(سڵاو له‌هه‌ستی لاوان، سه‌ری ڕێز بۆ ڕۆڵه شه‌هیده‌كان، له‌ساڵی (1991)، چه‌ند ڕۆژێك له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌هاری ئازادی له‌ڕانیه، جه‌ماوه‌ر جۆشدرا بۆئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره دیلكراوه‌كان له‌سه‌ربانی مزگه‌وتی ناجیه‌خانه‌وه فڕێبدرێنه خواره‌وه، له‌وڕۆژه‌وه تفێكم له‌خۆم كرد كه یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی ڕاپه‌ڕیبوون، تفێكیشم له سیاسه‌ت كرد كه ده‌سكه‌وته‌كانی ژه‌نگاوی كردم، بۆیه له‌گه‌ڵ داوای لێبووردن له‌لاوان جارێكی تر من له‌ناو شه‌قامه‌كاندا نابییننه‌وه‌و ئومێده‌وارم ئێوه‌ش ڕێگه به‌كه‌سێك نه‌ده‌ن كه واتان لێبكات له‌كاره‌كانتان په‌شیمان ببنه‌وه) .
به‌هۆی شه‌ڕێكی دیبلۆماسیانه‌ی ناوخۆوه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌سته پیرۆزه‌كه‌ی لاوان بووبه كه‌فی سه‌رئاو، قوڕ به‌سه‌ر ئێمه‌ی هه‌ژارو داماو چیمان پێده‌كرێت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌و هه‌موو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ش كه ڕازینین و وای ده‌رده‌بڕن كه به‌په‌رۆشه‌وه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕاست ده‌كه‌ن و درۆ ناكه‌ن، با ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه، به‌ڵام ئاخ...معاش و پله‌وپایه چۆن نامووسی خه‌ڵكی ده‌بات!!! من دڵنیام له‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی تردا باره‌كان هێورده‌بنه‌وه، به‌ڵام خۆزیا ئه‌وه‌م نه‌بیستبا كه ئوسامه نوجه‌یفی له‌په‌رله‌مانی فیدراڵیدا به‌هۆی هه‌ڵوێستی لایه‌نێكی كوردییه‌وه پێبكه‌نی و كه‌یف خۆشبێت!!!، نه‌فره‌ت له‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌خاته پێش به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌وه) .
به‌ڕێزان بارزانی و تاڵه‌بانی داوای لێبوردنتان لێده‌كه‌م له‌نووسینیشدا شێوازه‌كان گۆڕاون، كه‌س گوێ ناگرێت، هه‌مووشتێك بووه به‌مادده، حوسنی موباره‌كی نۆكه‌ری سی ساڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌نێوانی مه‌غریب و عیشادا به‌ڕه‌كه‌ی له‌بن پێیدا ڕاده‌گێشرێت، بۆیه به‌دووری مه‌زانن ئێواره‌یه‌كیان قسه‌كانی جۆن بایدن زه‌رده‌خه‌نه‌ی پێوه نه‌بێت، دڵنیام له‌وه‌ی كه ڕۆژێك له‌لایه‌نی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌وه پێتان ده‌گوترێت: (ئیڕحه‌ل)، چونكه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكی كه وه‌فای بۆ موباره‌ك نه‌بوو، واچاكه خه‌ڵكانی تر له‌وفیكه‌یه تێبگه‌ن، ئه‌و ئیڕحه‌له‌ش هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌گرێته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شیان كه ناوی له‌خۆیناوه ئۆپۆزسیۆن، جا با كه‌س دڵخۆش نه‌بێت هه‌موو هه‌ربگریه‌ن، به‌دڵنیاییشه‌وه هێشتا زووه بۆ ئه‌م فیكه لێدانه، بارزانیش په‌یامێكی پیرۆزی پێیه، له داهاتوویه‌كی نزیكدا موژده‌یه‌كی خۆش به‌گوێی كورددا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، دڵنیاشم كه بارودۆخه‌كه هێور ده‌كاته‌وه، به‌ڵام خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر شتێكی وه‌هاش له‌پڕ ڕوویدا، ئایا هێزی سوپای كوردستان زامنه بۆئه‌وه‌ی ده‌سكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕین نه‌كه‌وه مه‌ترسییه‌وه؟ وه‌كو ئه‌وباره‌ی ئێستای میێڕ كه‌سوپا له‌نگه‌ره‌كه‌ی گرتۆته‌وه؟
ئایا تڕكه‌ندنیش جیهاده؟ ئایا هێرش كردن بۆسه‌ر باره‌گاو دامه‌زراوه حكومییه‌كان گۆڕانكارییه؟ ئایا جوێن و قسه‌ی ناشیرین پیشه‌ی مرۆڤی خاوه‌ن باوه‌ڕه؟ ئایا خراپه‌كاری ده‌توانێت كه‌نده‌ڵی بگۆڕێت؟ ئایا سوكایه‌تی كردن به‌سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هیچ له‌كه‌سایه‌تی ئه‌و سه‌ركرده‌یه كه‌م ده‌كاته‌وه؟ ئایا تڕێك له‌ده‌نگ و بۆنێكی ناخۆش هیچیتر له‌دوای خۆی به‌جێده‌هێڵێت؟ ده‌ڵێن..ڕۆژێ پیاوێك ته‌نگاو ده‌بێت، زۆر به‌په‌له ڕووده‌كاته ئاوده‌سته‌كانی مزگه‌وتی، كه‌ده‌گاته ئه‌وی، به سسته‌می دیموكراتی، وه‌كو تێكڕای خه‌ڵكی ئه‌ویش له‌به‌رده‌می ده‌رگایه‌كدا سره ده‌گری، هۆسه‌و هه‌رای دیوی ناوه‌وه‌ی خۆی ته‌نگی پێهه‌ڵده‌چنن، قاچه‌كانی جووت ده‌كات و پزوی قه‌یتانی پاشه‌ڵیشی توندتر ده‌كات، ناوه‌ناوه‌ش دڵی خۆی ده‌داته‌وه، خشه‌یه‌ك دێت، ده‌ڵێت ئۆخه‌ی، ته‌قه‌ی مه‌سینه‌كه دێت ده‌ڵێت ئۆخه‌ی، شڵپه‌ی خۆشردنه‌وه دێت، مزگێنی ده‌دات به‌ده‌رونه‌كه‌ی و ده‌ڵێت: ئۆخه‌ی ئه‌وه ته‌واوبوو، له‌پڕ ده‌نگ و زرمه‌ی تڕێك ده‌روبه‌ره‌كه ده‌هاژێنێت، ئه‌م پیاوه ته‌نگاوه داماوه به‌ته‌واوی داده‌ڕوخێت، ته‌ماشایه‌كی ده‌وروبه‌ره‌كه ده‌كات به‌تێڕوانینێكی سه‌رسوڕمانانه‌وه ده‌ڵێت: په‌كووو...تازه تڕ، به‌و مانایه‌ی دوای ئه‌م هه‌موو شڵپ و هوڕه ئه‌گه‌ر تڕی لێبدری میزو گوی به‌دوادا دێت، كوڕه پیاوی چاك بن هه‌مووتان مام و براو كاكی ئێمه‌ن، پیاوی چاكبن بۆگه‌نیوێكی ترمان بۆ بڵاومه‌كه‌نه‌وه، ئێمه كاس بووین له‌بۆنی تڕو فسی ئێوه، تڕی زه‌ردو تڕی سه‌وزو تڕی سورو تڕی شین، له‌بیرم دێت په‌نجا ساڵێك له‌پێش ئێستا، له‌دوای وتووێژه‌كانی ساڵی (1964) له‌ڕانیه، بۆگه‌نیوی تڕێك ناو ماڵی كوردی هه‌ژاند، مه‌كته‌بی سیاسی تڕێكی لێدا، له‌لای سیاسه‌ت مه‌داره‌كان بۆنی سێو‌و پرته‌قاڵی لێده‌هات، له‌لای میلله‌تیش بۆنی ئه‌وتڕه بووه گازێكی كوشنده له هه‌ڵه‌بچه‌و بالیسان و بادینان و شوێنه‌كانی تری كوردستان، به هه‌زارانی لێ كوشتین، هه‌رده‌نگی ئه‌و تڕه بووه بومه‌له‌رزه‌و (4000) چوار هه‌زار گوندی كوردستانی له‌گه‌ڵ خاكدا ته‌خت كردن، ئه‌ی خه‌ڵكی بادینان، سلێمانی شاری هه‌ڵمه‌ت و تێكۆشان، ئه‌ی هه‌ولێری خاوه‌ن مێژووی قه‌ڵاو مناره‌و ده‌شتی دزه‌ییان، ئه‌ی گه‌رمیانی قوڕبه‌سه‌رو ته‌رحیل كرا‌و، ئه‌ی مه‌خمورو ئه‌ی خانه‌قین، مه‌هێڵن كه‌س ئاسمانی شاره‌كانتان به تڕی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ژه‌نگاوی كات، ڕۆژگارێكی