یه‌كێك له‌كێشه‌كانی پارتی، به‌تایبه‌تی كێشه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنه ئه‌هلیی و سه‌ربه‌خۆكاندا، چۆنییه‌تی و مامه‌ڵه‌ی نه‌گونجاوی راگه‌یاندنه‌كانی پارتی و كاراكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ناو راگه‌یاندنی پارتییه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رو بارودۆخ و كه‌سه‌كاندا. زۆر جاران په‌یامی سه‌ركردایه‌تی پارتی و په‌یامی راگه‌یاندنه‌كانی پارتی دووشتی لێكجودا بوونه، واته راگه‌یاندنه‌كانی پارتی نه‌بوونه‌ته ئامڕازی گواستنه‌وه‌ی په‌یامه‌كانی پارتی، هێنده‌ی كه‌خه‌ریكی گه‌یاندنی په‌یامی شه‌خسی و كه‌سی یه‌كه‌می ده‌زگاكه بووه. ئه‌م په‌یامی شه‌خسی و كه‌سی یه‌كه‌می ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی پارتی، كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌یان بۆ پارتی به‌گشتی وسه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی به‌تایبه‌تی دروست كردووه. ئه‌مجۆره له‌كاركردنیان، به‌شێكیان پێوه‌ندی به‌نه‌شاره‌زایی كاره‌كته‌ره‌كانی راگه‌یاندنه‌كان و به‌شێكی دیكه‌یان پێوه‌ندی به‌به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و خۆده‌رخستن و داكووتانی پۆسته‌كه‌یانه‌وه هه‌بووه‌و هه‌یه.
له‌م پێنج ساڵه‌ی دواییدا كه به‌رێز (مه‌سعودبارزانی)، بووه‌ته سه‌رۆكی هه‌رێم، راگه‌یاندنه‌نی پارتی زێتر دووچاری هه‌ڵه بووه‌نه‌ته‌وه‌و نه‌یانتوانیوه هه‌ر دوو چه‌مكی "سه‌رۆكی هه‌رێم" و "سه‌رۆكی پارتی" لێكجودا بكه‌نه‌وه. هه‌میشه به‌دیدگه‌یه‌كی حزبیانه‌و خۆیانه‌وه، ویستوویانه چه‌مكی "سه‌رۆكی هه‌رێم" له چه‌مكی "سه‌رۆكی پارتی"دا بتوێننه‌وه. له‌ئێستادا ئه‌مه هه‌ڵه‌و كێشه گه‌وره‌كه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی پارتییه.
له وتارێكی ترمدا به ناوی (پرۆژه‌یه‌ك بۆ چاكسازیی راگه‌یاندنی پارتی) كه‌نووسخه‌یه‌كی دراوه‌ته مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، به‌وردی له‌سه‌ر كێشه‌و چاكسازییه‌كانی راگه‌یاندنی پارتی دواووم، ئاماژه‌م به‌وه‌داوه كه‌زۆرێك له كاراكته‌ره‌كانی ناوه‌ندی راگه‌یاندنه‌كانی پارتی، كادیری حزبین وه‌ك له‌وه‌ی كاراكته‌ری رۆژنامه‌نووسی بن، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی بۆسه‌ركردایه‌تی پارتی و له‌ئێستادا بۆخودی سه‌رۆكی پارتی دروست كردووه، كه هاوكات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیشه.
