هه‌رچه‌نده خۆم هه‌ر له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریمه‌وه تێكه‌ڵاوی سیاسه‌ت و حزبایه‌تی بوومه و له‌و پێناوه‌دا بگره و به‌رده‌ی زۆرم دیوه و نه‌هامه‌تیم كردۆته یاوه‌ری تاك به تاكی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م به دایك و باوك و خوشك و برا و خزمه نزیكه‌كانیشمه‌وه، وه‌لی ڕێكه‌وت كردمیه هاوسه‌ری ئه‌م ژنه‌ی ئێستام كه دایكی دوو منداڵمه و وا بۆ 17 ساڵی ڕه‌به‌قه به هه‌ر كوله‌مه‌رگییه‌ك بێت ژیانمان پێكه‌وه گوزه‌راندووه و شه‌و و ڕۆژمان پێكه‌وه گرێداوه، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه لێره‌دا باسی بكه‌م ئه‌وه‌یه كه دایكی منداڵه‌كانم هه‌رگیز نه‌ك توخنی سیاسه‌ت ناكه‌وێت و خۆشیی پێدا نایه‌ت به‌ڵكو ڕقیشی لێیه‌تی، به‌ڵام خوا عه‌لیمه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كوردییه خۆماڵییه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان تاوێره به‌ردیش ئه‌هێنێته گۆ و ڕه‌نگه بیكات به سیاسه‌تمه‌داریش، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌بێت ژنه‌كه‌ی من له كوی ئه‌زانێت پرسیاری سیاسی بكات و من له ئاستی وه‌ڵامه‌كانیدا شۆك بكات؟! ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر زۆر به شیلگیرییه‌وه كه‌وته سه‌ر و گوێلاكم و وتی: ئه‌ری پیاوه‌كه عاله‌م به سیاسه‌ت بوو به پیاو كه‌چی تۆ هیچت دیار نیه؟! بێگومان ئه‌گه‌ر به قوڵی بچوومایه‌ته ناو وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره حه‌رباییه‌ی ژنه‌كه‌مه‌وه ئه‌بوایه ورد ورد باسی ناعه‌داله‌تی و نایه‌كسانی و گه‌نده‌ڵی و حزباندن و قۆرخ كردنی بازاڕ و به تاڵان بردنی سامانی وڵات و نه‌وت ئاودیو كردن و بۆند ئیمزا كردن و كۆمه‌ڵێك ده‌سودیاریی (به نرخ) ی پارتی و یه‌كێتیم بۆی ورد بكردایه‌ته‌وه، لی ئه‌و هه‌موو درێژدادڕییه‌م له ڕسته‌یه‌كدا كۆكرده‌وه و وتم: ژنه‌كه سیاسه‌ت 2 جۆری هه‌یه، جۆرێكیان ئه‌تكات به مڵوزمی خه‌ڵك و گیرفانیان ئه‌ته‌كێنی، جۆرێكی تریشیان ئه‌تكات به خزمه‌تكاری خه‌ڵك و هه‌رچیت هه‌بێت له خزمه‌تی ئه‌واندا ئه‌یبه‌خشیت، بۆ نه‌گبه‌تی تۆ من له جۆری دووه‌میانم --- به پێكه‌نینه‌وه وتم: تێگه‌ییشتیییییی؟ وتی: ئم م م م م.
له‌م شه‌وانه‌شدا به دیار ته‌له‌فزیۆنه‌وه دانیشتبووم و ئه‌ویش له لامه‌وه بوو، گوێبیستی هه‌واڵه‌كان بووم، زریزه‌ی بیرمی پچڕاند و پرسی: خه‌ڵك بۆچی دژی خۆپیشاندان، خۆپیشاندان ئه‌كه‌ن، ئه‌ی خۆیان بۆچی خۆپیشاندان ئه‌كه‌ن؟ منیش به كورتی وه‌ڵامم دایه‌وه كه یاسایه‌ك له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچووه و چۆته به‌رده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێم و ئه‌ویش واژۆی له‌سه‌ر كردووه و تێیدا هاتووه كه نابێت به بی مۆڵه‌ت وه‌رگرتن خۆپیشاندان ئه‌نجام بدرێت! وتی: مۆڵه‌ت له كی؟ وتم: له ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته حه‌یاته‌كه‌ی خۆمان، وتی: ئی خۆ خه‌ڵك هار نه‌بووه خۆپیشاندان بكه‌ن، غێر له دژی سته‌م و ناعه‌داله‌تیی ده‌سه‌ڵات ئه‌یكه‌ن، جا ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت به ده‌ستی خۆیانه‌وه بێت به حه‌یاتیان ڕێگه به خه‌ڵك ناده‌ن خۆپیشاندان بكه‌ن، منیش وتم: ئه‌ی ته‌كبیر؟! وتی حه‌و ئه‌مه چۆن په‌رله‌مانێكه وه‌ڵا بابه بۆ خۆیان خراپ ناڵێن، هه‌قی وایه ئیتر له‌مه‌ودوا كه‌س نه‌چێت بۆ ده‌نگدان.
ئه‌وه‌نده‌ی سه‌ره‌وه وتوێژێكی سه‌رپێیی نێوان دوو كه‌سی ماڵێكه، بڕوا ناكه‌م بای ئه‌م وتوێژه سه‌رپێییه ناسیاسییه‌ی نێوان من و ژنه‌كه‌م، په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی ده‌سه‌ڵات گفتوگۆیان له‌باره‌ی ئه‌م یاسایه‌وه كردبێت، ئه‌گینا هێنده ناڕه‌زایی سه‌رجه‌م چین و توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی لی ناكه‌وته‌وه، بۆیه ئه‌م دوعایه ئه‌كه‌م و هه‌ر كه‌سێك بابه‌ته‌كه‌ی خوێنده‌وه با بڵێت – ئامین –، ، ، ، ، خوایه له‌مه خراپتر نه‌نێری، ، ، ، ،
07701309524
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
