یەکیتی خاکی ئیراق ویەکبوونی چینی کریکارەکەی لەژیر پرسیار دایە ؟ ... نەهرۆ - نەرویج

بەپی بەرژەوەندی ئینگلیزوفەرەنسا، دەوڵەتی ئیراق لەساڵی ١٩٢١ دوای کوتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم پیک هات، بێ گومان ئەم پیکهاتەش پاشماوەی ئیمپراتوریەتی عوسمانلی بوو کە دوای جەنگ ناویان لێ نا پیاوە نەخوشەکە، دەوڵەتی ئیراق لە ولایەتەکانی موسل و بەغداو بەسرا پیک هات ئەم پیکهاتە لەرووی یاسایی یەوە تا ئەمرۆ دریژەی هەیە، میللەتی کورد هەر زوو بەرامبەر بەم قەوارە زورە ملی یە نارەزایی دەربریوە، ئەوە بوو شیخ مەحمود لەساڵی ١٩٢١ شورشی بەرپا کرد بەڵام بەهوی مۆرکی ئاینی کەسایەتی خوی و نەبوونی گوتاریکی ناسیونالیستی رۆشن و هەمەلایەنە کە بتوانی لەگەل بەژەوەندی وڵاتان و ناوچەکە بگونجی تەنانەت شیخ مەحمود تۆقەی لە گەل نوینەری شاندی ئینگلیز نەکردبوو گوتبوو گڵاون ! یان لەکاتی تۆقەکردن دا دەستسری خستبوە سەر دەستی خوی ! لەبەر ئەم فاکتەرانەو بەرژەوەندی ئینگلیز لەئیراق شکستیان بەشۆرشەکەی هینا ! لەو رۆژەوە تائیستا وەک رواڵەت یەکیتی خاکی ئیراق بوونی هەیە، بەڵام لەناوەرۆک دا پیکهاتە نەتەوەیی و ئەتنیکی و تایفەیی یەکان گۆرانی بەسەر دا هاتووە، ریز بەندی ئەم گروپە کۆمەڵایەتی یانە پاش وپیشی پێ کراوە، بەپی گۆرانکاریە میژوویی، سیاسی یەکان هەڵبەزو دابەزی پی کراوە. وەک ئاشکرایە لە ساڵی ١٩٢١ تا ١٩٥٨ حکوومەتی پادشایی لەسەر کار بوو، بەپێ سیاسەت و بەژەوەندی ئینگلیز دڵی نەتەوەو تایفەو ئاینەکانی رازی دەکرد، ئینگلیز دەیویست لەرووی کۆمەڵایەتی و سیاسی یەوە تەبایی هەبێ تاوەکو بەرژەوەندیە ئابوریەکانی دەستەبەر بکا ئەویش لەبردنی بەتالانی نەوتی ئیراق بەرجەستە ببوو..دوای هاتنی عەبدولکەریم وئینجا هاتنی بەعسیەکان گوتاری ناسیونالیزمی عەرەبی زال بوو، لە ساڵی ١٩٥٨ بەرەو ئەم لا یەکیتی شورەوی هاتە نیو کایە سیاسی وئابوریەکانی ئیراقەوە، ئەوە بوو لەساڵی ١٩٥٨ مەلا موستەفایان گەراندەوە سەرەتا هەندی بەڵینی هەنگوین ئامیزیان پی دا بەڵام دواتر بەڵینەکانیان جی بەجی نەکرد، شەری چەکداری لەنیوان حکوومەت و گەلی کوردا بە رپا بوو، دواتر کە بەعسی یەکان لە ساڵی١٩٦٨ هاتنە سەر حوکم لەبەر شپرزەیی دۆخەکەیان ریکەوتنامەی ئاداری سالی ١٩٧٠ یان تۆمار کرد، چوار ساڵ میللەتی کوردیان خەساند لەپەنای سربوونی خەباتی چەکداری حکوومەتی ئیراق نەوتی خۆماڵی کرد لەرووی سیاسی