سایتی تابناک لە نووسینێکی پڕاپڕ لە رق لە گەلی کورد دەسەڵاتدارانی هەرێم بە قەزافی دەشوبهێنێت و خۆی کردووە بە دایەنی دڵسۆزتر لە دایک و خەفت بۆ شەهیدانی رێپێوانەکانی ئەم دوایانەی هەرێمی کوردستان دەخوات، هێشتا دڵنییا نیم لەوەی دەسەڵاتدارانی هەرێمی باشوری کوردستان لە قەزافی موبارەک و بن عەلی دەچن یان نا ئەمە داهاتوێکی نزییک پێنیشانی دەدات بەڵام لە یەکشت دڵنیام ئەویش ئەوەیە، ئەو بزوتنەوی ئێستا لە کوردستانی باشور بە گشتی و سەرای ئازادی سلێماندا بە تایبەتی هەیە هێچ شتێکی هاوبەش بە رژێمی کۆماری ئیسلامی نایانبەستێتەوە، ئەوان پێش هەر شتێک لەو گەنج و ژن و پیاوە دلێر و سەوزپۆشانەی تارانی پایتەخت دەچن کە دوسالە خەویان لە چاوی رژێمی ئیسلامی تاراندوەو درنگ یان زوو دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی تووشی هەمان چارە نووسی بن عەلی و موبارەک و قەزافی دەکەن، ئەمانە وەک ئەوان نەوەی فەیس بووک و تویتەرن و داوای مافی رەوای مرۆڤی کورد بۆ ژیانێکی پڕ لە یەکسانی و دادگەری دەکەن .راستە زۆربەی حیزبەکانی کوردستانی باشور بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە پێوەندێکی چرو گوماناویان لەگەڵ کۆماری ئیسلامییدا هەیە کە زۆر جار سنورەکانی بەرژەوەندی نەتەوەییان تێپەڕاندوە بەڵام ئەمە بەو مانایە نایەت کە گەلی کورد لە کوردستانی باشور ستمکارییەکانی ئێران لە سەر گەلانی ئێران نابیننن، تۆپ بارانەکانی قەندیل نابینن، لە سێ دارەکانی رۆڵەکانی کورد لە رۆژهەڵات کار ناکاتە سەریان و پشتگیرییەکانی رژێمی سێدارەی ئیسلامی لە تروریستان دەبەخشن و فەرامۆشی دەکەن .نازانم ئەمانە بە چ رویەکەوە باسی ستمکاری دەکەن لە کاتێکدا سلمی ترین و بێوەیترین رێبەڕانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەوانەوە، ئەوە بۆ چەند هەفتە دەچێت کە بە خۆی ژنەکانیانەوە لە بەندیخانە توندکراون، لە کاتێکدا ئەمان هیچیان ناوێت جگە لە هەڵبژاردنێکی تۆزێک ئازاد بە تەزویری سنوردارەوە!، کە بە کوێرایی چاوی کۆماری ئیسلامی لە کوردستانی باشور ئەوە ی کە خەلکی ئێران ئێستاش خەوی پێوەدەبینن هەیە و لە ئارادایە .لاوانی کورد بە هیچ شێوەیەک ژیانی خۆیان لەگەڵ ژیانی لاوانی بەش مەینەتی ئێراندا بەراورد ناکەن کە بە دەست دەیان کارەساتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ستمی نەتەوایەتییەوە دەناڵێنن .بەڵکو گەنجانی کوردستان لە تێکۆشانێکی بێوچاندان بۆ بەرزکردنەوەی نۆڕمی ژیان بە پێی ستاندرەکانی جیهانی پێشکەوتوو و لەگەڵ بنیاد نانی دەوڵەتێکی مودێرن .بۆیە لاوانی کوردستانی باشور هیچ شتێکیان لە ئێوە ناچێت ئێوە بەڵای هەرشتێکی پیرۆزدا بڕۆن پیسی دەکەن، بۆیە تکاتان لێناکەم لە لاوانی خوێنگەرمی ئێمە دورکەوەنەوە با پیس نەبن.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
