شتێكی چاوه‌ڕوانكراو بوو به كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا عێراق ژانی مه‌زهه‌بگه‌رایی بیگرێ و دوژمنایه‌تی و كۆنه قینه سه‌دان ساڵه‌كه‌ی نێوان شیعه‌و سوننه به‌لای ته‌سفیه‌ی حه‌ساباتی سیاسی‌دا بجوڵێنرێ و بۆ پاوانكردنی كورسی ده‌سه‌ڵات هێزی نه‌بڕاوه‌ی لێوه‌ربگیرێ.
كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاشتی له عێراق به شێویه‌ك داخورپاند كه ده‌توانم بیڵێم: ته‌نها دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ماڵئاوایكردنی ئه‌مه‌ریكیه‌كان ڕایه‌ڵه سیاسیه‌كان پسان و به‌غدا له لێواری جه‌نگێكی تائیفیدا گرمۆڵه كرا‌و دار‌و په‌ردوی پردی ته‌حه‌مولی به‌سه‌ر یه‌كدا ته‌پی و شمشێری (زه‌ید) و (حوسێن) به ڕووی یه‌كتریدا هه‌ڵكشانه‌وه، تا سوپای ئه‌مه‌ریكا دوورتر ده‌كه‌وته‌وه گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی نێوان شیعه‌و سوننه توندتر ده‌رده‌كه‌وتن و دێوه‌زمه‌ی شه‌ڕ زیاتر باڵی به‌سه‌ر ئومێدی ئارامی و ئاشتیدا ده‌كێشا!
له‌سه‌ره‌تاوه به تۆمه‌تباركردنی یه‌كتری ده‌ستیان پێكرد، بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانیش وا نیشان ده‌ده‌ن كه دادگا بكرێَته ناوبژیوان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره به درێژایی ئه‌و مێژووه سه‌دان ساڵه خوێناویه‌ی نێوان شیعه‌و سوننه هیچ كاتێك دادگا ناوبژیوان نه‌بووه، ئه‌وه‌ی له‌و دوژمنایه‌تیه‌دا ته‌حه‌كومی به‌سه‌ر ڕووداوه‌كاندا كردوه هێزو باڵا ده‌ستی بووه، هێز به‌لای كامیاندا شكابێته‌وه ئه‌ویان زاڵم و ئه‌ویتریان مه‌زڵوم بووه.
ئه‌وه‌ی ده‌بینرێ له‌م قۆناغه‌دا هێز زیاتر به‌ده‌ست شیعه‌یه‌و له ده‌رفه‌ت ده‌گه‌ڕێ بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه، كشانه‌وه‌ی ئهمهریكاو هه‌ژمونی شیعه‌گه‌رایی له ناوچه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی تر شیعه‌كان بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و تاكڕه‌وی سیاسی له عێراقدا هانده‌دا، هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی لیستی عێراقیه‌و بایكۆت كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی وه‌زیره‌كانی هه‌مان لیست و ئاواره‌بوونی سه‌ركرده دیاره‌كانی سوننه‌و په‌نا هێنانیان بۆ كوردستان و گه‌ف و هه‌ره‌شه‌ی نوری مالیكی بۆ به دانه دادگای ئه‌م سه‌ركرده‌و هه‌وڵدان بۆ متمانه سه‌ندنه‌وه له‌و سه‌ركرده‌ی تر به‌ریه‌ككه‌وتنی مه‌زهه‌بی له عێراقدا تۆختر دهكاو ده‌رگای گفتوگۆ‌و دیالۆگ به ڕووی چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا داده‌خات، ئه‌وه‌ش نه‌ك هه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی په‌كده‌خات، به‌ڵكو هه‌نگاوه‌كانی هه‌ڵگرسانی جه‌نگی نێوان شیعه‌و سوننه خێراتر ده‌كات.
مه‌ترسی گه‌وره له‌وه‌دایه هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ خاوكردنه‌وه‌ی گرژیه‌كان نابینرێت، چونكه كێشه‌كه له‌وه فراوانتره‌و جیهانی ئیسلامی به گشتی ژانی جه‌نگێكی مه‌زهه‌بی دێنێ، ئه‌و ته‌وژمه شیعهگهراییهی ئێران ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات سێبه‌ری ترسی به‌سه‌ر ته‌واوی مه‌مله‌كه‌تی سوننه نشیندا بڵاو بۆته‌وه، ئه‌وه‌ش وایكرد بۆ خۆ پاراستن و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌وژمه و ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ترسه سوننه مه‌زهه‌ب له جیهانی ئیسلامی‌دا خۆیان كۆبكه‌نه‌وه، سه‌ركه‌وتنی ئیخوانه‌كان له میسر‌و تونس و مه‌غریب هه‌م زه‌مینه بۆ به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو دوژمنه دێرینه‌كه ده‌سازێنێ و هه‌میش به‌ره‌ی جه‌نگه‌كه فراوانتر ده‌كات و دوژمنایه‌تیه‌كه قوڵتر‌و خوێناوی تر ده‌كات، به هه‌موو پێوه‌رو لێدانهوهكان جه‌نگێكی خوێناوی له نێوان شیعه‌و سوننه به‌ڕێوه‌یه، كه‌ش و هه‌وای سیاسی و تا ڕاده‌یه‌ك لێكنزیكی هێز له نێوان شیعه‌و سوننه‌ی عێراقدا پێده‌چێ كهڕِهنای ئه‌و جه‌نگه له عێراقدا لێبدرێ.
