له چه ند ڕۆژی ڕابردوودا، پێماننایه ساڵێکی نوێ، که ناڵه کانی ڕاگه یاندنی ده سه ڵات، به شیوه یه کی زیاد له پێویست گرنگیان به ئاهه نگی سه ری ساڵ (کریسمس) و ئه فسانه ی بابه نۆئێل دا. ئاهه نگی سه ری ساڵ، لای ڕۆژئاواییه کان، ته نها به ڕێکردنی ساڵێك و پێشوازی ساڵێکی نوێ نییه، به ڵکو جه ژنێکی ئایینیه. زۆربه ی بۆنه و جه ژنه کانی ڕۆژئاوا ئایینین و له کولتووری مه سیحییه وه سه رچاوه یان گرتووه. له مڕۆدا به هۆی باڵاده ستی ئابووری، ڕامیاری و ته کنۆلۆژی ڕۆژئاواوه، به تایبه ت ئه مریکا، هه ندێ ده زگا و ناوه ندی ئایینی، سیاسی و فه رهه نگی ئه و وڵاتانه له هه وڵدان کولتووری ڕۆژئاوایی (مه سیحی)، وه ک کولتوورێکی باڵا و جهیانی بناسێنن، ته نانه ت له ده ره وه ی ڕۆژئاواو جیهانی مه سیحیش خه ریکی بره وپێدان و زه قکردنه وه و گه وره کردنی بۆنه و جه ژنه ئایینییه کانی سه ری ساڵ(کریسمس)، دیارده ی بابه نۆئێل و چیوچین. له دوای جه نگی ئه مریکا بۆ سه رعێراق، چالاکی ده زگا و ڕێکخراوه ڕۆژئاواییه کان له عێراق به گشتی و کوردستان به تایبه تی هه ڵکشانی به خۆوه بینیوه. دیارده ی به گاورکردن، زه قکردنه وه و گرنگیدان به نه ریته ڕۆژئاواییه کان به ڕوونی دیارن.
هه ندێ ده زگاگه لی ڕاگه یاندن له هه رێمی کوردستان، په تای لاساییکردنه وه ی ڕۆژئاوا، به تایبه ت له شته خراپ و نامۆکان به کولتووری کورده واری، بووه ته سه ره کیترین و زه قترین خاڵی کارکردنیان، زیاد له پێویست گرنگی به بۆنه و دیارده ڕۆژئاواییه کان ده ده ن و خه ڵکیان پێوه سه رقاڵ کردووه. به پێچه وانه شه وه، گرنگیدان به جه ژن و بۆنه ئیسلامییه کان، که هه ڵقوڵاوی کۆمه ڵگای کوردین، به جۆرێکی ترسناک له و که ناڵانه دا پاشه کشه یان کردووه، هه ندێ جار تا ئاستی فه رامۆشکردن ڕۆشتوون. بێگومان ئه و کاره ش زیانێکی گه وره له ڕووی ئایینی و کۆمه ڵاتییه وه به خه ڵکی کوردستان ده گه یه نێ، نه وه ی نوێ زیاتر و زیاتر به داب و نه ریته کورده وارییه کان نامۆ ده کات. داب و نه ریت و بۆنه و جه ژنه ڕۆژئاواییه کان لای نه وه ی نوێ، خۆشه ویست و خۆماڵییه کان بێزراو، ڕۆژئاوا چاولێکراو و سه رمه شق، نیشتمان و جوانییه کانی بێناز و بێزراو ده بن. هۆکاری سه رهه ڵدانی ئه و دیاردانه زۆرن، هه ندێکیان فیکری و مه عریفین، هه ندێکیشیان سیاسی و حیزبین.
