ئه‌گه‌ر ئێوه شۆڕشتان بۆخۆتان كرد منه‌تی چی به‌سه‌ر میلله‌تدا ئه‌كه‌ن؟ئه‌گه‌رواش نیه بۆ ده‌ست له‌سامانی ئه‌م میلله‌ته هه‌ڵناگرن و ئه‌زموونه‌كه‌ی نابووت ئه‌كه‌ن؟!
ئه‌یانه‌وێت پێمان بڵێن مادام له‌م وڵاته ئه‌من و ئاسایش به‌رقه‌راره ئیتر چ كێشه‌یه‌كمان نیه، جگه له‌وه‌ی ئاڵایه‌كی كوردستان بگرین بهدهستمانهوهو لهسهیرانگایهكا سه‌رچۆپیه‌كه‌ی لێبگرین.ئاخر ئه‌وان لهزومی كامێراكانیانه‌وه ته‌نیا خۆیان ئه‌بینن و به‌س، كامێراكانیان ناخه‌نه سه‌ر دیوه كوژراوه‌كه‌ی ئه‌و ڕهزالهتخانهیهی دروستیانكردووه، نایخه‌نه سه‌ر ژیانی ئه‌و گه‌نجانه‌ی هێشتا سه‌روه‌ت و سامانیان ئه‌ده‌ن بهقاچاخچیهك و نه‌فره‌ت له‌و ژیانه ئه‌كه‌ن بهشلیف پاره‌ی دزراوی ده‌می ئه‌وان بۆ به‌رپرس و كه‌سوكاریان خه‌رجئه‌كرێت و ئه‌وانیش دارونه‌داریان ئه‌فرۆشن و بهقهرزاریو نه‌داری هه‌رچی هه‌یانه‌و نیانه ئه‌یده‌ن بهقاچاخچیهك تاله‌و ڕهزالهتخانه دوریانخاتهوه ناویان لێناوه نیشتیمان و داوای ئینتیماشمان لێئه‌كه‌ن!سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه له‌م وڵاته ئه‌وه‌نده‌ی پاره بۆ ڕوپۆشكردنی حه‌قیقه‌ت خه‌رجئه‌كرێت، ئه‌وه‌نده‌ی بۆسپیكردنه‌وه‌ی ڕوی دزێوی ئه‌و گه‌نده‌ڵكارانه خه‌رجئه‌كرێت كه‌سپی ناكرێته‌وه‌و ئه‌م نیشتیمانه‌یان گه‌یاندووه‌ته لوته‌كه‌ی نائومێدی و هه‌رئه‌وان ئێمه به‌بێ ئینتیماش ناوئه‌به‌ن، ئه‌وه‌نده بۆ هۆشیار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك خهرجناكریت
ئاخر ئه‌وه گه‌نده‌ڵی نیه ئه‌وه ناوی (دزی) یه ئێمه له‌بنی بیره‌كه‌ی جه‌هه‌ننه‌م و ئێوه‌ش له‌خۆشترین شوێنی به‌هه‌شتن.ههركوڕی به‌رپرسه‌و خه‌ریكی بزنس‌و كۆمپانیای گه‌وره‌و پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئابوریه، هه‌ر كوڕی هه‌ژارو خێر له‌خۆ نه‌دیوی ئه‌م وڵاته‌یه له‌سه‌ر جاده‌كان نیوه‌ی شه‌و به‌دوای كرێكاریاو به‌دوای دهستگێڕیا، هه‌ر پیری به‌سته زمانه‌و خه‌ریكی حه‌ماڵی و دهستگێڕیهو ئه‌وانیش بازرگانی به‌سه‌ر سیاسه‌ت و ژیانی خه‌ڵك و ئینتیماوه ئه‌كه‌ن.ئه‌وه كوڕه‌كانی ئه‌وانن له‌به‌ر ده‌رگای زانكۆكان و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانا تۆزئهكهن به‌سه‌ر ئه‌و نه‌وه خێرنهدیوانهدا ڕۆژ بۆ په‌نجا دۆلاره‌كه‌ی حكومه‌ت ئه‌ژمێرن تابیدهن به‌كرێ پاێ، سه‌ره‌نجامیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حیزبی نین له‌بری دامه‌زراندن ئه‌بێت بچن بۆ كرێكاری!!