ئ
ه‌وه‌م پێشبینی ده‌کرد که کاردانه‌وه‌ی جاش نووسه‌ره‌کان و نووسه‌ره ویژدان مردووه‌کانی ئێستا که به‌نهێنی خۆیان به ده‌سه‌ڵات فرۆشتووه و لای خه‌ڵکانی تریش وا خۆیان نیشانده‌ده‌ن که گوایه ئۆپۆزیسیۆنن، له کاردانه‌وه‌ی سیخور، سه‌رۆک جاش و فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه تایبه‌تییه‌کانی کرێگرته‌ی سه‌دام و رژێمی به‌عس زۆر دژوارتر بێت. به‌ڵکو پێشتر ئه‌وه‌م باش ده‌زانی که جاشه‌کان و خۆفرۆشان به چاو سوورکردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌کردن و ئه‌و جاش نووسه‌رانه‌ش به بوختان و قسه‌ی سووک ده‌یانه‌وێ وه‌ڵامم بده‌نه‌وه، چونکه له‌وه زۆرتر هیچ وه‌ڵامێکیان پێ نییه! بۆیه هه‌رگیز خۆم ناخزێنمه ئه‌و ئاسته نزمه‌ی ئه‌وان و وه‌ڵامیان ناده‌مه‌وه.
به‌نده به‌ڵگه‌ی راست و دوور له گومانی خستۆته‌ڕوو، با ئه‌وانیش بێنه وه‌ڵام و ئه‌گه‌ر ئه‌و نووسینانه هی ئه‌وان نین یان بۆیان دروستکراوه، با بیسه‌لمێنن که هی ئه‌وان نییه؟ ئه‌گه‌ریش راستن ئه‌وه تاوانی به‌نده‌ی تیا نییه و هه‌ر خۆیانن، خۆیان به نووسینه شلۆقه‌کانیان و هه‌ڵوێستی دژ به نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌که‌یان سووک و ریسوا کردووه.
ئه‌وه‌ی له به‌شی دووه‌می بابه‌ته‌مدا باسی لێوه ده‌که‌م، هه‌ڵبه‌ستێکی پیرباڵ مه‌حموده به‌ناوی (شه‌شی کانوون)، که له گۆڤاری (کاروان، ژماره (39)، دیسێمبه‌ری (1985)، ل16)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه. پیرباڵ مه‌حمود ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی به‌بۆنه‌ی چه‌ژنی دامه‌زراندنی سوپای ئه‌نفالی به‌عس و سه‌دام نووسیووه. ئه‌وه‌ی که ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێبده‌م و جێگه‌ی داخه ئه‌وه‌یه که دکتۆره شوکریه ره‌سوڵ به‌ر له سێ چوار مانگ له به‌رنامه‌یه‌کی زاگرۆس تیڤیدا، زۆر ستایشی ئه‌و به‌ناو هه‌ڵبه‌ستوانه به‌عسی و سه‌دامییه‌ی کردوو زیاد له‌پێویست به‌رزی کرده‌وه‌و کردی به هه‌ڵبه‌ستوانێکی کورد په‌روه‌ر و نیشتمان په‌روه‌ر.
پیرباڵ مه‌حمود جگه له‌و هه‌ڵبه‌سته، ووتارێکی تری به‌ناوی (أشهد لمجاري الفاو)دا هه‌یه، که له لاپه‌ڕه‌کانی (34-35)ی ژماره (77)ی گۆڤاری کاروان – به‌شی عاره‌بی، له ته‌مووزی ساڵی (1989)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
با خوێنه‌ران دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبه‌سته، پیرباڵ مه‌حمود بناسن!!

|
|
|
11.1.2011 سێشه‌ممه |
|
|
|
|