سه رسام بوون به کولتووری ڕۆژئاوا و به گه وره و جوان ته ماشاکردنی و هه وڵدان بۆ چاولێکردن و لاساییکردنه وه ی له گشت بواره کانی ژیاندا. هۆکاری سه ره کی سه رهه ڵدانی ئه و دیاردانه ن، بێگومان، ڕۆژئاوا له ڕووی ته کنۆلۆژیاو سیستمی سیاسییه وه داهێنانی گه وره و پێشڕه وتی کردووه. ئه و پێشکه وتنانه که به رهه می هزری مرۆڤن، به هۆی ده سته به رکردنی ئازادیی، زه مینه ی له دایکبوونیان زیاتر له ڕۆژئاوا بۆ ڕه خساوه و وابه سته ی ئایینی و ژیانی کۆمه ڵایه تی شکستخواردووی ڕۆژئاوا نین. ئه وانه ی واده زانن به لاساییکردنه وه ی کوێرانه ی ڕۆژئاوا، به تایبه ت له ڕواڵه ت و شته نابه جێکاندا ئێمه ش ده بینه سه رنشینی شه مه نه فه ری پێشکه وتن و به نازو نیعمه تی دیموکراسی شاد ده بین، له وه همدا ده ژین و سه رابیان لێبووه ته ڕاستی و هێشتا ناوه ڕۆکی ڕۆژئاوا و پێشکه وتنه کانی ناناسن. ئه و جۆره که سانه ئه وه نده به ڕۆژئاوا سه رسامبوون، تا ئاستی په رستش و شه یدابوون به کولتووری ڕۆژئاوا ڕۆیشتوون. له به رامبه ردا، به سووك و که م ته ماشاکردنی بیروباوه ڕو ئاکارو دیارده و بۆنه خۆماڵییه کان، به تایبه ت بۆنه و چه ژنه ئیسلامییه کان وه ک گیاکه ڵه له ده روونیاندا سه وزبووه. بێگومان ئه وه ش پاشخانێکی فیکری دوورو درێژی لای هه ندێ له خوێنه وارو ڕۆشنبیرانی ئێمه هه یه. له سه ده ی ڕابردوودا، مارکسیزم وه ك ئایدیۆلۆژیا، هاته کوردستان و ڕووحی هه ندێ له خوێنه وارو ڕۆشنبیرانی کوردی قه یراناوی و وێران کرد، بوغزو ڕکوونی به رامبه ر به ئیسلام و کولتووری کورده واری گه یشته لوتکه، ماتریاڵیزم بوه بتی سه رده م و شه و و ڕۆژ سوجده یان بۆ ده برد. ڕۆشنبیرێکی نامۆ به دیدو هزرو شوناسی نه ته وه یی کورد هاته گۆڕێ. جێی خۆیه تی وته کی به ڕێز مامۆستا فه رهاد شاکه لی، له و باره وه بهێنینه وه که ده ڵێت: (ترسناکترین شه پۆل که به سه ر به شی هه ره زۆری ڕووناکبیراندا هات لێڵاوی چه پی ساخته و سۆڤییه تپه رستی بوو. کار گه یشته ڕاده یه ک که دژی نه ته وه که ی خۆیان و مێژووی خۆیان ڕاوه ستن 1). بێگومان له و ڕۆژگاره دا سۆڤییه ت په رستی بوو، له مڕۆدا ڕۆژئاواپه رستی. هه ندێ له وانه ی له ده زگاکانی ڕاگه یاندنی ده سه ڵات کارده که ن پاشخانێکی فیکری له و شێوه یان هه یه، ئێستاشی له گه ڵدا بێ له دیدی ئه وانه وه ئیسلام هزری کۆن و تلیاکی گه ل و هۆی دواکه وتنی کورده!. لای ئه وان، ڕۆژئاوا ڕووگه و فریادڕه س و پێشکه وتووه، بۆیه ده یانه وێ له بری جه ژنی خۆماڵی، دیارده ی بابه نۆئێل و ئاهه نگی سه ری ساڵ (کریسمس) تا ڕاده ی شه یدابوون جوان و بره وپێبده ن. ئه وان باکیان به وه نییه، چ زیانێک به داهاتووی نه ته وه که یان ده گه یه نن و کۆمه ڵگای کوردی زیاتر و زیاتر، وه ک به ڕێز "له تیف هه ڵمه ت" ده ڵێ له بنه ما کورده وارییه کان دوورده خه نه وه، ( من به ڕه وای نازانم، به دیارده یه کی زۆر نێگه تیڤی ده زانم، بێین به ناوی پێشکه وتووخوازی و چی و چییه وه که سایه تی بابه نۆئێل بهێنین که که سایه تییه کی ئه فسانه یی خاچپه رسته کانی ڕۆژئاوایه، له چه ژنی سه ری ساڵی نوێ و هه موو جه ژنه کاندا منداڵانی کوردو کۆمه ڵگای کورده واریی پێوه خه ریک بکه ین. . . ئه م کۆمه ڵگایه زیاتر و زیاتر له بنه ما کورده وارییه کان دوور بخه ینه وه 2).
