ڕوداوەکانی وەڵاتانی عارەبی بۆ؟ ... ئەحمەد دەشتی

 دیارە کە لە تەواوی دەولەتانی عارەبی ساڵەهایە فەرمانڕەواکانیان ئەوانەی کە بە ناوی پیاو چاکی و ڕابەری خۆشەویست و سەروەری وەڵاتەکانیان بە شیوەیەکی وەک ویست و خوازراوی خودی ئەوان سەرکردەو فەرمانڕەوایانەوە بە درێژایی ئەوان ڕۆژگارانەی کە هاتوونەتە سەر کورسی و بە سەر فەرمانڕەوایەتی گەل ونیشتمانیان بە زۆری داسەپاون و زۆریشیان لەوان سەرانە پێیان وایە کە بە هەر نرخێکەوە بێت و بڕیاریان داوە کە هەتا مردنیان ئەوا دەبێت ئەوان فەرمانرەواو خاوەن دەسەلات و هەر ئەوان بڕیاردەر و هەموو شتیک بن و لە هەموو هەڵبژاردنەکانیشیانەوە‌دەبێ بە ناوی دیموکراتیەتەوە، خۆیان فەرز‌بکەن و ٩٩لە سەدا دەنگی جەماوەرەکەی وەلاتیان بۆخۆیان بێت، واتە خۆشەویستی مەلایین مرۆڤن و تەنیا ئەوانن خاوەن فەرمانڕەوایەتی و کەسێکیش بە درێژایی فەرمان رەوایەتیانەوە ئەگەر گوتوبیان: لەڵ!!! ئەوا لە ناو براون و توشیان بە کارەسات و زیندان ونەهامەتیەکانیان هاتوون، ئەم ڕەوشە نا دروست و نالەبارانە و بێدادیانەی کە سالەهای سالە لەوان وەڵاتانەی عارەبی تا ئەمڕکەش کە لە زۆر وەڵاتان ماوە درێژەی هەیەو باوە و تەنیا خودی سەرۆکەکانن کە خاوەن هەموو بڕیارو سەرکەوتن و جۆری ژیانی ئەان گەلانەو وەڵاتانی عارەبینە، کەزۆربەی زۆری سەرانی وەڵاتانی عارەبی هەموو هەلس و کەوتێکیان بەو شێوەیەوە کە خودی جەماوەرو گەلانی ئەوان وەڵاتانە هیچ حیسابێکیان بۆ ناکرێت کە چۆن دەژین و هەژاری و نەدرای و نەبوونی ژیانێکی بەختەوەرانەی جەماورو دوور بوون لە هەموو پێویستیەکی ژیانی ئەوان گەلانەوە هیچ گرنگ نیە و، گرنگ ئەوەیە کە ئەوان سەرانە چۆن بە ڕەفاهیەت و پوڵداری بژین وبە ملیاردها دۆلار لە سەروەت و سامانی وەڵاتەکەیان بۆخۆیان و کوڕو خزمانی خۆیانەوە لە بانکەکانی جیهان دابنێن و هەرچی ژیانی شادی وخۆشیە لە هەموو بوارێکەوە دەبێت بۆ ئەوان سەرۆکە دکتاتۆرانەی ئەوان وەڵاتانەوە بێت، کە سالەهایە مڕ بوینەو کەسێکیش بۆی بتوانێت بڵێت: ئەرێ گەلۆ ئەو هەموو سەروەت و سامان و نەوت و کانانەی ئەم وەڵاتە دەولەمەندانەوە کە جەماوەرەکەی لە هەژاری ونەداریوە دەژین چی وەسەر دێت و چۆن خەرج دەکرێت و دەچێتە کام بانک و خاوەنەکانیان کێن؟ ئەمانە هەمووی ڕەفتارو کردەوەی ئەوان سەرۆکە دکتاتۆرانەیە کە ئەمڕۆ دەیان بینین کەچۆن کونە میشیان لێ بووەتە قەیسەری و زۆریشیا تا ئەمڕۆش هەر ماون، ئەم ڕەوش و هەلس وکەوتانەی ئەوان فەرمانڕەوایە دکتاتۆرانە، هەرگیز هەتا سەر نابیت و ڕۆژ هەر دێت وەک لە سیماو تەلەفیزیۆنەکانیشەوە هەموومان دبینین کە چۆن ئەقیانوسێ لە مرۆڤی هەژارو ستەمدیدەو زۆر لێکراوەوە دێنە سەر شەقامەکان