کشانەوەی چل پەرلەمانتاری کورد ... ئەحمەد دەشتی

 پا بەند نەبوون بە دەستوور، کارێکی ناڕەایەو ئەوانەی هۆکاری نایاسایین پیاو چاک نین و سەرکەوتنی عێراقیان ناوێت، دیارە کە سەر چاوەی هەموو سەرکەوتنەکان و تەبایی و ڕێککەوتن و ئارامی و ئاسایش و چارە سەر کردنی هەموو کێشەو گرفت و ڕاستیەکان ئەمڕۆ و هەمیشەو لە پێش هەموو شتێکەوە لە هەموو بوارەکانەوە پا بەند بوونە بەو دەستورەی کە تەواوی گەلانی عێراق بڕیاریان لە سەر داوە، کە ئەگەر بێت و ئەم پا بەند بوونە بە دەستور نەبێت دیارە کە شیرازەی هەموو پێکهاتنەکان و تەبایی و ئاسایش لە سەرتا سەری عێراقدا تێک دەچێت و گرفتەکان تەشەنە دەکەن و هەموو گەلانی عیراق بەرەو نەهامەتیەکان و نائارامی و تێکچڕژان و لێک دوور کەوتنەوە‌و نەهامەتیەکانەوە دەڕۆن، کە ئەمەش بە زیانی هەموو گەلانی عێراقە‌ و دەبێتە هۆکاری هەموو نائارامیەکان، چونکە پێشێل کردنی دەستور ڕێگرە لە هەموو پێشکەوتن و سەرکەوتەنکان، ئەمڕۆ ئەوەی کە جێگای داخە ئەوەیە کە گەلێ لەوان کەسانەوە وەدی دەکرێن و هەن کە زۆر ناڕاست و ناڕەوایانە بیر دەکەنەوەو بە بیری تەسکی خۆیانەوە سود لە بە کار هێنانی بەرپرسیارەتیەکانی خۆیان بە خراپەوە وەردەگرن و بە شێوەیەکی ژیرانەو ڕەوایانە و پەند وەر گرتن لە کارەساتەکانی ڕابوردوو هەر ناکەنەوەو زۆر ناڕاست و هەڕەمەکیانە‌کار دەکەن و دەیانەوێت کە بە بۆچونە ناڕاستەکانی خۆیانەوە کار بکەن و لەم هەل و مەرجەی ئەمڕکەو بە لادان لە یاساو پێشێل کردنی دەستور بڕیارەکان دەربکەن و خەلکی عێراق توش بە کارەسات و نالەباریەکان ببنەوە، دیارە کە هەر لە دوای نەمانی سەدام و دام و دەزگا مرۆکوژەکانیانەوە دڵسۆزانی عیراق بە پێی پیکهاتن و لە یەک گەیشتنیانەوە کۆک بوون لە سەر ئەوەی کە دەبێت دیموکراتیەت و دادپەروەری و ڕاستیەکان و هەموو ئەوان هۆکارانەی کە گەلانی عێراق بەرەو خۆشبەختیەکانەوە دەبات دەبێ لە جێی سەرەرۆیی و نایاسایی و بێدادی و ناڕاستیەکان جێگیر بێت و ڕێز لە هەموو گەلانی عێراق بە کوردو عارەب وتورکمان و ئاشوری و هەموو کەمە نەتەوەییەکان و ئاینەیەکان بە تەواوی بگیرێت و کەس مافی ئەوەی نەبێت کە بە نایاسایی و ناڕاستی کار بکات و بە هیچ شێوەیەک هەستی ئاغایەتی و خۆ فەرز کردن هەبێت وناڕاستیەکان بە سەر گەلانی عێراق دا بسەپێنێت و جارێکی بیری دکتاتۆریەت و کوشتن وبڕین و پێشێل کردنی مافی هیچ نەتەوەیەک لەسەر خاکی عێراق بێتە ئاراوەوگەلانی عێراق توش بە کارەساتەکان بکاتەوە، لێ جێگای داخە کە لە‌ناو زۆر لە پەرلەمانتارانی عێراق دا هێشتان ئەو هەستە خەراپەی کە هۆکاری زۆر لە مشت ومڕەکان وپێشێل کردنی یاساو نەگەیشتن بەیەکەوە دەردەکەوێت و کەسانی هەن کە لە ناو پەرلەمانی عێراقی دا تیخ تیخەی نا ئارامیەکان دەدەن و دەیانەوێت کە دیسان کارێ بکەن کە ببێتەوە هۆی ناڕازی بوونی گەلی کوردو گێرمە و کێشە دروست دەکەنەوە، هەر بۆیەشە دەبینین کە چل پەرلەمانتاری کورد ناڕازی دەبن و بوون لە بارەی کردەوەکانی زۆر لە پەرلەمانتارەکانەوە دژایەتی خۆیان دەردەبڕن ولە پەرلەمان دێنە دەرەوە، کە ئەمە نیشانەی بوونی هەستی خەراپ و ناڕەواو نادەستوریە کە لە ناو پەرلەمانی عێراق دا دەردەکەویت و نا ئارامیەکان دروست دەکات، دیارە کە گەلی کورد مافی خۆیەتی داواکانی لە هەر بوارێکەوە داوا بکات وپەرلەمانی عێراقی بە پێی دەستورەوەو دەرنەچون لە یاساکانەوە بڕیاری خۆی لەسەر بابەتەکان بدات و نەک بە هەوەسێ هەندێ لایەن و کەس ڕەفتار بکات و بڕیاری نا یاسایی بدات، ئەگەر ئەم هەستە پەرە بسەنێت کە ئەمڕۆ لە ئارا دایەو لە بارەی بودجەی ٢٠١١دا کردویانە و چل پەرلەمانتاری کوردی نارازی پەرلەمانیان دژ بە دژایەتی کردنی کورد و هەستی خەراپی کەسانی دڵ پیس و هۆکاری خەراپکاریەکان وچی بەجی نەکردنی داوای کورد لە بارەی بودجەوە بە بەجێ هێشت، کە ئەگەر کێشەکان چارە سەری نەکرێت، ئەوا نائارامی و ڕێک نەکەوتنی لێ دەکەوێتەوە و گەلی کورد بە هیچ شێوەیەکەوە ئەمە قەبول ناکات و پێی ڕازی نیە‌ و هەر بۆیەشە لە ڕۆژی دوو شەمە ٤٠ پەرلەمانتاری کوردی بەو شێوەوە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەو ڕۆژەدا کشانەوە، وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ هه‌موارنه‌كردنی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ ساڵی‌" 2011" به‌و شێوه‌یه‌ی‌ كه‌ كورد پێشنیاری‌ كردووه و مافی خۆیەتی کە جێبەجێ بکرێت، خۆ کە ئەگەر هەروا پەرەی پێ بدرێت، ئەوا پێم وایە کە ئەنجامەکانی بە خەراپی تەواو دەبێت‌.17.1.2011

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.