بۆئه‌وه‌ی ره‌گ و ریشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بزانی، پێویستیت به‌ئه‌رشیف و كه‌له‌پوور و رابردووی ده‌بێت.هه‌بوونی ئه‌رشیف و مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی، جگه له‌وه‌ی كه‌مۆركێكی مێژوویی هه‌یه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا سه‌لمێننه‌ر و پێناسه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كن.
جگه له‌كورد، بڕواناكه‌م له‌دنیادا نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌بێت بێ ئه‌رشیف و مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی بێت.كورد، چی له‌سه‌ر ئاستی تاك و ده‌سه‌ڵات، كه‌مترین بایه‌خی به‌ئه‌رشیفی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و كه‌له‌پووره‌كه‌یداوه!
ئه‌رشیف (تۆمارگه‌ی نیشتمانی، یان تۆمارخانه‌ی نیشتمانی)، واته هه‌ڵگرتنی هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و دیكۆمێنته نووسراو و ده‌نگ و وێنانه‌ی كه‌بایه‌خی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و جیهانیان هه‌یه.زێتر مه‌به‌ست له‌هه‌ڵگرتنی به‌رهه‌مه مه‌عنه‌وی و فكرییه‌كانه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی ژیان.
له‌م بواره‌دا، كورد ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌و دیكۆمێنتی گرنگ و مێژوویی هه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر شۆڕش و سه‌ركرده‌كانی كورد و بزاڤی رۆشنبیری و كوردستانی نیشتمان و...هتد، كه‌به‌داخه‌وه ئێستا له‌ئه‌رشیفی وڵاتانی تر هه‌ڵگیراون.ئه‌گه‌ر بته‌وێ شتێك له‌باره‌ی كورد و كوردستانه‌وه بزانی، بنوسی، توێژینه‌وه‌یه‌ك بكه‌یت، ئه‌وا پێویسته ملی وڵاتانی تر بگریته‌به‌ر و له‌وڵاتانی تردا به‌شوێنیدا بگه‌ڕێیت.
مۆزه‌خانه، شوێنی هه‌ڵگرتنی به‌رهه‌مه ده‌ستی و ماددییه‌كانه، به‌تایبه‌تی شوێنه‌واره مێژووییه‌كان، كه‌ئاستی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردن و ژیاری هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك نیشانده‌دات.
كورد، له‌م بواره‌شدا شوێنه‌وار و كه‌له‌پوورێكی ده‌وڵه‌ند و پڕبایه‌خی هه‌یه‌و جێ په‌نجه‌ی دیاره.كه‌چی به‌داخه‌وه كه‌مترین بایه‌خیشی به‌م بواره دراوه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و تێبینی و ره‌خنه‌گرتنه، له‌ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌ی حكومڕانی خۆماڵییه‌ی كوردیدا، تائێستا كورد خاوه‌نی ئه‌رشیف و مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی نییه.هه‌ر چه‌نده دوو وه‌زاره‌تمان به‌ناوی شوێنه‌وار و رۆشنبیرییه‌وه هه‌یه، كه‌چی هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تاییشیان له‌م بواره‌دا نه‌هاوێشتووه‌و هه‌وڵێكیان بۆ دامه‌زراندنی ئه‌رشیف و مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی نه‌داوه‌و بیرێكیان له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مووه به‌ڵگه‌نامه‌و دیكۆمێنت و كه‌له‌پوور و شوێنه‌وار و به‌رهه‌مه ماددی و مه‌عنه‌وییانه نه‌داوه، كه‌ئێستا له‌ئه‌رشیف و مۆزه‌خانه‌كانی جیهاندا هه‌ن، به‌ڵكو به‌رده‌وام ئه‌و به‌رهه‌مانه (كه‌مۆركی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی و مێژووییان هه‌یه) ئاودیوی كوردستان ده‌كرێن و به‌نرخێكی هه‌رزان به‌وڵاتانی تر ده‌فرۆشرێن و بازرگانی و قاچاخیان پێوه ده‌كرێت.
لێره‌دا پێشنیار ده‌كه‌م و داوا له‌حكومه‌ت ده‌كه‌م، ئه‌رشیف و مۆزه‌خانه‌یه‌كی نیشتمانی بێته دامه‌زراندن و له‌په‌رله‌مانیشدا یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌م بواره ده‌ربچێت و قاچاخی و بازرگانی كردن پێیانه‌وه قه‌ده‌غه بكرێت و بڕیاری هێنانه‌وه‌ی ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌و دیكۆمێنت و شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری كورد بدرێت، كه‌ئێستا له‌وڵاتانی ترن و هه‌ندێكیان به‌قاچاخی فرۆشراوون.چونكه ئه‌مانه سامان و موڵكی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كن، نه‌ك تاكه‌كه‌س و بازرگانێك!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
