
جەنابی کاک نەوشیرەوان و کاک سلاحەدین بەهادین و کاک عەلی باپیر، ئێوە ئۆپۆزسین نین، ئێوە بەشێکن لەدەسەڵاتی بیست ساڵەی رابردوو و بەشدارن لە هەر کارەساتێک کە بەسەر ئەو بەشەی کوردستان دا هاتووە، ئەمڕۆ ئێوە موچانە وەردەگرن و بەشدارن لە گەندەڵیەکان و خواردنی داهاتی کوردستان.
ئێوە نوێنەری راپەریوان نین، ئێوە داگیرکەری راپەڕینن و دەتانەوێ مامەلە بە راپەرینەوە بکەن بۆ زیاد کردنی داهاتی خۆتان، لەلایەک لەژێرەو هەوادارانی خۆتان هاندەدەن بۆ رۆیشتنە ناو راپەریوان و کاری ناڕەوایان پێدەکەن، لەولاشەوە بۆ خۆ بردنە پێشەوە لەدەسەڵات و زیادکردنی داهاتەکانتان راپەڕیوان بە ئاژاوەگێر ناو دەبەن.
ئێوە بۆ زیادکردنی داهاتی خۆتان لەژێر ناوی داوای چاکسازی بە ناوی ئۆپۆزسیۆنەوە لەگەڵ دەسەڵات دادەنیشن و لەداوای ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە کەم دەکەنەوە.
داوای سەرەکی ئۆپزسیۆن چاکسازی نیە، وا بیست ساڵە بەو بەندوبالۆرانە کورد دەخڵافێنن، داوای سەرەکی ئۆپۆزسیۆن نەمانی تێکرای دەسەڵاتەو بەدیهێنانی دەسەڵاتێکی تازەی پاک و خاوێنی نەتەوەییە.
http://www.kurd-oil.net/raste.htm
سەردار پشدەری
لەندەن ٢٤ – ٢ - ٢٠١١
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
