وتار و جوڵه و هه‌ڵسوکه‌و‌تی به‌رپرسان هه‌میشه، سه‌رچاوه‌یه‌که له‌لایه‌ن چاودێران و لێکۆڵه‌ره‌وانی سیاسی و مێژووی یه‌وه مایه‌ی تێڕامان و ئه‌نالیزه‌کردن بون .
پارتی، وه‌کو حیزبی یه‌که‌می ده‌سه‌ڵات ده‌نوێنێت له هه‌رێم دا، له شانۆی سیاسی عێراقیش دا و خاوه‌ن کاریگه‌ری گرنگ بو له‌ده‌ست پێشکه‌ریه‌که‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت دا، بۆیه هه‌ر ده‌ربڕین و لێدوان و جوڵه‌یه‌کی سه‌رۆک و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی مایه‌ی فۆکۆس و تێ خوێندنه‌وه و ئه‌نالیزه‌کردنه .
دواین ڕوداوێک له‌پایانی کۆنگره‌ی 13(پ.د.ک) دا، ماچ کردنی ده‌ستی سه‌رۆکی حیزب به‌ڕێز (مه‌سعود بارزانی) بوو له لایه‌ن جێگره دانراوه‌که‌ی خۆیه‌وه‌به‌ڕێز ( نێچیرڤان بارزانی)، ئه‌وه‌ش بابه‌تی هه‌واڵ و نوسینێکی زۆری ئه‌مڕۆی بڵاوکراوه‌کانه .
ده‌ست ماچ کردن، له‌ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆئاوادا، مێژوی کۆنینه‌ی هه‌یه .
له رۆژهه‌ڵات و به‌تایبه‌ت له مێژوی ئیسلام دا په‌یوه‌ندی به سه‌ره‌تاکانه وه هه‌یه . په‌یامبه‌ر له حه‌جی ماڵئاوایی دا‌و به‌ده‌قی پیرۆز، به‌ڕونی کۆتایی به په‌یام و ده‌سه‌ڵاتی ئاینی هێنا . له‌کاتێک دا به‌هۆی هه‌لکه‌وت و باری سه‌پاوی ئاینه‌که‌وه، په‌یامبه‌ر ببوه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی دنیایی، تامه‌رگ به ڕونی که‌سی به‌جێگری ده‌سه‌ڵاته دنیایی یه‌که‌ی دانه‌نا، ئه‌وه‌ش بووه هۆی سه‌ره‌تای قه‌یرانێک له‌دوای خۆیه‌وه که‌تا 1400ساڵی دواتر به‌رده‌وامی خۆی هه‌یه(*).
له‌و سۆنگه‌یه‌وه به‌شێوه‌ی ڕاوێژی موسوڵمانان که‌پێی گوترا شورا (ئه‌بوبه‌کر) وه‌کو به‌ته‌مه‌نترین ئیسلامی سه‌ره‌تایی و هاوه‌ڵ و خه‌زوری په‌یامبه‌ر به جێگره‌ی ده‌سه‌ڵاتی دنیاییه‌که‌ی دانرا .
ئه‌وه یه‌که‌م گواستنه‌وی ده‌سه‌ڵات بوو له ئیسلام دا، پێویستی به جۆرێک سه‌رسپاردن و ملکه‌چی بوو بۆ جێ نشین که به( به‌یعه‌ت) ناوزه‌د کرا .
{ده‌ستی په‌یامبه‌ر وه‌کو بناغه‌دانه‌ری یه‌که‌م مزگه‌وتی ئیسلام له شاری (یه‌سریب)، به‌یه‌که‌م ساختماندانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی داده‌نرێت .له‌گه‌ڵ پیرۆزی خۆیدا، به‌ماچ کردن بۆ جارێکی تر پیرۆزی ئه‌و ده‌سته نیشان ده‌درێت . }
(ده‌ست ماچ کردن) وه‌کو نیشانه‌ی (به‌یعه‌ت) و ملکه‌چی بۆ ده‌سه‌ڵاتی نوێ له وێوه به‌ده‌سه‌ڵاتی ( ئه‌مه‌وی) و ( عه‌باسی) و ( عوسمانی) دا‌و وه‌کو سیمبۆلی ملکه‌چی سه‌رسپارده‌یی بۆ ده‌سه‌ڵاتداری نوێ ڕه‌عیه‌تی بون دا .
