وتم نوێژ ناکه‌م
سه‌یری ئاسمان ناکه‌م
ده‌ست به‌رزناکه‌مه‌وه
گه‌ر ئه‌شق درۆیه‌ک بێ
درۆزنه‌کانی جه‌لادی مێژوو
به‌رده‌کانی قه‌راغ ده‌ریا
گه‌ڵاکانی به‌هار
به‌فری هاوین
بن
گه‌ر ئه‌شق درۆیه‌ک بێ
به‌ڕه‌ڵاکانی سه‌رجاده
شه‌پۆلی کانی
سه‌رمای ته‌مموز
خونچه‌ی پایز
بن
ئه‌وا
من چیتر نوێژ ناکه‌م بۆ ئه‌شق
چیتر ناپاڕێمه‌وه له‌و خوا
من نه درۆزنی مێژوو
نه به‌ردی قه‌راغ ده‌ریا و
نه گه‌ڵابه‌هار و
نه به‌فری هاوینم
من پایزێکم
وشه‌کانم
هه‌سته‌کانم
ڕووناکیین بۆ به‌رماڵی نوێژی ئه‌شق وخۆشه‌ویستی
په‌یڤه‌کانم
دێڕه‌کانم
ئایه‌تن بۆ ئه‌و حه‌زانه‌ی که دڵ مه‌به‌ستیه‌تی
12. 1. 2011
هاوڕێ ڕه‌ش/زانکۆی ستراسبۆرگ
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
