ووڵاتی سوید یه‌کێکه له ووڵاته ئه‌ورووپییه‌کان و ده‌رگای واڵا کردووه بۆ له ئامێز گرتنی هه‌موو جۆره په‌ناهه‌نده‌ێک له هه‌ر گۆشه‌ێکی جیهاندا بێ و له‌به‌ر هه‌ر هۆکارێک ڕوو بکاته ووڵاته‌که‌ی .
جگه له‌وه‌ی بیر له دابین کردنی هه‌موو پێداویستییه‌کانی ژیان ئه‌کاته‌وه بۆ په‌ناهه‌نده‌کان، بیر له فه‌رهه‌نگ و ڕه‌سه‌نایه‌تی و کولتوریش ئه‌کاته‌وه .ده‌سه‌ڵاتدارانی ووڵاتی سوید، هه‌میشه داواکارن له خێزان و ماڵباتی هه‌موو کۆچ کردووه‌کان، پارێزگاری له کولتور و زمانی ڕه‌سه‌نی خۆیان بکه‌ن، چونکه میلله‌ت به فه‌رهه‌نگ و کولتور و زمانی ڕه‌سه‌نی ده‌ناسرێته‌وه و مێژووی خۆی تۆمار ئه‌کات .
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه له هه‌وڵدان بوون بۆ دۆزینه‌وه و ئاسان کردنی ڕێگه‌ێک بۆ پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تی هه‌ر میلله‌تێک که له ووڵاته‌که‌یدا وه‌ک هاووڵاتیێکی سویدی ژیان به سه‌ر ئه‌به‌ن، به‌گشتی خێزان و به تایبه‌تی مناڵه‌کانییان .
بۆیه له هه‌ر شاره‌وانیێک ڕێگه‌ی پێدان کۆمه‌ڵه و سه‌نته‌ر دابمه‌زرێنن و به پاڵپشتی و هاوکاری ده‌سه‌ڵاتدارانی سویدی .
ئێمه‌ی کوردیش بێ به‌ش نه‌بووین له‌م هاوکارییه، به هیمه‌ت و توانای ژماره‌ێک له دڵسۆزانی کوردی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان له ساڵی 1986 له شاری یۆته‌بۆری توانرا کۆمه‌ڵه‌ێک دابمه‌زرێنین، ئامانج له دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه، چی بوو ؟
وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارانی سوید داوایان کرد، پاراستنی زمان و کولتور، کۆکردنه‌وه و نزیک کردنه‌وه و ناساندنی ئه‌ندامانی خێزانی کورد، ڕاهێنانی مناڵه‌کان له‌سه‌ر خوێندن و فێر بوونی زمانی کوردی، فێر بوونی جۆره‌ها چالاکی جیاواز، گرینگی و بایه‌خدان به تایبه‌تی به لاوان و گه‌نجان و دوورکه‌وتنه‌وه‌یان له کاری نا به‌جێ وه‌ک جگه‌ره کێشان و ئه‌لکهول خواردنه‌وه و ئاوێته بوونییان به هه‌موو جۆره‌کانی ماده سڕکه‌ره‌کان و هاوشێوه‌کانییان، هه‌روه‌ها دروست بوونی په‌یوه‌ندی له نێوان کچ و کوڕی خێزانه‌کان، بۆ مه‌به‌ستی زیاتر یه‌کتر ناسین و ئاسان کردنی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، به هانا هاتن و سه‌ردانی ئه‌و خێزانانه‌ی که له که‌مپه‌کان ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن، به شێوه‌ێکی گشتی کۆمه‌ڵه ببێته چه‌ترێک و هه‌موو کورده‌کانی شاره‌که له پانتایی خۆیدا کۆبکاته‌وه .