دوا وێنه‌یه‌کی له‌پاش هه‌ره‌سی ڕوسیای شوره‌وی دا دیمان، له‌دیمه‌نی سه‌ردانی( سلێمان ده‌میراڵ)ی سه‌رۆکی تورکیا بۆ کۆماره تازه تورانیه‌کانی( ئازه‌ربایجان ) و ( تورکمانستان) و ( قه‌ره‌غیزستان)ی ئاسیای ناوه‌ند چۆن له پیرامونی فرۆکه‌خانه‌کانیان دا ده‌ستی ده‌میرالیان ماچ ده‌کرد، وه‌کو نیشان دانی ملکه‌چی خۆیان بۆ سه‌ری گه‌وره‌ی خۆیان . گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی نۆستاڵجیانه بوو بۆ کۆنه‌هه‌وار و زیندو کردنه‌وه‌ی خه‌ونی پاتریارکی تورانی و خه‌لافه‌تی(عوسمانی) .
( ده‌ست ماچ کردن) له‌نێو ڕێبازی سۆفیگه‌ریش دا به‌هه‌مان جۆر سیمبۆلی پیرۆزکردن و سه‌رسپاردنی ده‌روێش وموریده بۆ خه‌لیفه‌و شێخه‌که‌ی .
(ده‌ست ماچ کردن) له نێو کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی دا کلتوری ڕه‌واج دار‌و به‌رکه‌ماڵه، وه‌کو ماچ کردنی ده‌ستی گه‌وره ی خێزان و بنه‌ماڵه، که هه‌مان نیشانه‌ی پیرۆز کردن و سه‌رسپارده‌یی و ملکه‌چی بێ چه‌ندو چونی بچوکه بۆ گه‌وره. به‌شێوه‌کی ڕه‌ها .
هه‌روه‌ها ده‌ست ماچ کردنی که‌سی به‌خشنده، وه‌کو له‌باری ژنخواستن و به‌خشینی تاوانبار و سولحی خوێن دا دوپات ده‌بێته‌وه.
له ڕۆژئاوادا ده‌ست ماچ کردن، به‌جۆرێکی خۆیان به‌و مێژووه‌دا رۆیشتون و به شێوازی تر خۆی نواندووه، له‌گه‌ڵ به‌رته‌سک بونه‌وه‌ی له‌به‌ر تێزی لێبرالیه‌ت و سێکولاری و ئیندڤیدوالیستی دا .
به‌ڵام (ده‌ست ماچ کردن) مانه‌وه‌یکی خۆی هه‌یه و لێره‌دا هه‌ندێکی ده‌خه‌ینه ڕوو .
به‌دیوی ئاینی یه‌که‌ی دا:
له شێوازی ئاینزای کاسۆلیکی کریستیانی دا، له‌وێدا پاپای فاتیکان لوتکه‌ی هیرارکی ده‌سه‌ڵاتی ئاینی یه، له سیستمی پاتریارکی ئاینزاکه‌دا، بنکه‌ی هه‌ره‌مه‌که له‌و کاردیناڵانه پێکهاتون، که نوێنه‌ری جێهانه کاسۆلیکی یه‌که‌ن، بۆ هه‌ڵبژاراردنی پاپ، به‌ده‌نگدانی نهێنی ئه‌وان ده‌بێت، له سروتێکی تایبه‌ت دا .