وئابوری یەوە خوی قایم کرد کەزانی تەرازووی هیزەکان بەلای ئەو دا دەشکیتەوە منەتی بەریکەوتنامەی ئادار نەما داخوازیەکانی میللەتی کورد پشت گویخست ! دوای ماوەیەک لەبەرپا بوونی شورش لە حوزەیرانی ١٩٧٥ لەریگای سەرۆکی جەزایری ئەو کات هەواری بومدیەن لەگەڵ شای ئیران دا ریککەوتن کەپشتی شورش بەر بدا لەبەرامبەر هەندی سازش لەبواری ئاو خاکی ئیراق بۆ ئیران، بەلام دوای ئەوە کە شورش توایەوەرژیمی بەعس دەستی دایە بەعەرەبکردن، بە بەعسیکردن، بەراگواستنی خەڵکی کوردستان بەو نیازە بوو جاریکی دیکە شورش سەر هەلنەداتەوە، گەر چی شورشی نوی لەساڵی ١٩٧٦ دەستی پی کردەوە بەڵام تا هەڵگیرسانی شەری ئیران – ئیراق کزو لاواز بوو، بەهەڵگیرسانی شەر هاوکیشە سیاسی و سەربازی یەکان گۆرانیان بەسەر دا هات، رژیمی بەعس هەر لەسەرەتای شەرەوە لە ژیر برو بیانووی جوراو جۆر کەوتە ویزەی شیعەکان ئەوانەی سەر بەحیزبی دەعوە بوون، دەتوانم بڵیم لەم سەردەمە کورد و شیعە دوو نیچیری سەرەکی دەزگای ئەمن و موخابەراتی رژیم بوون.کوردەکان پەنایان بۆ چیاکان و ماڵەجووتیارەکان برد بەڵام شیعەکان ریگای ئیرانیان هەڵبژارد، شیعەکان خۆبەدەستەوە دەر ( تسلیم طلب ) بوون وەک بڵی چاوەری مەهدی مونتەزەریان دەکرد! هیچ بەرەنگاریکیان نەنواند ویرای ئەوەی دووچاری کوشتن وقر کردن لە ناو بردن هاتن بەڵام کوردەکان وانەبوون لەمیانەی شەری ئیران- ئیراق دا بەرەنگاریکی بی وینەیان ئەنجام دا قوربانی زوریاندا بەهەزارەها ئیعدام کران یان لە سەنگەری پیشمەرگایەتی شەهید بوون، کوردەکان ببوون بەقەڵاو سەنگەری ئوپوزسیونی رژیمی ئیراق. هەر بۆیە رژیم شەری جینۆسایدی دژ بە گەلی کوردی راگەیاند بەکیماوی لەهەلەبجەو وشیخ وەسان و بادینان و گۆپتەو چەندین ناوچەی تری دا، پروسەی ئەنفالی جی بەجی کرد کە لەئاکام دا ١٨٢ هەزار لە مناڵ و پیرولاوو ئافرەت بێ سەرو شوین کران ! ئیدی لە مانگی ئابی سالی ١٩٩٠کە رژیمی سەدام پەلاماری کویتی دا ئەوە بوو وڵاتانی هاوپەیمان بەرپەچیان دایەوە شوارتسکۆف رابەری سەربازی هیزی هاوپەیمان هەتا شاری ناسریە هات بەڵام لەئاداری١٩٩١ کەزانیان ئالتەرناتیڤی گونجاو بۆ رژیم ئامادە نیە پروژەی رووخانی سەدامیان دواخست وریکەوتنامەی خەیوەتگای (صفوان) یان ئیمزا کرد وگەرانەوە، بەڵام خەڵکی کوردستان لەبەر ئەزموونی میژوویی وخەباتی سیاسی و سەربازی لەمیژینەی توانیان سێ پاریزگای کوردستان ئازاد بکەن. لیرەدا ئەوەی مەبەستمە