رۆژی 24-03-2011، كۆمه‌ڵێك پرسیارم له‌لایه‌ن ساماڵ پۆسته‌وه‌پێگه‌ییشت، پێشتر پرسیان پێكردبووم كه‌ئایا ئاماده‌م بۆ دیمانه‌یه‌ك، منیش ره‌زامه‌ندیی خۆمم ده‌ربڕیبوو. ئه‌گه‌رچی ده‌مزانی دیمانه‌كه‌م بڵاوناكه‌نه‌وه‌و وه‌ڵامه‌كانی من زیانی هه‌یه‌بۆ په‌زه‌كانیان، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌م روویداوه‌وه‌ڵامی پرسیاری هیچ كه‌ناڵێك ره‌فز بكه‌م، بۆیه‌له-03-2001 وه‌ڵامه‌كانم بۆ ناردنه‌وه‌و تكاشم لێ‌كردن كه‌به‌بڵاوبوونه‌وه‌ی یان نه‌بوونه‌وه‌ی وه‌ڵامم بده‌نه‌وه، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك وه‌ڵامم لێیان نه‌بینی..
ئه‌مه ئه‌و پرسیار و وه‌ڵامانه‌یه‌كه‌بۆم ناردنه‌وه..
سه‌ره‌تا سی ڤی به‌رێزتان؟
وه‌ڵام: سی ڤیی من له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌دا ئاماده‌یه:
http://www.bakhawan.com/kurdipedia/default.aspx?q=578
له‌سه‌ر بنه‌مای رووداوه‌چاوه‌رواننه‌كراوه‌كانی ئه‌م دواییه، راگه‌یاندنه‌كان هه‌ریه‌كه‌و به‌شێوه‌یه‌ك و گوتارێك ئه‌و پرسه‌ئاراسته‌ده‌كات ته‌نانه‌ت به‌رپرسیاریه‌تی نیشتیمانی له‌به‌شێكی ئه‌و كه‌ناڵانه ره‌چاو ناكرێت ده‌پرسم له‌ئێستادا رۆلی راگه‌یاندن چی بێت به‌ووردی؟
وه‌ڵام: سه‌ره‌تا من پێموایه‌كه‌رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌زۆر چاوه‌ڕوانكراوبوون، هۆیه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆئه‌وه‌ی كه‌ده‌سته‌ڵاتی كوردی له‌و ماوه‌دوورودرێژه‌ی ته‌مه‌نیدا ئه‌وه‌ی كه‌ده‌كرا بیكردایه، یه‌ك بۆ سه‌دیشی نه‌كردووه!. دیاره‌زۆر راسته‌كه‌هه‌ر لایه‌ك به‌ئاره‌زووی خۆی و له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی گووتار ده‌دات! به‌ڵام به‌رپرسیارییه‌تیی نیشتمانی لای كێیه‌ئه‌وه‌یان من پێموایه‌كه‌له‌رۆژانی داهاتوودا به‌روونی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و لایه‌نه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كپكراو و چه‌وساوه‌و په‌راوێزخراوه‌كانی له‌گه‌ڵدابێت، به‌بێ هیچ گومانێك خاوه‌نی گووتاری به‌رپرسه‌و براوه‌یه!.
ئاسان نییه‌بۆ هیچ كه‌سێك بڵێت رۆڵی راگه‌یاندن ده‌بێت واهی بێت، چونكه‌راگه‌یاندنی ئێمه‌به‌شبه‌شه‌و هه‌رلایه‌كیان له‌ئاوازێك ده‌خوێنن، حیزبییه‌كان تاوه‌كو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان وه‌ستابێت هیچ باكێكی تریان نییه، هه‌رچی ئه‌وانی تریشه‌یان سێبه‌ر و ژێربه‌ژێر فه‌رمانبه‌ری حیزبن یان كه‌وتوونه‌ته‌نێوان به‌رداشی پیشه‌ییبوون و سێبه‌ربوونه‌وه! به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رۆڵی راگه‌یاندن ده‌بێت ته‌نها و ته‌نها به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی ده‌رخستنی راستییه‌كان و وه‌ستانی بێت له‌به‌ره‌ی گه‌لدا، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا ده‌بێته‌كلكێكی نه‌ویستراو و نه‌بیستراوی حیزب و كه‌سیش نه‌گوێی لێده‌گرێت و نه‌ده‌یخوێنێته‌وه!.
