خاکی وڵاتم شیرینه چۆن ده‌کرێ بێ ئه‌و ژیانم
به بۆنی خاک سه‌رم مه‌سته خاکه هانا و پشتیوانم
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی چاوم هه‌ڵهات به ڕه‌نگی ئه‌و ئاشنا بووم
له نێو بۆته‌ی عه‌شقی خاکا په‌روه‌رده بوم و گه‌وره بوم
باوه‌شی پڕ به‌زه‌ییم بوو له ته‌مه‌نی مناڵیدا
ته‌واری ڕۆحی لاویم بوو له عه‌مری چوارده ساڵیدا
نه‌مده‌توانی له دوری ئه‌و شه‌وێکم ڕۆژ بکه‌مه‌وه
ئیستاش له‌م دونیای غوربه‌ته‌م به کوڵ یادی ده‌که‌مه‌وه
که‌س نازانی قه‌دری خاکی، تا نه‌نۆشێ باده‌ی غوربه‌ت
ناچێژێ تامی ژهری غه‌م، تا نه‌بینێ دوری و حه‌سره‌ت
بۆیه لێره‌وه وه‌سێت بێ ڕۆحی خاکتان مه‌تۆرێنن
دلی ئه‌و دڵی دایکمانه هه‌رگیز نه‌که‌ن بیشکێنن
هه‌موو پێکه‌وه چه‌پکێ گوڵ بچنن بۆ سنگی سوتاوی
هه‌ناسه‌تان شنه‌ی با بێ بۆ جه‌رگی هه‌ڵکوڕوزاوی
به‌کرحه‌بیب
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