چه‌ند سه‌یربوو، له دارولته‌ڵه‌به‌ی سه‌ر برایم پاشاوه به‌یانیان زوو، دوو دوو سی سی به‌ره‌و ئاماده‌یی هه‌ڵكه‌وت به‌شه‌قامی گۆران‌دا داده‌كشیان بۆبه‌رده‌می سه‌را، له‌وێشه‌وه جارێكی تر به‌شه‌قامی پیره‌مێرددا هه‌ڵده‌گه‌ڕاینه‌وه، ته‌نها بۆئه‌وه‌ی نوسراوه‌كه‌ی سه‌ر دیواری بانق بخوێنینه‌وه كه به‌بۆیاغی په‌مپ نووسرابوو (جحش مه‌ركه‌زی)، ده‌ك قوربانی ئه‌و ڕۆڵه به‌جه‌رگه‌بم كه له‌ناوه‌ڕاستی چه‌قی شاردا به‌م تاریكه شه‌وه به‌ناو هه‌زارویه‌ك مه‌فره‌زه‌ی خاسه‌دا هات و بوێرانه له‌سه‌ردیواری ئه‌م بانقه پانۆڕامایه‌كی نه‌خشاند، تڕێكی سوور مێژووی سه‌دان ساڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ی له‌گۆڕنا، ئۆپۆزسیۆن زۆر زه‌روره، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنێك كه له‌ناخی ژانه‌كانی میلله‌ته‌وه هه‌ڵقوڵابێت، نه‌ك ئۆپۆزسیۆنێك له‌پۆخڵه‌واتی لایه‌نه‌كان پێكهاتبێت، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم ئه‌وشته‌ی كه به‌خۆی ده‌ڵێت ئۆپۆزسیۆن ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا وازی هێنابا، ئه‌وا دوو حیزبه‌كه بۆخۆیان به‌سه‌ریه‌كدا ده‌ترشان، من له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌ستم به‌بۆگه‌نیوێك كردبوو، له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له‌وتاری دووه‌مدا له‌كوردستان نێته‌وه مه‌ترسی بۆگه‌نیوی دوای هه‌ڵبژاردنم هه‌بوو، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه له‌دایك بوونی ئۆپۆزیۆن به‌ئیفلیجی بووبه‌مایه‌ی بوژانه‌وه‌ی دوو حیزبه سه‌ره‌كییه‌كه، لێره‌شدا شێوازی خراپ هاتنه ناو مه‌یدانه‌كه‌وه بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌كان، وه‌كو پاك سازی و واده‌پێدانی درۆ، (هه‌له برفاق الحزب)، به‌رهه‌م ێالح كه سه‌ردانی شوێنێك ده‌كات، (رفاق الحزب) ناهێڵن له‌خۆیان زیاتر كه‌سێكی تر بیبینێت، بۆئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك ڕاستییه‌كانی بۆ باسبكه‌ن، ته‌ناته‌ت ئه‌و دایكه په‌ككه‌وتانه‌ش كه ده‌یانبینی گه‌یشتونه‌ته به‌رده‌می به‌رهه‌م ێالح به‌ده‌یان فیلته‌ری حیزبایه‌تیدا تێپه‌ڕیون و لێیان دڵنیان كه هیچ قسه‌یه‌ك ناكه‌ن ته‌نها بۆ پڕوپاگنده ده‌یانبه‌نه پێشه‌وه، (ئیسماعیل ته‌ها نعێمی كه‌نوێنه‌ری سه‌دام حسێنی سه‌ره‌ك كۆماری عێراق بوو بۆ ناوچه‌كانی باكوری عێراق و ئه‌ندامێكی وه‌فدی حكومه‌ت بووه له‌دانوساندنه‌كانی به‌یانی (11) ئازار، به‌ڕككه‌وت له‌دیدارێكدا، كه‌له‌باره‌ی عێراقه‌وه قسه‌مان ده‌كرد، زۆری به‌لاوه سه‌یربوو گوتی: ئه‌وه بۆچی تائێستا من تۆ ناسم، منیش له‌وه‌ڵامدا گووتم: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وكاته‌ی كه‌تۆ لێپرسراو بووی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ی منه‌وه، دۆستایه‌تی كه‌سێكی پیاوو ڕۆشنبیرت نه‌ده‌كرد، بۆیه حاڵت به‌وحاڵه‌گه‌یشت كه‌میلله‌ت ڕیفاقی حیزبه‌كه‌ت له‌سه‌ربانی