چاوه‌ڕێبووم پولێكی به‌ریدی كوردستان وێنه‌ی خوله‌بوزی تێدا دابنرێت كه‌به‌ده‌ستی ئینزیباته‌كانی لیوای بیسته‌وه له‌مه‌ڵكه‌ندی ده‌یگوت: به‌رمده‌ن خنكام، من چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م ده‌كرد سلێمانی ببێت به‌یایته‌ختی ڕۆشنبیری جیهان، باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له‌كانی ئاسكان بكرێته‌وه، خاچی سووری نێو ده‌وڵه‌تیش له‌سه‌ر شه‌قامی كه‌ریم عه‌له‌كه نوێنه‌رایه‌تی خۆی دامه‌زرێنی، چاوه‌ڕێبووم خه‌ونه‌كه‌ی پیره‌مێرد بێته‌دی، به‌وه‌ی ته‌لفریكێك له‌باكوره‌وه بۆباشوور له‌ئاسمانی سلێمانی دروست بكرێت، چاوه‌ڕێبووم مه‌رقه‌ده‌كه‌ی شێخی گه‌وره‌ش بكرێت به‌چواره‌م پێگه‌ی موسڵمانانی جیهان، تف له‌سیاسه‌ت به‌پێی شه‌رع ئه‌گه‌ر نوێژی هه‌ینی له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی هه‌رشارێكدا ئه‌نجام بدرێت، له مزگه‌وته‌كانی تری هه‌مان شاردا ده‌بێت نوێژه‌كه‌یان وه‌كو نوێژێكی نیوه‌ڕۆ بكه‌نه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی جیابوونه‌وه ده‌خاته ناو خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌وه، سیاسه‌ت ئیسلامیشی گۆڕی، هه‌روه‌كو بیره‌ی ئیسلامی حه‌ڵاڵ كرد، ئه‌وا له‌سه‌ر ئاره‌زوو ویستی قه‌ومییه‌ی عه‌ره‌بی قودسییه‌تی مزگه‌وتی كاكه‌حمه‌دی شێخ‌یش گوازرایه‌وه بۆ به‌رده‌ركی سه‌را، هه‌موو مرۆڤێك مافی خۆیه‌تی هه‌رهه‌وڵێك بدات بۆگه‌یاندنی ده‌نگی خۆی به‌ده‌سه‌ڵاتداران، به‌ڵام به‌شێوازێك كه كارنه‌كه‌نه سه‌ر خه‌ڵكانی تری كاسبكار‌و هه‌ژارو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ش پێشێل نه‌كرێن، ئێمه له‌هه‌مووشتێكدا لاسای ڕۆژئاوا ده‌كه‌ینه‌وه، به‌دڵنیاییشه‌وه عه‌قڵییه‌تی ڕۆژئاوا لێره ناچه‌سپێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی زه‌مینه‌كه بۆ ئه‌م عه‌قڵییه‌ته خۆش نه‌كراوه، به‌شێكی ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ی كه هاوار ده‌كاو ده‌شیڕێنی و داوای ڕوخانی هه‌مووشتێك ده‌كات، ئایا به‌یانی ده‌توانێت ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست؟ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیشی گرته ده‌ست، ئایا حوكمه‌كه‌ی باشتر ده‌بێت له‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا؟ زۆریشم پی سه‌یره كه‌چۆن خه‌ڵكی لێكدانه‌وه سیاسیه‌كان سه‌ربه‌ره‌وژێر ده‌خوێننه‌وه‌و به‌تێڕوانینێكی ژیرانه ته‌ماشای ئاسۆ دووره‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان ناكه‌ن، گوێم لێ‌بگرن با مافی چاره‌ی خۆنوسینتان بۆ ڕوونكه‌مه‌وه: ده‌ڵێن له‌شێتخانه‌یه‌كدا سی شێت پاڵ به‌یه‌كترییه‌وه ده‌نێن و ململانێیانه له‌سه‌ر ته‌ماشاكردنی كونێك له‌دیواری شێتخانه‌كه‌دا، دكتۆره‌كه‌شیان كه ئه‌م دیمانه‌یه ده‌بینی دێت بۆلایان و ده‌ڵێت ئه‌وه چیده‌كه‌ن؟ كوا ڕێگه به‌منیش بده‌ن باته‌ماشایه‌كی كونه‌كه بكه‌م، كه ته‌ماشای كونه‌كه ده‌كات هیچ نابینێت، بۆیه به‌شێته‌كان ده‌ڵێت وه‌ڵا هیچم نه‌دیت، شێته‌كانیش له‌قاقای پێكه‌نین ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن ئه‌وه دووساڵه ئێمه ته‌ماشاده‌كه‌ین هیچمان نه‌بینیوه، ئه‌فه‌ندیش تازه به‌تازه ده‌یه‌وێت شتێك ببینێت، ئێوه چل ڕۆژێكه هاتوونه ناو مه‌یدانه‌كه‌وه‌و ده‌شتانه‌وێت به‌م ده‌موده‌سته شتێك ببینن، ئێمه حه‌ڤده‌ساڵه به‌نوكی پێنووسه‌كانمان ده‌نووسین، خوا شێتی كردووین، داوای چاكسازی ده‌كه‌ین، پێیان ده‌ڵێین ئێوه گه‌وره‌و باوك و برای ئێمه‌ن، ته‌نها ئاوڕێك له‌ومیلله‌ته هه‌ژاره بده‌نه‌وه، ته‌نها ئه‌رزاقه‌كه‌ی پیره دكتاتۆرمان به‌ته‌واوی بۆبنێرن، كه‌سێك نییه تاكه وه‌ڵامێك بداته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جاران ده‌ستخۆشیشیان لێده‌كه‌ین له‌ئه‌نجامدانی هه‌ندێك كاروكرده‌وه‌یه‌یاندا، به‌ڵام هه‌ر وه‌ڵاممان ناده‌نه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه‌ی كورد ئامێرێكین له‌لایه‌ن په‌نتاگۆنی ئه‌مه‌ریكاوه به‌رنامه‌مان بۆ داڕێژراوه، جۆری نه‌وت و گازه‌كه‌شمان وه‌كو هه‌نگوینه‌كه له‌جیهاندا پله‌ی یه‌كه‌می هێناوه، ئێوه سه‌یری ئه‌و ڕه‌جه‌ب ئه‌ردۆغانه‌كه‌ن ساڵێك له‌پێش ئێستا په‌لاماری به‌له‌كی سه‌ركردایه‌تی كوردی ده‌داو هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی بۆسه‌ر كوردستانی باشوور ده‌كرد، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له‌په‌نتاگۆنه‌وه فیكه‌یه‌كیان بۆلێدا، ڕووی سوڕاندو بۆخۆی ته‌شریفی بۆ هه‌ولێر هێنا، بۆیه به‌ئه‌ده‌به‌وه پێتان ده‌ڵێم هاتوهاوارو قسه‌و شیڕه‌شیڕ هیچ دادی نییه، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ئاره‌زووی ئێمه‌و ئێوه لاناردرێن، ده‌سه‌ڵاتی هێزێكی ناوه‌كی و ده‌وروبه‌رو ده‌ره‌كیان له‌گه‌ڵدایه، حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌كه‌ش پێكهاته‌ی ئه‌حزابه، هونه‌رمه‌ند، ڕووناكبیر، نووسه‌ر، شاعیر، كه‌س به‌دینارێكی قه‌ڵب نایكرێت، ئه‌گه‌ر ڕفاق الحزب نه‌بیت به‌ته‌مای ئه‌وه‌نه‌بیت كه‌شتێكت بۆبكرێت، له‌ناو رفاق الحزبیشدا ئه‌گه‌ر پیاوێكی سه‌رده‌میانه‌ی دیجیتاڵ نه‌بیت ئیشت ناڕوات، به‌سوتاندنی جامانه‌ی سوریش كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێن، من له‌ژانه دڵدام له‌تاوی هه‌موو تاكێكی ئه‌م میلله‌ته سته‌م دیده‌یه، به‌ڵام كه‌ده‌بینم ئه‌مه‌ریكا ده‌سه‌ڵاتی كه‌ركوك ده‌داته ده‌ست كورده‌كان، كورده‌كانیش زۆر ژیرانه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه به‌شێوه‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كه‌ن كه‌كوردستانیه‌تی كه‌ركوك مسۆگه‌ر بكات و، توركومانیش بێنه خه‌نده‌قی دۆستایه‌تی كورده‌وه، له‌هه‌مووشی سه‌رنج ڕاكێشتر ئه‌وه‌یه كه سوێندخواردنه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی تازه‌ی كه‌ركوك ده‌بوو به‌پێی یاسا له‌مه‌ركه‌ز بایه، به‌ڵام سوێند خواردنه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوون كه‌مانایه‌كی دڵخۆشكه‌ر ده‌گه‌یه‌نن، بۆیه من له‌تێڕوانینێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له‌دووره‌وه ده‌تانبینم ئێوه له‌به‌رده‌م به‌ربه‌ستێكدان، خه‌ریكه به‌رپێی خۆتان به‌ڕوونی نه‌بینن، بۆ ده‌ربازبوونیش له‌م ته‌نگژه‌یه ده‌توانن سی ڕێگه بگرنه‌به‌ر:
ڕێگه‌ی یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه ده‌خه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندی خۆتانه‌وه، ئه‌وا ڕێزێك بۆ یاسا‌و حكومه‌ت و كه‌سایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم دابنێن و چاوه‌ڕێكه‌ن ئه‌و ماوه‌ی سی مانگه‌ی كه‌به‌ڕێز بارزانی ده‌ستنیشانی كردووه بزانن ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌چی ده‌گات، منیش ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وپیاوه بخوێنمه‌وه، ئه‌وا ئه‌گه‌ر ململانی لێگه‌ڕێت له‌ماوه‌ی دیاریكراوی خۆیدا واده‌كانی جێبه‌جی ده‌كات.به‌دڵنیاییشه‌وه دوای ئه‌وماوه‌یه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كان جێبه‌جی نه‌كران، ئه‌وا جه‌ماوه‌ری به‌رده‌ركی سه‌را ده‌بێت به ده ئه‌وه‌نده.
ڕێگه‌ی دووه‌م: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت وه‌كو پیوازی فه‌وری ده‌سكه‌وته‌كه بێته به‌رهه‌م و ببین به‌ده‌وڵه‌تێكی باوه‌ڕپێكراوو خاوه‌ن كورسی له‌كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، ئه‌وا با هه‌ر ڕۆژه‌ی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان له باڵه ئۆپۆزسیۆنه‌كه له‌به‌رده‌ركی سه‌ردا به‌ئاماده‌بوونی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی قاپێك نه‌وتی شیواشۆك به‌خۆیدا بكات و ئاگرێك له‌خۆی به‌ربدات و كه‌سیش نه‌یكوژێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی ڕه‌ش و ڕووتیش فێری قوربانیدان ببن، ئه‌وسا كێشه‌كه له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپاو به‌ریتانیاو هه‌رچوارقوڕنه‌ی دونیادا ده‌نگ ده‌داته‌وه، ئه‌وسا كه‌سانی وه‌كو (عه‌بد ئه‌لكه‌ریم زێدان) یش ناتوانن نامقوڵی وه‌ها بكه‌نه‌وه كه‌فیدراڵیه‌تی كوردستان به‌كوفر له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن، به‌دڵنیاییشه‌وه په‌یڕه‌وی كردنی ئه‌م ڕێگایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆپۆزسیۆن ناگه‌یه‌نێت به‌ده‌سه‌ڵات له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سیاسه‌تی (كی ده‌یكات و كی ده‌یخوات) ئۆپۆزسیۆن بێبه‌ش ده‌بێت.
ڕێگه‌ی سێهه‌م: له‌پێناوی سلێمانی به‌بێده‌نگی پیرۆزی شار بپارێزن و له‌ئێستاوه كار بۆ هه‌ڵبژاردنێكی داهاتوو بكه‌ن، هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه نه‌ك نوێنه‌رانی رفاق الحزب.له‌هه‌ردووك باری ڕێگه‌ی یه‌كه‌م و سێیه‌میشدا له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم مه‌یدانه‌كه چۆڵبكه‌ن، نه‌وه‌ك ئه‌م دیمانه‌یه دووباره ببێته‌وه: دوو هه‌رزه‌كار شه‌ڕیانبوو، یه‌كێكیان ئه‌وه‌ی تریانی به‌زه‌ویدادابوو، ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌یان ده‌گریا، خه‌ڵكیش زۆریان پی سه‌یربوو، پێیان گوت: خۆتۆ له‌سه‌ره‌وه‌ی بۆچی ده‌گری؟ له‌وه‌ڵامدا گوتی: ده‌ترسێم ئه‌گه‌ر ڕاستبێته‌وه بمكوژی!!!!
4/4/2011 ڕانیه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
