کۆتایی ساڵی 1986، یان سه‌ره‌تاکانی ساڵی دواتری بوو، له پشویه‌کی خۆم دا چوبوم بۆ بناری (پیره‌مه‌گرون) له دێی (یاڵانقۆز) دیداری دایکمم کردبوو، زۆر ده‌مێک بوو نه‌م دی بوو، ئیتر ئه‌وه‌ش له‌ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیم دا یه‌که‌م دیدار‌و دوادیدارم بوو بۆ بینی که‌س و کار‌و نزیکی خۆم.
به سێ رۆژ له مقه‌ڕه‌که‌ی خۆمه‌وه گه‌یشتبومه ئه‌وێ و ته‌نهاتاقی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژیک توانیم دیداری دایکمی تیا بکه‌م و له گه‌ڕانه‌وه‌م دا له‌دێ (زێوێ) رۆژێکی تر مابومه‌وه، دواتر به یه‌ک ووچان هه‌ورازی چیای پیره‌مه‌گرونم بڕی بوو بۆ دیوی (دۆڵه‌ڕوت) و. بۆ شه‌وێک، له دێی (قزله‌ر) لام دابوو.
له‌وێ له مقه‌ڕی که‌رتێک لام دابوو (عومه‌ر پاڵه‌وان) ئامرکه‌رت و جێگره‌که‌شی (سه‌رکه‌وت) بو. دیار بوو تازه‌ئه‌و که‌رته پێکهێنانه‌وه‌ی بۆ کرابو، چونکه عومه‌رو سه‌رکه‌وت من زۆر نه‌بوو به‌پێشمه‌رگه‌ی ساده له‌دو شوێنی جیادا ناسی بومن، وا ئێستا بونه‌ته به‌رپرس له‌تیپی 47 پیره‌مه‌گرون دا، بڕیارم دا بۆ ووچانێکی یه‌ک رۆژیش له‌وێ بمێنمه‌وه، تا بۆ به‌یانی به‌که‌ڵکی (قزله‌ر) له ڕیزه‌چیای (چه‌رماوه‌ند) ه‌وه، ئاودیو ببم بۆ دێی (چۆخماخ) و له‌وێشه‌وه بۆ دێ ی (مالومه) که مقه‌ڕه‌که‌ی خۆم له‌وێدا بوو، له بناری ریزه چیای (ژیلوان) به رامبه‌ر به‌چیای (ئاسنگه‌ران) له‌وێدا خه‌ڵکی مالومه‌ی له دێ یه بنه‌ره‌تیه که‌دا نه‌مابوون و خه‌ڵکه‌که‌ی هاتبونه بناری (کلکه‌ڕێوی) له دوابه‌شی ئه‌و زنجیره چیایه نزیک مقه‌ره‌که‌ی ئێمه کۆڵیت و خانوی قایمه‌یان بنیات نابوو بۆ خۆ قایم کردن له‌ترسی بۆردومان و مردن. له‌سه‌ر زنه‌و ئاوێکی ئه‌و بناره ئاوه‌دانی دروست بوو بوو، مۆڵه‌تی پشوه‌که‌م دوو ڕۆژێکی به به‌ره‌وه مابوو بۆگه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ئه‌وێ.
له‌مقه‌ره‌که قه‌ره‌باڵغی و جدیاتی تازه ته‌شکیلی پێوه‌دیار بوو، پێشمه‌رگه‌یه‌کی عه‌ره‌بی ڕه‌ش پێستیان تیادا بوو ناوی ئه‌سڵی (موسه‌نا) بوو، خه‌ڵکی خواروی عێراق بوو، به (ئازاده ره‌ش) یان (ئازادعه‌ره‌ب) ده‌ناسراو، به‌کوردیه‌کی پاراو ده‌دوا، به‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی تر زۆر سه‌ریان ده‌کرده سه‌رو، ده‌ره‌قه‌تیان ده‌هات و فریای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌مویان ده‌که‌وت، دیار بوو قسه خۆش و قۆشمه‌بوو.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میوان بوم، له و شه‌وه دا بۆ کاتی نوستن، له پاڵ دیوار‌و به‌نزیک زۆپاکه وه‌بووم، به‌حساب جێ خه‌وێکی باشم بۆ دانرابوو. له‌ودیو زۆپاکه‌وه بۆ به‌ری ده‌رگاکه (ئازاد عه‌ره‌ب) جێگه‌ی خه‌وی ساز کرد بوو، له‌و ماوه‌یه‌دا بوار نه‌بوو به‌تایبه‌ت بیناسم.
