
زۆر به سه‌رسوڕماویه‌وه‌و چه‌ند جارێ ووتارێکم خوێنده‌وه له سایته‌کانی ئه‌نته‌رنێت به ناونیشانی (کۆنه شیوعیه‌کان هێرش ده‌که‌ن)، دیاره ئه‌م ووتاره نوسینی یه‌کێکه له تازه شیوعیه‌کان مه‌به‌ستم شیوعیه‌کانی دوای ڕاپه‌ڕین، ئه‌ویش به هۆش هاتووه‌و ڕاپه‌ڕین ئه‌کاو که‌وتۆته هێرشکردنه سه‌ر هاوڕێ کۆنه‌کانی خۆی، به واتاکه‌ی خۆی (کۆنه شیوعیه‌کان)، هێنده‌ش به قێزه‌وه ناویان ئه‌بات (کۆنه شیوعیه‌کان) هه‌روه‌کو بڵێی خۆی له حزبێکی تردایه‌و ئه‌م کۆنه شیوعیانه‌ش که‌ری قاز‌یان ئه‌تک کردووه‌و ده‌بێ سه‌رکووت بکرێن و سزابدرێن ...هێنده به بێ ئه‌ده‌بێ ناویان ئه‌بات (کۆنه شیوعیه‌کان) ئه‌بێ هه‌موو کۆنه شیوعیه‌کان بکه‌ونه خۆیان و توند پاشی خۆیان بگرن نه‌وه‌ک و ئه‌م شیوعیه تازه‌یه، ئه‌م نووسه‌ره سه‌ر گه‌رمه ده‌می ته‌ته‌ڵه بکاو بڵێ (کۆنه هینه‌کان) .
ئه‌گه‌ر وویژدان هه‌بێ، ئه‌گه‌ر دڵسۆزی و وه‌فا هه‌بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌خلاق هه‌بێ، ئه‌بێ کاتێ ناوی کۆنه شیوعیه‌کان هاته کایه‌وه هه‌موو خه‌ڵکێ له‌پێش هاموویانه‌وه تازه شیوعیه‌کان هه‌ستنه سه‌رپێ، ده‌بێ ده‌ست له‌سه‌ر سنگیان دانێن بۆ ئه‌و پۆله تێکۆشه‌ره دێرینه‌ی وڵاته‌که‌مان، ئه‌بێ به تێکۆشه‌ری دێرین و قاره‌مانه‌کانی مێژوو ناوببرێن ...ئه‌وانه وه‌ک خۆر ئاوا بوون و وون بوون له‌به‌ر چاو ...ئه‌وانه ساڵانێکی زۆر خه‌باتگێڕو سه‌ربازی گووم ناوبوون ...ساڵانێکی زۆر خه‌مخۆری کوردستان و عێراق و هه‌موو چه‌وساوه‌کان بوون ...ساڵانێکی زۆر بۆ نیشتمانێکی ئازادوو میله‌تێکی به‌ختیار دێوانه بوون ...ئه‌وانه ڕۆژ تاک و ئێواره گۆرانیان بۆ ئازادی و دادپه‌روه‌ری و ئاوه‌دانی ئه‌وت ...ئه‌وانه به پێی په‌تی و به جلی دڕاوو به برسێتی و به سه‌رماو گه‌رما گه‌رمیان وکوێستان و قه‌ندیل و قۆپی و زمناکۆ و پیره مه‌گروون و گاره و کێوه ڕه‌شیان ته‌یکرد ...ئه‌وانه کێ بڕکێیان له‌گه‌ڵ مردن ئه‌کرد ...شاخ و دۆڵ و ده‌شت و ده‌ری کوردستان، شار‌و شارۆچکه و زیندانه‌کان شاهیدی قاره‌مانێتی و خۆ به‌خت کردنی ئه‌وانن، قه‌رزاری ئه‌وانن ...ئه‌و تێکۆشه‌ره دێرینانه سوته‌مه‌نی بوون سوتان بۆ کوردستان و بۆ عێراق گڕیان دا به تاریکی و جه‌هاله‌ت، له هه‌ندرێن و قزله‌ر و پۆلقامیش و مه‌لا هۆمه‌رو سۆیله میش و به‌کر بایه‌ف ...ئه‌و چه‌تره بوون که له هه‌موو ڕۆژگاره ترسناکه‌کانی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس به ڕووی کیمیا باران و ئه‌نفال و قڕکردنی کورد و هه‌موو هه‌ورێکی چڵکنی دوژمنانی کوردستان ڕاده‌وه‌ستان....هه‌موو ئه‌وانه شه‌ل بوون و کوێر بوون و پیرو لاوازبوون ئێستا بێ ناز که‌وتوون .
