له وڵاته کلتور داخراوه‌کاندا پێناسی ئه‌شق له‌ناو مۆڕالیه‌تێکی ژیاریدا به جۆریک له جۆره‌کان له نێوان سنوربه‌ندی حه‌ز وغه‌ریزه دایه‌وته‌وژمی ئه‌شقیش له‌ناو فه‌نتازیای خۆپه‌رست بوونی تاکه‌کان یاریکه‌رێ هه‌ندێ جار کاڵفام وهه‌ندێ جار سه‌رشێتانه‌یه، کلتور له‌و کۆمه‌ڵگایه‌ندا دیکتاتۆرێکه که کۆمه‌ڵ خۆی سنوری حه‌زی ڕه‌گه‌زه‌کانی له قالب ئه‌دا، ئه‌ریک فرۆم له په‌ڕتوکی
the art of loving
ده‌ڵێت :
most want to be loved,rather than to love
بۆ کۆمه‌ڵگا داخراوه‌کان هه‌ندێ جار مرۆڤ ئه‌وه‌نده له تاکپه‌رستیه‌تی ئه‌شقی خۆیه‌وه نزیکه ده‌یه‌وێ خه‌ڵک خۆشی بوێ نه‌وه‌ک خۆشه‌ویستی بکا ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژگاره‌یه یان ئه‌و ژیاریه‌یه که مرۆڤه‌که پیایدا تێپه‌ڕی کردووه، گه‌ر خۆشه‌ویستی به جۆرێک هه‌ست و سۆز و ئاڵوگۆڕی بۆشایی ڕۆح بێ له نێوان ڕه‌گه‌زه‌کان و ده‌وروبه‌ردا ئه‌وا جۆره خۆشه‌ویستیه‌کی تر هه‌یه که خۆشه‌ویستی خه‌یاڵ وئه‌ودیوی دیوه شاراوه‌کانه، قوڵ بونه‌وه بۆ ناو په‌یامه دینیه‌کان وپه‌رستنی خوا وله‌چک پۆشه‌کانی چاوه‌ڕێی مه‌سیح له ڤاتیکان وته‌کیه وخانه‌قاکانی شیعیه‌تی له ئێران وچه‌ندان وڵاتانی تری ئیسلامی وینای ئه‌شقێکی تری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌که‌ن بۆ خوا، له‌م نوسینه‌دا پرسی گرنگ ئه‌وخۆشه‌ویستییه له نێوان دوو ڕه‌گه‌زدا هه‌یه یان ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی که خه‌یاڵبه‌ندی مرۆڤ به ڕه‌گه‌زی تره‌وه گرێیده‌دا.
شاراوه نیه له‌و کۆمه‌ڵگایه‌نه‌ی جگه له کلتۆر فه‌رهه‌نگیه‌تی دین ووه‌ک پادشایه‌ک و ده‌رهاویشته‌کانی تری ناو کۆمه‌ڵگا خۆیان به‌یان ده‌که‌ن، له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا ئه‌شق و خۆشه‌ویستی نێوان دوو ڕه‌گه‌ز به ڕاده‌یه‌ک یاساخه که ناخی مرۆڤ که‌م کات ئه‌توانێ وێنای خۆی بکا.
گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ قسه‌که‌ی ئه‌ریک فرۆم بکه‌ین و به چه‌ند دێڕی له شرۆ‌ڤه‌کانیدا ده‌گه‌ینه‌وه ئه‌و ڕایه‌ی که ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر له خۆشه‌ویستیدا کاتێک هه‌ستی پانکرده‌وه‌و خۆی له فۆرمێکی تر نیشاندا که‌سی تری به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌گاته نائومێدی هه‌ر وشه‌یه‌ک هه‌ر ڕسته‌یه‌ک که ئه‌یڵێت ئه‌که‌وێته خانه‌ی گومانه‌وه له به‌رامبه‌ردا ئه‌وه‌تا له‌و کاته‌دا ئه‌ریک فرۆم له‌و‌ته‌یه‌کی تر ئه‌ڵیت
In the nineteenth century the problem was that God is dead. In the twentieth century the problem is that man is dead.
ئاساییه ئه‌ریک فرۆم بڵیت که له سه‌ده‌ی نوزده‌هه‌م کێشه ئه‌وه بوو که خوا مردبێ؟ له‌سه‌ده‌ی بیسته‌میش کێشه ئه‌وه‌یه که مرۆڤ مردبێ.
مردنی مرۆڤ واتا له‌خاچدانی حه‌زه‌کان وئاوابونی خۆری ژیان له‌وێدا هه‌موو ڕسته‌کان له خۆ به‌یانکردندا ده‌وه‌ستن چونکه مردن دوا لوتکه‌ی حه‌زو خۆشه‌ویستیه بۆیه مرۆڤه‌کان ئه‌وکاتانه‌ی باسی مردن ئه‌که‌ن له ئه‌شقی یه‌کتردا توانه‌ته‌وه بۆیه ناتوانن بێ یه‌ک بژین، ساده‌ترین نمونه له کوردستاندا ئه‌و دوو هاه‌سه‌ره بوو که له‌ساڵی 2008 له که‌رکوک کاتێک هاوسه‌ره‌که‌ی له کاره‌که‌ی گیانی له‌ده‌ستدا خۆی بۆ نه‌گیراو ئافره‌ته‌که‌ش خۆی خسته ژێر گڵ و به ئه‌شقه‌که‌ی وت بێ تۆ با چرکه‌یه‌ک نه‌ژیم، لێره‌دا وێنای توانه‌وه‌ی حه‌زو خۆشه‌ویستی له‌ناو یه‌کتردا به‌ڕاده‌یه‌ک بووه که مرۆڤ ده‌گاته ترۆپکی ئه‌وه‌ی بێ یه‌ک نه‌ژی، هه‌مان نوسه‌ر له دێڕێکی تردا ده‌ڵیت:
Si je suis ce que j'ai et si je perds ce que j'ai qui je suis?
هه‌روه‌ها له دێڕێکی تردا ده‌ڵێت :
Immature amour dit: «Je t'aime parce que j'ai besoin de toi." Mature amour dit «J'ai besoin de toi parce que Je t'aime."
ئه‌ریک فرۆم که ئه‌ڵێت ئه‌وه‌ی من هه‌مه که له‌ده‌ستی بده‌م که‌واته من کێم دروسته ده‌شیت له‌ناو حه‌زی دوو گه‌نجدا دوو هاوته‌مه‌ندا دوو ئاشقدا دووهاوسۆزدا ڕووبدا، مرۆڤ کاتێک ده‌یه‌وێت ئه‌شق له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌که‌ی پێناس بکا ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که هه‌موو ڕێگا زیندوه‌کان ئه‌گرێته به‌ربۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌شقه‌که‌ی بسه‌لمێنێ که ئه‌شق دراوێکی ڕۆژگار نیه دروست بکرێ و ئه‌شق هه‌ستێکی سروشته که له‌ناخی مرۆڤدا ڕوا هه‌رگیز ڕه‌گه‌کانی وشک نابن بۆیه کاتێ ژیان ویستی ڕه‌گه‌کان وشک بکا ناخی مرۆڤه‌که به مردوویی بانگی هه‌ستی ئه‌کاو ئه‌ڵیت شوێنت له گۆڕستانه
هاوڕێ ڕه‌ش / زانکۆی ستراسبۆرگ
5.12.2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
