له‌دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا پێنج گروپی سه‌ر به حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه یه‌كخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانیان له‌ناو ره‌وتێكی نوێ‌دا راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2003كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عس له‌عێراقدا هات، به‌شێك له‌سه‌ركرده به‌عسییه‌كان له‌وڵاتانی ده‌وروبه‌ر گیرسانه‌وه‌و ده‌ستیان كرده‌وه به په‌یوه‌ندی و هه‌وڵدان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانیان، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌یان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌یان به‌بنبه‌ست گه‌یشتن و نه‌زعه‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازی كه بریتییه له‌به‌شێكی پێكهێنه‌ری سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كانی به‌عس كه‌لێنه‌كانی نێوانیانی فراوانتر كرد.
به‌ڵام كاریگه‌ری ئه‌جێندای ده‌ره‌كی و نفوزی ئیقلیمی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی عێراق زه‌مینه‌ی بۆ به‌عسییه‌كانیش خۆش كرد كه بارودۆخی كار‌و هه‌ڵسورانی رێكخراوه‌ییان به‌ئاراسته‌یه‌كی تردا بروات، بۆ ئه‌مه‌ش گروپه به‌عسییه‌كان به‌ئامانجی گه‌رانه‌وه بۆ ناو مه‌شهه‌دی سیاسی ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌جێندا هه‌رێمایه‌تییانه یان به‌شێكیاندا ته‌باو رێكخست، به‌تایبه‌تی لایه‌نی عه‌ره‌بی كه وه‌ك ركابه‌ری نفوزی ئێرانی له‌ناوچه‌كه‌دا له‌كاردان و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵكشانی ده‌سه‌ڵاتی هاوپه‌یمانه شیعه‌كانی تاران له‌عێراقی نوێ‌دا نیگه‌رانی خۆیان نه‌شارده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ره‌گه‌زه په‌ره‌ته‌وازه‌كانی سه‌ر به‌حزبی به‌عس نه‌یانتوانی به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی دۆخه سیاسییه نوێیه‌كه‌ی عێراقی دوای روخاندنی رژێمه‌كه‌یان پێك بێننه‌وه‌و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر رووداوه ناوخۆییه‌كان هه‌بێت، هه‌ندی له‌ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان و یه‌كخستنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانیان چر كرده‌وه‌و دوا ده‌ره‌نجامیش راگه‌یاندنی ئه‌م ره‌وته نوێیه بوو به‌ناوی ره‌وتی بوژانه‌وه‌و نوێبوونه‌وه.
ئه‌م گرووپه له‌به‌عسییه‌كان دوای یه‌كخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانیان ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه ئاماده‌یی دانوستان و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا تێدایه كه له لێدوانی وته‌بێژه‌كه‌یاندا وه‌ك حكومه‌تی ئه‌مری واقیع ناوزه‌د كراوه، ئامانجی یه‌كخستنه‌وه‌كه‌شیان هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه بیانگێرنه‌وه بۆ ناو مه‌شهه‌دی سیاسی عێراقی دوای ئه‌وه‌ی كاری تێكده‌رانه‌ی ئه‌و گروپانه له‌ناوخۆدا هیچی بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌كردن.
بیرورای جیاوازی لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان ده‌رباره‌ی گه‌رانه‌وه به‌عسییه‌كان بۆ ناو گۆره‌پانه‌كه‌و به‌شدارییان له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی‌دا جارێكی تر مشتومری لێكه‌وته‌وه‌و له‌نێوان ره‌زامه‌ندی و و ره‌تكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر گروپێكی به‌عسیدا هه‌ڵوێسته‌كان راگه‌یه‌نران، له‌ناوه‌ندی سیاسی عێراقیدا زیاتر لایه‌نه شیعه‌كان به‌م پێشهاته نیگه‌رانن و گه‌رانه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان وه‌ك حزبێكی عێراقی بۆ ناو گه‌مه‌ی سیاسی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانیش هه‌موویان له‌م هه‌ڵوێسته‌یاندا جدی نین و به‌شێكیان ئه‌وه‌ی به‌ئاشكرا ده‌یڵێن جیاوازه له‌وه‌ی په‌نهاندا ده‌یكه‌ن.
ته‌نانه‌ت نوری مالیكی كه یه‌كێكه له‌وانه‌ی پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر نه‌گه‌رانه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان چه‌ند خولێكی گفتوگۆی له رێگای نوێنه‌ره‌كانیه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ئه‌نجام داوه، بۆ نموونه له‌خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ته‌كه‌یدا وه‌فدێكی ناردووه‌ته لایان به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری عه‌شایه‌ری و ئه‌ندامیه‌تی چوار له راوێژكاره‌كانی، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌م گروپانه‌دابووه كه ئێستا له‌گه‌ڵ چوار گروپی تردا ره‌وتی بوژانه‌ی به‌عسیان پێكهێناوه.
