واده‌ی ئه‌نجامدانی راپرسییه چاره‌نووسسازه‌كه‌ی باشووری سوودان كه چاوه‌روان ده‌كرێت ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی به‌بریاری خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه به‌جیابوونه‌وه له‌ده‌وڵه‌تی سوودان كۆتایی بێت نزیك ده‌بێته‌وه، پرسیاری دیاری ئه‌م قۆناغه‌ش تایبه‌ته به بارودۆخی دوای راپرسییه‌كه له‌حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌دا كه ئایا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه پرۆسه‌ی به‌رێوه‌چوونی جیابوونه‌وه‌كه‌و بنیاتنانی ده‌وڵه‌ته نوێیه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت و باكوور‌و باشوور وه‌ك دوو ده‌وڵه‌تی دراوسی پێكه‌وه هه‌ڵده‌كه‌ن؟
شرۆڤه‌و پێشبینییه‌كان له‌و رووه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌چن كه‌ره‌وشێكی ناسه‌قامگیر بخوڵقێت له‌هه‌ردوو به‌شی باشوور‌و باكور به‌جیاو هه‌روه‌ها له‌نێوان هه‌ردوو لاشدا بخوڵقێت، بۆیه چاودێرانی بارودۆخه‌كه باس له پێشهات و مه‌ترسییه چاوه‌روانكراوه‌كانی دوای جیابوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن و چه‌ندین سیناریۆیان پێشبینی كردووه كه واقیعی دوای راپرسییه‌كه پێكبهێنێت،
ترسی به‌رپابوونه‌وه‌ی شه‌رو نائارامی له‌نێوان باكوور و باشووردا یه‌كێكه له‌ئه‌گه‌ره‌كان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو پارچه‌كه له‌دانوستان و گفتوگۆی دوو لایه‌نه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی پێویست بگیرێته به‌ر بۆ رێگری له روودانی هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌ك، به‌ڵام چاره‌سه‌رنه‌بوونی هه‌ندێك له‌كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ئه‌گه‌ره‌كان به‌باری ناسه‌قامگیریدا به‌هێزتر ده‌كات، به‌تایبه‌تی كێشه‌ی ئاڵۆزی سنووریی نێوان باكوور‌و باشوور.
سه‌ره‌رای درووستكردنی لیژنه‌ی تایبه‌تی هاوبه‌ش و ده‌ستبه‌كاربوونی هێشتا هێڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی سنووری نێوان دوو به‌شه سوودانییه‌كه‌ی ئێستا دیاری نه‌كراوه‌و له‌حاڵه‌تی جیابوونه‌و بریاری سه‌ربه‌خۆیی باشوورییه‌كاندا ململانی له‌سه‌ر ناوچه یه‌كلانه‌بووه‌كانی وه‌ك ناوچه‌ی ئه‌بیه‌ی خاوه‌ن سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌وتیی به‌رده‌وامه. كێشه‌كانیش له‌چوار ناوچه‌یتری سنووریدا وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌و مه‌ترسی ئه‌وه له‌ئارادایه ئه‌م كێشانه ببنه فاكته‌ری خوڵقاندنی رووبه‌روبوونه‌وه له‌نێوان باكوورییه‌كان و باشوورییه‌كاندا.
ره‌نگه له‌م قۆناغه‌دا چاره‌سه‌ری كاتیی ئه‌م كێشه سنوورییانه بریتی بێت له ره‌وانه‌كردنی هێزی ئاشتیپارێزی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و ناوچه سنوورییه‌كان، بۆ ئه‌مه‌ش تا ئێستا حكومه‌تی خه‌رتوم ره‌زامه‌ندی نه‌داوه، هه‌ندی له‌سه‌ركرده‌كانی باشووریش لێدوانی ئه‌وه‌یان داوه كه سوپای باكوور له‌نزیك ناوچه سنوورییه كێشه‌داره‌كاندا خراونه‌ته ئاماده‌سازییه‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت دواجار ره‌وانه‌كردنی ئه‌و هێزه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی ئاماژه‌مان بۆ كرد نێوانه‌كه هێور بكاته‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ری و هێزه سیاسییه‌كانیش رێپێوان و كه‌رنه‌ڤاڵه‌كان به‌هه‌ردوو باری سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كپارچه‌یی سووداندا به‌رده‌وامه، چالاكی و مه‌راسیمه جه‌ماوه‌رییه‌كانی باشوور بۆپشتگیریكردنه له سه‌ربه‌خۆیی و له‌و سه‌ریشه‌وه باكوورییه‌كان نیگه‌رانییه‌كانی خۆیان له‌جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی باشوور ناشارنه‌وه، فاكته‌ری ئه‌مه‌ش ده‌گێرنه‌وه بۆ سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ت و ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی ساڵی 2005له‌گه‌ڵ سوپای میللی بۆ رزگاری سوودان مۆری كردووه‌و تیایدا دانی ناوه به‌مافی بریاری چاره‌نووس بۆ باشوورییه‌كان.
