ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕۆژگاره‌یه ئیتر نهخهبات نانێكه سكی برسی مناڵێكی ئه‌م نیشتیمانه‌ی پێ تێربكرێت و نهمێژوی سه‌روه‌ریش ئه‌توانێت شتۆكهیهك له‌گریانی ئه‌و پیره برسیه بگۆڕێت ڕۆژ تا ئێواره ڕائه‌كات و پاروی ده‌می مناڵه برسیه‌كانی ده‌ست ناكه‌وێت.ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خه‌ڵك داوای ئه‌كات نان و ژیان و ئازادیه، نه‌ك خوێندنه‌وه‌ی سه‌روه‌ریه‌كانی ڕابردوو، نه‌ك گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی كیمیاباران و ئه‌نفال.ئه‌مڕۆ ڕۆژگاری مه‌رهه‌مه نه‌ك كولانهوهو نسشاندانهوهی برینه‌كان.نه‌گبه‌تی سه‌ركرده‌ی كوردیش له‌وێدایه زوو بیری ئه‌چێت بۆچی خهباتیكردو ئه‌و گهلهپێناوی چیدا ئه‌و قوربانیانه‌ی به‌خشی، ڕزگار بوون له‌زوڵم و زۆر، یا گه‌ڕانه‌وه بۆناوی؟
هه‌موومان له‌به‌رمانه ئه‌م میله‌ته سته‌مدیده ڕۆژگارێك ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ئه‌وه‌ی نه‌كرا پێیكرد، به‌ڵام ناكرێت ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ش له‌بیر بكه‌ین كهجام به‌هه‌زار شێوه پڕ ئه‌بێت، ناكرێت بیر له‌و ڕاستیه نه‌كه‌ینه‌وه هه‌ر ئه‌وخه‌ڵكه خوێنی خۆیی و گه‌نجی و ڕۆڵه‌ی خۆیی به‌م نیشتیمانه به‌خشی.ناكرێت خۆمان له‌و ڕاستیه گێل بكه‌ین كوشتن ته‌نیا ئه‌و ساته نیه مرۆڤ گولله باران ئه‌كه‌یت، به‌ڵكو ئه‌توانیت بهبرسیكردن و ڕه‌زاله‌ت مرۆڤ له‌ناخی خۆیدا بكوژیت، بهبێكارهبایی و نایه‌كسانی و نا‌ئومێد كردن زینده‌به‌گۆڕی بكه‌یت و ئه‌وگه‌نجه گیرفان چۆڵ و ده‌رون پڕ‌و سفره خاڵیه بهدروشمبازی بریقه‌دار ههڵخهڵتێنیت كه‌ناكرێت و لهداخلیهكهیدا نان و چایی شیرین ئه‌خوات و، هه‌ر له‌قوتابخانه‌كه‌ی ئه‌ویشدا كوڕهبهرپرسهكان خه‌رجی ئێواره خواردنه‌وه‌یه‌كیان پاره‌ی مانگێكی ژورێكی ئه‌وانه.من ئه‌زانم ئه‌وه‌ی ناوی لێئهنرێت ئینتیما و پیرۆزی و خه‌بات لای ئه‌و گه‌نجه سته‌مدیده كه‌هه‌رگیز ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تیانیه گوی بۆقسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی سه‌رده‌می شاخ بگرێت كوڕه‌كه‌ی ئه‌و كاته‌ی ئه‌م كری پاسی پێنیه ئه‌و تۆزی سه‌یاره دوا مۆدیلهكهی ئه‌كات به‌سه‌ریا، قسه‌ی بێمانایه.