بیدرکینم بەدریژایی میژوو رژیمی بەعسی سوننە مەزهەب دژ بەکوردو شیعە بوو ئەم دژایەتی یەی رژیمی بەعس مەرزبەندی وسنوربەندی یەکی سایکۆلۆژی دروست کرد، هەست زولملیکراوەیی شیعە وەک پشکوی ژیر خۆلە میش بوو لە دەرفەتیک دەگەرا تۆڵەی خوی بکاتەوە لەهەمان کاتدا هەستی نەتەوایەتی لای میللەتی کرد رەگی داکوتا بوو، ئیستا لەئیراق دا سێ گروپی کومەلایەتی هەن خویان وەک لایەنی سیاسی ئاشکرا دەردەبرن، عەرەبی شیعە کە ئیران وسوریا پالپشتی یان دەکەن، عەرەبی سوننە کەلە کۆنە بەعسیەکان پیک هاتوون سعودیەو ولاتانی دیکەی عەرەبی هاوکاریان دەکەن هەروا کوردەکان کەلەسەر بەڵین دەژین خوشباوەرن ولەگەل روژگارو پلانەکانی روژئاوا دەرون کوردەکان دەبی لەدەرەوەی کیشمەکیشی سوننەو شیعەی ئیراق کیشەکانیان چارەسەر بکەن لەبەر ئەوەی کورد کیشەیەکی ناسیونالیستی ئەتنیکی هەیە بەدریژایی میژووش بەم هۆیە چەوساوەتەوەو شەری جینۆساید دژی بەرپا کراوە . ئیستا ش دوای گۆرانکاریەکان یەکیتی خاکی ئیراق ویەکبوونی چینی کریکارەکەی لە ژیر پرسیاردایە، چونکە ئیستا وەک جاران ئیراق جیگای بەرژەوەندی ئینگلیز و یەکیتی سوڤیەت نیە لەم ساتە وەختە ئەمریکا هاتوتە کایەکەوە ئەمریکاش سیفەتی رەهای ئیمپریالیزمی جارانی نەماوە چونکە دەیانگووت ئیمپریالیزم دوا قۆناغی سەرمایەداری یەو ئەم قۆناغەش لەسەر دەروازەی سوسیالیزم راوەستاوە بەڵام سەرمایەداری ئەمرو لە جیهان دا کاژی فری داوەو خوی تازە کردۆتەوە سود لە یاسا کۆمەڵایەتیەکانی سوسیالیزمی وەرگرت وەک بیمەی بیکاری وتەندروستی وهتد سەرمایەداری توانی بەشیوەیەکی دی دریژە بەتەمەنی خوی بدا بەشیوەیەک کە مارکسیش پیش بینی وای نەکرد بوو ئەمرۆ سەرمایەداری تاقە ناوەندیک نیە لەجیهان بەڵکو چین وهیند وروسیا وولاتانی باشوری رۆژهەلاتی ئاسیا لەسەر بنەمای پیشبرکی ساغ کردنەوەی کاڵا لەبازار پروسەی خویان ئەنجام دەدەن.چینی کریکار خراوەتە کیشەی کی بەر کی یەوە راستە رەنجی کریکاران هەلدەمژن بەڵام لە بەرانبەر ئەوە دا دەسکەوت وئیمتیازاتی پی دەدەن ئەمە مانا ی ئەوە نیە من لایەنگری سەرمایەداری بم بەڵام بەشیوەیەکی دوگم وەک جاران سەیری ناکەم.