ده‌زانین كه زۆربه‌ی بروسكه و راگه‌یاندراوی سه‌رۆكه‌كان (به‌تایبه‌تی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كان و... ) له‌لایه‌ن سكرتێره رۆژنامه‌وانییه‌كانییانه‌وه ده‌نووسرێت، هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی سكرتێره رۆژنامه‌نه‌وانییه‌كه له‌سه‌ر خودی سه‌رۆكه‌كه ده‌كه‌وێت كه‌به‌ناوی ئه‌وه‌وه ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌كرێت. له‌م روانگه‌شه‌وه ده‌كرێ له‌بروسكه سه‌ره‌خۆشی و پیرۆزباییه‌كانی رێزدار (بارزانی) دا، هه‌ندێ له‌كه‌م و كوڕی و هه‌ڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌كانی پارتی بدۆزینه‌وه. كاتێك به‌رێزیان (سه‌رۆك بارزانی) سكرتێره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی راده‌سپێرێ بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی (رۆژنامه‌ی خه‌بات و یه‌كێتی لاوان و قوتابیان و ئافره‌تان و سه‌ته‌لایتی كوردستان و... ) هه‌ر لق و ده‌زگایه‌كی حزبی سه‌ربه‌پارتی، ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ر و ئه‌و لایه‌نه بكات، ئه‌وه هه‌ڵه‌ی سكرتێره رۆژنامه‌نه‌وانییه‌كه‌و راگه‌یاندنه‌كانی پارتییه كه به‌مانشێتی گه‌وره به‌ناوی (مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان) بروسكه‌كه ده‌نووسرێت و بڵاو ده‌كرێته‌وه. كێشه‌كه لێره‌دایه كه‌به‌ناوی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه بروسكه ئاراسته‌ی ده‌زگایه‌كی حزبیی سه‌ر به‌پارتی ده‌كرێت. راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بنووسرێت سه‌رۆكی پارتی نه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم.
بوونی به‌سه‌رۆكی هه‌رێم، یاسا رێگری له‌به‌رێزیان (سه‌رۆك بارزانی) ناكات كه‌به‌ناوی سه‌رۆكی حزبه‌كه‌یه‌وه بروسه‌ی پیرۆزبایی له‌یادی دامه‌زراندنی رێكخراو، ده‌زگا، یان هه‌ر بۆنه‌یه‌كی تر ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری حزبه‌كه‌ی بكات، یان به‌شداری له‌بۆنه‌یه‌كی حزبه‌كه‌یدا بكات، چونكه له‌و كاته‌دا به‌سیفه‌تی سه‌رۆكی حزب مامه‌ڵه ده‌كات و ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت. به‌ڵام راگه‌یاندنه‌كانی پارتی و خودی سكرتێره رۆژنامه‌نه‌وانییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، ئه‌م دوو حاڵه‌ته‌یان تێكه‌ڵ كردووه، ئه‌مه‌ش وا لای جه‌ماوه‌ر و رۆژنامه‌نووس و رۆشنبیران ده‌خوێنرێته‌وه، ده‌سه‌ڵاتی حكومی و حزبی تێكه‌ڵه‌و جیاكراوه نییه.
ئه‌گه‌ر به‌رێزیان به‌ناوی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه پیرۆزبایی له‌ده‌زگایه‌كی حزبه‌كه‌ی بكات، ئه‌وا ده‌بێ پیرۆزبایی له‌یادی دامه‌زراندنی هه‌موو ئه‌و حزب و رێكخراو‌و ده‌زگا ئێعلامییانه بكات كه له‌كوردستاندا هه‌ن، بۆیه بڕواناكه‌م ئه‌وه هه‌ڵوێست و ویستی سه‌رۆكی هه‌رێم بێت، كه له‌یاد و بۆنه‌ی حزبه‌كه‌یشیدا هه‌ر به‌سیفه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بنوسرێت و بخوێنرێته‌وه، به‌ڵكو كاراكته‌ره‌كانی راگه‌یاندنه‌كانی پارتی ئه‌و دۆخه‌یان خوڵقاندووه.
بۆیه من پێم وایه پێویسته له‌ئێستادا گۆڕانێكی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی له‌راگه‌یاندنه‌كانی پارتیدا بێته ئاراوه‌و به ئه‌رك و په‌یامی خۆیدا بچێته‌وه‌و چیدیكه شته‌كان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ نه‌كات. هیواداریشم پرۆژه‌كه‌م بۆ چاكسازیی راگه‌یاندنی پارتی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