مزگه‌وته‌وه هه‌ڵده‌نه خواره‌وه، ئه‌وپیاوه به‌كۆمه‌ڵێك فرمێسكه‌وه باوه‌شی لێدام و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر قسه‌كه‌م نیشاندا)، جا بۆیه من لێره‌وه به به‌ڕێز به‌رهه‌م ێالح ده‌ڵێم، من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نییه كه به‌ڕێزتان ببینم و داوای شتێكت لێبكه‌م، ئه‌گه‌ر له‌دواشم بنێریت له‌وانه‌یه نه‌یه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌یان هاتی بۆ شوێنێكی وه‌كو ڕانیه، وه‌ره بۆمه‌یدانی (حوڕییه) له‌ناو باخچه‌ی گشتیدا‌و له‌وی پرسیار له‌خه‌ڵكی بكه بزانه چیان بۆكراوه، كام پاڕكه، توخوا وه‌ره بزانه ئه‌وه‌پاڕكه بۆڕانیه دروستكراوه؟ یان باخچه‌یه‌كه له‌به‌رده‌می ماڵی لێپرسراوه‌كاندا؟ كام ئاوه؟ كوڕه خۆ ئه‌و مه‌شروعی ئاوی ده‌ربه‌نده هی پێش ڕووخانی ڕژێمه تائێستاش ته‌واو نه‌بووه، تۆ وه‌ره سه‌یری ئه‌م پرده له‌قله‌قه بكه، له‌عه‌جایباتی دنیای هه‌شته‌مه، به‌دڵنیاییه‌وه چوار ئیشی سه‌قه‌تی وه‌كو ئه‌و پرده‌بوون وه‌زعه‌كه‌یان به‌وحاڵه گه‌یاند، هه‌رچه‌ند زانا‌و نووسه‌رو شاعیریش بیت، ئه‌گه‌ر رفاق الحزب نه‌بیت، قه‌ده‌غه‌یه له‌مێزگه‌ردی ته‌له‌فزیۆنه‌كانیشیان ئاماده‌بیت، به‌ڵێنده‌ر ئه‌گه‌ر (رفاق الحزب) نه‌بێت ئیشی نادرێتی، نووسه‌ریش ئه‌گه‌ر رفاق الحزب نه‌بێت، ئه‌وه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری نایناسێت، قه‌تیش كتێبی بۆچاپ ناكرێت، ئیمام و خه‌تیبیش ئه‌گه‌ر رفاق الحزب نه‌بێت بۆی نییه وتاری هه‌ینی بخوێنێته‌وه، منیش له‌په‌رۆشیمه‌وه ئه‌وقسانه ده‌كه‌م، چونكه به‌دڵنیاییه‌وه ڕۆژگارێك دێت هه‌موو شته شاراوه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن، كاتی خۆشی ده‌نگێك بڵاوبۆوه كه‌قه‌ڵادزی ته‌رحیل كراوه، پیره‌دكتاتۆر داوای له‌ڕۆژنامه نووسه‌كان كرد بێن به‌چاوی خۆیان قه‌ڵادزی ببینن، كه‌هاتن، هێنانی بۆڕانیه‌و گوتی: ئێره قه‌ڵادزێیه، مه‌منوعیش بوو كه‌س قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، به‌ڵام ئافه‌رین بۆ مه‌ردایه‌تی كاتی بازۆفتی خاوه‌ن ناسنامه‌ی به‌ریتانی و له‌دایك بووی ئێران پرسیاری له‌پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی ئه‌م شاره‌كرد، خاڵه ئێره قه‌ڵادزێیه؟ ئه‌ویش مه‌ردانه گوتی: بابه ئێره ڕانیه‌یه‌و قه‌ڵادزه‌ش له‌ودیوی شاخه‌كه‌وه‌یه ته‌رحیل كراوه، (رفاق الحزب) ی ئه‌وكاته‌ش نه‌یانزانی كه‌بازۆفت خه‌ڵكی ئێرانه‌و كوردی ده‌زانێت، بۆیه به‌زمانی ئینگلیزی به‌بازۆفتیان ده‌گوت ئه‌وپیاوه كورده تێناگات، ئێره قه‌ڵادزێیه، به‌ڵام ویژدانی بازۆفت قبوڵی نه‌كردوو هه‌موو ڕاستییه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات گواستنه‌وه‌و درۆكانی حكومه‌تی عێراقی ئاشكراكردن، بۆیه جاری دووه‌م كه‌هاته‌وه بۆعێراق، تۆمه‌تی جاسوسی خرایه پاڵ و له‌سێداره‌درا، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌موو نهێنییه‌كانتان ئاشكران، خۆتان چاككه‌ن