ڕه هه ندێکی سیاسی، گرنگیدان به بۆنه ڕۆژئاواییه کان، ڕووپامایی ده سه ڵاتی سیاسی هه رێمی کوردستانه به رامبه ر ڕۆژئاوا و بۆ ڕازیکردنی ئه وانه. ده سه ڵات ده یه وێ دزێوی و گه نده ڵی و ناشیرینییه کانی له ئاست جیهانی ڕۆژئاوادا به گرنگیدان به و دیاردانه بشارێته وه. بێگومان، ڕۆژئاوا ده سه ڵاتی حیزبۆکراتی هه رێمی کوردستان ده ناسن، ده زانن دیموکراسی هێشتا ده ڵه مه یه و له دروشم و قسه تێنه په ڕیوه و ته نها ڕواڵه ته. هێشتا له کوردستان قه ڵه مه ئازادو بوێره کان ڕاپێچی دادگا ده کرێن و ده شکێنرێن. له بری یاساگه لی دیموکراسی، حیزب و بنه ماڵه و که سه کان فه رمانڕه وان. سه رۆکه کان، هاوشێوه ی قه زافی موباره ک، خه ریکن ده سه ڵاته کانیان بۆ کوڕه کانیان ده گوێزنه وه. (پارتی و یه کێتی) ده یانه وێ به گه وره کردن و بره ودان به و دیاردانه سۆزو ئینتیمای ئه و که مینه مه سیحییه ی کوردستان بۆ خۆیان ڕاکێشن، له ڕۆژی ده نگداندا ده نگه کانیان بۆ خۆیان مسۆگه ر بکه ن، ئه وه ش ڕه هه ندێکی حیزبی پشت گه وره کردنی ئه و دیاردانه ن. کۆتایی ئه م باسه م به وته کی به ڕێز ئه مجه د شاکه لی ده هێنم که ده ڵێ: (مهسیحییهکانی کوردستان، دانه دانهیهکیان لێ دهرچێت، که له ماوهی ههزار ساڵ و پتر یا چهندین سهدهدا، ههستێکی کوردستانییان ههبووه و بهشداریی خهڵکه کوردهکه بوون، له ناخۆشی و خۆشییهکانیاندا، دهنا 99% و پتریان، ههرگیز نهک ههر بهشداریی کوردیان نه کردووه، بهڵکه خۆیشیان به خهڵکی کوردستان نهزانیوه و ههمیشه ئهوان خۆیان به خاوهنی کوردستان زانیوه و کوردیان به داگیرکار و چهوسێنهر و زۆردار زانیوه3).
تێبیینییه کان:
1 ـ فه رهاد شاکه لی، زمانی گه رده لول، خه ونی شنه با، ل 16.
2 ـ له تیف هه مه ت، پرسیاره کان هێشتا تینووی وه رامن. ل76.
3 ـ ئه مجه د شاکه لی، چاندنی عیساییان که کوردستان، کڵاوڕۆژنه، له 4، 1، 2011.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
