به پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی که کاتی خۆی له ماڵپه‌ڕه‌کان و میدییاکان به گشتی بڵاو کرایه‌وه که بریتی بوو له گرتن و ناردنی 18 کچه کوردی ته‌مه‌ن (14 ـ 26) ساڵ، له لایه‌ن سه‌رانی به‌عسی ڕووخاوه‌وه، بۆ مه‌لهاکانی میسر، به گوته‌ی ئه‌و قه‌ڵه‌م به ده‌ستانه‌ی که له‌و سات و کاته‌دا، خۆیان کردبوو به باوک و برا و خه‌م خۆری ئابڕو و شه‌ره‌فییان و هه‌میشه ده‌نگی ناڕه‌زاییان به‌رز ئه‌کرده‌وه بۆ لێکۆڵینه‌وه و به دواداچوونی ته‌واو و به په‌له بۆ دۆزینه‌وه و هێنانه‌وه‌ی ئه‌م 18 کچه!! خه‌ڵکی میسر و ده‌سه‌ڵاتداران و ڕۆشنبیران و هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی میسری ببوونه ناشیرین‌ترین و دڕندانه‌ترین مڕۆڤ، له به‌ر چاوی ئێمه‌ی کورد، ئێستاش ماخۆلانمانه له نه‌گه‌یشتنمان به ڕاستی و دروستی چاره‌نوسی ئه‌م ده‌نگۆیه!! له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خه‌ڵکی میسر و حکومه‌ته‌که‌ی بێ ئاگا نه‌بوون له ئه‌نفال و ڕاپێچ کردنی کورد بۆ زیندانه تاریک و ته‌سکه‌کان، بێ ئاگا نه‌بوون له کیمیا باران کردن و کوشتاری به کۆمه‌ڵی کورد، له پاکتاو کردن و ده‌ست به سه‌ر داگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی کورد، ، بێ ئاگا نه‌بوون له هه‌موو ئه‌و گوریسانه‌ی که ئه‌خرایه ملی کچ و کوڕی کورد، له هه‌موو ئه‌و فیشه‌کانه‌ی ئاڕاسته‌ی سینه‌ی منداڵ و لاو و پیری کورد له بیابانه‌کانی عیراق...بۆ ته‌نیا جارێکیش نه له پێش ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو، نه له دوای له گۆڕ نانی به‌عسی زۆردار، لێویان نه‌ترازا و خه‌م خۆری و پشتیوانی خۆیان ده‌رنه‌بڕی بۆ نه‌هامه‌تییه‌کانی کورد، به‌ڵکو دڵ ته‌نگ بوون و پرسه‌یان گێڕا کاتێک سه‌دامی دکتاتۆر به ده‌ستی دادوه‌رێکی کورد، به سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی گه‌ێنرا!! له هه‌موو ئه‌و مه‌ینه‌تییانه‌ی که به سه‌ر کوردا تێپه‌ڕی، خه‌ڵکی میسر ته‌نانه‌ت به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی میسریش ته‌نیا دێڕێکیان ته‌رخان نه‌کرد بۆ تاڵییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد!! هه‌روه‌ها له دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991 و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان و دامه‌زراندنی حکو‌مه‌ت و په‌ڕله‌مانی کوردستان و بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری و گه‌شه کردنی وه‌به‌رهێنان و جۆره‌ها پڕۆژه و خزمه‌تگوزاری و جگه له ده‌ربڕینی بۆچوونی ئازاد و بڵاوکراوه‌ی هه‌مه چه‌شنه، که هه‌مووی ده‌ستکه‌وتی ئه‌و تاڵییانه‌یه که ئێمه‌ی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌ێک بینیمان.به‌ڵام دیسانه‌وه نه‌مان بینی خه‌ڵکی میسر خۆپیشاندان و ڕێپێوان و کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام بدات بۆ پیرۆزبایی و ده‌ست خۆشی کردن له گه‌لی کورد و ده‌ستکه‌وته‌کانی!! وه‌ک تۆڵه کردنه‌وه‌ێک بۆ له سێداره‌دانی سه‌دامی فاشی، بگره خه‌ڵکی ڕاهێنراو و شاره‌زا له ته‌قاندنه‌وه و دروستکردنی پشتێنه‌ی بۆمبڕێژکراویان به دیاری نارد بۆ نێو ڕۆڵه بێتاوانه‌کانمان وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێن هێشتا که‌مه ئه‌وه‌ی بینیتان و چه‌ژتتان!! هه‌ر هاوزمانه‌کانی خه‌ڵکی میسر بوون خوێنی کوردیان ڕه‌وا کرد، ئێستا له پای چی من وه‌کوو کورد بچمه سه‌ر شه‌قام و ده‌ست بڵند بکه‌مه‌وه و به ده‌نگی بڵنده‌وه پیرۆزباییان لێ بکه‌م.ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ دڵ خۆشن به ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌که‌ی خه‌ڵکی میسر و پیرۆزباییان ئاڕاسته ئه‌که‌ن، سه‌رتان له ئێمه‌ش شێواندووه، چونکه ئێوه هه‌ر ئه‌و ده‌سته و تاقمانه‌ن هه‌میشه خۆتان به خاوه‌نی کوردستان ئه‌زانن و بێ هه‌ڵ کردن و به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان، خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری پێک دێنن و ده‌نگی ناڕه‌زاییتان به‌رز ئه‌که‌نه‌وه و ئه‌ڵێن...بۆچی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕاناگه‌ێنن، هه‌تا که‌ی به‌شێک بین له عیراق و له ئومه‌ی عه‌ره‌بی، کوردستان ته‌نیوه‌ته‌وه به عه‌ره‌ب، ته‌نانه‌ت چاوتان هه‌ڵ ناێت به کرێکارێکی عه‌ره‌ب له به‌ر بژێوی ژیانی ڕووی کردوه‌ته کوردستانی ئارام و خزمه‌تی ئێمه ئه‌که‌ن، ڕووی ده‌متان هه‌میشه له سه‌رکرده‌کانی کورده و که عه‌ره‌بچێتی ئه‌که‌ن و دڵی برا عه‌ره‌به‌کان له خۆیان ناڕه‌نجێنن!! تێمان بگه‌ێنن ئه‌م شین و شه‌پۆڕه‌تان له چی و ئه‌و هاوسۆزییه‌تان بۆ عه‌ره‌بی میسر له چی؟!!
گه‌لاوێژ بابان
سوید / 2011-02-20
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
