه‌دری نازانین، سڵێمانی له چاو قاهیره به‌هه‌شته که‌چی جوانیه‌که‌ی نابینین. هه‌رێمی ئێمه ساوایه، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به قاهیره، که سێیه‌مین شاره بۆ گه‌وره‌یی له جیهاندا، زۆر پێشکه‌وتوتره له ژینگه پارێزیی و له نوێبوونه‌وه دا و یاسا دا. ئه‌گه‌ر میله‌ت ئازادیتان ده‌وێت ئه‌م هه‌له به هه‌ڵه له به‌ین مه‌به‌ن. ئه‌گه‌ر میله‌تی کورد داوای ڕه‌وایی ماف و حه‌ق ده‌کات با یه‌که‌م جار داوای سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ین، نه‌ک شه‌ڕی ناوه‌خۆ و خۆ خواردنه‌وه. هه‌له‌که له باره بۆ داوای سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام میله‌ت به‌ردێکی هه‌ڵگرتوه خه‌ریکه چۆکی خۆی پێده‌شکێنیت. من گه‌نجێکم، که ئاواتمه میله‌تی من و هاوڵاتی هه‌رێم ئازاد ترین هاوڵاتی بن و هه‌موو مافێکیان پارێزراو بێت، به‌ڵام له ده‌ستی کێ دایه؟ چاره ئێمه له ده‌ستی به‌غدا دایه. ئه‌گه‌ر بمان هه‌وێت چاره‌ی خۆمان له ده‌ست خۆمان و سیاسه‌ت مه‌دارانی هه‌رێم دا بێت داوای سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ن و با جیهان گوێی له بوونی کورد هه‌بێت، با نیشان بده‌ین ئێمه مه‌ردین و کوردین، ئێمه خوێنی خۆمان ناخۆین. به‌ڵام دووباره حه‌ف و به داخه‌وه که ئێمه دووباره هه‌ڵه‌ی مێژوو دووباره ده‌که‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵ دووژمن داده‌نیشین و هاوشانی دووژمنین بۆ جارێکی تر. به‌داخه‌وه بۆ جارێکی تر خه‌ریکه ئێران دێت و خوێنمان ده‌خوات و خۆمان ده‌خینه به‌ر ده‌ستی دووژمن. من ئاواتمه کورد له هه‌ڵه ده‌رسی وه‌ربگرتایه، به‌ڵام وا دیار نیه. ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌ڕۆ ده‌ینینین و ده‌یبیستین ته‌نیا خۆمان به خوێنی خۆمان فێر بووینه و توونی خوێنی یه‌کترین. کێشه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێم و ده‌نگه ده‌نگ له‌سه‌ر حه‌داڵه‌تی و ئازادی و ماف و گه‌نده‌ڵی نیه کوردینه، کێشه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی من له سه‌ر کورسیه. دووباره شه‌ڕ له سه‌ر کورسیه؟ شه‌ڕه کورسی تاکه‌ی خوشکینه، براینه!
دوێنێ له کوڕه کوردێکی له دایک بووی دانیمارکم بیست، بیستم کورد پێویستی به هیتله‌رێکه که کورد وه‌خه‌به‌ر بێنێت، چونکه میله‌تی کورد خه‌وتوه! کوڕه کوردێکی ته‌مه‌ن 15 ساڵان له دایک بووی وه‌ڵاتی دانیمارک، که به خه‌ون وه‌ڵاته‌که‌ی خۆیی نه‌دیوه، خه‌مخۆری کێشه‌کانیه‌تی و سیاسیانه بیر له کێسه و چاره‌سه‌ری کاورد ده‌کات. منداڵێک له مێژوو فێری ده‌رس بووه، منداڵیک خه‌فه‌ت بۆ هه‌رێمی کوه‌ردستان ده‌خوات، به‌ڵام وا پێ ده‌چێت خه‌ڵکانێک بیریان چوبێت ئێران و سه‌دامی عێراق چی پێمان کرد. به‌ڵێ ڕاسته، ئێمه‌ی کورد هیتله‌رێکمان پێویسته. به‌ڕاستی قسه‌ی ئه‌و کوڕه له زێر و ئه‌ڵماس به نرختر و جوانتر بوو. منیش ئه‌مڕۆ له سه‌ر قسه‌ی ئه‌و گه‌نجه کورده‌م و ده‌ڵیم کورد پێویستی به هیتله‌رێکه که میله‌ت وه ئاگا بێنێت و فێریان بکات کورد چی پێویسته، هیتله‌رێک که ده‌رس به کوڕ و کچی کورد بدات، که به‌ڵێ ئێمه ئازادی نه‌ته‌وایه‌تیمان ده‌وێت، ئازادی یه‌کسانی و سنوورمان ده‌وێت. ئێمه پێویستیمان به شه‌ره كورسی نیه، پێویستیمان به هیتله‌رێکه که کورد له خه‌و ڕاپه‌ڕێنێت و فێری بکات کێشه‌ی کورد چیه! کورد و کوه‌ردستان پێویستی به هیتله‌رێکی کورده که دووژمن و هاوڕێکانمان له یه‌کتری جیا بکاته‌وه. هیتله‌رێکی کورد که کورد په‌روه‌ری و کورد فرۆشی جیا بکاته‌وه.
نوسینی; باریکان ئیسماعیلی، قوتابی کۆمه‌ڵناسی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
