ئیمڕۆ بارودۆخی سیاسی زۆربه‌ی ئه‌م ناوچانه‌ی كه له ڕووی جوگرافی و كه‌لتوری له ئێمه‌مانان نزیكه و كاریگه‌ری ناڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه هه‌یه، گرژی و ئاڵۆزی تێكه‌وتوه یا به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕوات و وا په‌یتا په‌یتا بڵێسه‌ی ئه‌م ئاگره زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات و كه‌س نازانێت له كوی و كه‌ی كۆتایی دێت! جاری زوشه كه بزانری ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ گه‌ل و میلله‌تی خودی وڵاته ڕاپه‌ڕیوه‌كان و ده‌وروپشت و ناوچه‌كه باشتر ده‌بێت یا شتێكی تر.
له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌ش به‌جۆرێك له جۆره‌كان له‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ی دوایی بارگرژیه‌ك به‌دی ده‌كرێت و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی باش كه‌وتۆته نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌رچه‌نده تا ئێستا ته‌نها له ڕووی ڕاگه‌یاندنه و نه‌گه‌یشتۆته ئاستی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره، به‌ڵام زه‌مانی گه‌وره‌نه‌بون و مه‌ترسی تێكچونی باره‌كه‌ش بونی نیه، من لێره‌وه په‌نجه‌ی تاوان بۆ هیچ لایه‌نێك درێژ ناكه‌م كه چ لایه‌نێك ده‌ستپێشخه‌ر بوه و یا چ لایه‌نێك ده‌یه‌وی شته‌كه گه‌وره بكات، چونكه له‌لایه‌ك ئه‌وه ئیشی من نیه و له لایه‌كی تریش مه‌به‌ستم ته‌نها هێوربونه‌وه‌ی وه‌زعه‌كه‌یه، ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم و مه‌به‌ستمه كه هه‌رێمی كوردستان به‌رگه‌ی هیچ ئاژاوه‌یه‌كی تر ناگرێت و ڕه‌نگه به‌تێكچونی باره‌كه، ئه‌سته‌مبی جارێكی تر ئه‌م وڵاته‌مان بكه‌وێته سه‌ر پێی خۆی و له‌وانه‌یه ئه‌وه ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه زیاتر له نیو سه‌ده به‌خوێن ڕشتن به‌ده‌ستهاتوه، به‌یكجاری له ده‌ستی بده‌ین، پێموایه كه‌م میلله‌ت هه‌بی وه‌كو كورد ئه‌زمونی له ناته‌بایی ناوخۆیی هه‌بێت كه چ زیانێكی گه‌وره به وڵات و میلله‌ته‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نی كه تا ئێستاش ئاسه‌واری هه‌ر ماوه، جگه له‌مانه‌ش شتێكی گرنگتریش له پێشه، وا خه‌ریكه بڵێسه‌ی ئاگری ڕاپه‌ڕین شاره‌كانی عێراقیش ده‌گرێته‌وه و ڕه‌نگه ته‌شه‌نه بكات و حكومه‌ت و سیاسه‌تی ئه‌م وڵاته كه هه‌ر خۆی له‌سه‌ر لێواره هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و به‌یه‌كجاری تێك بچێت، ئا له‌وكاته‌دا ئه‌گه‌ر ئێمه له‌ناوخۆ كێشه و ئاریشه‌ی گه‌وره‌مان هه‌بێت و كه‌وتبینه ململانێی یه‌كتر، چۆن ده‌توانین ئه‌م هه‌له بقۆزینه‌وه و ئه‌لته‌رناتیفمان چی ده‌بێت، یا چۆن بتوانین دوژمنه ده‌ره‌كیه‌كانمان كه خۆیان له‌سه‌ر سنوره‌كانمانن مه‌لاسداوه، له‌خۆمان دوربخه‌ینه‌وه كه ده‌یانه‌وێت ئه‌م ئاواته نیمچه به‌ده‌ستهاتوانه‌مان لی بسه‌ننه‌وه؟
هیچ كاتێك هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه ڕه‌ش و خراپه‌كان و قسه له‌سه‌ریه‌كتر كردن، ناگاته ئامانجێكی باش و نه‌خزمه‌ت به خودی لایه‌نه‌كان ده‌كات و نه كێشه‌كانیش چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌ڵكو ته‌نها به دایه‌لۆگ و له‌گه‌ڵ یه‌كتر دانیشتن، كێشه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌موشیان چاره‌سه‌رنه‌كرێت ئه‌وا به‌ره‌و پێشچونێك به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ر دێته ئاراوه، ئه‌گه‌ر هه‌رهیچ نه‌بێت خۆ كێشه‌كان گه‌وره‌تر نابن و به‌ره‌و شیر لێكهه‌ڵسوین ناڕوات.
لێره‌وه ڕووی ده‌مم ئاراسته‌ی ڕۆشنبیران و نوسه‌رانی كورد ده‌كه‌م به لایه‌ندار و بێلایه‌ن، كه توانای خۆتان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م ئه‌زمه‌یه و ببنه فاعلێكی خێر بۆ له‌یه‌كتر نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كان و گوشاریان بخه‌نه سه‌ر كه پێویسته بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر دانیشن و واز له شه‌ڕی ناڕه‌وای ڕاگه‌یاندن بێنن، چونكه به‌ڕاستی ئه‌م شه‌ڕه ڕاگه‌یاندنه كاری نه‌رێنی كردۆته سه‌ر ده‌روونی تاكی كورد، چونكه خه‌می كوردستان خه‌می هه‌ره‌گه‌وره‌ی هه‌موو تاكێكی كورده.
كاكۆ عه‌بدوڵا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
