هێشتا ناڕه زایی خه ڵک له سه ر پڕۆژه یاسای خۆپیشاندان، که ده سه ڵات ده یه وێ جه ماوه ری پێ بێده نگ بکات دانه مرکاوه ته وه.هێشتا فایلی شکاته کانی حیزب له نووسه ر و ڕۆژنامه کان، به رۆکی دادگای به رنه داوه و له سه رمێزی دادوه ره کان هه ڵنه گیراون.که چی هه ندێك ده یانه وێ، پێشینان واته نی: له ئاوی لێڵدا ماسی بگرن.حیزب له و ته نگه تاوییه ی تێیکه وتووه، ده رباز بکه ن.خه ڵك به شه ڕی لابه لاوه سه رقاڵ بکه ن و ئاراسته ی ناڕه زایی به ئاقارێکی تردا به رن.ئیمزا کۆده که نه وه و پڕۆژه یاسای "کۆتکردنی مه لاو مزگه وت" پێشنیار ده که ن.ئازادی ڕه ها، بۆخۆیان به ڕه واو دیلکردنی ئه وانیتر به شایسته ده زانن.ئه وه سه یر نییه، هه ندێ ڕۆشنبیرو ده زگاو ناوه ندی سێبه ری حیزب و ده سه ڵات، پڕۆژه یاسای له و شێوه یه پێشنیار بکه ن.سه یر له وه دایه، هه ندێ له وانه ی، دروشمی ئۆپۆزیسیۆنیان بڵندکردووه، ئیمزا له سه ر پڕۆژه یاسایه بکه ن، که ئامانج لێی لانیکه م له م کاته دا، ڕاستکردنه وه ی باری لاربووی حیزب و که مکردنه وه ی ئه و فشاره یه دووچاری بووه ته وه.به ڕاست گه ر ئه و پڕۆژه یاسایه له لایه ن ڕۆشنبیرو نووسه رانه وه نووسراوه، هه رچه نده من له وه به گومانم.ئه ی نووسه رێ چۆن به ناوی خۆیه وه له ماڵپه ڕی کڵاوڕۆژنه دا بڵاوی کردۆته وه!؟ یان ئه وه پڕۆژه یاسا و ئه جێندای هه ندێ که سی حیزبیه و ده یانه وێ به ئیمزا بۆ کۆکردنه وه، بیگشتێنن، له ڕێیه وه گێچه ڵ و شه ڕ به مه لا بفرۆشن.مایه ی نیگه رانییه، که هه ندێ ڕۆشنبیرو نووسه ر، که وه ک که سانی سه ربه خۆ ناسراون و جێی ڕێزو متمانه ی خه ڵکن، ڕازیبن ئیمزا و ناوی ئه وان، له ته ک ناوی که سانێکدا بنووسرێ، که به پاڵنه ری ئایدۆلۆژیاو له پێناو به ده ستهێنانی دراو و پله و پایه دا، به ناوی ئازادییه وه پڕۆژه یاسای کۆتکردنی ئه وانیتر به ڕه واببینن.
لای که س شاراوه نییه، که نزیکه ی نیو سه ده یه ئایدۆلۆژیا و سیاسه ت، ناوه ندی ڕۆشنبیریی کوردیی به تێگه یشتنی هه ڵه، نادروست و نامۆ به رامبه ر به ئایین بارگاوی کردوه.هه ندێ نووسه رو ڕۆشنبیرو خوێنه واری کورد، له دیدو فه لسه فه ی ماتریالیزمه وه له ئایین ده ڕوانن.له دیدی ئه وانه وه ئایین تلیاکی گه ل، ئیسلام کولتووری عه ره به و مایه ی دواکه وتنی کوردو دژ به مافی ژنه.وه ك ئه وان ده ڵێن، ئیسلامیی و مه لا، هه ڵگری بیری کۆن، ڕزیوو و سه رده م به سه رچوون.ئایین و پیاوی ئایینی سه رچاوه ی کێشه ن.هه ندێ ڕۆشنبیر و نووسه ریش، له دیدو تێڕوانینی ڕۆژئاوا، که لێوانلێوه له هه ڵه و بڕیاری پێشوه خت و هه ندێ جار بوغزوکین له ئایینی ئیسلام ده ڕوانن، تێڕوانین و بیرو بۆچوونه کانی ئه وان ته به نی ده که ن.لای ئه وان ئایین جگه له چه ند په رستش و تقوسێکی بێگیان هیچیتر نییه، ده یانه وێ ئایین له ڕه هه نده کۆمه ڵایه تی و فه رهه نگی و سیاسی و ئابوورییه که ی دابڕنن، بێئاگا، له وه ی ئه و جۆره بۆچونانه له گه ڵ ئایینی ئیسلام و کۆمه ڵگا ی ئێمه دا نایه ته وه، له ڕاستیدا تێگه یشتنی له و جۆره له ئایین، کوشتنی جه وهه ری ئایینه.بۆیه ئه وانه ی له و دیده وه له ئایینی ئیسلام ده ڕوانن، هه ندێ جار بێڕێزی و هێرش ده که نه سه ر ئایین و ده یانه وێ هیچ ڕۆڵێکی له کۆمه ڵگادا نه هێڵن.کاتێك مامۆستایانی مزگه وت، وه ک په رچه کردارێک وه ڵامی بێڕێزی ئه وان بده نه وه پێێان قوبوڵ ناکرێ و مافی به رگریکردنیان پێ ڕه وا نابینن.به داخه وه هه ندێ مامۆستای مزگه وت، له کاتی وه ڵامدانه وه ی هێرشی ئه و که سانه دا سۆزو حه ماسه ت زاڵبووه به سه ریاندا و نه یان توانیووه به به ڵگه ی زانستی و سه رده میانه و لۆژیکی، به هێمنی و له سه رخۆیی وه ڵامیان بده نه وه.
