سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی عێراقی و هه‌رێمی كوردستانی كرد، له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌ردۆغان بۆ كوردستان له هه‌ولێر له ئاستێكی زۆر به‌رزدا پێشوازی لێكرا، ئه‌و هاتنه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له لایه‌ن میدیاكانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه به هه‌نگاویێكی زۆر زۆر مێژوویی له‌قه‌له‌مدرا و به كۆتایی هاتنی هه‌موو ئالۆزیی و ته‌نگژه‌كانی ڕابردووی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا باسی لێكرا.
پێش هه‌موو شتێك هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیای ده‌ڕاوسی به بۆچوونی من تا ئێستا ته‌نیا ویستگه‌یه‌كی ئابوریی و مۆنۆپۆڵكردنی كایه‌كانی ئابورییه به‌مه‌به‌ستی بوژاندنه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابوری ناوخۆی توركیا و مه‌سه‌له‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتوری ئاتورك له رێگه‌ی زانكۆی عه‌شق و كۆمه‌ڵیك ده‌زگای تری رۆشنبیری كه له ژێر هه‌ژموونی جه‌ماعه‌تی فه‌تحوولڵا گویله‌ن له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، دیاره مه‌سه‌له‌ی ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌و زمینه له‌باره‌ی دروستكردوه بۆ توركیا كه قه‌باره‌ی بازرگانییه‌كانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی توركیا به‌رز بكاته‌وه بۆ بڕی 20 ملیارد دۆلار، كه ئه‌ویش به هێنانی نزیكی 650 كۆمپانیا له بواری جیاوازدا له هه‌رێمی كوردستان كاری وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق به‌شێكی زۆری ئه‌و كۆمپانیانه‌ش له‌گه‌ڵ قازانجی ئابوری كاری سیخۆریش ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر بوونی په‌كه‌كه و چاڵاكیه‌كانی ئه‌و پارته له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا، مه‌سه‌له‌ی مۆنۆپۆڵكردنی بازاری ئابوری كوردستان ته‌نیا خه‌مه گه‌وره‌كه‌ی توركیا نییه، به‌ڵكوو له پاڵ ئه‌ویشدا ئێران هاوپه‌یمان و ره‌كابه‌ری توندی توركیایه له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا به‌گشتی، بۆیه پێش هاتنی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌ردۆغان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسانی هه‌رێم به‌تایبه‌تی پارتی به بۆنه‌ی پیرۆزبایی نه‌ورۆز له تاران له‌گه‌ل َ به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی كۆبونه‌وه‌یان هه‌بوو، ئێران له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له هه‌رێمی كوردستاندا له‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی فه‌رامۆشكراوه و مه‌جاڵی مانۆری گه‌وره‌ی نه‌ماوه وه‌ك ئه‌وی كه جاران ئه‌نجامی ده‌دا له هه‌موو بواره‌كاندا، هۆكاره‌كه‌شی ئاشكرایه كه ئه‌وه‌یش په‌یوه‌ندی هه‌یه به هاتنی توركیا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه و دروستبوونی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی ئابوری و له پاڵ ئه‌وێشدا كاركردن له‌سه‌ر كۆتایی هێنان به مه‌سه‌له‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ی، به‌داخه‌وه كه توركیا و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه هه‌میشه له ئاراسته‌ی به‌رده‌وامیی ئه‌م ره‌وه‌شه سیاسه‌تی خۆیان داده‌ڕێژن، به‌تایبه‌تی له سیاسه‌تی توركیادا یاسایه‌كی نه‌گۆر هه‌یه، ئه‌وه‌یش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ میراتی ئاتاتورك كه توركیا پێكهاتووه له یه‌ك نه‌ته‌وه، یه‌ك زمان و یه‌ك ئالا، ئه‌وه‌یش هیچ كات رێگا نادات به گۆڕانكاری له‌و سیسته‌مه‌دا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تر به‌تایبه‌ت كورد، بۆیه هه‌میشه به‌رپرسانی باڵای توركیا له گشته سیاسیه‌كانیاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌پێی هه‌ڵومه‌رجی رۆژ و په‌یوه‌یستیه‌كانی سیاسه‌تی توركیا ڵیدوان ده‌ده‌ن، كه هیچ كات ئه‌و به‌ڵێنانه‌ش نه‌كوتوونه‌ته بواری پراكتێكه‌وه، له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه جێگای متمانه نین، له ڕابردووش‌دا به هه‌مان شێوه‌یه‌ی ئێستا بوونه كه له هه‌ولێر ئه‌ردۆغان قسه ده‌كات، تا ئێستا له ناوخۆی توركیا هیچ نیشانه‌یه‌كی گۆڕانكاری ڕیشه‌یی به‌رچاو ناكه‌وی، ئه‌مه‌ش له‌لای كورده‌كان به‌گشتی ره‌شبینی و بێ بڕوایی دروستكردوه، دیار نییه كه ئه‌ردۆغان و پارتی دادوگه‌شه‌پێدان به چ شێوه‌یه‌ك ده‌یانه‌وی كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ن، له هه‌مان كاتدا ناكری ئه‌وه‌ش له یاد بكه‌ین كه له سه‌ردانه‌كه‌ی ساڵی ڕابردووی به‌رپرسانی توركیا بۆ عێراق