باڕۆژێك نه‌یه‌ت گۆڕی سه‌ركرده‌و هه‌میشه زیندووه‌كانتان نه‌فرینیان لێبكرێت، چونكه ئه‌وانه سامانی میلله‌تن، پیاوی چاكبن خوا داویه‌تی تێكی مه‌ده‌ن، خه‌ڵكیش عه‌قڵی هه‌یه‌و له‌ودیو په‌رده‌كانه‌وه شته‌كان ده‌خوێنێته‌وه، له‌سه‌رده‌می ڕێكخراوی میدیكۆوه تیروپشكه‌كان دیارن و هه‌ندێك به‌شه‌كه‌ی خۆیان به‌نه‌قدی وه‌رده‌گرت و هه‌ندێكیشتان بۆتان به‌مه‌واد ده‌راو ده‌هێنرا بۆ ڕانیه به‌سه‌رتاندا دابه‌ش ده‌كرا، خه‌ڵك كوێرنییه هه‌موو شتێك ده‌زانێت، به‌ڵام كه قسه‌ش ناكات خۆی هه‌ڵگرتووه بۆ (هه‌فته‌ی ڕق و قینه)، ئێوه سه‌ربه‌ستن چیده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌سنووری یاسادا، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكه‌ن به‌چه‌ترێك له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبه‌كانی خۆتاندا، ئێوه سه‌رنج بده‌ن سیاسه‌تی ڕۆژئاوا له‌ژێرناوی ئۆتۆنۆمیدا په‌نجا ساڵ سه‌رخۆشیان كردین، كه‌هاتینه‌وه هۆش خۆمان، ڕاپه‌ڕین، له‌دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه به‌نه‌زانی بیست ساڵی ته‌مه‌نمان بێبه‌رنامه له‌ده‌ست چوو، هۆیه‌كانیش یه‌كجار زۆرن، به‌ڵام سه‌ره‌كی ترینیان ئه‌وه‌یه كه‌شمشێره‌كه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی بڕه‌ڕ نین، ئه‌م دوو سه‌ركرده‌یه حاكمێكی عادل نه‌بوون، ده‌نا ئۆپۆزسیۆن دروست نه‌ده‌بوو، ئه‌گه‌ر هه‌موو میلله‌ت به‌یه‌ك چاو سه‌یر بكرێت، بۆچی خه‌ڵكی به‌ده‌ستی خۆیان ئاگر له‌ماڵ و كلتوری خۆیان به‌رده‌ده‌ن، هۆبارزانی و تاڵه‌بانی جاك بزانن حوكمه‌كه‌ی ئێوه ئه‌وه‌نده نا عادلانه‌یه، هه‌تا ئێستا ڕێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ته‌نها پشتیان به‌ئازوقه مانگانه‌كه به‌ستووه، نه معاشیان هه‌یه نه‌زه‌ویشیان دراوه‌تی، نه‌مافی ته‌عین بوونیشیان هه‌یه، ئه‌ویش له‌سایه‌ی ئێوه‌وه، هه‌رشكستییه‌كیش به‌سه‌ر ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌دا بێت، ئێوه لێی به‌رپرسیارن، به‌چه‌ند مانگێك جارێك شتێك ده‌گات، میلله‌تی كورد كه‌میلله‌تێكی (چا) خۆره ئه‌وه زیاتر له‌ساڵێكه چای نه‌دراوه‌تی، ئێمه‌ی میلله‌ت هیچ داواكارییه‌كی ترمان نییه له‌وه‌زیاتر كه‌وه‌كو مرۆڤ بژیه‌ین، هه‌مووشتان چاك بزانن تاقه پژمینێك وه‌زعی بازاڕه‌كه به‌ته‌واوی ده‌شوێوێنێت، ئێستاش بازار زۆربه‌چاكی شێواوه، متمانه‌یه‌كی سیاسی هه‌یه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كورده‌وه به‌وه‌ی كه تاقیكردنه‌وه‌كه له‌به‌رنه‌چێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه متمانه ئابوورییه‌كه له‌داروخاندایه، له ئه‌نجامی ڕۆڵی چه‌واشه‌كاری ڕاگه‌یاندنه‌كاندا، دوژمنه‌كان ده‌زانن ناكۆكییه‌ك هه‌یه له‌ناو ماڵی كورددا، ده‌نا ئه‌گه‌ر وانه‌بێت چۆن نه‌عله‌تییه‌كی وه‌كو (كه‌ریم زێدان) ده‌توانێت ئه‌وه‌ی خوا پێی به‌خشیووم ئه‌و لێم قه‌ده‌غه بكات؟
/2/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
