قسه‌كردن له‌مه‌ڕ حیزبه ئیسلامییه‌كانه‌وه له‌روانگه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه سوودبه‌خشه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی و له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌جۆرێك له جۆره‌كان فاكته‌رێكیشه له خوڵقاندنی ئاڵۆزی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ڵچوونی هه‌ستی ئایینی زۆرێك له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، چونكه ئاماژه‌گه‌لێك هه‌ن كه‌وا حیزبه ئیسلامییه‌كان ره‌خنه قه‌بوڵ ناكه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ی مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه یاخود میدیاوه بێنه‌ده‌نگ، ئه‌مه‌ش به‌وپێیه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی زۆرینه‌ی موسڵمانه‌و ده‌كرێت مه‌لایه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌دان كه‌سی ئاسایی دروست بكات و رۆژانه ده‌بینین هه‌ندێ له مه‌لاكان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر رۆشنبیران و خه‌ڵكی ساده‌ش بی ئه‌وه‌ی له‌جه‌وهه‌ری مه‌سه‌له‌كه گه‌یشتبن پاڵپشتی له مه‌لاكه ده‌كه‌ن و له‌م نێوه‌نده‌شدا رۆشنبیران ده‌كه‌ونه به‌ر نه‌فره‌تی خه‌ڵكییه‌وه‌و ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ به‌هاو بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شارستانیدا یه‌ك ناگرێته‌وه‌و ده‌بی هه‌ڵوه‌سته‌ی جیدی له‌سه‌ر بكرێت.به‌دیوێكی تریشه‌وه هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕوانه‌بوون یاخود ترسی حیزبه ئیسلامییه‌كان له‌ئازادی راده‌ربڕین و دیموكراسییه‌ت، ده‌بینین له‌ڕێگه‌ی مزگه‌وت و میدیاكانیانه‌وه وا له‌خه‌ڵكی ده‌گه‌یه‌نن كه ته‌نیا ئه‌وانن داكۆكی له ئایینی ئیسلام ده‌كه‌ن و به‌جۆرێك له جۆره‌كانیش هه‌وڵی قۆرخكردنی ئایین ده‌ده‌ن تاوه‌كو له‌ڕێگه‌یه‌وه نفوزی حیزبی‌یان به‌ره‌و هه‌ڵكشان به‌رن، چونكه زۆر باش بارودۆخی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیان خوێندۆته‌وه له‌رووی هوشیاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌تایبه‌تی ئایینییه‌وه ئه‌مه‌ش وایكردووه ئێستاكه بوونه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی چاوه‌ڕوانكراو به‌سه‌ر ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی دیموكراسی و شارستانیانه به‌گوێی كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌م جۆره بانگه‌شانه ته‌نیا روواڵه‌تین و پێویستی قۆناغ و بارودۆخی كوردستان ناچاری كردوون بانگه‌شه‌ی دیموكراسیبوون به‌گوێی به‌خه‌ڵكیدابده‌ن تاوه‌كو ئه‌و شوێن و كاته‌ی ده‌گه‌ن به‌ده‌سه‌ڵات، ئه‌گینا ئه‌وانه واته حیزبه ئیسلامییه‌كانی كوردستان ره‌وتگه‌لێكی سیاسی شمولی و ته‌قلیدین و له‌ژێر كاریگه‌ری فیكری سه‌له‌فی و ئیخوانییه‌كاندان و بڕوایان به‌ئازادی راده‌ربڕین و دیموكراسی و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی نییه‌و ته‌واوی قورساییه ئایینی و سیاسی و میدیاییه‌كانی خۆیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگ و بۆچوونه جیاواز‌و ئازادانه‌ی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌واندا یه‌كناگرێته‌وه یاخود ده‌یانخاته به‌رده‌م پرسیاری جیدییه‌وه.ته‌واوی ئاماژه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌و به‌ئاشكرا دیاره ئه‌وه‌نده‌ی ئیسلامییه‌كان ئیش له‌سه‌ر كپكردنی ده‌نگه ئازاده‌كان ده‌كه‌ن، نیو هێنده له‌خه‌می كۆمه‌ڵگه‌و ئایینی ئیسلامدانه‌بوونه.
ئه‌و هه‌لومه‌رجه ناسه‌قامگیره‌ی كه به‌هۆی ململانێی ئۆپۆزسیۆنن و ده‌سه‌ڵات دروست بووه ئه‌مه ده‌روازه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ هاتنه‌كایه‌ی قه‌یرانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و زیادكردنی گه‌نده‌ڵی و به‌ئاراسته‌بردنی كۆمه‌ڵگه به‌ئاقارێكی مه‌ترسیدارو خوڵقاندنی ده‌یان ئاریشه‌ی چاوه‌ڕوانكراوو یه‌كێك له‌و مه‌ترسیانه‌ی هه‌ڕه‌شه له‌ژیانی به‌شێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه ده‌كات دروستكردنی ئه‌و ئاریشه فیكرییه‌ی نێوان به‌شێكی زۆری مه‌لا حیزبییه‌كان و رۆشنبیرانن كه ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می ئیشكردنی ئیسلامییه‌كانه به‌هۆی ترسیان له هوشیاربوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌لایه‌ن رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسانه‌وه له‌وه‌ی ناكرێت كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بكه‌وێته ژێر ده‌ستی هه‌ندی حیزبی ئیسلامی سیاسی و كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فغانستان نموونه‌یه‌كی ئاشكرایه بۆ تێگه‌یشتن له‌جۆرو ئه‌جێندای سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه له‌لایه‌ن ئیسلامی سیاسییه‌وه، ئه‌وه ئیسلامییه‌كانن هانی مه‌لاكانی خۆیان ده‌ده‌ن هێرش بكه‌نه سه‌ر رۆشنبیران، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی مه‌لا هونه‌رمه‌ندو رۆشنبیران به بێ ئه‌خڵاق له‌قه‌ڵه‌م بدات له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه زۆرترین تاكه‌كانی موسڵمانن و به‌شێكی زۆریشیان رووكه‌شانه له ئایین تێگه‌یشتوون، كه‌واته ئه‌جێندای سه‌ره‌كی ئیسلامییه‌كان ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگه تاوه‌كو ئاستێك به ئیسلامی بكه‌ن كه هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی تر بوونی نه‌بێت، به‌بۆچوونی من كۆمه‌ڵگه له‌سایه‌ی حوكمڕانی ئه‌واندا، واته ئیسلامییه سیاسییه‌كاندا، رووبه‌رووی بارودۆخێكی وا ده‌بێته‌وه كه بڕیار له‌سه‌ر جۆری پۆشینی جل و سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن و خوێندنه‌وه‌و نووسین و سیاسه‌ت و ته‌نانه‌ت پیاسه‌كردنی نێوان كچ و كوڕێكیشدا ده‌دات و ده‌بی كۆمه‌ڵگه به‌هه‌رچی بواره جیاوازه‌كانییه‌وه هه‌ن له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا بێت و یه‌ك جۆر بیركردنه‌وه‌و یه‌ك شێوه پۆشینی جل و یه‌ك ئه‌جێندای سیاسی بوونی هه‌بێت و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ستاو له هه‌موو ڕووێكه‌وه دێته‌كایه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