ئاخر گه‌لۆ به‌چ ویژدانێك ڕه‌وایه نیوه‌ی ئه‌م وڵاته‌یان داڵقوتكردو به‌ته‌مابین ئه‌و نیوه‌كه‌ی تریشی له‌سه‌ر كوڕه‌كانیان تاپۆ بكه‌ن؟!ئه‌وه‌تانی ژیانی ئێمه‌یان بهڕازالهت و چه‌رمه‌سه‌ری سیخاناخی نه‌هامه‌تی كرد‌و لێناگه‌ڕێن نه‌وه‌كانیشمان ژیانێكی ئاسایی بژین.دێن و كوڕێك له‌و كوڕانه‌ی خۆیانمان لێقوتئهكهنهوه هه‌مووشتێكیان هه‌یه جگهلهویژدان و ئینتیما!ئاخر كه‌سێك ئینتیمای هه‌بیت وڵاته‌كه‌ی ناكاته میحنهتسهرا، مه‌گه‌ر ئه‌توانن بڵێن وانیه!
سه‌یركه‌ن كوڕی ئه‌وان پاره‌ی چه‌ند قوتابی و خوێندكاری زانكۆیه‌ك له‌ئێواره پیاسهیهكیا خهرجئهكات؟!پاره‌ی چه‌ند كوڕی هه‌ژار ئه‌دات به‌گه‌شتێكی خۆی؟
من ئه‌زانم ده‌سه‌ڵاتێك له‌سه‌ره‌وه بۆگه‌نی كردووه كه‌ڵكی ئه‌وه‌ی پێوه‌نه‌ماوه گه‌نده‌ڵی بنبڕبكات و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانیش ئه‌و حه‌قیقه‌ته ئه‌زانن له‌سه‌ره‌وه بۆگهنبووهو یاسا بۆ خواره‌وه دائه‌ڕێژن، به‌رده‌وام خۆشیان ئه‌و یاسایه ئه‌كه‌نه گاڵته‌جاڕ.ئاخر كی هه‌یه له‌م وڵاته‌دا نه‌زانێت كی پاروی ده‌می خه‌ڵكی هه‌ژار ئه‌دزی و به‌دیار چاوی ده‌سته‌ی نهزاههكانیانهوه ئه‌یكات بهباڵهخانه!كی هه‌یه نه‌زانێت له‌م وڵاته حیزبیه‌كی عه‌یاره بیست و چوار نه‌بیت كار‌و باره‌كانت له‌هیچ جێیه‌ك ناڕوات!ته‌نانه‌ت له‌مافی خۆشت بێبه‌شت ئه‌كه‌ن.كی هیه ئه‌وه نه‌زانێت هه‌موو شتێك بۆحیزب و به‌رپرسه‌كانی له‌م وڵاته‌دا بووه‌ته شتێكی ڕه‌واو ته‌نانه‌ت سوكایه‌تی كردن به‌یاساش!كێش هه‌یه ئه‌وه نه‌زانێت داواكردنی مافی سه‌ره‌تایی ژیانیش له‌م وڵاته خه‌ریكه ئه‌بێته شتێكی ناڕه‌وا، ئه‌وه‌ی له‌م وڵاته ڕوئه‌دات ئه‌وه‌یه مه‌ودای گوتار‌و كردار ئاسمان وڕێسمانه مه‌ودای به‌ڵێن و درۆ هیچه.ئه‌ی كی هه‌یه له‌شه‌قامه‌كان هه‌زارن دیمه‌نی جه‌رگبڕی هه‌ژاری له‌ناخه‌وه نه‌یكردووه بهزوخاڵ جگه له‌به‌رپرسه‌كان و پاساونوسهكانیان؟!كی هه‌یه نه‌زانێت دامه‌زراندن له‌م وڵاته له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه و، له‌ناو داموده‌زگا حكومیهكانا چی ئه‌گوزه‌ری و چ كاغه‌ز هێنانو بردنێكی باره‌گاكانی حیزب و به‌رپرسانه بۆ تاعینكردن!