پڕۆژه یاسای پێشنیار کراو، له دیدی که سانێ نزیکه، که تێڕوانین و تێگه یشتنی هه ڵه و ناته واویان له باره ی ئایینه وه هه بێ.بۆیه من له وه به گومانم که سایه تییه کی پسپۆڕو زمانزانێکی وه ک به ڕێز، مامۆستا فه رهاد شاکه لی، که به زمانێکی ئه ده بیی باڵاو جوان ده نووسێ، ئیمزا له سه ر پڕۆژه یاسایه بکات، که به زمانێکی ڕه کیک و هه ڵه نووسرابێ و هه م به دیدو هه ڵوێستی ئه و له باره ی ئایینه وه نامۆ بێت!؟.خاڵێکی ئه و پڕۆژه یاسا پێشنیارکراوه، بیرۆکه یه کی ئه نتیکه ی له ڕسته یه کی به هه ڵه نووسراودا له خۆگرتووه.هه رچه نده له وانه یه کاکی نووسه ر، خۆی له مه لا جه میلی ڕۆژبه یانی و شێخ مه حه مه دی خاڵ و عه لائه دیینی سه جادی(به ڕه حمه ت بن) به زمانزانتر بزانێ!.گوایه مه لا نابێ له خوتبه دا نرخاندن و هه ڵسه نگاندن بۆ به رهه می ڕۆشنبیران بکات!(خوتبه به هیچ شێوه یه ك نه كرێته ئامرازێك بۆ نرخاندنی هیچ بهرههمێكی هونهری و وێژهیی و ڕۆشنیری، هیچ مهلایهك لهكاتی خوتبهدا نابێت بهرههمه هونهری و وێژهییهكان ههڵبسهنگێنن).سه ره تا ڕسته که بۆ برای نووسه ر ڕاستده که مه وه، (هیچ مه لایه ك له کاتی خوتبه دا نابێت به رهه مه هونه ری و وێژه ییه کان هه ڵبسه نگێنێ.یان ده بوو بنووسێ، هیچ کام له مه لاکان نابێت له کاتی خوتبه دا به رهه مه هونه ری و وێژه ییه کان هه ڵبسه نگێنن).زۆرم پێ سه یره ڕۆشنبیرو نووسه ران بیرۆکه ی ئاوا سه یرو سه مه ره بکه نه پڕۆژه یاسا!.من ده پرسم ئایا به ڕاست تا ئێستا مه لای مزگه وت له خوتبه دا نرخاندن و هه ڵسه نگاندنی بۆ به رهه می هونه ری و وێژه یی و ڕۆشنبیری کردووه؟ بۆ مه لای مزگه وت و خوتبه، کۆڕی زانیاریین، تا کاری له و جۆره بکه ن؟ بۆ ئه وان ده زگای ئه ده بی و هونه رین، تا بڕیاربده ن کام به رهه م به زمانێکی باڵاو کامیتر به زمانێکی سه قه ت داڕێژراوه؟ یان کام به رهه م ته ژییه له وێنه ی ئه ده بیی و شیعریی جوان و شایسته ی خه ڵات و ده ستخۆشی کردنه ؟.یان کامیتر، ڕووی مه جلیسی نییه و به که ڵکی خوێندنه وه نایه ت.نرخاندن و هه ڵسه نگاندنی به رهه می ڕۆشنبیران کاری مه لا نه بووه و نییه.ئیتر نازانم ئه و بیرۆکه ئه نتیکه یه ی ناو پڕۆژه یاساکه له چییه وه هاتووه؟ ئه وه ی مامۆستایانی مزگه وت له خوتبه ی جومعه دا وتویانه و هه ندێ نووسه ر و ڕۆشنبیری ته نگه تاو کردووه، هه ڵسه نگاندن و نرخاندنی به رهه مه کانی ئه وان نه بووه.ته نها وه ڵامی هه ندێ له و بێڕێزی و هێرشانه بوون، که له هه ندێ کتێب، ڕۆژنامه و گۆڤاردا بڵاوکراونه ته وه، به ئاشکرا سووکایه تیان به رامبه ر به خوا و پێغه مبه رو ئیسلام کردووه.هه ستی ئایینی زۆربه ی خه ڵکی کوردستانیان بریندار کردووه.وه ڵامدانه وه ی ئه و هێرش و په لامارو ڕه خنه و توانجانه، مافی ئاسایی هه موو که سێکه به تایبه ت مامۆستایانی مزگه وت، هیچ په وه ندیشی به هه ڵسه نگاندن و نرخاندنی به رهه می هونه ری و وێژه یی و ڕۆشنبیرییه وه نییه.لێره دا بوار نییه، بێڕێزی و هێرش و سووکایه تی هه ندێ له نووسه رو ڕۆشنبیران، که له م ساڵانه ی دوایدا کراونه ته ته سه ر ئایین و پیرۆزییه کانی خه ڵک بنووسین.کارێکی له و شێوه کاتی زۆر، لێکۆڵینه وه ی ورد و نووسینی کتێبێکی قه ڵه و ده خوازێ.له کۆتایدا ده ڵێم، لیژنه ی یاسایی په رله مان، پێکاویانه که وتوویانه، پڕۆژه یاسای له و چه شنه له کاری ڕۆشنبیر ناچێ.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