و ڕادەپەڕن و بە گژ ڕژێمەکانی ئەوان دکتاتۆرانەوە بەرامبەر ئەو هەموو هیزی سەربازی وپۆلیس وچەک و جبەخانەکانیانەوە دلێرانە دەوەستن و دەشبینین کە چۆن تەخت و تاراجی گەلێ لەوان دکتاتۆرو سەرکردانە لە ڕەگ و رێشەوە دەر دەهێنن و تێکیان دەشکیین و لە ناویان دەبەن، هەروەک شاعیری عەرەب جەواهیری نەمر دەڵێت: (((اذا الشعب یوما اراد الحیات فلابد ان یستجیب القدر ولابد للیل ان ینجلی ولا بد للقید ان ینکسر))) ئەوەی کە جێگای داخە گەلێ لەوان سەرۆکانەی کە وان لە سەرە مەرگ و هیچ چارێکیان نەماوە و دکتاتۆرن و ناڕەوایانە سالەهایە فەرمانڕەوایەتی ئەوان وەڵات و گەلانە دەکەن و تا هێسکیان زولم و زۆرداریان کردووە و نیشتمانپەروەران و گەلێ لە ڕۆلەکانی ئەوان وەڵاتانەیان زیندانی و لە ناو بردووە و بە ملیاردها دۆلاری ئەو وەڵاتانەیان لە بانکە ئەوڕوپیەکانەوە داناوە و، خۆیان بە خاوەن هەق دەزانن کە فەرمانی کوشتن و بڕینی دەها ڕۆلەی گەل و نیشتمانیان دەدەن و ڕۆلەکانی نیشتمانی خۆیانەوە وەبەر ڕێژنەی گوللە دەدەن و جەماوەرو خەلکی وەڵاتی خۆیان بە ناهەق و خۆیان بە هەق دەزانن، هەر لەم ڕۆژانەوە بینیمان کە چلۆن سەرۆکی لیبیا موعەممەر قەزافی ئەم حەمکە جەماوەرە ڕاپەڕیوەی خۆیانی بە پیاو خەراپ و خائین و جورج و نۆکەرانی دەرەوە ناو بردو دەستی پەلامار دان و لە ناو بردنیانی بۆ ئەم خەلکەوە درێژ کردو بە دەها ڕۆلەی ئەو نیشتمانەیان لە خوێن گەوزاندو ئەو کارەساتە خەتەرناکانەیان لە وەڵاتی خۆیانەوە لە پێناوی پاراستنی کورسی و بە زۆر سەپاندنی خۆیانەوە دکتاتۆرانە ئەنجام دا و وازیش ناهێنیت تا کارەساتی مەزن و پڕ لە تاوان وەدی دێنێت، کە بە ڕاستی مرۆدڵی دژ بەوان رەفتارو کردەوە نا شایستەو نا ڕەوایانە گڕ دەگرێت، کە ئەوان ڕەفتارە دژ بە گەل ونیشتمانیانەوە ئەنجام دەدەن و لە ناویان دەبەن، هەر بۆیەشە کە بە هەزاران نەفرین بۆ ئەو جۆرە دکتاتۆرو مرۆ کوژانەوە دەنێردرێت و هیوای مەرگ و نەمان بۆ ئەوان دکتاتۆرانەوە لە لایەن جەماوەرەوە بەم هەموو توڕەییەوە دەخوازرێت، کە ئەوان دکتاتۆرانە هەر چەند دڕندەو فاشی بن ئەوا هەر شکەست دەخۆن و، ڕقی تۆلەی جەماوەر ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەستورتر دەبێت و، کە سەرکەوتن هەر بۆ جەماوەرە، هەرچەند بەم جۆرە ڕەفتارانەیان بڕیاری کوشتن وبڕین بدەن، ئەواهەرگیز نکارن کە بە سەر ئیرادەی گەلانی زۆر لێکراوەوە زاڵ ببن، ئەمانە هەمووی پەندن بۆ هەموو دکتاتۆرەکان کە پەند وەربگرن و واز لە دکتاتۆیەت و فەرمانڕەوایەتی خۆیان بێنن پێش ئەوەی کە بەر ڕقی تۆلەی جەماوری نیشتمانیانەوە بکەون

 2011.2.22 هەولێر

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.