ئاخر خۆ مرۆڤ ێه‌گ نیه برسی بكه‌یت و نانی بۆ فڕێ بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی دواتبكهوێت؟ئه‌وه‌ی له‌تۆ نه‌بوو مافی دامه‌زراندنی نه‌بێت، ئایا خه‌بات كردن بۆ ئه‌م ڕۆژه‌بوو!ئائه‌مه‌یه نیشتیمان پهروهریهكهتان!من نازانم باسی كام ئینتیماو كام خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌كه‌ن كه‌من له‌غه‌ریبیدا زیاتر ڕێز له‌مرۆڤ بوونم بگیرێت؟!منه‌تی كام شۆڕشم پێئه‌فرۆشن كه‌من بۆ پێنج هه‌زار گۆرانی بڵێم و ئه‌وانیش به‌لێشاو پاره بۆ كوڕه‌كانیان خه‌رجبكه‌ن!منه‌تی كام ئازادیم به‌سه‌را ئه‌كه‌ن بهبرسیكردنو نا فڕێدان خه‌ڵكی بكه‌ن به‌كۆیله؟ئاخر ئه‌وه چ ئازادیهكه هه‌ر ده‌نگت هه‌ڵبڕی دژی ئه‌و هه‌موو فه‌ساده ئیداریه به‌ده‌ستی وڵاتان و لایه‌نێكی سیاسی تۆمه‌تبارت بكه‌ن؟!ئایا ئه‌وه خیانه‌تكردن و دوژمنی ئه‌م ئه‌زموونه جوانخاسهو خاكپه‌رستی نیه نه‌خوێنه‌وارێك بكه‌یت به‌فه‌رمانبه‌رو خاوه‌ن بڕوانامهیهكیش بچێت بۆ ته‌خته به‌ستن و حه‌ماڵی؟!ده‌می ههرمناڵێك بكه‌یته‌وه ئه‌زانێت له‌م وڵاته چی ئه‌گوزه‌ری و نهگبهتیهكهش له‌وێدایه ئه‌یانه‌وێت ده‌مامك بكه‌ن به‌ده‌موچاوی ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌دا!
من دڵنیام ئه‌گه‌ر یه‌كێك لهپاساونوسهكانی حیزب ئه‌م نوسینه نیشانی بهرپرسهغهبغهبهدارهكهی بدات پێم ئه‌ڵێن تۆ له‌سه‌رده‌می شاخدا نه‌ژیایت، منیش پێی ئه‌ڵێم تۆش شه‌قی جه‌ندرمه‌ی تورك و یۆنانی و پازداری ئێرانیت نه بینی چۆن له‌گه‌نجی كورد ههڵئهدرا، لهعهلوهكهی سلێمانی و هه‌ولێر حهماڵیت نه‌كرد، سه‌رجاده‌ی وڵاتێكت له‌غه‌ریبیدا گسك نه‌دا، لهداخلیدا نان و چای شیرینت نه‌خوارد، به‌دوای دامه‌زراندنا ڕات نه‌كرد، كوڕه‌كانی تۆ ئاره‌قیان نه‌كرد به‌ڵام خۆ من بینیم گه‌نجێك ئاماده‌بوو له‌ئیجه‌دا بخنكێكت به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه وڵاتی قبوڵ خاس و ته‌سكیه‌ی حیزبی، نه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و خاكه‌ی له‌سه‌ر جاده‌كانی و هه‌ناسه به‌بینای ئه‌و به‌رپرسه حیزبیانه‌وه هه‌ڵكێشێت ئه‌وان موماره‌سه‌ی ژیانی گه‌نجێتی ئه‌م ده‌كه‌ن و جوانترین كچی شاره‌كه‌ی و گه‌وره‌ترین بینا و كۆمپانیای شاره‌كه‌ی هی ئه‌وبن و، ئه‌میش موماره‌سه‌ی ژیانی پیرێتی ئه‌و بكات و بهحهماڵی و كرێكاری بیگوزه‌رێنی و خه‌و بهئاوكارهبای ناو داخلی و ماڵهوهیهوه ببینێ‌و، دوای زیاتر له‌دوانزه ساڵی خوێندنیش یا دانه‌مه‌زرێت، یا كادرێكی حیزبی نه‌خوێنه‌وار ته‌سكیه‌ی دامه‌زراندنی بۆ بكات!
