میدیا به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه مه‌هامی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌وه‌یه كه ڕووی دیارده ناباوه‌كان و هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه‌ی ڕێگره له‌به‌رده‌م نیشاندانی شته‌كان به‌جۆرێكی دی بداته‌وه به چینی خوێنه‌ر و خه‌ڵكه نۆرماڵه‌كان و ئه‌وانه‌شی دوورن له واقعی به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كان كه هه‌یه له ژیانی ڕۆژانه‌دا، له‌ناو میدیاكانیشدا كۆمه‌ڵێ كه‌سان هه‌ن كه به‌ویست و ئاره‌زوو و حه‌ز تێكه‌ڵ به‌و دونیایه بوون و به‌ڕێوه‌ی ئه‌به‌ن، هه‌ندێكیش له‌به‌ر بژێوی ژیان و پڕكردنه‌وه‌ی فه‌راغه ماددییه‌كان كاری تێدا ده‌كه‌ن و ناوبه‌ناویش كه‌سانێك هه‌ن كه ته‌نها خواستیان ئه‌وه‌یه ده‌ركه‌ون و ناوێك بۆخۆیان دروستكه‌ن و بچنه مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری و كاری میدیاییه‌وه.
له‌م ناوه‌نده‌شدا گه‌نج ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردن و كاری ڕۆژنامه‌وانیدا، به‌م دوواییانه و له ماڵپه‌ڕێكی فه‌رمی سه‌ر به ڕاگه‌یاندنی وڵاتی نه‌مسادا بڵاوبوویه‌وه كه له كۆی سه‌دو چوارده كه‌ناڵی حكومی و ئه‌هلی ئه‌و ووڵاته و له پێكڕای كارمه‌نده‌كانی ئه‌و ناوه‌ندانه به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا حه‌فتاو نۆ (79%) گه‌نجان توانیویانه پێگه‌ی خۆیان دیاری كه‌ن و تا ئه‌ندازه‌ی پێویست بوونه‌ته زه‌روره‌تێ كه دواجار بێ گه‌نج ڕه‌نگه كاره‌كان وه‌ك خۆی نه‌چێته پێش و مه‌فهومی ڕاسته‌قینه‌ی ڕۆژنامه‌وانی نه‌دا به‌ده‌سته‌وه.
ده‌كرێ ڕوونتر له تواناكانی گه‌نج بڕوانین و جوانتر به‌ها و شوێن و پێگه‌یان بنرخێنین وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌هه‌ندێ جێگه‌دا شارراونه‌ته‌وه و تواناكانیان خه‌فه كردوون، ئاوڕێك له میدیاكانی خۆمان بده‌ینه‌وه و به‌چاوێكی حه‌ق بینانه‌وه ته‌ماشای هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ده‌زگاكان بكه‌ین ده‌بینین به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی به‌ڕێوه‌به‌رێتی و تا ده‌گاته كارمه‌ندانی ناوه‌ند و ته‌نانه‌ت كارگوزار و ئه‌وانه‌شی به‌هه‌ر هۆیه‌یه‌كه‌وه بێ كارله‌وێ ئه‌كه‌ن به‌شێكی هه‌ره زۆریان له گه‌نج پێكدێن و گه‌نجن، ئه‌مه بۆخۆی مایه‌ی دڵخۆشییه‌و ده‌بێ شانازی به گه‌نجانی خۆمانه‌وه بكه‌ین كه پێموابێ هیچیان له‌وانه كه‌متر نییه كه بوونه‌ته هۆی به‌ره‌وپێشچوونی وڵاتێك، له‌لایه‌كی تریشه‌وه گه‌ر
له‌ڕووی مامه‌ڵه‌كردنی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵك و ناوه‌ندی كاركردن بڕوانین ده‌بینین ڕێژه‌ی هه‌بوونی گه‌نج له ده‌زگاكاندا وای كردووه زۆرترین خه‌ڵك و زۆرترین جه‌ماوه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی كۆبكاته‌وه، كه‌ئه‌مه ڕوویه‌كی تری ئه‌و جوانییه‌یه كه گه‌نج داویه‌تی به ڕاگه‌یاندنه‌كان.
ببینه له‌زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌و پرۆگرام و كاره ناوازانه‌ی كه بوونه‌ته جێی سه‌رنج و پێگه‌یان دیاره كۆمه‌ڵه گه‌نجانێك به‌ڕێوه‌ی ئه‌به‌ن كه حه‌زو خواست و عه‌شقیان بۆ كاره‌كانیان وای كردووه به‌وجۆره بناسرێًن، ڕه‌نگه هه‌نێكیش له‌وگه‌نجانه ده‌رچووی بوارێكی ڕاگه‌یاندن نه‌بن به‌ڵام قاڵ بوون و خۆشه‌ویستی بۆكاره‌كانیان وای كردووه وه‌ك كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو و پرۆفشناڵانه بناسرێن و بتوانن له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان و مه‌دالیای سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ردا ببه‌خشنه‌وه، كه‌واته ده‌بێ به‌هه‌موو لایه‌كمانه‌وه پاڵپشت و هانده‌ری هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه بین كه كاری ڕاگه‌یاندن ئه‌كه‌ن یاخود به‌هیوان ڕۆژێ وه‌ك كه‌سێك یان وه‌ك گه‌نجێك له‌دونیا جوانه‌كه‌ی میدیادا خۆیان ببیننه‌وه.حه‌ق وایه حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌نددار به كاركردن و ده‌ستگرتنی گه‌نجان شێوه فه‌راهامكردنێكیان بۆ بخولقێنن كه بتوانرێ سوود و توانای گه‌نجان پشانبده‌ن له‌هه‌ربوارێك كه ئاره‌زووی ده‌كه‌ن، چونكه گه‌نجان هه‌ڵسوڕێنه‌ری هه‌موو كایه مه‌عریفییه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌ژمێردرێن.ده‌با خۆنه‌ویستانه له توانا و به‌هره‌كانی گه‌نجان بڕوانین و ده‌ستی ماندوونه‌بوونیان بگوشین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