به پێی په‌یڕه و پڕۆگڕامی په‌سه‌ند کراو و دوای کۆنگره و ده‌نگدان و ده‌ستنیشان کردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕ، له سه‌ره‌تاوه ئامانجی کۆمه‌ڵه به پێی ده‌ستوری په‌سه‌ند کراو، بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ، کاری کۆمه‌ڵه بێ گله‌یی و گازنده بوو، بگره جێی خۆشحاڵی هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه بوو که هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانی له خۆ گرتبوو، کۆمه‌ڵه له سه‌ره‌تاوه، مه‌یدانی ناساندنی مڕۆڤی کورد بوو له پته‌وی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، شوێنی چاوپێکه‌وتنی که‌سی دوور و نزیک بوو، بنکه‌ی ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی کوردستانی گه‌وره بوو، (UN یاخودFN )ی زۆربه‌ی کێشه‌کان بوو که ڕووبه‌ڕووی خێزان و گه‌نج و لاوی کورد ئه‌بوونه‌وه، سه‌کۆی زۆربه‌ی ڕۆشنبیران بوو، کوڕان و کچانی خانه‌واده‌کان، هه‌میشه چاوه‌ڕوانی جه‌ژنه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان و جه‌ژنه‌کانی تر و ڕۆژانی پشوو بوون که ڕوو بکه‌نه کۆمه‌ڵه و کاته‌کانییان تێیدا به‌سه‌ر به‌رن، هزری نه‌ته‌وایه‌تییان له ئاستێکی زۆر به‌رزدا بوو شانازییان به کورد بوونی خۆیانه‌وه ئه‌کرد، له بواری زانستیشدا له پله‌کانی پێشه‌وه‌ی خوێندندا بوون، پیر و به‌ساڵا چووانیش که‌متر هه‌ستییان به ئازاره‌کانی جه‌سته‌یان ئه‌کرد و زۆر دڵخۆش بوون، هه‌موو وه‌ک یه‌ک خێزان له ده‌ووریان کۆ ئه‌بووینه‌وه و له ئامێزمان ئه‌گرتن .
ئه‌م کۆشکه پڕ له دڵسۆزی و پڕ له ڕێز و خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه پته‌وه، درێژه‌ی نه‌بوو !!! له پڕا قڵیش و درزی تێکه‌وتوو و هه‌ره‌سی هێنا و ئه‌ندامه‌کانی په‌رته‌واز بوون و لێک دابڕان، په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان یه‌جگار کز بوونه‌وه، گه‌نجه‌کانمان هێدی هێدی دوورکه‌وتنه‌وه و کاته‌کانییان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و شوێنه گشتییه‌کان به‌سه‌ر ئه‌برد، بێ‌شک تێکه‌ڵ به که‌سی چاک و خراپ بوون، کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕووی له زیاد کردن کرد وه‌ک ته‌ڵاق و جیا بوونه‌وه، له‌ده‌ستدانی متمانه‌یی به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک، بێزاری پیر و به‌ساڵا چووان و هه‌ست کردن به ته‌نییایی، خۆ کوشتن و خراپی باری ده‌روونی .من وه‌ک خێزانێکی کورد، به شێوه‌ێکی گشتی باس له هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه ئه‌که‌م، چونکه خۆم یه‌کێک بوومه له‌م بواره‌دا کارم کردووه و زۆر ئاگادار و شاره‌زام .
هه‌ڵبه‌ته ئاقاری کاره‌کانی کۆمه‌ڵه له به‌رگه کولتوری و ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی له خۆڕا تێک نه‌چوو ! به‌ڵکو لێکترازان و دروست بوونی باڵی جیاوازی حیزبه کوردستانییه‌کان له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، هۆکاری سه‌ره‌کی بوون له بێ هێز کردنی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، به پێی ئاماری ژماره‌ی حیزبه سیاسییه‌کان، کۆمه‌ڵه‌ی کوردی ته‌شه‌نه‌ی کرد، واتا له یه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی پته‌وی سه‌رکه‌وتووه‌وه بوو به نزیکه‌ی 38 کۆمه‌ڵه‌ی کوردی، بگره زیاتریش !!