ئاخر من كه بۆخۆم پاره‌ی موه‌لیده‌ی كاره‌باو ئه‌هلی بده‌م ئیدی بۆچی منه‌تی وه‌زاره‌تی كاره‌با بكێشم، كه‌خه‌ونم بووه به‌هه‌ڵاتن له‌م وڵاته ده‌رفه‌تی ژیانی ته‌نیا بۆ حیزبیه‌كانی و به‌هه‌شتی بۆ ئه‌وان و جه‌هه‌نه‌می من بێت ڕێزی كام ده‌سكه‌وت و پیرۆزی بگرم؟!من كه‌خه‌ونم بووبێت به‌وه‌ی له‌حكومه‌تێك هه‌ڵبێم و له‌وڵاتێكدا جێم بێته‌وه وه‌كو مرۆڤ ڕێزم بگرن، ته‌نیا خزمه‌تگوزاریه‌ك له‌ئێوه‌م بووێت ده‌رگای سنورهكانم لێبكه‌نه‌وه به‌جێی بێڵم و بۆهه‌تا هه‌تایه چاوم به‌ناوچاوی ئێوه نه‌كه‌وێته‌وه، ئیتر منه‌تی چیم به‌سه‌را ئه‌كه‌ن؟نیوه‌ی حكومه‌ته كه‌تان به شه‌ڕی براكوژی و بڕینی ته‌لی عامودی كاره‌باو ئاودیوكردنی شۆفڵ ڕۆیشت و ئه‌و نیوه‌كه‌ی تریشی به‌گه‌نده‌ڵی و كۆكردنه‌وه‌ی سامان و خۆشگوزه‌رانی خۆتان و ڕه‌زاله‌تی ئێمه تێپه‌ڕاند، ئاخۆ ئه‌بێت چه‌ند بیست ساڵی تر چاوه‌ڕوانی لوتف و كه‌ره‌می ئێوه‌بین باشبن؟ئایا ئه‌مه بۆخزمه‌تی خۆتانه یا خه‌ڵك؟
به‌داخه‌وه هێشتا ئه‌تانه‌وێت وای نیشانبده‌ن خه‌ڵك چ كێشه‌یه‌كی نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت گوێتان له‌ده‌نگی خه‌ڵك بێت بازومی كامێراكانی خۆتان به‌بی سانسۆر بگه‌ڕێن و نیشانی بده‌ن چی ئهگوزرهری، ئه‌وكات تێده‌گه‌ن دنیا هه‌ر سه‌رچۆپی گرتن نیه به‌ئاڵای كوردستان، به‌ڵكو تێده‌گه‌ن چ ژماره‌یه‌كی گه‌وره خه‌و به‌ژیانێكی ساده‌ی وه‌ك ژیانی مرۆڤه‌وه ئه‌بینن.ئاخر من نازانم شانازی به‌كام حكومه‌ته‌وه بكه‌م بووبێته قه‌ڵغانی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاری له‌شارو شارۆچكه‌كانه‌وه تاههرهمهكانی حیزب؟من چیم داوه به‌سه‌ر شاندی وڵاتان و كۆمپانیاوه دێته ئهموڵاتهو ئه‌ویش له‌سه‌ر ئێسك‌و پروسكی نه‌دارانی ئه‌م وڵاته سامانی خۆی كهڵهكهئهكات، من چیم داوهبهسهر ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته ته‌نیا بۆیان هه‌یه هه‌ناسه‌یان پێوه هه‌ڵكێشن؟ئاخر به‌چی ئه‌چێت كۆمپانیای دونیا ڕوبكاته ئه‌م وڵاته‌و خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته هه‌موویان له‌میحنه‌ت سهراكۆنهكهی جارانا بژین؟ئه‌وانیش خه‌ریكی به‌كۆیله‌كردن و كه‌ڵه‌كه‌كردنی داهاتی ئه‌و دووكۆمپانیا زهبهلاحهبن خه‌ریكه حكومه‌ت ئه‌بێته به‌شێك له‌سامانی ئه‌وان؟
