
سلێمانی ئه‌ی شای شاران، ئه‌ی شاری شێران، ئه‌ی ده‌روێشی ته‌ریقه‌تی کوردایه‌تی، هه‌موو ساڵێ له‌م کاته‌دا له‌گه‌ڵ توانه‌وه‌ی به‌فری چیاکان، له‌گه‌ڵ هاتنی گوڵاڵه سوره‌و نێرگز، له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێ ( تا ) دات ده‌گرێ و ئیلهامت بۆ دێ، وه‌حیت بۆ دێ، دواتر کفنی سپی له‌به‌ر ده‌که‌یت و حاڵت لێ دێ ...هه‌موو ساڵێ له‌م کاته‌دا چاکی مه‌ردایه‌تی ئه‌که‌یت به‌لاداو سه‌رچۆپی به‌رخۆدان ئه‌گریت، ڕاپه‌ڕین و شۆڕش ده‌که‌ی، هه‌ڵ ده‌کوتیته سه‌ر وه‌چه‌کانی زوحاک و خۆت ئه‌که‌ی به قوربانی و به خوێن ئه‌نووسی کوردستان...کوردستان .
سلێمانی ئه‌ی مه‌ڵبه‌ندی زیکرو فیکری نیشتمانی هه‌موو ساڵێ له‌م کاته‌دا نه‌وه‌کانی پیره‌مێردو بێکه‌س و قانع و دڵدار ده‌چنه سه‌ر مامه یاره‌و گۆرانی بۆ نه‌ورۆز و کوردستان ئه‌ڵێن، وه‌ک نه‌عره‌ته‌ی شێران هاوار ده‌که‌ن ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی کورد زبان نایشکێنێ دانه‌ری تۆپی زه‌مان ...هه‌موو ساڵێ له‌م کاته‌دا لاوه‌کانت له به‌رده‌رکی سه‌را نوێژی جومعه ده‌که‌ن و یادی شه‌ڕی به‌رده‌رکی سه‌راو عه‌وله سیس ده‌که‌نه‌وه .
سلێمانی هه‌رچۆن وه‌لی له عه‌شق و خۆشه‌ویستی شه‌م تۆش ئاوها له عه‌شق و خۆشه‌ویستی کوردستان هه‌موو ساڵێ له‌م کاته‌دا دێوانه ده‌بیت و ئاواره‌ی ئه‌و کێوانه ده‌بیت و شعر بۆ کوردستان ئه‌ڵێیت و شعر بۆ شاخ و داخ و ڕه‌زو باخ سنووری کوردستان ده‌ڵێی، گۆرانی بۆ ئاشتی و ئازادی ئه‌ڵێی .
سلێمانی تۆ مه‌ڵبه‌ندی یه‌که‌م مه‌مله‌که‌تی کوردستانی، مه‌ڵبه‌ندی مه‌ولانا خالید و کاک ئه‌حمه‌دی شێخ و پیاو چاکانی، مه‌ڵبه‌ندی شعر‌و به‌سه‌رهاتی که‌ڵه شاعیران و ڕۆشنبیران و شۆڕش گێڕانیت ...ئه‌ی سلێمانی هه‌روه‌ک چۆن نێڕگزی مێرگه‌کان و گوڵاڵه سوره‌ی قه‌ت پاڵی کێوه‌کان هه‌موو ساڵێ له به‌هارداو له‌م کاته‌دا له زه‌وی دێنه ده‌ر و سه‌وزده‌بنه‌وه جوانی و بۆن و به‌رامه‌ی خۆش ده‌به‌خشن به سروشت تۆش ئاوها له کوردستان سه‌ر به‌رزده‌که‌یته‌وه‌و سه‌وز ده‌بیته‌وه‌و ئیلهام ده‌به‌خشیت به کوردان و هاواریان لێده‌که‌یت هه‌ستنه سه‌رپێ! ده‌می ڕاپه‌ڕینه ده‌می ڕاپه‌ڕین هه‌تاکه‌ی به سستی و به په‌ستی بژین ...دڵنیام که به‌رده‌وام ده‌بیت له به‌رخودان تاکو ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌موو کوردستان به هاوارته‌وه دێن و هه‌وری چڵکنی گه‌نده‌ڵی ڕاده‌ماڵن و گه‌نده‌ڵکاره‌کان مل شۆڕ مل شۆڕ تێکه‌ڵ به زبڵدانی مێژوو ده‌بن...سلێمانی هه‌موو ساڵێ که تۆ تا دات ده‌گرێ هاوار بۆ ڕزگار کردنی کوردستان ئه‌که‌یت مچه‌ی ئه‌حه پووت و ساله سیک وملازم موحسینه‌کان و شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کان به به‌رگی مغاویری و بێری سوره‌وه ده‌رزی ژه‌هراویتان لێ ده‌ده‌ن و لاوه‌کانتان خه‌ڵتانی خوێن ئه‌که‌ن و به پۆستاڵه‌کانیان گوڵه‌کان پێشێل ده‌که‌ن .
سلێمانی به دڵ و به گیان له‌گه‌ڵتام، به سه‌رو ماڵ له خزمه‌تدام، له هه‌ر جێگایه‌کی ئه‌م دنیایه بم له‌ده‌وری دار‌و به‌ردت ده‌گه‌ڕێم، سوژده ده‌به‌م بۆ شه‌هیده‌کانت و ڕێبواری ڕێبازه‌که‌ی تۆم .
پیره
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