له‌و سروته تایبه‌ته‌دا، دوای ڕۆنیشتنی پاپی نوێ له‌سه‌ر ته‌ختی خۆی له ساختمانی ڤاتیکان، ئه‌و کاردیناڵ و ره‌عیه‌تانه‌ی ده‌چن به چۆکانه‌وه نقێمی ئه‌نگوستله‌یه‌ی له ده‌ستی پاپ دایه ماچ ده‌که‌ن، که نیشانه‌ی نگینی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی ناسوتی و لاهوتی کاسۆلیکی یه، وه‌کو سیمبۆلێک بۆ پیشاندانی ملکه‌چی خۆیان بۆ پاپای نوێ . که وێنه و ئیلهامی خۆی له خێزانی پیرۆزی ( یه‌سوع) ی مه‌سیحه‌وه وه‌رگرتووه .
له دیوی دنیاییه‌وه :
(ده‌ست ماچ کردن)ی تر له سروتێکی تایبه‌ت و نهێنی دا، داله‌نێوان ڕه‌عیه‌ت و سه‌رۆک دا هه‌یه، ئه‌وه‌ش ئیلهامی خۆی له سیستمه ئاینیه‌که‌وه وه‌رگرتووه، که ئه‌ویش هه‌ر له ئیتالیا و به‌تایبه‌ت له‌دورگه‌ی (سیقلیه) وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه له رێکخراوه نهێنی یه‌کانی وه‌ک (کامۆرا) و (ئۆنۆراتا سیسیتا)، له نێوان بنه‌ماڵه‌کانی ئه‌وێدا هه‌بووه، دواتر گواسویه‌تیه‌وه بۆ ئه‌مریکاو ئوستورالیای دنیای نوێ، وا گومان ده‌کرێت هه‌نوکه هه‌ربه‌رده‌وام بێت (**) .
ئه‌ويش بابه‌تێکی مێژویی پر له روداوی سه‌رگه‌رمی ودرامیه و ئیلهام به‌خشی جیهانی هونه‌ری نوسین و سینه‌مایه، بۆ که‌سێک ئاره‌زووی به‌دواچونی بکات، به‌ڵام لێره‌دا به ده‌ست ڕاموسان کارێکه بۆ چونه ریزی ئه‌و گروپ و باندانه‌وه یان ملکه‌چ کردنی ئه‌ندامی نوێ یه بۆ سه‌رۆکه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵ و باندانه .
جۆرێکی تر ده‌ست ماچ کردن له کۆنه‌وه تائیستا له‌ڕۆژئادا ماوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له سالۆنی ئه‌رستۆکرات و کلاس باڵاکان دا، ئه‌ویش ده‌ست ڕاموسینی خانمانه له‌کاتی بینی دا، یان پێ ناسین دا، یاخود له‌سه‌رتاو کۆتایی سه‌ماکردن دا .
ده‌ست ڕاموسان، له جیهان دا، له زۆر جێگه‌و شوێنی تردا هه‌یه، له‌زۆر بۆنه‌و بابه‌تی تردا به‌زۆر باری هێماو سیمبۆلی جیاجیا ده‌خوێندرێته‌وه . به‌ڵام چه‌سپاوترین پێناسه‌ی، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت :
{ده‌ستێک هه‌یه‌توانای (به‌خشین) و (سه‌ندنه‌وه) ی هه‌یه، به‌دیوی پیرۆزیه‌که‌ی دا ده‌توانێت ژیان ببه‌خشێت وه‌کو چۆن ده‌توانێت ژیان بستێنێته‌وه، خاوه‌نی ئه‌و ده‌سته هیچ لێ پرسینه‌وه‌کی له‌گه‌ڵ ناکرێت، له‌سروتی تایبه‌ت دا به ماچ کردن و ڕاموسان به‌لیوه‌کانی که‌سی مل که‌چ پیرۆزیه‌که‌ی پیشان ئه‌درێت .}
له گه‌ڕانه‌وه‌ی دوایدا بۆ سه‌ر بابه‌تی خۆمان .