ده‌كرێ ڕێكاری سیاسی و پره‌نسیبی كه‌مینه‌و زۆرینه له‌م وڵات و ئه‌و وڵات ڕێگه له قه‌ومانی جه‌نگی به‌رفراوانی نێوان شیعه‌و سوننه بگرێ و سنوورێك بۆ قه‌ڵه‌م ڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر یه‌كێكیان دابنێ، ئه‌وكات له ڕێگای جه‌نگی سارده‌وه هه‌وڵی شكست پێهێنانی یه‌كتری بده‌ن، ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ چ له‌كاتی ڕوودانی جه‌نگه‌كه و چ له كاتی ڕێكاره سیاسیه‌كان كاریگه‌ری ئهمهریكاو ئه‌وروپا له‌سه‌ر كۆی ڕووداوه‌كان ده‌توانێ هاوكێشه سیاسی و جه‌نگیه‌كان به‌لادا بخات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌گه‌ر ڕێكاره سیاسیه‌كانیش بگیرێنه به‌ر عێراق ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازنه‌و جه‌نگی نێوان شیعه‌و سوننه له عێراقدا به‌ڕێوه‌یه‌و له‌سه‌ر كات وه‌ستاوه، هه‌رێمی كوردستان ـ یش كه به‌شێكه له عێراق ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و جه‌نگه، ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقی ده‌خاته سه‌رشانی هه‌موو لایه‌ك، بۆیه پێویسته هه‌ر له ئێستاوه ئاماده‌كاری بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ئه‌گه‌ر و پێشهاتانه بكرێ كه ئه‌و جه‌نگه به دوای خۆیدا دێنێ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه له‌به‌ر چاو بگیرێن.
1- به هیچ شێوه‌یه‌ك كورد نه‌بێته به‌شێك له‌و جه‌نگه‌و ژیرانه له‌و گۆمه شڵقاوهدا راوی خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی بكات.
2- له‌وه به ئاگا بین شه‌ڕی شیعه‌و سوننه له ژێر ته‌وژمی مهزههبگهراییدا به رێوه ده‌چێ، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات هه‌موو بیر‌و بۆچونه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ببنه پاشكۆی بیر‌و بۆچوون و عه‌قڵی مه‌زهه‌بی، جا ئه‌گه‌ر سوننه له‌و جه‌نگه‌دا سه‌ركه‌وێ ئه‌وا ئێمه كوردین و سوننه بوون كێشه نهتهوایهتیهكهمان چاره‌سه‌ر ناكات، خۆ ئه‌گه‌ر شیعه‌ش سه‌ركه‌وێ ئه‌وا زۆرینه‌ی كورد سوننه مه‌زهه‌به، به‌ڵام له جه‌وهه‌ری كێشه نهتهوایهتیهكهدا شیعه‌و سوننه‌ی كورد یه‌كده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ش واده‌كات شیعه‌و سوننه‌ی عه‌ره‌ب له یه‌ك دیدگاوه بۆ كێشه‌ی كورد بڕوانن، لێره‌دا گرنگه كورد ئه‌و ڕاستیه بزانێ و كێشه‌ی خۆی به نه‌ته‌وه‌یی بێڵێتهوهو ئه‌و بواره نه‌دا به هیچ پاساوێك كێشه‌كه‌ی به مه‌زهه‌بی بكرێ و پێویستیشه به په‌یامی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بچێته ناو ڕووداوه‌كان.
3- ئه‌و شڵه‌ژانه مه‌زهه‌بیه‌ی عێراقی گرتۆته‌وه بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌منی و گێژاوێكی سیاسی ئه‌وتۆ به دوای خۆیدا دێنێ كه جێگه‌ی پرۆژه‌كه‌ی (جۆزیف بایدن) ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای تێدا ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش كورد له ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی نزیكتر ده‌كاته‌وه، جا كورد ئه‌گه‌ر بیه‌وێ لایه‌نێكی كارای ناو ئه‌و پرۆژه‌یه بێ، پێویسته ئامانجه سیاسی و گوتاره حزبیه‌كان له‌ناو ئامانجی نیشتیمانی و گوتاری نه‌ته‌وه‌ییدا ڕێكبخات، ترسی گه‌وره‌ی من له‌وه‌دایه ئه‌مڕۆ له كوردستان په‌یامی نه‌ته‌وه‌یی به‌ر له‌وه‌ی به‌ر كاردانه‌وه‌ی داگیركاران بكه‌وێ، به‌ر كاردانه‌وه‌ی حزبی ده‌كه‌وێ، ئه‌وه‌ش بره‌و دانه به گوتاری حزبی و ئه‌و گوتاره‌ش ئه‌وه‌نده لاواز‌و كورت بینه كه له‌ناو پرۆژه‌كه‌ی (بایدن) دا نه توانای به‌ریه‌ككه‌وتنه گه‌رم و گوڕه‌كانی هه‌یه‌و نه جوڵه تیشكیهكانی ناو پرۆژه‌كه‌ش ده‌بینێ.
4- پێویسته له ئێستاوه بزاوته دیبلۆماسیه‌كان به ئاراسته‌ی زه‌مینه‌سازی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردیدا ببزوێنرێن، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و جه‌نگه ڕوویداو ده‌ستكه‌وتی كورد له‌و جه‌نگه‌دا له به ده‌وڵه‌ت بوون یان له چه‌سپاندنی فیدراڵی و دیاری كردنی سنووری جوگرافی كوردستان به گێڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕێنراوهكانیش كه‌متربێ، ئه‌وا كورد بێئه‌وه‌ی لایه‌نێكی جه‌نگی نێوان شیعه‌و سوننه بێ زۆرترین باج ده‌داو شانه‌ی جه‌نگی له سه‌ریدا ده‌شكێنن و تاڵاوی دۆڕانی پێدهچێژن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه.