ئه‌و كه‌شه‌دیمو‌كراسیه‌ی ئه‌مرۆ له‌كوردستان به‌رپابووه‌له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌قۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه‌به‌دروستكه‌رو بونیادنه‌ری كه‌شه‌كه‌لێكده‌درێته‌وه، تاچه‌ند ئه‌م حاله‌ته‌دروسته؟ ده‌پرسم له‌نێوان ئه‌مانه‌دا كا‌مه‌ی راسته؟
وه‌ڵام: له‌وانه‌یه‌پێناسه‌ی من و ئێوه‌بۆ دیموكراسی و كه‌شی دیموكراسی جیاوازبێت! هه‌ربۆیه‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌گران ده‌كه‌وێت بۆم. دیاره‌من لێره‌دا ناكه‌ومه‌پێناسه‌و بنه‌ماكانی دیموكراسییه‌وه‌به‌گشتی، به‌ڵام هه‌ر هێنده‌ده‌ڵێم له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراسیدا هه‌زاران ئافره‌ت ناكوژرێن و ناوچه‌ی گه‌رمیانیش كه‌وه‌ك مه‌نكووبترین ناوچه‌كانی باشووری كوردستان و ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئه‌و كه‌شه‌دیموكراسییه‌یه‌كه‌ئێوه‌باسی لێوه‌ده‌كه‌ن! به‌و شێوه‌یه‌په‌راوێزناخرێت!.. له‌كۆتاییشدا سیاسه‌ت بریتییه‌له‌ده‌سته‌ڵات گرتنه‌ده‌ست، ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی كه‌ئێسته‌هه‌یه‌ده‌یه‌وێت پارێزگاریی ده‌سته‌ڵاته‌كه‌ی بكات و ئۆپۆزیسیۆنیش ده‌یه‌وێت ببێته‌خاوه‌نی ده‌سته‌ڵات، هه‌ربۆیه‌هه‌ردوولا خه‌ریكی قۆزتنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌لێكن، ئه‌میان بۆ مانه‌وه‌به‌هه‌ر نرخێك بێت و ئه‌ویشیان بۆ پێگه‌یشتنی! هیچ حاڵه‌تێكی سیاسی له‌كوردستاندا دروست نییه، كه‌نگێ سیاسه‌ت و بیزنز بوونه‌دوو كاری جوودا بۆ سیاسه‌تمه‌داری كورد، ئه‌وكات ده‌توانین گفتوگۆی ئه‌و بابه‌ته‌بابه‌تییانه‌تر بكه‌ین و وه‌ڵامی باشترم هه‌بێت..
ئه‌مڕۆ هێزێك له‌كوردستان هه‌یه‌ناوی هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌و ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی ئه‌و هێزه‌پاراستنی به‌رژ‌ه‌وه‌ندی میلله‌ت و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌به‌ڵام له‌مرۆدا ترس هه‌یه‌ئه‌و هێزه‌بۆ به‌رژ‌ه‌وه‌ندی حیزب به‌كاربهێنرێت له‌ئه‌گه‌ر هه‌ر رووداوێكی چاوه‌روانه‌كراو بۆ حیزبێك؟
وه‌ڵام: ئه‌وه‌ترس نییه، ئه‌وه‌راستییه‌كی به‌ڵگه‌نه‌ویسته، پێشمه‌رگه‌ئه‌ركه‌راسته‌قینه‌كه‌ی خۆیی له‌بیربراوه‌ته‌وه‌و بووه‌ته‌پاسه‌وانی ئه‌و حیزبه‌ی كه‌خاوه‌نییه‌تی.. هه‌ر له‌و رووه‌وه‌من وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌به‌بێده‌سته‌ڵاتترین وه‌زاره‌تی باشووری كوردستان ده‌زانم، چونكه‌زۆر باش ده‌زانم ئه‌وه‌ی جووڵه‌به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ده‌كات پارتی و یه‌كێتییه‌نه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه!.
