هه‌رچه‌نده مزگه‌وت مه‌ڵبه‌ندی خواپه‌رستییه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا حیزبه‌كان به‌پێی بارودۆخ و پێویستییان له قۆناغه جیاجیاكانی كوردستاندا مزگه‌وتییان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كارهێناوه.به‌ڵام له ئێستاكه‌دا ترسه‌كه له‌وه‌دایه كه حیزبه ئیسلامییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو، خۆیان خزاندۆته نێو مزگه‌وته‌كانه‌وه‌و له‌شكرێك مه‌لایان دروستكردووه، به‌تایبه‌تی له‌قه‌زاو ناحیه‌و گونده‌كاندا، تاوه‌كو به‌رنامه‌ی حیزبه ئیسلامییه‌كان به خه‌ڵكی رابگه‌یه‌نن و له به‌رانبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵاتی كوردستان نه‌رمی نواندووه‌و به جۆرێك لهجۆرهكانیشهوه تاراده‌یه‌ك هاریكاریش بووه له په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌كه‌دا.
مانگی ره‌مه‌زانی ساڵی پێشوو، به‌ڵگه‌یه‌كی زیندووه كه میدیای ده‌سه‌ڵات و حیزبه عه‌لمانییه‌كان، سه‌دان به‌رنامه‌و ده‌یان گۆرانی ئایینی‌یان به‌رهه‌م هێناو له شاشهكانیانهوه په‌خشییان كرد‌و ئه‌مه‌ش بی به‌رنامه‌یی و سیاسه‌تی دووفاقی عه‌لمانییه‌كان نیشانده‌دات و به‌دیوه‌كه‌ی تریشه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلامییه‌كان كه‌وته‌وه‌و په‌یامێكیش بوو بۆ مه‌لاكان به‌و مانایه‌ی كه ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵتاندایه‌و چی ده‌كه‌ن و چۆنتان ده‌وێت به‌ئاره‌زووی خۆتان قسه بكه‌ن ته‌نیا دژی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت.
سه‌ره‌ڕای پێویست نه‌بوونی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، پێدانی وه‌زاره‌ته‌كه بهئیسلامییهكان، هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی دیكه‌ی ده‌سه‌ڵاته كه به‌م هۆیه‌وه به‌شێك له داهاتی ده‌وڵه‌تی خسته ژێرده‌ستی ئیسلامییه‌كان و له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبییاندا خه‌رج ده‌كرێت و ده‌رئه‌نجامیش ئێستاكه ده‌بینین كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی باجه‌كه‌ی ده‌دات له‌رووی فیكری و ئازادی راده‌ربڕین و دیموكراسی و شارستانییه‌ته‌وه.
پێدانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بهئیسلامییهكان و بێده‌نگی ده‌سه‌ڵات له‌به‌رانبه‌ر چه‌واشه‌كاری و ده‌ركردنی فه‌توای نابه‌جێی مه‌لاكان به‌پاڵپشتی وه‌زاره‌ت و یه‌كێتی زانایانی ئایینی و میدیای ئیسلامییه‌كانه‌وه، به‌رانبه‌ر خه‌ڵكانی رۆشنبیر‌و ئه‌و توێژه‌ی وه‌كو ئه‌وان بیرناكه‌نه‌وه به‌رهه‌می سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌ی حكومه‌ته‌و ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامێكی ترسناكی به‌دوای خۆیدا هێناوه كه ئێستاكه ده‌بینین مه‌لاكان به‌ئاره‌زووی خۆیان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه ئیسلامییه‌كان دادگه‌و میدیاكانیان قۆرخكردووه‌و به‌هۆیه‌وه سه‌نگه‌ریان به‌رانبه‌ر بۆچوون و فیكری نووسه‌رانی ئازادیخواز گرتووه.
دادگاییكردنی د.فه‌رهاد پیرباڵ و دروستكردنی ئه‌و فه‌وزایه‌ی له‌سه‌ر وشه‌ی جێنده‌ر كه (تاوه‌كو ئێستاكه‌ش له‌مانای وشه‌كه نه‌گه‌یشتوون) و حه‌رامكردنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌و چاودێریكردنی بڵاوكراوه‌كان به‌مانای دروستكردتی فه‌وزاو هه‌روه‌ها له‌م رۆژانه‌ش كشانه‌وه یاخود رێگرتن له بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبێكی شیعری "قوبادی جه‌لیزاده"ی شاعیر‌و ده‌یان و سه‌دان شتی دیكه‌ی له‌م جۆره‌ش بوونه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر ئایینده‌ی پێشكه‌وتن و دیموكراسی و رێزگرتن و پێكه‌وه‌ژیان له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی.
هۆكاره‌كه‌ی بێده‌نگی ده‌سه‌ڵاته له‌وه‌ی نایه‌وێت خۆی رووبه‌ڕووی شه‌ڕێكی فیكری و ساردبكاته‌وه له‌گه‌ڵ مه‌لاكاندا، رووبه‌ڕوونه‌بوونه‌وه‌ی مه‌لا سیاسییه‌كان، واته حیزبییه‌كان له‌دواییدا باجه‌كه‌ی ته‌نیا كۆمه‌ڵگه ده‌یدات و ئه‌و كه‌مه دیموكراسییه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی هه‌میشه شانازی پێوه‌ده‌كات، وه‌كو هه‌رێمێك له چوارچێوه‌ی عێراقێكی دیكتاتۆردا له ده‌ست ده‌چێت و ئومێدی ئه‌و توێژه به‌كۆتا ده‌هێنێت كه له كوردستان و ده‌ره‌وه ئیش بۆ به‌دیموكراسی كردن و شارستانی كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی ده‌كه‌ن.
بۆیه له قۆناغێكی وادا پێویسته ده‌سه‌ڵات، چاوێك به‌ئه‌دای كاركردنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و خوتبه‌ی مه‌لاكاندا بخشێنێته‌وه‌و ڕێگریان لێ بكات له‌وه‌ی چیتر مه‌لاكان بی شاره‌زابوون قسه له‌سه‌ر چه‌مك و بواره رۆشنبیری و هونه‌رییه‌كان نه‌كه‌ن و مزگه‌وته‌كان بۆ ئه‌جێندای سیاسی‌یان به‌كارنه‌هێنرێت و هه‌روه‌ها چیتریش رۆشنبیران له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانیان نه‌برێنه به‌رده‌م دادگاكان، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێویسته رۆشنبیران و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له وه‌ها مه‌ترسییه‌ك كه ره‌وتێكی پیاوانی ئایینی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و حیزبه ئیسلامییه‌كانه‌وه خوڵقاندوویانه بێده‌نگ نه‌بن و به‌شێوه‌یه‌كی زانستییانه‌و دوور له هه‌ر ده‌مارگیرییه‌ك له‌رێگه‌ی سازدانی دیالۆگه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌و ره‌وته توندڕه‌وه‌ی پیاوانی ئایینی ببنه‌وه كه ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ هه‌مان سه‌رده‌می شوومی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلام كه له‌م قۆناغه‌دا مرۆڤ له هه‌موو به‌هایه‌كی ئینسانی بی بهشكرابوو.
تێبینی: ئه‌م وتاره له ژماره 42ی رۆژنامه‌ی روماڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌ژێر ناونیشانی (لهخواپهرستییهوه بۆ...!) .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