له نیوه‌شه‌ودا پێشمه‌رگه‌یه‌کی لاواز‌و سه‌رمابرده‌ڵه سه‌ره‌ی ئێشک گری بوو، هه‌ر که‌خۆی له‌ده‌ره‌وه سه‌رما زۆری بۆ ده‌هێنا، ده‌هاته ژورێ کۆته‌ره، یان پارچه دارێکی ته‌وراس بڕی، ده‌نا به زۆپاکه‌وه. ئیتر زۆپای به‌ره به‌ره گه‌رم بوو. گه‌رمای سه‌ره‌تا بێداری کرد بوم، ده‌ستم له‌خه‌و شت بوو. ئه‌و باره به‌رده‌وام بوو تا پیره زۆپای خسته لرفه کردن.
له بێداری و له‌زویه‌که‌وه حاڵی ئه‌و پێشمه‌رگه ئێشک گره بوو بووه بابه‌تی چاودێریم، ده‌مزانی چی ڕوده‌دات. چونکه خۆم میوان بووم بواری ئه‌وه‌م نه‌بوو ڕیگری له کاری ئه‌و بکه‌م، دواتریش حاڵی سه‌رمابرده‌ڵه‌یی و لاوازیه‌که ی شوێنی به‌زه‌ییم بوو.
به‌ڵام ده‌مزانی ئه‌و دار پێوه‌نانه چی ده‌قه‌ومێنێ، ده‌مزانی به‌ره‌به‌ره گه‌رمی و لرفه‌ی زۆپا ڕه‌ش، هه‌مو پێشمه‌رگه‌کانی تر، به‌رودوا هه‌ڵده‌ستێنێ. بۆ یه‌که‌م جار ئه‌وانه‌ی نزیکن له‌زۆپاکه‌وه، له‌وانه (موسه‌نا) بوو له‌به‌ر ڕۆشنایی ئاگری چاوی زۆپاکه که‌ڕوه‌و ئه‌و بو، جگه له کزه رۆشنایی دیوارکۆی ته‌نیشت په‌نجه‌ره ده‌لاقه‌یی ژوره‌که، ده‌متوانی له‌و به‌ره‌وه شه‌وقی ته‌ڕی ئاره‌ق چێنی ناوچه‌وان و لاملی ببینم، به‌تایبه‌ت ڕه‌ش پێست زۆر ئاره‌قیان پێوه دیاره.
بۆ تاوێک، بیرم له‌و عه‌ره‌به ته‌نیایه ده‌کرده‌وه، به‌راوردم ده‌کرد به‌خۆم. من به‌و جۆره دوو ڕیزه شاخ، به دوسه‌ره ده‌بڕم بۆ بینی که‌سێکم، به‌تایبه‌ت (پیره‌مه‌گرون) ئه‌وه‌نده به‌رزه له‌دنیای زه‌مینیت داده‌بڕێت و نزیک به‌خواو فریشته‌کان ده‌بیته‌وه، دابڕاو ده‌بیت له ده‌نگی زه‌مینی، ئیتر ئه‌گه‌ر به‌هه‌ست گوێ ڕادێری، ڕه‌نگبێ ده‌نگی ئاسمان و جریوه‌ی ئه‌وان بیستیت، به‌وانه‌شه‌وه هێشتا من به‌ختیار ترێکم له‌و ڕه‌شپێسته باشوری یه، که‌هیچ ئومێدی دیدار‌و هه‌واڵی خوێش و خزمی خۆی نیه.