شیوعیه دێرینه‌کان ئه‌گه‌ر له‌ناو حزبدابن یان ده‌ره‌وه‌ی حزب هه‌موو له ناخی خۆیاندا حه‌ز به سه‌رکه‌وتنی حزبی شیوعی ده‌که‌ن، حه‌ز به‌وه ده‌که‌ن حزبی شیوعی دیاربێ، له ڕیزی پێشه‌وه بێ، زۆرترین هه‌واداری هه‌بێ، خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات بێ، هه‌رهیچ نه‌بێ و له‌به‌ر ئه‌وه بێ که ڕوویان بێ له‌ناو خه‌ڵکدا خۆیان ده‌رخه‌ن و خۆشحاڵ و دڵشادبن به‌وه‌ی که ڕه‌نجه‌ڕۆ نه‌بوون، به‌ڵام چی بکه‌ن هه‌رچه‌نده سه‌یری گه‌ڵ و گیپاڵی حزبی شیوعی ده‌که‌ن هی ئه‌وه نیه جارێکی‌تر هه‌ستێته‌وه سه‌رپێ و ڕزگاری بێ له‌و نه‌خۆشیه موزمینه ترسناکه ...پێش سی /چل ساڵ ئه‌و کاته‌ش ئێمه تازه شیوعی بووین هه‌مان ململانێ هه‌بوو له نێوان شیوعیه تازه‌کان و کۆنه‌کان، ئه‌وکاته‌ش باوه‌ڕ به قسه‌کانی شیوعیه دێرینه‌کان نه‌ده‌کرا که هاواریان ئه‌کرد له‌و مه‌ترسیانه‌ی که ڕووی له حزب کردبوو هه‌روه‌ک و ئێستای ئه‌م نووسه‌ره پێیان ده‌وترا با ئه‌و کۆنه شیوعیانه خه‌ریکی ئیشی خۆیان بن ئه‌گه‌ر نا حه‌ز به تۆپینی خۆیان و زه‌ره‌ری ساحێبیان ئه‌که‌ن ...ئه‌و کاته هێشتا حزبی شیوعی وه‌کو ئێستا له په‌لوپۆ نه‌که‌وتبوو، هێزی تیامابوو، له ساحه‌ی سیاسی دا حسابی بۆ ده‌کرا، جه‌ماوه‌ری هه‌بوو، هیوای چاک بوونه‌وه‌ی هه‌بوو ئه‌گه‌ر گوێ له ڕاو بۆچوونی تێکۆشه‌ره دێرینه‌کان بگیرایه ...حزب له ساڵی 1959 زه‌خت لێی دا‌و چاره‌سه‌ر نه‌کراو ئه‌گه‌ر چی زۆر هاوار کرا بۆ چاره‌سه‌ر کردنی به‌ڵام بێ فایده‌بوو هه‌تا وایلێ هات لێی پێسکردو ئێستا ئه‌م حزبه له جێگا که‌وتووه‌و خۆی پیس ده‌کات، ئه‌مه کێ لێی به‌رپرسیاره؟ ئه‌بێ شیوعیه دێرینه‌کان یه‌خه‌ی کێ بگرن بۆ ئه‌و هه‌موو ڕه‌نجه‌ی که دایان، بۆ ئه‌و هه‌موو قوربانی دان و ماندوو بوونه‌یان ؟، ڕۆژگارێ بوو که شیوعییه دێرینه‌کان تازه‌بوون و گه‌نج بوون به قاره‌مان و تێکۆشه‌ر و شۆڕش گێڕ ناوده‌بران و به هۆ کاکی پێشمه‌رگه هاواریان لێ ده‌کراو له ده‌وری ده‌ست و تفه‌نگیان ده‌گه‌ڕان و به قوربانی جامانه‌ی دڕا‌و و ڕیشه ته‌پ و تۆزاویه‌که‌ی ئه‌بوون که‌چی ئێستا نه‌ک هه‌ر به‌سه‌ر ناکرێنه‌وه‌و خه‌ڵات ناکرێن به‌ڵکو ئه‌م نووسه‌ره ئه‌یانترسێنێ به‌وه‌ی ماڵه‌که‌یان له شوشه‌یه نابێ به‌رد بگرنه ماڵی تر .
ساڵی 1981 ئه‌و کاته‌ی باره‌گاکه‌مان له گوندی بێ تووش بوو جارێکی تر ئه‌و ململانێیه سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه، ئێمه کۆمه‌ڵی کادری حزبی شیوعی خه‌ریکبوو کۆن ده‌بووین و به‌ره به‌ره له حزبی شیوعی ئه‌گه‌یشتین و هه‌ستمان به هۆی نه‌خۆشیه‌کانی حزب ده‌کرد، به‌رده‌وام مناقه‌شه‌مان ده‌کرد و ڕێگه چاره‌مان ده‌خسته به‌رده‌ستی سه‌رکرده‌کانمان به‌ڵام بێ سوود بوو، سه‌رکرده‌کانی حزب کاس بووبوون و ڕه‌ئیه‌کانی ئێمه‌یان به ئه‌فکاری غه‌ریب و به ته‌خریب ئه‌دا ئه‌دا له قه‌ڵه‌م و ته‌نانه‌ت عه‌زیز مه‌حه‌مه‌د سکرتێری حزب که یه‌کێ بوو له‌وانه‌ی حزبی ئیفلیج کرد تازه له ڕووسیا گه‌ڕابووه‌وه له موحازه‌ره‌یه‌ک ووتی ( ئێمه خۆمان بریندارین و که‌سانێک له‌ناو حزب له دواوه خه‌نجه‌ر له حزب ده‌ده‌ن) مه‌خسه‌دی ئه‌و ده‌نگه بوو که له ناو حزب به‌رزببوه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی نه‌خۆشیه‌کانی حزب ...ماوه‌ته‌وه ئه‌وه بڵێم ئه‌م تازه شیوعیانه‌ی ئێستا ئه‌وانیش خه‌ریکه کۆن ده‌بن به‌ڵام ئه‌وان هێرش ناکه‌ن له‌مه‌ودوا چونکه حزب که‌سی تازه‌ی نابێ ناوی تازه شیوعیه‌کان بێ، ناچار ئه‌بن و به ئارامی حزب کفن و دفن بکه‌ن .
پیره
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