كێشه‌كانی نێوان باكوور‌و باشوور زیاترن له‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه كه‌مه‌دا یه‌كلابكرێنه‌وه‌و چاره‌سه‌رنه‌بوونیشیان ده‌بێته گرفت له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی راپرسییه‌كه یان مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌ره‌نجامه‌كه‌یدا، جگه له‌كێشه‌ی سنوور، پرسی نه‌وت و ره‌گه‌زنامه‌و دابه‌شكردنی ئاوی رووباری نیل و هه‌ندی كێشه‌ی تر هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراون، بۆ تێپه‌راندنی ئه‌م گرفتانه‌ش چاوه‌روان ده‌كرێت رۆڵی میانجیگه‌رانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ته‌وزیف بكرێته‌وه هه‌رچه‌نده خه‌رتوم به‌گومانه ده‌روانێته مامه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ره‌وشی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یدا.
جیابوونه‌وه‌ی باشووری سوودان و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌بی كێشه‌و ئاژاوه به‌سه‌ر باشوورییه‌كانیشدا تێناپه‌رێت و قۆناغێكی دژوار له‌به‌رده‌م ئه‌واندایه كه زیاتر هۆكاره ناوخۆییه‌كانی تایبه‌ت به‌ره‌وشی هه‌رێمه‌كه خوڵقێنه‌ریه‌تی نه‌ك حكومه‌ته‌كه‌ی عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر، تایبتمه‌نی خێڵه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی باشوور یه‌كێكه له دیارترین گرفته ناوخۆییه‌كان كه‌هه‌ڵایسانی جه‌نگ و ململانێی خێڵه‌كی یه‌كێكه له‌ئه‌گه‌ره پێشبینیكراوه‌كان.
له‌حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی باشووردا ئه‌وه‌ی زیاتر گرفتی بۆ درووست ده‌بێت باشوورییه‌كانه، كه‌جگه له‌ململانی خێڵه‌كییه‌كه گرفتی بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیش ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت، چونكه ده‌ستپێكی دامه‌زراندنی دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌دوای راپرسییه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌رچه‌نده ئه‌مه ئه‌زموونی سه‌ره‌تای دروستبوونی گشت قه‌واره سیاسییه سه‌ربه‌خۆكانه، به‌ڵام تێپه‌راندنیشی په‌یوه‌سته به‌ئاستی هۆشیاری خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌و كلتووری سیاسی حزب و رێكخراوه كاراكانی سه‌ر گۆره‌پانه‌كه‌یه‌وه.
تا ئێستا كاردانه‌وه‌ی ره‌سمی حكومه‌تی سوودان له‌باكووردا به‌رامبه‌ر به ئه‌گه‌ری به‌هێزی جیابوونه‌وه‌ی باشوور هه‌ڵچوونی ئاشكرای تیا به‌دی ناكرێت، بگره لێدوانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی عومه‌ر ئه‌لبه‌شیریش له‌و رووه‌وه به‌ئاساییی وه‌رگرتنی ده‌ره‌نجامه‌كه‌یه له‌حاڵه‌تی بریاری جیابوونه‌وه‌شدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌لێدوان و سیناریۆ بینراوه‌كاندا به‌ده‌ر ده‌كه‌ون جیاوازن له‌وه‌ی له‌په‌نهاندا كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆیه دوای راپرسییه‌كه‌و راگه‌یانی ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی میسداقیه‌تی وته‌و لێدوانه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر باشوورییه‌كان له‌و راپرسییه‌دا بریاری جیابوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌یان بده‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