یه‌كێك له‌و گله‌ییانه‌ی كه‌به‌رده‌وام ئۆپۆزسیۆن هه‌یه‌تی په‌راوێزخستنه‌یه‌تی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌م حاله‌ته‌تاچه‌ند دروسته؟
وه‌ڵام: ده‌سته‌ڵات هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌په‌راوێزده‌خات كه‌به‌گوێی ناكه‌ن، ئیدی ئۆپۆزیسیۆن بێت یان ته‌نانه‌ت ئه‌ندامێكی حیزبه‌كه‌ی خۆشی، ئه‌مه‌ئه‌و پرنسیپه‌ترسناكه‌یه‌كه‌ده‌ڵێت: یان له‌گه‌ڵمی یان دژمی.. هه‌ربۆیه‌په‌راوێزخستنی ئۆپۆزیسیۆن له‌لایه‌ن هه‌ردوو حیزبی ده‌سته‌ڵاتداره‌وه‌كارێكی ئاشكرایه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ بیركردنه‌وه‌ی دواكه‌وتووانه‌ی كورد و گوێنه‌گرتن له‌رای به‌رامبه‌ر..
ده‌كرێ په‌راوێزخستنی ئۆپۆزسیۆن ببێته‌مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن داوای هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌تێك و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمێك بكات كه‌به‌ده‌نگی خه‌لكی كوردستان پێكهاتووه؟ ئایا ئامانجی ئه‌وه‌ته‌نها له‌گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات نابینه‌وه‌بێ حیساب كردن بۆ ده‌نگی جه‌ماوه‌ر و گه‌رانه‌وه‌بۆ هه‌لبژ‌اردنه‌كان؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ ده‌كرێت، ئه‌وه‌نییه‌چه‌ندین رۆژه‌له‌به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی و شارۆچكه‌كانی تری ده‌وروبه‌ری هاواری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌ڕڵه‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمیانه! هه‌ربۆیه‌ده‌كرێت بگووترێت كه‌ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ئه‌و په‌ڕڵه‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تییه‌ی پێكهێناوه، ده‌كرێت به‌پێی گۆڕانكاری و بارودۆخه‌كان گۆڕانكاریی خێرایان به‌سه‌ر بێت... بۆیه‌به‌كارێكی زۆر پێویستی ده‌زانم كه‌چ حكومه‌ت، چ په‌ڕڵه‌مان و چ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌جدی گوێیان لێبگرێت.
هۆكاری گه‌نده‌لیه‌كانی كابینه‌ی شه‌شه‌م له‌چیدا ده‌بینی؟ ئایا پارتی به‌رپرسیاره‌یان یه‌كێتی خۆی؟
وه‌ڵام: من كێشه‌كه‌زۆر له‌كابینه‌ی شه‌شه‌م و ته‌نانه‌ت خودی پارتی و یه‌كێتیش به‌قووڵتر و دوورتر ده‌بینم.. ریشه‌كانی گه‌نده‌ڵیی ده‌سته‌ڵاتی كوردی هه‌ر له‌به‌ره‌به‌یانی دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی (رزگاری)خوازانه‌ی كورده‌وه‌چه‌كه‌ره‌ی كردووه‌و به‌تێپه‌ڕبوونی كات گه‌شه‌ی كردووه، تاوه‌كو گه‌ییشتووه‌ته‌ئه‌م ئاسته‌ترسناكه‌ی ئه‌مڕۆی.. دیاره‌پارتی به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌حاكمی یه‌كه‌می هه‌ولێره‌زۆرینه‌ی گله‌ییه‌كان به‌ره‌وڕووی ئه‌و ده‌بێته‌وه.
ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ستراتیجیه‌ی ئه‌مرۆ له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌یه‌به‌رای تۆ دوای ئه‌م رووداوانه‌چۆن پێَداچونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت؟ ئایا زیانی هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌له‌چیدا ده‌بینی له‌ئه‌گه‌ری هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌دا؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌رچی نه‌ك من كه‌م كه‌سی ته‌نانه‌ت لووتكه‌ی پارتی و یه‌كێتیش له‌ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ئاگادار نییه! به‌ڵام من راموایه‌ده‌مێكه‌ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌پێداچوونه‌وه‌ی تێداكراوه، ئه‌و كاته‌پێداچوونه‌وه‌ی تێداكرا كه‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌كێتیی كرده‌دوو له‌ته‌وه‌و لاوازیكرد و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كورسییه‌كانی په‌ڕڵه‌مانیان به‌ركه‌وت و ته‌رازووی په‌نجا به‌په‌نجاكه‌ی جارانی لاسه‌نگ كرد. من پێشتر له‌بۆنه‌ی تردا ئه‌وه‌م گووتووه‌كه‌هاوپه‌یمانییه‌كی له‌و جۆره‌نه‌بوونی زۆر باشتره‌له‌بوونی.. ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌هه‌رچی كه‌شی دیموكراسی هه‌بێت نه‌له‌په‌ڕڵه‌مان و نه‌له‌حكومه‌تدا نه‌یهێشتووه‌و من ده‌مێكه‌هیواداری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌م..
رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌له‌سلێمانی به‌ره‌و توندوتیژ‌ی چوون و له‌م دۆخه‌شدا پارتی كراوه‌ته‌ئامانج هاوكات ئۆپۆزسیۆن پاڵپشتی خۆپیشاندان بۆ ئه‌و ئامانجه‌ره‌تده‌كاته‌وه‌به‌رای تۆ كێ له‌پشت ئه‌و خۆپیشانانه‌وه‌یه؟
وه‌ڵام: به‌دڵنیاییه‌وه‌گۆڕان و ئیسلامییه‌كان له‌پشت ئه‌و خۆپیشاندانانه‌وه‌ن و به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵه‌مێژووه‌ی پارتیشه‌وه‌له‌رۆژی 17ی فێبریوه‌ریدا، خۆپیشاندانه‌كان گه‌شه‌ی كرد و گه‌شه‌ی زۆرتریش ده‌كات.. من له‌و باوه‌ڕه‌دام خۆپیشانده‌ران ئه‌گه‌ر باره‌گاكه‌ی پارتیشیان بسووتاندایه‌به‌ڵام به‌مه‌رجێك پارتی ته‌قه‌ی نه‌كردایه، ئێستا پارتی به‌و شێوه‌یه‌نه‌ده‌كه‌وته‌ئه‌و قه‌یرانه‌وه..
