نه‌فره‌ت له‌و ڕۆژه‌ی که‌تێیدا جاڕی مافی مرۆ درا
له‌و په‌یمانه‌ی له گه‌ل عه‌ره‌ب فارس و‌تورک بووم به‌برا
نه به‌رگم وه‌ک به‌رگی وانه نه زمان و کلتور یه‌کن
نه ڕه‌فتا‌ر و دین و بڕوا نه فریشته‌مان هاویه‌کن
له‌و زه‌مه‌نه‌ی دروستی‌کرد ئازادی وان ژێر‌ده‌ستی‌من
شێواندی زمان و نه‌خشه‌م نیشتیمانی منی کرد وون
له‌و کاته‌وه وه‌کو بتێ بێ‌جووڵه و‌هه‌ست و بێ چاون
له ئاستی پێناسه‌ی ئێمه که‌ڕ و‌کوێر و ده‌مار خاون
میلله‌تی بێ‌که‌سم وه‌کو، گشت میلله‌تانی ئه‌م دنیا
ده‌بێ کامی ئازادی کا له کوردوستانی گه‌وره‌یا
ڕۆژێک دێت ته‌زو و زه‌بری‌من ڕاچڵه‌کێنێ ویژدانه‌کان
بۆ ئاسمانی به‌رین بفرێ بازی سه‌ربه‌خۆیی کوردان.
به‌کر‌حه‌بیب
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