سه‌یر له‌وه‌دایه دێن و له‌ڕاگه‌یاندن و مینبه‌ری حیزبه‌كانیانه‌وه منه‌تی حكومه‌ت و مێژوو شۆڕشمان به‌سه‌را ئه‌كه‌ن، ئاخر كه‌سێك كاتژمێرێكی ته‌مه‌نی ده‌فته‌ره دۆلارێك كه‌وتبێت كام خزمه‌ت و كام شۆڕشی به‌رپاكردوه ئه‌وه‌شی به‌خوێی چێشت پێی بگات ئه‌وه‌نه‌ی پاره‌هه‌یه بیست نه‌وه‌ی تری پێی بژی؟خۆمێژ و ڕاپۆرت نیه كادیره‌كانی حیزب بینوسن، مێژووكهسانی پسپۆر‌و ویژدانی گشتی ئه‌ینوسی و ئه‌گه‌ر كادیره‌كانی حیزبیش بینوسن هه‌مووان ئه‌زانین له‌لای خۆشیان جێگای باوه‌ڕنیه.بۆیه به‌شبه‌حاڵی خۆم هیچ كه‌سێكی ئه‌م وڵاته و هیچ حیزبێكی به‌پیرۆز نازانم پاروی ده‌می خه‌ڵك بدزی و خه‌ڵكیش به‌دوای نانێكدا ڕابكاو نهیگاتی.ئاخر ئه‌مانه چه‌ند خه‌باتیان كرد ئه‌وه‌نه‌ش ئینتیمایان كوشت، ئه‌و ئینتیمایه‌ی به‌عس پێی نه‌كوژرا ئه‌مان كوشتیان.وایانكرد خه‌ڵك ژیانی غه‌ریبی ههڵبژێریو له‌نیشتیمان، له‌خاكه‌كه‌ی هه‌ڵبێت، وایانكردخهڵك كوردایه‌تی وه‌كو نوكته‌ی توتیه بێپهڕو باڵه‌كه بێته‌به‌رچاو.ئاخر كۆیله‌ی ئه‌وان نه‌بیت، توتی ئه‌وان نه‌بیت، ده‌ربارو شایه‌ری جوانكاری ئه‌و هه‌مو خراپهكاریهنهبیت هیچ ئاقیبهتێكت نیه.ئاخۆ ئه‌وه سهمهرهخانهنیه دوای بیست ساڵ خوێندن به‌ته‌سكیه دامه‌زرێی، منه‌تی كاره‌بات بهسهرابكهنو كاربای ئاسایت نهبێتو منه‌تی دووسه‌عات كاره‌بات به‌سه‌را بكه‌ن!به‌ڵام پێئه‌چێت ئه‌وان لهبهههشتهكهی خۆیانه‌وه بۆ دۆزه‌خه‌كه‌ی ئێمه بڕوانن و پێش ئه‌وه‌ی كادیرێكی حیزبیش كۆمه‌ڵی جنێو‌و تڕۆهات بنێرێت بۆ ئیمه‌یله‌كه‌م ئه‌ڵێم من گوێنادهمه مردنیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م وڵاته‌دا مه‌ودای مردن و ژیانی هه‌زاره‌های وه‌ك من وه‌كو یه‌كتری وان، ڕه‌نگیشه هه‌زاران خۆزگه‌ی پێبخوازن
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