زۆربه‌ی ئاماژه‌كان له‌م رووه‌وه ئه‌وه‌یان لی وه‌رده‌گیرێت كه به‌عسییه‌كان سوودیان له‌و ده‌خاله‌ته عه‌ره‌بی و تانه‌ت ویسته ئه‌مریكییه‌ش وه‌رگرتووه كه ده‌یانه‌وێت بۆ رێگری له‌هه‌ڵكشانی زیاتری نفوزی ئێرانی له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمیی عێراقیدا به‌عسییه‌كان بگێرنه‌وه بۆ ناو گۆره‌پانی سیاسی، لایه‌نه هه‌رێمایه‌تییه عه‌ره‌بییه‌كان ئه‌وه‌شیان پی خۆشه به‌عسییه‌كان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت بگه‌رێنه‌وه بۆ سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌پێشتریش یارمه‌تیده‌ری كاره تێكده‌رانه‌كانیان بوون و ئێستاش ده‌یه‌ناوێ له‌رێگای گه‌مه‌ی سیاسییه‌وه به‌ختی خۆیان و ئه‌وانیش تاقی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام پێناچێت ئه‌مریكییه‌كان ئه‌م ویسته‌یان هه‌بێت و ئه‌مانجی ئه‌وان ته‌نها دروستكردنی جۆرێكه له‌هاوسه‌نگی له‌ناو هاوكێشه‌ی سیاسی عێراقیدا كه به‌رای ئه‌وان ئێستا لایه‌نه نزیكه‌كان له‌ئێرانه‌وه هه‌ژموونیان به‌سه‌ر ره‌وشه سیاسی و ره‌سمییه‌كه‌یه‌وه هه‌یه.
كوردیش ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پێشهاتانه‌داو له‌ناو مشتومری سیاسی له‌سه‌ر پرسی گه‌رانه‌وه یان نه‌گه‌رانه‌وه‌ی به‌عسدا ئه‌جێندای خۆی هه‌بێت و هه‌وڵ بدات لایه‌نگریشی له‌ناو هێزه عێراقییه‌كاندا بۆ په‌یدا بكات، یان به‌لای كه‌مه‌وه پشتیوانی له هه‌ڵوێستی ئه‌و لایه‌نه عێراقییانه بكات كه به مه‌رجه‌وه گه‌رانه‌وه‌ی به‌عس قبووڵ ده‌كه‌ن و مه‌رجه‌كانیش له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورده‌وه نزیكن.
یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ی كه پێویسته هه‌موو هێزه عێراقییه‌كانی له‌سه‌ر كۆ ببێته‌وه به‌تایبه‌تی لایه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی به‌عس له‌رابردوودا، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و حزبه دان به‌هه‌موو تاوانه خوێناوییه‌كانی رژێمه‌كه‌یان له‌رابردوودا بنێت و داوای لێبوردن له گه‌لانی عێراق بكات، پاشان به‌عسییه‌كان به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش بده‌ن كه پابه‌ند ده‌بن به‌یاساو ده‌ستووری وڵاته‌وه‌و هه‌موو شێوازێكی توندوتیژی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
بێگومان ئه‌م حزبه ئه‌گه‌ر پیلانگێری و نه‌خشه ژێربه‌ژیرییه‌كانیان پێشهاتی ناخۆش نه‌خوڵقێنێت كه ئه‌مه سرووشتی كار‌و جموجوڵی ئه‌وانه، گه‌رانه‌وه‌یان شتێك له‌بارودۆخه سیاسییه‌كه‌ی عێراق ناگۆرێت و ئه‌وان ئه‌و ژماره گه‌وره‌و گرانه نین له‌ناو هاوكێشه عێراقییه نوێیه‌كه‌دا كه خۆیان باسی ده‌كه‌ن.
فشار‌و ده‌خاله‌ته‌كان بۆ گه‌رانه‌وه‌ی به‌عس به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، نابێت ئه‌وه‌مان له‌یاد بچێت كه‌گه‌رانه‌وه‌ی به‌عس هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی گه‌وره‌یه‌و رێگریش له‌م جۆره حزبانه بریارێكی ئاساییه‌و پێچه‌وانه نییه له‌گه‌ڵ پرانسپه‌كانی دیموكراسیدا وه‌ك هه‌ندی لایه‌نی عێراقی هاوسۆز له‌گه‌ڵ به‌عسییه‌كاندا باسی ده‌كه‌ن، چونكه تا ئێستاش له‌وڵاتانی دیموكراسی رۆژئاوادا حزبه فاشییه‌كان و ئه‌وانه‌ی به‌و ئایدیایه‌وه ده‌یانه‌وێت موماره‌سه‌ی سیاسه‌ت بكه‌ن رێگرییان لی ده‌كرێت.
kameelmahmod@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