حیزبی شیوعی ئیراقیش ئەگەر لەسەردەمی پاشایەتی ودواتریش لە سایەی زالبوونی دەسەڵاتی شورەوی توانی چینی کریکار لەخوی کۆ کاتەوە بەڵام دواتر میژووی سیاسی ئابوری ئیراق بەشیوەیەکی دی وەرگەرا پیکهاتەی نوی هاتە کایەوە ئیستا لەبری ئینتمای چینایەتی ئینتمای تایفەیی ونەتەوایەتی و ئەتنیکی شوینی گرتوتەوە، هەلبژاردنەکانی سالی رابوردو سەنگی ئەم حیزبەی دەرخست نەیتوانی تاقە کورسی یەکیش بهینی گوایا یاسای هەلبژاردن ناعادیلانەیەویەک بازنەیی نەبوو گوایا ئەوان لەتیکرای ئیراق جەماوەریان هەیە نە لەناوچەیەکی دیاریکراو کاتی کە هەلویست دەگاتە سەر مافی چارەی خۆ نووسین دەڵین ئیمە ئەمە ٦٠ سالە ئەم دروشمەمان هەڵگرتووە بەڵام ئەگەر لیکدانەوەیان لەگەل بکەیت لەگەل دیوی جیا بونەوە نین بەڵکو لەگەڵ یەکبوون ویەکگرتن دان!! دروشمە سیاسی یەکانیانیش پرە لە گەراندنەوەو پاراستنی سەروەری خاکی ئیراق کە ئیمە هیچ خیرمان تیا نەبینیوە، ئیستا حیزبی شیوعی دەستیان لەچینی کریکاری عیراق بەربوە بە تەمای کۆ کردنەوەی تەوژمی دیموکراتی ولیبرالین گوایا ئەمانە نوینەری چینی ناوەندن. ئیراق لەو قەیرانە رزگار دەکەن ! لەکاتیکدا چینە ناوەندەکەو کەسایەتیەکانیان سەر بە تایفەو نەتەوەکانن.. ئایدولوژیەتی یەکبوونی خاک وچینی کریکار لەدوای گلاسنوست و بیروسترویکا گەیشتە بن بەست، یەکیتی سوڤیەت ١٥ کۆماری لی جیابوەوە، چیکوسلۆفاکیا بوو بە دوو بەش، یوغسلافیا پینج دەولەتی لی جیابوەوە. جیگای داخە ئەم بومەلەرزە سیاسی یە خاکی ئیراق و پیکهاتەکانی نەگرتەوە لەبەر ئەوەی دیکتاتوریک بەئاگرو ئاسن حوکمی دەکرد، بەڵام وەک دەڵین لەلاوازترین ئەلقەی میژوودا شورش دەکری دەبوایە هەر لە کاتی رووخانی رژیمی بەعس میللەتی کورد جیابونەوەی خوی راگەیاندبا ! ئیستاش ئەگەر فیدرالیەت بەلایەنە پۆزەتیفەکەی لیک بدریتەوە بەواتای بوونی درزیک لە خەریتەی جوگرافی وسیاسی ئیراق ئیدی گەلان فیری دیموکراسی بوون ناتوانن لە سایەی سیستەمی تولیتاری کۆمونیستی یان ئاینی یان ناسیونالیستی بژین ..خەلک خوازیاری سیستەمیکی دیموکراسی، سیکۆلارە تیایدا یەکسانی بەرقەرار بی و مافی مرۆڤ پاریزراو بێ، دەکری ئیمە بەشیوەیەکی ئاسۆیی پەیوەندی ئەنتەرناسیونالی مان لەگەل هاوچینەکانمان هەبی بەلام لەسەر ئاستی کوردستان وخەلکەکەی دەبی پەیوەندییەکی ستوونی مان هەبی، دەبی ریز لە هە مەجوری نەتەوایەتی ومیژوویی و سایکۆلۆژی بگیری. هیچ نەتەوەیەک خوی نەکاتە دەم راستی ئەوی دیکەو لەبری ئەوان بیر بکاتەوە، کوردستانیش بەم مولەقی یە نابی ئەگەر ئەمرۆ جیا نەبیتەوە دەبی سبەی بیری لی بکاتەوە بی گومان بەکەرکوک و ناوچە دابراوەکانەوە ...

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.