چه‌نجارێک ته‌پ و تلی دا‌و، جارێکی تر به‌ده‌م خه‌وه‌وه فالینه جه‌رسی یه سوپایی یه‌که‌ی به نێوه خه‌واڵویی له‌به‌ر خۆی داماڵی، سودی نه‌بوو. دیسان به‌ده م خه‌وه وه توێ ی جله‌کانی تری به‌رو دوا داماڵی تا گه‌یشت به‌وه‌ی له‌ناو قه‌د به‌ره‌ژووری قۆتی کرد بوو، هه‌ندێک به‌و جۆره له‌ژێر به‌تانیه کۆنه‌که‌ی دا مات بوو، به‌ڵام له‌پڕ وه‌کو یاریزانی تۆپی پێ به (مقه‌سته شه‌ق) ـ ده‌بڵ کیکین ـ هه‌ردوو لاقی به‌توندی به‌ره‌و ژور شه‌قاودا و به‌تانیه شڕه‌ی له‌سه‌رخۆی فڕاند به‌ئاسمان دا، له‌به‌ر خۆیه‌وه به عه‌ره‌بیه دایکزمانیه‌که‌ی گوتی:
(سوتام، مردم، وای چه‌ند گه‌رمه)
دیمه‌نه‌که‌ی به‌جۆرێک بوو، پێکه‌نینی منی پژاند، پاش خه‌به‌ر بونه‌وه‌ی و خۆهه‌ڵکڕاندنی، ئیتر وه‌کو من بێ ئومێد بوو بوو له خه‌و، وه‌ک من له چاوه‌ڕوانییه‌کی تایبه‌تی خۆی دابوو. من له‌به‌ر ئه‌و، ده‌مویست خۆم له پێکه‌نین بگرمه‌وه، بێ فایده بوو، به‌ڵام ئه‌و به‌وه‌ی نه‌ده‌زانی من له‌چه‌نده وه خه‌به‌رم، پێکه‌نیکه‌ی منی پێ ناوازه بوو، ناوی منی نه‌ده‌زانی، بۆیه به زه‌رده خه نه‌وه گوتی:
(مامۆستا پێ ده‌که‌نیت، دیاره دڵت خۆشه)
له گه‌ڵ ناگوزوری خه‌وزڕانی ئه‌و، هه‌ستی خه‌جاڵه‌تی بێ گوزارشی من دا، هێشتا له قه‌فه‌زی سینه‌م دا چۆله‌که‌ی پێکه‌نینێک له‌باڵه‌ته‌په و په‌رواز دا بو بۆ ده‌رچون و ڕه‌ها بوون.
{من باوه‌ڕم وایه تاکی هه‌ر میله‌تێک، وه‌کو جیاوازی زمانه‌کان، جۆرێک جوڵه وزمانی لاشه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، ئه‌و جوڵه‌و هه‌ڵبه‌زینه‌وه‌یه‌ی (ئازاد) یش، جوڵه‌یه‌کی زۆر عه‌ره‌بیانه بوو، لای من پارادۆکسێکی له‌و دونیا ته‌نیایی و مه‌رگباره کوردیه‌ی من دا خوڵقاند بوو، ئه‌وه بۆ من مایه‌ی پێکه‌نینێک، نه‌م ده‌زانی چۆن هۆکاری له کوردێک بگه‌یه‌نم، نه‌خوازا له (موسه‌نا) ی عه‌ره‌ب. }
باش بوو ئه‌وه‌ی له‌و باره گواستمیه‌وه، سه‌رنجی زیادم بۆ سه‌ر ئه‌و پارچه میتاڵه‌زه‌رده‌ی به‌ناڕێکی هێنده‌ی چاره‌که لیره‌یه‌ک ده‌بوو، به کشته‌کێکی چه‌رمی، وه‌کو ملبه‌ند به‌ملی یه‌وه بوو.
ئه‌و دواترله ساڵی به‌رده‌م دا شه‌هید بوو. کوردستانیش له ساڵی 1988 به‌کرده‌ی ئه‌نفال کاول وێران بوو. شه‌وانه وه‌کو چاوی کوێر تاقه یه‌ک فانوس ڕۆشن له‌و شوینه باسکراوانه‌دا نه‌ما، هه‌موو به ئاواره‌یی که‌وتینه دیوی ئێران، مه‌رگی ته‌نیایی و گۆڕی غه‌ریبی ئه‌و بوو به سه‌ربودی گێڕانه‌وه‌ی خه‌مباری هاوڕێکانی.
ڕۆژگار هات وچو، پاش ساڵانێک له ڕۆژگاری دوای ڕاپه‌ڕین ملوانکه‌که‌م له‌ملی براده‌رێکی دا بینیه‌وه.
له‌و کاته‌دا نزیک تر بینیمه‌وه، توڕه نوسراویكی له‌سه‌ربوو به‌عه‌ره‌بی نه کرا بزانم چی گوزاره‌یه‌ک ده‌به‌خشێت.
( (ئاه، ئه‌وه ملبه‌نده ته‌ڵایی که‌ی ئازاد عه‌ره‌به) )
ئه‌و براده‌ره ڕۆژێک هاوسه‌نگه‌ری ئه‌و بووه.
