دوای ڕاپه‌ڕین بۆ بانگشه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌مووپارته کوردستانیه‌کان، ڕه‌نگێکیان بۆ خۆیان ده‌ست نیشان کرد که بووه ڕه‌مز و نیشانه‌ی پارته‌کانیان وه‌ک ئه‌وه‌ی له جیهاندا باوه، به‌ڵام له کوردستاندا نه‌توانرا به شیوه‌یه‌کی مۆدیرن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل دابکرێ به‌ڵکو کاره‌ساتی دڵته‌زێنی لێ که‌وته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خراپ شۆڕ بوه‌وه به نێو ناخی زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا ئه‌وه ماوه‌ی بیست ساڵه دوورله بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن وبۆنه حیزبیه‌کان هێشتا کاریگه‌ری خۆی هه‌یه ئه‌مڕۆشی له‌سه‌ربێ بۆیه ئه‌کرێ واقیع بینانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارده دزێوه بکرێ،
ئیمه هه‌موان خه‌بات وتێکۆشانی هه‌موو لایه نه کوردستانیه‌کان به‌رز ئه‌نرخێن به مێژووییه‌کی بێ خه‌وش ئه‌زانین به‌ڵام ناکرێ هه‌رپارتێک هه‌مووکۆمه‌ڵگا به که‌یفی خۆی ڕه‌نگ بکات پێ ی وابێ باقیه‌که‌ی تر ئه‌م چه‌ندین ساڵه بێ موعانات بوه بێ خه‌م ساوه‌ری کوتاوه بۆ ئه‌م گرفته گه‌وره‌یه ته‌نها ئاڵای کوردستان ئه‌توانێ به‌دیل بێ، چونکه که‌لێنی گه‌وره‌ی تاک ڕه‌وی وجیاخوازیمان پڕ ئه‌کاته‌وه یه‌ک ڕیزی میلله‌ت نیشان دا هیج شتێک نیه هێنده‌ی ئاڵای کوردستان یه‌ک مان خات وهه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییمان ببزوێنێ جگه له‌وه‌ی مه‌غزایه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه که به‌و ڕه‌هاییه ته‌بایمان پێوه دیار ئه‌بێ ته‌حه‌دایه‌کی گه‌وره‌و ڕوونه بۆ دوژمنانی کورد هه‌روه‌ها کاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی باشی ئه‌بێ بۆیه‌کتر قبوڵ کردن وبه‌هێزکردنی ئینتیما نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و دروست بوونی نه‌واتێک بۆ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆی کوردستان، خوازیارم له هه‌موو یاده نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا هه‌موو شه‌قام و گۆڕه‌پان و جاده‌یه‌ک ئاڵا باران کرێ له‌بری په‌ڕۆ ئه‌وکات یه‌ک ڕه‌نگی میلله‌تی پێوه دیارئه‌بێ ئه‌ی سه‌لمێنن که ئه‌م یاده مێژووییه هه‌مووکورد خاوه‌نیه‌تی دواتر ده‌رئه‌که‌وێ که کوردایه‌تی بێ خه‌وش چه‌ند به پێزه چونکه کوردایه‌تی ئایدیایه‌ک نیه خواسته‌مه‌نی ئه‌م وئه‌وبێ به‌ڵکو موڵکی هه‌موانه له هه‌مان کات دا ڕاست وچه‌پی نیه چۆن له دڵی پێشمه‌رگه‌یه‌ک وشه‌هیدێکی سه‌ربه‌رزی نیشتیمان نه‌خشێنراوه به‌وشێوه‌یه‌ش لای هه‌موان بوونی هه‌یه گه‌رچی پراکتیزه کردنی لای ئێمه بڤه‌یه به‌ڵام مێژووی دوور‌و نزیکمان پێمان ئه‌ڵێ گه‌وره پیاوانی نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌میشه له‌گه‌ڵیدا ژیاون به‌ڵام ئێمه هێشتا له ئاستی خواست وئاواته‌کانیاندا نه‌بووین، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بیڵێم با
( ئاڵا له بری واڵابێ) .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