و له‌گه‌ڵ گه‌رانه‌وه‌یان بۆتوركیا له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی كوردستان بوو، هه‌ر له فرۆكه‌دا وه‌ك هه‌ره‌شه‌یه‌ك بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی پارتی كه "ئه‌گه‌ر قه‌ندیل له په‌كه‌كه پاك نه‌كه‌نه‌وه، ئێمه وه‌ك ناوچه‌ی به‌تاڵ له ژیان رایده‌گه‌یه‌نین و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێ ئه‌نجامی ده‌ده‌ین"، بۆیه ناكڕی سه‌ردان و گفتوگۆی به‌رپرسانی ئاكه‌په له گه‌ڵ هه‌رێم بێ چاره‌سه‌ری پرسی كورد وكێشه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له توركیا و مه‌سه‌له‌ی كۆتایی هێنان به شه‌ڕ وپێكدادانه‌كانی نێوان شه‌ڕڤانانی په‌كه‌كه و سه‌ربازانی تورك هیچ پێشكه‌وتنێك به‌خۆیه‌وه ببێنیت.
هه‌رچه‌نده له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2003 دا به هاتنه سه‌رده‌سه‌ڵاتی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په) كه هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیایه‌كی ئیسلامی میانه‌ره‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دروستكردنی توركیایه‌كی ئیسلامی به به‌رگی عوسمانی مۆدیرن، پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و ده‌ربازكردنی توركیا له قه‌یرانه ناوخۆیییه‌كانی به گشتی و به تایبه‌تی كێشه‌ی گه‌لی كورد و په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه به‌شێكی سه‌ره‌كی له ئه‌جندای سیاسه‌ته‌كانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له ناوخۆی توركیا بوو، دیاره مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له توركیا و پێڤاژۆی چاره‌سه‌ركردنی له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌لایه‌ن پارتی دادوگه‌شه‌پێدانه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ كراوه، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌ركووتكردن و داخستنی پارته كوردییه‌كان و مه‌سه‌له‌ی تیرۆر و كووشتن چاڵاكڤانی سیاسی كورد له باكوری كوردستان له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په‌دا زیاتر بووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه كورد له توركیا گومانیان هه‌یه له هه‌موو ئه‌و دیموكراسی و كرانه‌وه‌ی كه ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌ردۆغان له هه‌ولێر بێ ئه‌وه‌ی ناوی كورد و كوردستان بێنی، ده‌لێ پێشكه‌وتنی هه‌ردوو لا پێكه‌وه گرێدراوه، ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی كه له ڕابردوودا پڕ له ناكۆكیی و توندوتیژی بووه و ئێستاش له بواری سیاسی و په‌یوه‌ندی فه‌رمی به‌هه‌مان شێوه ماوه‌ته‌وه، بۆیه ناكری باس له كرانه‌وه و ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نۆی په‌یوه‌ندی له نێوان هه‌رێم و توركیا بكرێت به بێ ئه‌وه‌ی هیچ داننانێكی فه‌رمی هه‌بێ، په‌یوه‌ندی توركیا له گه‌ڵ هه‌رێم جگه له بواری ئابووری كه ئه‌وه‌یش توركیا به هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمپانیای خۆی له هه‌رێمی كوردستان و قازانج كردنی له ژێرخان و سه‌رخانی ئابووری كوردستان هیچ نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم و راگه‌یاندنه‌كانیان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، له لایه‌كی تر ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌ی توركیا له‌به‌رامبه‌ر هه‌رێم جگه له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی ئابوری تا ئێستا نه‌كه‌وتۆته بواره‌كانی تره‌وه، ئه‌وه‌یش له‌به‌ر كۆمه‌لێك هۆكاری ئاشكرا و روون كه په‌یوه‌ندی به چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی كورد هه‌یه له باكوری كوردستان، قۆناغی شكاندنی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كانه ته‌نیا كاتێك ده‌توانی گه‌شه‌سه‌ندو بێ كه توركیا و ئه‌ردۆغان به شێوه‌یه‌كی جێدی كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری پرسی كورد بكه‌ن له دیاربه‌كر نه‌ك له هه‌ولێر، پرسی كورد له توركیا له لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه به تیرۆر ناوه‌زد كراوه، له‌كاتێكدا كورد له باكوردی كوردستان له هه‌موو مافه‌كانی خۆی بێبه‌شكراوه، ئه‌ردۆغان له هه‌ولێر باس له پێشكه‌وتنی پرۆسه‌ی ئابووری ناوچه كوردنشینه‌كان ده‌كات، كورد له باكوری كوردستان (توركیا) به شێوه‌یه‌كی دیموكراتێك داكۆكی له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆی ده‌كات، كه چی ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ی له ژێر ناوی تیرۆر به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی سه‌ركووتكردنی ده‌ده‌ن.
سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان بۆ عێراق و هه‌ولێر له‌و قۆناغه‌دا كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی ناره‌زایه‌تی و ڕاپه‌رینه‌ی جه‌ماوه‌ری دایه.ئه‌گه‌ر چی له زۆر روویه‌وه توركیاش له‌و ره‌وه‌شه ئالۆزه‌دا بێ به‌ش نییه وچاره‌نووسی ئه‌و وڵاته‌ش وه‌ك چه‌ندین وڵاتانی دیكه به‌ره‌و خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری بچێت، هه‌روه‌ك له رۆژی نه‌ورۆزدا بینیمان كه له شاری ئامه‌د و ناوچه كوردنشینه‌كانی توركیا به ملیۆنان خه‌ڵك بۆ خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری و پیرۆزكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌سه‌ر شه‌قام ئاماده بوون.بۆیه هه‌موو مه‌رجه‌كانی راپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ری ئێستا له باكوری كوردستان دژی زووڵم و زۆرداری ده‌سه‌ڵاتی كه‌ماڵیزم ئاماده‌گی هه‌یه.پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له توركیا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی بێ ئیراده‌كردنی گه‌ڵی كورد ده‌دات وخۆازیاری چاره‌سه‌ری پرسی كورد نییه به شێوازی ئاشتیانه.
له‌لایه‌كی تر ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ عێراق به گشتی له كاتێكدایه، كه عێراق به قۆناغێكی دووژواردا تێپه‌ر ده‌بێ و تا ئێستا سه‌قامگیری وئاشتی جێگر نه‌بووه، هێزه‌كانی ئه‌مریكاش به‌ره‌و كشانه‌وه ده‌چن ئه‌نجامدرا.
توركیا له‌سه‌ره‌تاوه دژی پرۆسه‌ی ئازادی عێراق بوو و پاڵپشتی له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا نه‌ده‌كرد بۆ مه‌سه‌له‌ی رووخانی سیسته‌می دیكتاتۆری به‌عس، چۆن توركیا به‌رده‌وام ترسی هه‌یه كه كوردستانێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ دروست بێ له ناوچه‌كدا كه ئه‌وه‌یش ده‌بێته هه‌ره‌شه‌یه‌ك بۆ پارچه‌كردنی ئه‌و یه‌كگرتوویه‌ی خاكی توركیا، بۆیه له مه‌سه‌له‌ی گۆڕانگارییه‌كانی ناوچه‌كدا توركیا هه‌میشه دژایه‌تی هه‌ر پێشكه‌وتنێكی كردوه كه ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی كورد دابێ.
هه‌ر چه‌ند رۆژ پێش ئێستا بوو كه نووسه‌ر و توێژه‌ری سیاسی به‌ناوبانگی ئیسرائیل (ئالوف بین) له ڕۆژنامه‌ی "هائارتز"ـی ئیسڕائیلیدا بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه كه ڕووداوه‌كانی ئێستای ناوچه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ڕێككه‌وتننامه‌ی (سایكس بیكۆ)، له ڕۆژانی كۆتاییی ته‌مه‌نیدایه و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا، چه‌ندین وڵاتی نوێ له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا دروست ده‌بن، باسی له قۆناغێكی نوێ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات كه له ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی پرسی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا كه تا ئێستا نه‌بوونه‌ته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان، نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاو باس له كێشه‌ی گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كورد ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌یش داوه كه ده‌بێ ئه‌مریكا وئیسرائیل و وڵاتانی هاوپه‌یمانیش یارمه‌تی كورد بكه‌ن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، كه له‌و چوارچێوه‌شدا باس له سیاسه‌تی دژایه‌تیكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ده‌كریت له لایه‌ن توركیاوه كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڵه‌مپه‌ره له پێش دروستبونی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ به كورد.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