كێشه‌كه لێره‌وه ده‌ست پێئه‌كات هه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ی لهكۆشكێك له‌كۆشكه‌كانی به‌هه‌شت ئه‌ژی پێی وایه ئه‌و گه‌نجه درون پڕ‌و گیرفان خاڵیه له‌سه‌ری پێویسته شه‌ڕی ستالینگراد بۆ ئه‌و بهرپرسهگیرفان پڕ‌و ویژدان خاڵیهبكات، به‌بی ئه‌وه‌ی تێبگات لهستالینگراد نان بۆ هه‌مووان نه‌بوو، بۆ نیوه‌ی هه‌بووایه‌و نیوه‌ی نه‌بووایه به‌دڵنیاییه‌وه خه‌ڵك ئه‌و شه‌ڕه‌یان به‌و شێوه نه‌ئه‌كرد، به‌بی ئه‌وه‌ی له‌و ڕاستیه تێبگات ئه‌مڕۆ سه‌رده‌می ڕوخاندنی دیواری جیاوازیه‌كانه، سه‌رده‌می هه‌ره‌سی تۆتالیتاریهته، ده‌یه‌ی دووه‌می هه‌زاره‌ی سێهه‌م و سه‌ده‌ی فه‌یسبووك و تویتهرو هه‌ڵكردنی ئه‌و باهۆزهیه گه‌نده‌ڵی له‌گه‌ڵخۆیدا ڕائه‌ماڵی.نازانێت ده‌رونی ئه‌م گه‌نجه سی ساڵانه پڕبووه له‌دیتنی ئاودیوكردنی ته‌لی عامودی كاره‌با و ئاودیوكردنی سه‌یاره‌كانی دوای ڕاپه‌ڕین و دواتریش مه‌رگه‌ساتی شه‌ڕی بركوژی و پاشانیش ئه‌م ئه‌زمونه جوانخاسهی گه‌نده‌ڵی و دروستكردنی دودنیای جیاواز له‌خۆشترین شوێنی به‌هه‌شت و تاڵترین جێگای جه‌هه‌ننه‌م.ئاخر ئه‌م نه‌وه‌یه داهاتووی له‌تۆ ئه‌وێت نه‌ك ڕابردوو، ژیانی له‌تۆ ئه‌وێت نه‌ك مێژوی سه‌روه‌ری.نه‌وه‌یه‌ك ئابه‌م شێوه‌یه له‌ڕق و توڕه‌یی پڕی ئه‌كه‌یت و دواتریش سه‌رسامیت بۆ وائه‌كات؟! تۆكه بیست ساڵه ئاگرێك لهناودڵیا تاو ئه‌ده‌یت ئیتر ههرباسكردنێك له‌خه‌تا لهڕوداوهكهی17/2شتێكی بێمانایه.
ئه‌وه‌ی بۆمن مایه‌ی سه‌رسامیه ده‌رونی ئه‌و گه‌نجه‌ی بیست ساڵی ڕه‌به‌قه له‌سه‌ر ئاگری ئه‌م نه‌هامه‌تی دیتنه ئهكوڵی و سیاسیه‌كانیش ئه‌ڵێن به‌ردیان گرتووه‌ته باره‌گاكانمان! ئه‌دی به‌ته‌مابوون گوڵتان تێبگرن؟!ئاخر گه‌نجێك بیست ساڵ به‌ئاگری په‌ڕینه‌وه له‌سنوره‌كان و براكوژی و گه‌نده‌ڵی و بێكاری ئه‌سوتێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه نیت ڕۆژێك به‌ڕوتا بته‌قێته‌وه؟! به‌بێئه‌وه‌ی له‌خۆتان بپرسن ئایا تاوانی گه‌نده‌ڵیه‌كانی ئێوه لهبهردبارانی ئه‌و گه‌نجانه كه‌متره؟ ئایا كورسهیهكانی ئێوه له‌خوێنی ئه‌و گه‌نجانه شیرینتره؟ شوشه‌ی باره‌گاكانی ئێوه له‌ڕۆحی سوركێو ڕێژوان و شێرزاد و جه‌سته‌ی زمناكۆ گرانتره؟ حكومه‌ته‌كه‌ی ئێوه له‌ژیانی میلله‌ت پیرۆزتره؟ باره‌گاكه‌ی ئێوه له‌گیانی ئه‌وان به‌نرختره؟ وابۆ مانه‌وه‌ی بارهگایهكتان ئاساییه خوێنی ئه‌و هه‌موو قوربانیه ببینن؟ پێمان بڵێن ئێوه كه‌هه‌میشه ئه‌و قسه دوپات ئه‌كه‌نه‌وه ڕوبارێك خوێنتان داوه، ئایا لاتان ئاساییه ڕوبارێك خوێن بڕێژن له‌پێناوی مانهوههی كورسیهكانتان و هه‌مان ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵاتی پێش خۆتان دووباره‌بكه‌نه‌وه؟ پێمان بڵێن سه‌رده‌مێك ئه‌هاتنه ناوشارو ده‌ستتان له‌باره‌گاكانی حكومه‌تی به‌عس ئه‌وه‌شاند، ئاژاوه‌گێڕبوون یا حه‌قخواز، خاوه‌ن ماف بوون یا گێره‌شێوێن؟ ئاخرئێوه ئه‌و كاته‌ش به‌قسه‌ی خۆتان ئازادیتان ئه‌ویست نه‌ك كۆیله‌كردن و برسیكردنی خه‌ڵك، ئاینده‌تان ئه‌ویست نه‌ك ڕابردوو، داوای ئازادی ڕادهربڕینتان ئه‌كرد نه‌ك سوتاندنی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت وه‌كخۆی نیشان ئه‌دات و به‌دڵی ئێوه ده‌مامك پۆشی ناكات.به‌مه‌ش پێتان وتین تائه‌و كاته‌ی دیموكراتیتان ئه‌وێت زه‌ره‌ری بۆ پهزهكانتان نیه، به‌ڵام زوو زوو بیرتان ئه‌چێت بۆچی خهباتتانكردو نازانن منه‌تی چیمان بهسهرائهكهن، ئاخر ئه‌وه‌ی كاتێك به‌ده‌ستێك جلی كوردیه‌وه باسی كوردایه‌تیمان بۆ ئه‌كه‌ن، زنجیره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌تاتورك ئه‌كه‌ن به‌مێشكی گهنجهكانمانا و به‌گۆرانی ئه‌ره‌بیسك و سیاسه‌تی ئه‌رگه‌نه كۆن موعتادمان ئه‌كه‌ن.دواتریش پێمان ئه‌ڵێن به‌عس ته‌عریبی كردین؟! له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانی خۆتانه‌وه كێتان بووێت ئه‌یكه‌ن بهخیانهتكارو كێشتان بوێت لێمان ئه‌كه‌ن بهسۆبرمان، زاڵممان لێئه‌كه‌ن بهمهزڵۆم و كوژراویش به بكوژ؟ خه‌ڵكی ناڕازیمان لێئه‌كه‌ن به‌ئاژاوه‌گێڕو كوژراو بهگوناهكار؟! گه‌لۆ ئێوه بڵێن كه‌سێك به‌ردی وهشاندبی ئاژاوه گێربێت ئاخۆ ئه‌وه‌ی به گولله خه‌ڵكی كوشتووه چیه؟! ئاخر ئه‌وه چ یاسایه‌كه هێشتا دادگا ده‌ستی پێنه‌كردوه تۆ ده‌ستی خه‌ڵك ئه‌بڕیته‌وه یا ئه‌وه‌یه تۆخۆت هه‌م دادگایت و هه‌م یاسایت؟
ئاخر ئه‌وان پێیان كفره حه‌قیقه‌تیان پێبووترێت، پێیان بووترێت ئه‌و سه‌رده‌مه تێپه‌ڕی مرۆڤ ته‌نیا به‌دیارچاوی خواوه بكوژیت، خوێن وه‌كو گوڵ نیشانبده‌یت، ئه‌مڕۆ ئیتر ئامێره ته‌كنه‌لۆژیه‌كان لهچركهیدا ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری دنیا ئه‌كه‌ن، پێیان كوفره بووترێت ئه‌م نه‌وه نوێیه نه‌وه‌ی هه‌شتاكان نیه‌و لای وایه زوڵم هه‌ر زوڵمه ئیتر گرنگ نیه كورد ئه‌یكات یاعهرهب، گولله هه‌رئه‌و شته‌یه ئینسان ئه‌كوژێت ئیدی گرنگ نیه كورد په‌نجه‌ی بهپهلهپیتكهداناوه یاغهیری كورد.لای وایه هه‌ركه‌س پشتی كرده میلله‌ت یا ئه‌بێت خۆی چاكبكات یا بڕوخێت، ئیدی بۆ ئه‌و گرنگ نیه كێیه.ئاخر هه‌رده‌سه‌ڵاتێك لوله‌ی تفه‌نگه‌كانی كرده خه‌ڵكی سڤیل ئیدی پێویست نیه قسه له‌سه‌ر سه‌لماندنی زاڵم یامهزڵومیهتی بكه‌یت.