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌دونیادا شه‌ره‌كانی سه‌ر شه‌قام له‌رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه‌ده‌برێنه‌ناو په‌رله‌مان به‌ڵام له‌كوردستان ئه‌و پێچه‌وانه‌یه؟ تاچه‌ند ئه‌و حاله‌ته‌ته‌ندروسته؟
وه‌ڵام: دیاره‌ئه‌وه‌حاڵه‌تێكی تاڕاده‌یه‌ك نادروسته‌ئه‌گه‌ر ئێوه‌باسی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو و دیموكرات بكه‌ن، به‌ڵام بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دواكه‌وتووی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان به‌جۆرێكی تره. پێم بڵێن چ جارێك په‌ڕڵه‌مانی كوردستان له‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵییانه‌ی كه‌رووده‌ده‌ن، نه‌ك وه‌زیر، ته‌نانه‌ت فه‌رمانبه‌رێكی بچووكیشی بۆ په‌ڕڵه‌مان بانگ كردبێت و لێپێچینه‌وه‌ی لێكرابێت.. كه‌په‌ڕڵه‌مان هیچ شتێك به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو دزی و گه‌نده‌ڵییه‌نه‌كات، خه‌ڵكی ناچارن شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی له‌شه‌قامه‌كانه‌وه‌بكه‌ن، ئاسان نییه‌بۆ گه‌نجێكی ده‌رچووی زانكۆ كه‌دینارێكی پێ نییه‌و كوڕی لێپرسراوێك ببینێت چه‌ند هه‌مه‌رێكی پاسه‌وانی به‌دواوه‌بێت!.. له‌دنیاشدا شه‌ڕی شه‌قام هه‌ر هه‌بووه‌و بوونی ده‌مێنێك، كام وڵاته‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ده‌ڵێی زۆر دیموكرات و پێشكه‌وتووه، هه‌ر شه‌ڕی شه‌قامی تێداده‌كرێت.. مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌هۆڵندا هه‌زاران خوێندكاری زانكۆكان هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و بۆ مافه‌كانی خۆیان ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی..
له‌م دۆخه‌دا هه‌ست ناكه‌یت ته‌نها لایه‌ن كه‌بۆته‌زه‌حیه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆران پارتیه؟ چاره‌سه‌ر چییه؟
وه‌ڵام: قوربانی‌ئه‌و منداڵانه‌بوون كه‌پارتی ته‌قه‌ی لێ‌كردن، قوربانی ئه‌وانه‌بوون كه‌كوژران.. خه‌ڵكی كوردستان قوربانیی یه‌كه‌می شه‌ڕه‌گورزی نێوان حیزبه‌كانه‌و هیچی تر.. پارتی قوربانی نییه.
به‌رای به‌رێزتان هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی پێویسته‌له‌كوێوه‌ده‌ست پێبكات؟ میكانیزمی ئه‌مه‌ئه‌بێ چۆن بێ؟
وه‌ڵام: كه‌سی گونجاو و خوێنده‌وار له‌شوێنی گونجاو زۆر كێشه‌چاره‌سه‌ر ده‌كات، سه‌ركردایه‌تیی كورد نه‌خوێنده‌واره، ئێستاش واده‌زانێت به‌شاخه‌كانه‌وه‌یه، هه‌ندێكیان رانكوچۆغه‌كه‌یان كردووه‌ته‌قات و بۆینباخ و هیچی تر، به‌ڵام مێشكیان له‌جاران خراپتر ژه‌نگی هه‌ڵهێناوه.. ده‌بێت به‌به‌رپرسه‌ملیاردێره‌كانی كوردستان و كوڕه‌كانیان بگووترێت ئه‌مه‌ت له‌كوێ بوو! ئه‌گه‌رنا ئه‌وا ئاگری ویستی چاكسازی به‌مزووانه ناكوژێته‌وه..
له‌مرۆدا پێویستمان به‌به‌ره‌یه‌كی دایلۆگی نیشتیمانیه‌و تا ئێستاش پێكنه‌هێنراوه، فه‌راغی ئه‌مه‌چی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه؟
وه‌ڵام: ئه‌مه‌بۆشاییه‌كی گه‌وره‌یه‌و نه‌بوونی خوێن و فرمێسكی زۆرتری لێده‌كه‌وێته‌وه، من بارودۆخه‌كه‌زۆر به‌ترسناك ده‌بینم و ده‌بێت به‌زووترین كات دیلۆگی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان بكرێت و ئه‌وانه‌شی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن ده‌بێت گوێیان لێبگیرێت.. له‌داهاتوودا بۆنه‌كانی نه‌ورۆزیش به‌ڕێوه‌یه‌و ئه‌گه‌رنا ئه‌وا پێشبوونی گه‌رمتربوونی ناڕه‌زاییه‌كان ده‌كه‌م..
