ئەزمونی دیموکراتی کوردستان لە سەرەتاوە لای دوژمنان نیگەرانی دروست کردوە، هەمیشە هەوڵی لە باربردنی ئەدرێ، تا ئێستاش لە ژێر ڕەحمەتی بەرداشی سوننە وشیعە دایە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە، ئەم ڕوداوانەی دەڤەری بادینان و شڵەقاندنی گۆمی ئارامی ئەزمونی دیموکراتی کوردستان زیاتر مەترسی دارو کەمەر شکێنە، بۆیە پێویستی بە هەڵوێستە هەیە، چونکە هەوڵێکە بۆ لێکترازاندن و ناشرین کردنی سەنگی سیاسی و نەتەوەیی کورد، هەروەها کوژاندنەوەی ئەو چرایەی ئەمڕۆ ڕوخساری نەتەوەیمانی لەسەر ئاستی جیهان لێوە دیارە.
زۆر ووتن نیە کە بڵێم ئەم دەسکەوتەش ڕووبارێک خوێن نرخەکەیەتی، بۆیە پاراستنی ئەرکێکی ئەخلاقی ونەتەوەییانەیە کە لە کاتێکا بەرەو ڕووی هەر مەترسی و تێشکانێک بێتەوە، ئەو قەوارە سیاسیی یە، ئەو حکومەتەی ئەمڕۆی کوردستان، هەموو کورد خاوەنیەتی، تەنها ئەوانە نەبێ کە سازش و موزایدە پیشەیانە، ڕونتر بڵێم ئەرکی هەرچوار پارچەی کوردستانە تاک بە تاک و ڕێکخراو گروپ، هەڵوێستە وەرگرن، وێڕای بیروڕای جیاوازو ململانێ لە پێناوی پاراستنی دا، ئەوەی ماوەتەوە بیڵێم ئەبێ هەموان کۆک بین لەسەر ئەوەی ئەبێ لەمەودوا کوتەکی نەتەوەیی ئامادەکراو هەبێت.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانن، کوردستان نێت لێیان بهرپرسیار نییه.