(موسه‌نا)، له‌دوانه‌به‌ردی ژیانی دا، له‌دواینه‌ی ساڵی 1987و له سه‌نگه‌ره‌کانی چیای (قوڵه پوشێن)، له‌کاتی ئه‌نگاوتنی دا، ئه‌م براده‌ره‌ی لێ نزیک بووه، به‌هێواشی و چه‌ند جارێک بانگی له‌م هاوسه‌نگه‌ره‌ی کردبوو، به‌ئاگا نه هات بوو لێی، تا گوت بووی:
(به‌رکه‌وتوم، فڵانی من ده‌مرم، )
له‌وێدا ئه‌وه دوا قسه‌ی ژیانی بووه، پاش به‌جێمانی دڵۆپێک فرمێسکی قه‌تیسماو له‌چاوی کراوه و پڕ چاوه‌ڕوانی دا.
ئه‌وکاته لای بۆ کردۆته‌وه، ڕه‌نگبێ به‌دوای مه‌رگی ئه‌ودا، یه‌که‌م که‌سی نزیک به‌لاشه‌ی ته‌نیای (موسه‌نا) بوبێت به گوێزانه‌وه‌ی ملبه‌نده خوێناویه‌که له گه‌ردنی ساردی ئه‌وه‌وه، بۆ گه‌ردنی خۆی.
دوای ڕاپه‌ڕین، ببوه خاوه‌نی نادیو رێستوڕانتێک. له پاره‌ی بازگه‌گومرگیه‌کانی سه‌رسنور و شیرینی وه‌رگرتنی ئامێره ئاودیوکراوه‌کانی دا خڕی کردبونه‌وه، ئه‌و نادی و ڕیستوڕانته، به‌شیک بون له سه‌رمایه گوزاریه‌کانی ئه‌و پارانه. له‌وێدا و له‌دانیشتنه تایبه‌تی یه‌کانی دا له گه‌ڵ براده‌رانی تایبه‌ت تری خۆی دا، پاش فڕ کردنی باده و کاریگه‌ری کهول و سه‌رگه‌رم بون دا، له باسی نه‌به‌ردی ڕابوردودا. وه‌کو به‌ڵگه‌ی قسه‌کانی و تاکه‌شاهیدی ئه‌و ساتانه‌ی. قۆپچه‌ی کراسه‌که‌ی واز ده‌کردو ملوانکه به‌جێماوه‌که‌ی له‌سه‌ر سینه‌ی ده‌خسته ڕوو.
خۆی له‌و دنیایه‌ش دا، ته‌نها داوی ئه‌و ملبه‌نده‌ی پێ مابوو، بی به‌ستێت به‌مێژویه‌کی جیاواز‌و پڕ له نه‌به‌ری یه‌وه، که‌مۆراڵێک پیرۆزی کردبوو، (پێشمه‌رگه) بون پێناسه‌که‌ی بوو.
ئه‌م سه‌ربورده‌ی کۆتایی چیرۆکی ده‌ماوده‌می ئه‌و کاته بوو، من له‌ده‌می ئه‌و براره‌یه‌وه نه‌مبیست بوو، به‌ڵام ئه‌و دواشاهیدی مه‌رگی بوو. ملبه‌نده ته‌ڵایی یه‌ی موسه‌نا به‌ڵگه‌یه‌کی پیشمه‌رگایه‌تی ئه‌مه، خۆ ئه‌گه‌ر له‌شوێنی ئێستای نه‌بوایه، به‌راستی شاهیدێکی ڕاسته‌قیه‌نه بوو بۆ خه‌باتێکی به‌جێ ما‌و!!! (*)
3\1\2011
saidaraf@hotmail. com
سه‌رنــــــــــــــــــج
ـــــــــــــــــــــــــــــــ:
*
ئه‌م چیرۆکه، له وێنه‌یه‌کی (ئازاد عه‌ره‌ب) له‌لایه‌ن کاک (به‌رزان) ی براده‌ری ئازاد و نوسینێکی کاک (ڕزگارساڵح) ی په‌یوه‌ندی دار به وێنه‌که‌وه، هاتۆته نوسین بووه، به‌بابه‌تێک، بۆ زیندو ڕاگرتی یادی ئه‌و شه‌هیده گۆڕ غه‌ریبه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