رای كۆتایی یاخود پێشنیاری كۆتاییت بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای كوردستان؟
وه‌ڵام: له‌م دۆخه‌ی ئێستای كوردستاندا زۆرینه‌ی چاوه‌كان ئاڕاسته‌ی پارتییه، نه‌ك وه‌ك له‌یه‌كێك له‌پرسیاره‌كانی پێشووتاندا وتتان: پارتی قوربانی نییه. پارتی له‌كۆنگره‌ی سیازده‌یدا بانگه‌شه‌ی كرانه‌وه‌ی به‌ره‌و پارێزگای سلێمانی كرد، به‌ڵام سه‌رئه‌نجامی كۆنگره‌كه‌گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌بوو كه‌چڕترین پارێزگای هه‌رێم یه‌ك یان دوو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتیی به‌ركه‌وت! به‌رامبه‌ر ئه‌وه، گوندێكی وه‌ك بارزان نزیكه‌ی شه‌ش یان زۆرتر پشكی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتیی به‌ركه‌وت، سه‌رئه‌نجام كرانه‌وه‌ی پارتی له‌سلێمانیدا به‌خشینه‌وه‌ی هه‌زاران فیشه‌ك بوو له‌لكی چواره‌وه‌بۆ خه‌ڵكی سلێمانی.. ئه‌مه‌چه‌ند كاره‌ساته‌بۆ خه‌ڵكی سلێمانی ئه‌وه‌نده‌ش كاره‌ساته‌بۆ ئه‌زموونی باشووری كوردستان و ته‌نانه‌ت خودی كرانه‌وه‌ی پارتیش له‌و پارێزگایه‌دا! شاری سلێمانی له‌چاو هه‌موو پارێزگاكانی تری هه‌رێمدا تایبه‌تمه‌ندیی خۆیی هه‌یه‌و پارتی تاوه‌كو ئێستا نه‌یتوانیوه‌تێی بگات، زۆرینه‌ی شه‌هیده‌كانی پارتی له‌و پارێزگایه‌دان، یه‌كه‌مین شه‌هیدی شۆڕشی ئه‌یلول له‌و پارێزگایه‌دا بووه!، خودی پارتی له‌و پارێزگایه‌دا دامه‌زراوه‌و گه‌شه‌ی كردووه! به‌هۆی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌وه‌پارتی پارێزگای سلێمانیی دۆڕاند، تازه‌ئه‌سته‌مه‌بۆ چه‌ند ساڵێكی تر باره‌گایه‌كی پارتی بتوانێت به‌بێ پارێزگاریكردنێكی زۆر بتوانێت به‌ئاسووده‌یی بمێنێته‌وه، ناشكرێت لكی چواری پارتی به‌دوو فه‌یله‌ق پاسه‌وانه‌وه‌له‌و شاره‌دا بمێنێته‌وه!. پێشنیاری من ئه‌وه‌یه، پارتی پێش ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی تریش له‌ده‌ستبدات، گوێ بۆ ئه‌وانه‌بگرێت كه‌فیشه‌ك و مه‌رگی به‌سه‌ردا باراندن و ئه‌وانه‌شی ته‌قه‌یان له‌خه‌ڵكی كرد به‌ئاشكرا دادگاییان بكات.. ئه‌گینا ئه‌م لافاوه‌ته‌ڕ و وشك پێكه‌وه‌ده‌سووتێنێت. ده‌بێت پارتی داوای لێبووردن له‌و خه‌ڵكه‌بكات و گوێیان لێبگرێت.. هه‌ركارێكی تری پێچه‌وانه‌ی لێبوورده‌یی و دیالۆگ، باره‌كه‌به‌كاره‌ساتێكی خراپتردا ده‌شكێنێته‌وه..
تكایه‌له‌گه‌ل وه‌ڵامه‌كان 2 وێنه‌ی پۆستكاردمان بۆ بنێره
وه‌ڵام: دوو وێنه‌به‌پێویست نازانم و یه‌ك وێنه‌م وه‌ك هاوپێچ ناردووه!