پارتی وه‌کو کۆنترین حیزبی کوردی شایسته‌ی تازه‌کردنه‌وه‌و ریفۆڕمێکه، نێچیرڤان بارزانی، وه‌کو که‌سێکی گه‌نج و نوێگه‌رو مۆدیرنیزم، ڕوگه‌ی چاوه‌ڕوانی جه‌ماوه‌رێکه بۆ ئه‌وکاره .
به‌ڵام له باری نمایشی کۆتایی کۆنگره دا، بارێکی پارادۆکسێکی له‌گه‌ڵ ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌دا خوڵقاند، ته‌واو دوور بوو له‌و نیگاره‌ی چاوه‌ڕوانکه‌ران بۆ ئه‌و جوامێره‌یان کێشا بوو .
ئه‌و وێنه‌و نیگاره‌ی که له ماوه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری و ده‌وڵه‌تسازی و به‌ڕیوه‌بردن دا دروستی کردبوو، له‌وه‌رزی چاوه‌ڕوانی دا وه‌کو گه‌واڵه‌هه‌ورێکی هاوینه، هیچ نمه‌یه‌کی باران و خوناوی شه‌ونمێکیشی پێ نه‌بوو .
هه‌رچه‌نده له ڕوی نه‌ریتی گشت خێڵایه‌تی و، شێوازی ئاینی ڕێبازی نه‌قشبه‌ندی، تایبه‌ت به عه‌شێره‌ت و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ڕیزه، هیچ ناجۆری و پارادۆکسێک له کاره‌که‌ی دا نه‌بوو، به‌ڵکو پڕاو پڕ ی داب و نه‌ریته‌که بوو .
30\12\2010
پــــــه‌راوێــــــــــــــــز
ــــــــــــــــــــــــــــــــ :
(*)
هه‌ڕچه‌نده ئاینزای( شیعه) به پێچه‌وانه‌ی ئاینزاکانی( سونه)وه، ده‌ڵێن هه‌ر له (حه‌جی مالئاوایی) دا، له‌شوێنێک که پێی ده‌وترێت (غه‌دیری خه‌م) له‌وێدا په‌یامبه‌ر، (عه‌لی) کردووه به‌جێ نشینی خۆی، به‌ڵام ئه‌وه بابه‌تێکه سه‌رئێشه‌ی زۆره، ئه‌وه‌ی له‌م په‌راوێزه‌داگرنگه ((بابه‌تی ده‌ستنیشان کردنی جێ نشینه)) له‌ڕاستیدا په‌یامبه‌ری ئیسلام دینه‌که‌ی لاگرنگ تر بوو له هه‌رشتێکی تر، به‌دانانی( عه‌لی)، ( عومه‌ر)ی له‌کیس ده‌چو که بنیاتنه‌ری ئیمراتۆری ئیسلامی یه . (عه‌لی) به‌ئاینه نوێ که‌وه، له‌باشترین حاڵه‌ت دا، له حیجازو دورگه‌ی عه‌ره‌ب ده‌رنه‌ده‌چو . له‌وێوه په‌یامبه‌ر خۆی پێکهاته‌ی ئاینه‌که‌و که‌سه‌کانی ده‌وری خۆی باش ناسیوه، ئه‌گینا له‌توانای دابوو زیاتر له‌وه بکات بۆ عه‌لی ئامۆزا‌و زاوا‌و ئه‌دۆپتێرا(به‌خێو کراو)ی خۆی، ئه‌وه باسێکه دور ده‌که‌وێته له‌جه‌وهه‌ری بابه‌ت، بۆ بوار‌و ده‌رفه‌تی خۆی .
(**)
ماڵپه‌ڕی (ویکیپیدیا)
http://ar.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D8%A7%D9%81%D9%8A%D8%A7
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
