لە ناخەوە ئەسوتێم
بۆ ڕێژوانەکان
بۆ سلێمانیە بریندارەکەم
کە خەڵتانی خوێن کران
ئای که ڕۆژگارێک سهخته بۆ ڕێژوانه یاخیبووهکانی سهرشهقام
ویستم بزانم پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ چەند دڵۆپ خوێنی تر لە سنگی لاوانی شارەکەم ڕژا
، چەند دڵۆپی تر زیاد بو بۆ َدەریا هەڵچوەکەى نیشتمان ویستم بدوێم لهگهڵ هاوڕێیەکی دوورە وڵاتم بزانم لەسەر کوشتوبڕەکانی بەردەرکی سەرا چی ئهڵێت چونکە لاى ئەوان کارەبا هەیە ئەتوانێت بزانێت چ ڕووئەدات بەهۆی میدیاکانەوە کە ڕاستگۆتر لە میدیاکانی کو ردستان ڕوماڵی ڕوداوەکان ئەکەن,
ئاخر خۆ لەشارەکەم کە شەقامەکانی سوربون لە خوێنا میدیایەک بیەوێ ڕوداوەکانمان نیشان بدات هێرشی چەکدارى ئەکرێتە سەرو ئەسوتێنرێت، شتێکی نامۆ نیە لێڕاهاتوین ئەگەر ڕاستیمان وت، بە ئاوازێک دواین کە لەگەڵ ڕیتمی حیزب گونجاو نەبوو، لەگەڵ بەرژەوەندیە باڵا کانیان ناهاتەوە یەک، دەستڕێژى گوللە و زمان بڕین و دەست شکاندن و سوکایەتی پێکردن و لەخاچدانی رۆح و تیرۆر کردنی وشەکان و لەسێدارەدانی هۆنراوە ساواکان، بە سەهۆڵکردنی بیرکردنەوە و ژەنگ پێهێنانى ...
چەندانی تر لەو کردەوانە چاوەڕوانمان ئەکات نامۆ نیە نا نا
ویستم کێشەکانی زانکۆم بگەیەنمە هاوڕێکەم ویستم لەگەڵ هەستی هاوڕێیەتی ئەودا ئەسرین بڕێژمە ناو دەستەکانی بەڵکو ئەو دڵۆپی ئەسرینانە وەک مرواری بکاتە ملوانکە وتم بەڵکو بتوانێت ئەو ملوانکەیە کە کۆکراوەی فرمێسکی هەموو لاوانی وڵاتە بە خوێن و فیشەک تەنراوەکەمە بگەیەنێتە ڕای گشتی، چونکە ڕاى گشتی ئێمە بە مۆرفینی حیزبەکان ئاڵودەیە و ناتوانێت لە فرمێسکی تێکەڵ بە خوێنی ئێمە تێبگات .
پاش چەندان کاتژمێر لە چاوەڕوانی بۆ تەزوویەک کارەبا لەسەدەی بیست و یەکدا لەبەر ڕوشنایی مۆمێک کە لەم ساتەدا وا ئەکوژێتەوە فرمێسکەکەنم کردە ژورێکی تاریکی بێ پەنجەرەى یادەوەریەکانەوە چونکە نەمتوانی بە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی پێی ڕابگەیەنم ئازارى دڵو سوتانی ڕۆحە لەخاچ دراوەکان خۆ لای ئێمە ئامرازەکانی پەیوەندی لەژێر چاودێری حزبدایە گەر بێتو بە هۆکارێک ئەو ئەسرینە خوێناویانە بێنەدەرەوە لە ژورە کلیل دراوەکانی بیرەوەر ئەوە بێگومان ئەکەوینە بەر ڕەحمەتی کوللەى حزبیەکان
بۆیه هاوڕێکهم ببوره
شارهکهی زامارم ببوره
ژوان جهمال
21,2,2011
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