لۆکا‌ڵی کۆمه‌ڵه‌کانیش بوونه‌ته مه‌یدانی ململانێی حیزبه‌کان و به ڕوونی و ئاشکرا به ناوی حیزبه‌کانییانه‌وه ئه‌ناسرێنه‌وه ! زۆر بوونی ژماره‌ی کۆمه‌ڵه کوردییه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و مووچه خۆره کوردانه‌دایه که به‌رپرسییارێتی کاره‌کانی کۆمه‌ڵه کوردییه‌کانییان که‌وتۆته ئه‌ستۆ، که له ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره سویدییه‌کان وه‌ک (ABF) کار ئه‌که‌ن له‌م بواره‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی بێ ئیش نه‌مێننه‌وه و له‌سه‌ر کاره‌کانییان لانه‌برێن، بۆیه هیچ هه‌ڵوێستێکیان نییه و خۆیان بێ ده‌نگ کردووه له دابه‌شبونی نه‌ته‌وه‌که‌مان !
جگه له حیزبه کوردستانییه‌کان که بوونه هۆکاری لاواز بوونی کۆمه‌ڵه‌کان، ئێستا ئه‌ندامانی کوردی نێو حیزبه سویدییه‌کانیش، هۆکارێکی تره بۆ نه‌گونجانی ئه‌ندامه‌کانی کۆمه‌ڵه له ناو خۆیاندا، به هۆی بۆچوونی جیاواز و پاڵپشتی هه‌ر یه‌ک له‌و حیزبانه‌ی که سه‌رپه‌رشتییان ئه‌که‌ن ! ئه‌مانه و چه‌ندین هۆکاری تر بوونه مایه‌ی بێ هیوایی و له ده‌ستدانی متمانه‌یی لاوه‌کان به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵه‌کان و دوور که‌وتنه‌وه‌یان .
هه‌موو ئه‌م هۆکارانه و هۆکاری تایبه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، کاردانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر ڕه‌فتار و ڕه‌وشتی ئه‌ندامانی خێزانی کورد، له هه‌نده‌ران دروست کردووه، ئه‌وه‌تا ڕۆژانه گۆڤاره سویدییه‌کان به مانشێتی زه‌ق و کاریگه‌ر باس له کوشتنی ژنی کورد و زۆر بوونی ژماره‌ی ته‌ڵاق و جیا بوونه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان و ئاوێته بوونی گه‌نجانی کورد به مامه‌ڵه کردن و به‌کارهێنانی ماده‌سڕکه‌ره‌کان، ئه‌که‌ن .
زۆر به‌داخه‌وه هه‌واڵی کوشتنی لاوی کورد له گۆڤاره‌کان له پێناو تێوه‌گلانیان به ماده سڕکه‌ره‌کان، یاخود به‌سه‌ر بردنی ژیانی لاوییان له گونجی به‌ندیخانه‌کاندا، کاره‌ساته هه‌روه‌ها هه‌ڵاتنی کچی کورد له ترسی کوشتن و بڕین، بۆ شوێنی پارێزرا و داڵده‌دراو .هه‌موو ئه‌م هه‌واڵ و ئاریشانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناشیرینی له‌سه‌ر ئێمه‌ی کورد دروست کردووه .
بۆیه ئه‌پرسم ڕۆڵی کۆمه‌ڵه کوردییه‌کان له کاتی ئێستادا چییه ؟! بۆچی کۆمه‌ڵه کوردییه‌کان دامه‌زران و له پێناو چیدا دامه‌زران !؟ هه‌ست به‌چی ئه‌که‌ن کاتێک مانشێتێکی له‌و جۆره له گۆڤاره سویدییه‌کان ئه‌خوێننه‌وه ! یان له نزیکه‌وه گۆ بیستی له‌م جۆره هه‌واڵانه ئه‌بن ! هه‌ڵه‌ی سه‌قه‌تی په‌روه‌رده‌یی دایک و باوکه یان که‌مته‌رخه‌می و زۆری و بۆری کۆمه‌ڵه کوردییه‌کانه !
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
