لەم رۆژانەی دوایی دا بزوتنەوەی گۆران داوای کرد پەرلەمان وحکومەت هەلوەشینریتەوەو شەرعی یەتیان نەمینی وهەلبژاردنی نوی ئەنجام بدری.لەبەرامبەر ئەم داوایەی گۆران پدک وینک بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد، گۆرانیان بەکینە لەدل و ئاژاوەگیر لەقەلەم دا! بەدریژایی ٢٠سالی رابوردوو پدک وینک نەیانتوانیوە لایەنی کەمی خواستەکانی خەلکی کوردستان بەدی بینن چ خواستی سیاسی کە لەمافە نەتەوایەتی یەکان وجی بەجی کردنی مادەی ١٤٠و گەراندنەوەی ناوچە داگیرکراوەکان بەرجەستە دەبی یاخود مافە کۆمەلایەتی وئابوریەکان کەلە دابین کردنی یەکسانی ودادپەروەری کۆمەلایەتی ولەنیو بردنی هەژاری وکری نشینی وبێکاری ودیاردەی گەندەلی خوی دەنوینی.تائیستاش خەلکی کوردستان دەنالینی بەدەست بەرزبونەوەی نرخی شت ومەک لەبازارەکان، دادو فیغانیەتی لەبەر نەبوونی کارەباو ئاوی پاکی خواردنەوە وخزمەتگوزاری تەندروستی، کەرتی تایبەت هەموو جومکەکانی ئابوری ولاتیان قورخ کردووە، تادی باری سەر شانی هاوولاتیان قورستر دەبی، دوا موژدەی ناخوشیش بۆ هەژاران دابەزینی مەوادی پیتاکی خوراک بوو لە ٩ مادەوە بۆ ٥ مادە .کەواتە پدک وینک لەبەر ئەوەی دەسەلات بەریوە دەبەن بەرپرسیارن لەچارەنووسی هاوولاتیانی کوردستان بەتایبەتی چینە هەژارەکە کە خوی لە نیو دوو قەیراندا دەدوزیتەوە، قەیرانی یەکەم قەیرانی سیاسی نەتەوەیی یە، قەیرانی دووەم قەیرانی ئابوری کۆمەلایەتی یە کە پەیوەستیە بەژیانی رۆژانەیەوە.لیرەدا بزوتنەوەی گۆران داهینانیکی نوی ئەنجام نەداوە، لەژیر کاریگەری هەلکردنی باهۆزی گۆرانی دراماتیکی سیاسی لە چەند رژیمیکی عەرەبی وەک تونس ومیسر هەلەکەی قواستەوە بەلام تائیستا لەکوردستان هەست بە جم وجولی لەو چەشنە ناکری چونکە دۆخی کوردستان ناسەقامگیرو جیاوازە.بزوتنەوەی گۆران دەزانی دەنگیکی نارەزایی هەیە لە کوردستان پەنگدەخواتەوە، دەیەوی لەم میانە سواری شەپولی ئەم دەنگە بی ! وەلی مەخابن بزوتنەوەی گۆران ئالتەرناتیڤی عەلمانی وکۆمەلایەتی پی نیە بگرە لە پیناو دەسکەوتی کاتی لەسەر مافە نەتەوایەتیەکان سازش دەکا هەروەک لەسەروبەندی هەلبژاردن بینیمان لەشارەکانی کەرکوک و موسل کە چون لەگەل تورکمان و عەرەبە شوڤینیستەکان هەلویستیان یەکخست .بەرای من بزوتنەوەی گۆران کۆمەلیک کۆنە کادیری یەکیتی ین دەیانەوەی ئوپورتونیستانە سود لەکارتە سیاسی یەکان وەرگرن ئەو کارتە سیاسیانەی بۆیان دەرەخسی، گەمە بە وەرەقەکان دەکەن لەقازانجی گروپچیەتی خویان، قازانجی خوشیان هیج گرنتی یەکی تیا نیە بۆ دوا رۆژی میللەت، لەبەر ئەوەی بزوتنەوەی گۆران هیچ پروگرام وپروژەیەکی ئاشکرای ئابوری وکۆمەلایەتیان نیە بۆ دوا رۆژی کوردستان، بزوتنەوەی گۆران لەگەل ئەجندەی ئەمریکی یە بۆ چارەسەرکردنی مەسەلەی نەتەوایەتی ودیموکراسی لەچوارچیوەی ئیراق، لەرووی ئابوریشەوە لایەنگریکی سەرسەختی بازاری ئازاد ولیبرالیزم و کەرتی تایبەتە، بزوتنەوەی گۆران هیچ ناکۆکی یەکی ئایدولوژی یان نیە لەگەل پدک وینک تەنانەت بەهیج شیوەیەک باسی جیایی ئاین لە دەولەت ودام ودەزگای پەروەردە ناکەن، ئاینی ئیسلام بە ئاینی پیروزی کۆمەلگا ناو زەد دەکەن کە لەدەرەوەی بازنەی رەخنە بیت .هەر چون پدک وینک لەسەر باکگراوندی شورشگیری دژ بە رژیمە داگیر کەرەکان شەرعیەتی سەرەتاییان وەرگرتووە تەنانەت هەر حیزبەو گویرایەلی رابەریکی روحی میژویی یە! ئەوا بزوتنەوەی گۆرانیش پەیوەستن بەو باکگراوندە شورشگیری یەوە، هەلبژاردنی نەوشیروانیش وەک سەروک لە هەمان سەرچاوە ئاو دەخواتەوە گوایا نەوشیروان فریاد رەس وهیمایەکە بۆ گۆران لە کاتیکدا میژوو گەواهی وەرچەرخانەکانی هەلویست دەدەن لای ئەم زاتە .لەرۆژهەلات و ناوچەی ئیمە رابەری مەعنەوی میژویی دروست دەکەن، ئەو رابەرانە بان رەخنەو بان هەلویستن لەکونگرەو کونفرانسە حیزبیەکانیش دا نایەنەگۆرین .تالەبانی وبارزانی دوو سەروکی لەم چەشنەن، نەوشیروانیش کاتی کە گە یشتە بن بەست لە نیو ینک دا تەنانەت دوای مردنی تالەبانیش ناتوانی ببیتە شەخسی یەکەم بۆیە بریاری دا لە فەزایەکی تری حیزبی وسیاسی سەربەخۆ بوونی خوی رابگەیەنی، بەلام ئەم جیابونەوە بریاریکی فەوقی بوو بەکەرەستە کۆنەکانی نیو ینک ئەنجام درا !ئیستا بزوتنەوەی گۆران خویان وەک بزوتنەوەیەکی دژە گەندەل ناساندوە پی یان وایە گەندەلی لەخودی کەسەکان دایە ( ئەمە رای یەکگرتووی ئیسلامی ییشە ) بەلام هەردوو لایان پەنجە ناخەنە سەرقەیرانەکانی سیستەمی سەرمایەداری کە دیاردەی گەندەلی یەکیکە لە دەرئەنجامەکانی ! بۆیە ئەگەر گۆرانیش ببنە خاوەن دەسەلات کیشەکانی خەلکی کوردستان بە تایبەتی چینە هەژارەکە چارەسەر نابیت.هەرچی هەولی گۆرانیشە بۆشوین جی پی کردنەوەی خویانە لە سەر رووداوە سیاسیەکان وپەل هاویشتنە بۆ دەسکەوتی تایبەتی زیاتر!!
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
