ڕه‌نگه وورد بوونه‌وه له ماناكانی ئه‌م چه‌مكه نه‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و ئاكامانه‌ی كه هاوڕابێ به‌و دیدو بۆچوونانه‌ی كه زۆرێك له به‌ناو ڕۆشبیره‌كانی ئه‌مڕۆ و هه‌ندێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانمان و كۆمه‌ڵه كه‌سانێكی تینوو به خۆده‌رخستن پێی گه‌یشتوون، چونكه ئه‌م وشه‌یه كه له ڕاستیدا زانستێكه و ده‌كرێ ته‌نها وه‌ك وشه‌یه‌ك سه‌یرنه‌كرێ، زۆرێك له ووڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی بۆیان یه‌كلابۆته‌وه كه به‌ڵێ جێنده‌ر بریتیه له یه‌كسان بوونی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ له ئه‌رك و ماف‌دا، یاخود گه‌ر بمانه‌وێ ته‌رجومه‌یه‌كی ده‌قیقی كوردیی بۆ بكه‌ین ده‌بێ بڵێین (جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی) كه بێگومان ئه‌م زاراوه‌یه مانایه‌كی ئه‌وتۆمان پێنادا كه ئامانجه‌كه‌مانی پێ بپێكین.به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌م دوواییانه و له ئاكامی تێنه‌گه‌یشتن و به‌دحاڵی بوونی هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانی كوردی و له‌نێو ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی كه وه‌زاره‌تی لاوان دابووی به په‌رله‌مان، له‌خاڵی جێنده‌ردا هه‌ماهه‌نگ نه‌بوون و به‌هه‌ر هۆكارێ بووبێ پرۆژه‌كه‌یان گێڕایه‌وه نێو په‌رله‌مان بۆ قسه كردن له‌سه‌ر مانا و تێگه‌یشتن له جه‌وهه‌ری مانای جێنده‌ر.ئه‌وه‌تا گه‌ر بمانه‌وێ بچینه كرۆكی ئه‌م زاراوه‌یه‌وه ده‌بینین زاراوه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌ده‌بیاتی كۆنی ئه‌مریكیه‌كان به‌ڵام بۆ ئێمه گرنگه كه بزانین ئه‌م زاراوه‌یه بوعدێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و ڕوویه‌كی تری یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو ده‌رئه‌خا له‌ڕووی ئه‌رك و دواتر ماف، جێنده‌ر له ساڵی 1972 ه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها په‌خش بوو وه‌ك دیوێكی تری زاراوه له‌نێو كلتوری نوسیندا كه له بنه‌ڕه‌تدا وشه‌یه‌كی لاتینییه و به‌تایبه‌ت له كۆتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا گه‌یشته ئێمه و له ساڵی 2000 ه‌وه خه‌ڵكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و به‌تایبه‌ت عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌كاری هێنا.
گه‌لێك لایه‌ن ده‌گرێته‌وه ئه‌م چه‌مكه یاخود ئه‌م زانسته به‌ڵام ناكرێ هه‌موو لایه‌نه‌كانی باسبكرێ له هه‌رێمی كوردستاندا بۆنموونه له جیاوازی ڕه‌ش پێست و سپی پێسته‌كان ئه‌كۆڵێته‌وه كه ناكرێ هیچ سازشێك له جوودایی ئه‌م دوو سیفه‌ته بكرێ به‌ڵكو ده‌بێ وه‌ك كائینێكی سه‌ربه‌خۆو جوڵاوی نێو پرۆسه‌ی ژیان سه‌یربكرێن كه ئێمه هیچ گرفتێكمان له‌و ڕووه‌وه نییه.
به‌ڵام داخۆ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ڕاگه‌یاندن و میدیاكانی كوردی چی‌یان داوه به ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكه؟ بێگومان هیچ.چونكه خودی زاراوه‌كه ماناگه‌لێك هه‌ڵده‌گرێ كه پێویستی زۆری به‌وه هه‌یه شرۆڤه و قسه‌وباس و مێزگرد و ۆركشۆپی جیاجیای له‌سه‌ر بكرێ، ده‌كرا به‌شێوه‌یه‌كی چڕترو فراوانتر له‌سه‌ر ئه‌م زانسته نوێیه بوه‌ستانایه نه‌ك تیژڕه‌وانه به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕینایه.ئێمه ئه‌وه ده‌زانین كه هه‌موو لایه‌ك ئه‌یه‌وێ له‌م زانسته بگات و كاری بۆبكا، تا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی هه‌بێ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كاندا، به‌ڵام خۆزگه به ئاقارێكی تریاندا نه‌ده‌برد و خاڵی جه‌وهه‌رییان ده‌كرده پره‌نسیپی ئیشه‌كان و وه‌ك چۆن مه‌هامی ئه‌م چه‌مكه بڵاوبوونه‌وه‌ی یه‌كسانی و ماف و ئه‌ركه له‌نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا هه‌ربه‌وجۆره‌ش ده‌كرا مه‌فهومی جێنده‌ر وه‌ك جێنده‌ر بدرێته هزر و هه‌موو لایه‌ك كۆك بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جێنده‌ر به‌قه‌د ئه‌وه‌ی هه‌وڵده‌دا یه‌كسانی ڕه‌گه‌زایه‌تی له ئه‌رك و ماف‌دا وه‌ك یه‌ك بێ به‌و هێنده‌یه نایه‌وێ باس له گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌رك و مافانه‌بكات كه‌هه‌یه له‌نێوان مێیینه و نێره‌كاندا به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرێك له ئاراكان له‌سه‌ری ده‌وه‌ستن و به‌هه‌ڵه ئه‌م چه‌مكه‌یان پێگه‌یشتووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