گه‌نجێك ئه‌وه‌نده نا‌ئومێد و بێبه‌ش كرابێت بڵێت من ئه‌وه‌نده‌ی لافیته‌ی مردوویه‌ك بوونم هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ی لافیته‌ی مردویهكیش ده‌سه‌ڵات ئه‌مخوێنێته‌وه.تۆبڵی ی شیعاری دوێنێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته درۆزنه بخوێنێته‌وه بزنس به‌سه‌ر ڕابردووی خۆی‌و خوێنی هاوڕێكانیه‌وه ئه‌كات؟؟ شه‌وانه سامانی میلله‌ت لهقومارا ئه‌دۆڕێنی؟ ئاخر گه‌نجێك بوون و نه‌بوونی له‌سه‌ر ئه‌م شه‌قامه وه‌كویه‌ك بێت چ باكی به‌وه هه‌یه خۆی تیائه‌چێت یا ئه‌و حكومه‌ته‌ی وه‌ك لافیهتهی مردووه‌كه‌ش سه‌یری نه‌كرد؟! گه‌نجێك كه‌مردن و ژیانی وه‌ك یه‌ك بێت خه‌م له‌كام شۆِرش ئه‌خوات تیانه‌چێت ته‌نیا بۆ به‌رپرسه‌كانی بووه به‌مایه‌ی خۆشگوزارنی و بۆ ئه‌وانی تریش به‌دبه‌ختی؟ لافیته‌ی مردوویه‌ك به‌ده‌م باوه ئه‌شه‌كێته‌وه، چ خه‌مێكی له‌وه هه‌یه بابیبات؟ كه‌ئه‌و ڕۆحێكی كوژراوه به‌دوای شه‌ڕێكدا ئه‌گه‌ڕێت یاجهسته بداته‌وه یاخود گۆڕێكی بداتی، چ باكێكی بهحكومهتێك هه‌یه گه‌یاندوویه‌تیه ئه‌و باوه‌ڕه؟! چ باكی به وێرانبونی ژیانی به‌رپرسانێك هه‌یه خۆیان یاسادانهرو یاساشكێنن، خۆیان مافخۆرو مافخوراوانن، گه‌نده‌ڵ و بنهبڕكاری گه‌نده‌ڵین؟ ئایا 20ساڵ به‌س نیه بۆناسینی مشه‌خۆران و تاوتوێكردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان؟ چه‌ند بیست ساڵی تر ئه‌بێت خه‌ڵك چاوه‌ڕێبێت؟ ئایا هه‌رگیز كورد له‌مه ده‌وڵه‌مه‌ندتر ئه‌بێت؟!
ئاخر ئه‌وه سهمهرهنیه ڕۆژنامه‌كانی وه‌ك هاوڵاتی و ئاوێنه‌و لڤین و ڕۆژنامه‌و...هتد به‌ڵگه هه‌ڵئه‌ڕێژن و به‌رپرسه‌كانمان داوای به‌ڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌كان درۆئه‌كه‌ن خێره لێیان قبوڵ ئه‌كه‌ن؟ یا ئه‌گه‌ر ڕاستیش ئه‌كه‌ن ئیتر گه‌ڕان و قسه‌كردن له‌سه‌ر بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی چ واتایه‌كی هه‌یه جگهلهههڵخهڵهتاندن؟؟ 20 ساڵ به‌س نیه بۆئه‌وه‌ی كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ربێت؟ به‌سنیه بۆئه‌وه‌ی پیازو تورت له‌ئێران و سوریاوه بۆ نه‌یه‌ت؟ ئاخر خۆ ئێوه بۆ ده‌ست بڕینی خه‌ڵك ئازان بۆ سهركردهیهكتان نه‌برده به‌رده‌م دادگا؟ یائهوهیه وایلێبێت به‌ده‌گمه‌ن سه‌ركرده‌ی كورد قوتاری ئه‌بێت؟ ئێوه باش ئه‌زانن هیچ له‌بازاڕا نه‌ماوه شه‌ریك نه‌بن تیایدا؟ ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵك به‌دوای (نان) ا ئه‌گه‌ڕی و ئه‌گری ئێوه بهدهفتهر پاره ئه‌دۆڕێنن.ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵك كرێچیه و پاره‌ی كرێی مانگه‌كه‌ی پێدابین ناكری، ئێوه به‌دۆنم زه‌وی ئه‌به‌خشن.ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵك كاره‌بای نیه، ئێوه له‌هێڵی سه‌ره‌كیه‌وه ئه‌یبه‌ن.ئه‌زانن خه‌ڵك پێتان ئه‌ڵێن فیرعه‌ونه‌كان؟ ئه‌زانن خه‌ڵك داوای نان و ژیان ئه‌كات و گولله‌یان پێوه ئه‌نێن؟ ئه‌زانن هه‌رچی له‌ئێوه نه‌بوو ژیانی لێحهرامهو له‌ئێوه‌ش بوو هه‌موو شتێكی بۆ حه‌ڵاڵه ته‌نانه‌ت خوێنی خه‌ڵكیش؟ ئه‌زانن سوركێو و زمناكۆش كوڕی ئه‌م میلله‌ته‌ن؟ ئایا بۆئه‌وه شه‌ڕی به‌عستان كرد خوێنی كورد بڕێژن؟ تكایه ئیتر شانازی بهدوێنێوه مه‌كه‌ن، دوێنی له‌گه‌ڵ دوێندا ڕۆیشت.كاتێك حه‌قی ئه‌وه‌تان هه‌یه دوێنێمان به‌سه‌را قڵپ كه‌نه‌وه هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ی دوێنێتان نهبردبی و كوڕه‌كانی خۆتان بۆسه‌ر كورسیه‌كان ئامادهنهكردبی.ئایا ئێوه له‌بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالكراوه‌كان و به‌ركه‌وته‌كانی كیمیاباران ماندووترن خۆشبه‌ختی و كورسیتان به‌میرات بۆ جێئهمێنی و بۆ خه‌ڵكیش ڕه‌زاله‌ت و به‌دبه‌ختی؟ به‌ڵام ئێوه ته‌نیا گوێتان لهچهپڵهی كه‌سانێكه له‌هیچیان كهمنیه، لهودنیایهی خۆتانه‌وه دنیا ئه‌بینن نه‌ك هیچی كهمنیه بگره له‌هه‌موو شتێك وه‌ك توڕه‌یی خه‌ڵك لێی ئه‌ڕژی.
مایه‌ی ئه‌سه‌فه له‌م وڵاته‌دا هێشتا دادگا ده‌ستی پێنه‌كردووه بڕیارئهدهیت ده‌ستی ببڕیته‌وه، خۆت تهقهلهخهڵك ئه‌كه‌یت و باسی دڕنده‌یی به‌عس ئه‌كه‌یت.سه‌رۆكی هه‌رێم له‌به‌یان نامه‌كه‌یدا ئه‌نوسێت (وادیاره) واتا هێشتا نازانێت چی ڕوی داوه‌و به‌دوژمنانی كوردستان و فیتنه‌و ئاژاوه‌گێڕ ناویان ئه‌بات! له‌م ڕۆژانه‌دا له‌سایتێكی فارسی‌دا چیرۆكێكم خوێنده‌وه زۆر له‌واقیعی ژیانی ئه‌م میله‌ته‌ی ئێمه ئه‌چێت.ئه‌ڵێت بیمارێكی ده‌رونی توشی خه‌مۆكیه‌كی خراپ بووه‌و ئه‌چێته لای پزیشكێكی تایبه‌ت به‌و بواره‌و پێ ئه‌ڵێت: غه‌م وئازار خه‌ریكه ئه‌مكوژێت.پزیشكه كه‌پێی ئه‌ڵێت بڕۆ لهمشاردا گاڵته‌جاڕێكی سێرك هه‌یه له‌فڵان شوێن، ئه‌وه‌نده پێی پێئهكهنیت هه‌رچی خه‌مته ئه‌ڕه‌وێته‌وه.نه‌خۆشه كه‌ش زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی تاڵی بۆ ئه‌كات و ئه‌ڵێت قوربان ئه‌و گاڵته جاڕهمنم!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
