دوای جیابوونه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و ئه‌و گرفت و قه‌یرانه سیاسیانه‌ی سه‌ره‌داوی كار‌و پرۆژه سیاسیه‌كانی لێ‌ون كردوون، ئه‌و خوێندنه‌وه نادروسته‌یه كه بۆ بار‌و دۆخ و پێشهات و ڕووداوه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات و ته‌لاری خه‌ونۆچكه‌كانی له‌سه‌ر بنیات ده‌نێ.
له كاتی جیابوونه‌وه‌ی له یه‌كێتی نیشتیمانی پێی وابوو ده‌نگه بێلایه‌نه‌كان و خه‌ڵكی تووڕه له یه‌كێتی و به بردنی چه‌ندین ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی ده‌كرێ ئه‌و هێزگه‌له له خۆی كۆبكاته‌وه كه بتوانێ بیانكاته ئه‌و ئامرازه‌ی ئامانجه سیاسیه ڕقاویه‌كانی پێ مه‌یسه‌ر بكات، ئێستا ئه‌و خوێندنه‌وه نادروسته بۆته گه‌وره‌ترین كۆسپ و هه‌ر به‌وه ڕاده‌گا ئیداره‌ی مشكیله‌كانی ناو بزوونه‌وه‌ی گۆڕان بدات.
نه‌وشیروان مسته‌فا به ده‌ردی ئه‌و كابرایه چووه كه له‌ناو لم ده‌چه‌قێ، تا بجوڵێ زیاتر ڕۆده‌چێ، ئه‌وه‌تا هێشتا گرفت و مشكیله‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌كه‌ی هه‌ڵمیان لێهڵده‌ستێ، گرفت و مشكیله‌ی ناو خۆپیشاندانه‌كانی هاتوونه‌ته سه‌ر، زاڵ بوونی لایه‌نه ئیسلامیه‌كان به‌سه‌ر ڕه‌وتی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه خه‌ریكه بیخه‌نه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی گه‌مه‌كه، له سه‌ره‌تاوه ئیسلامیه‌كان به ترسه‌وه ده‌هاتنه ناو خۆپیشاندانه‌كان، به‌ره به‌ره سامیان شكاو ئێستا به ڕاشكاوی خاوه‌ندارێتی ده‌كه‌ن.
به بۆچوونی من و زۆر له چاودێرانیش گرفت و ململانێی ناو خودی بزوتنه‌وه‌كه‌و زاڵی لایه‌نه ئیسلامیه‌كان به سه‌ر ڕه‌وتی خۆپیشاندانه‌كاندا دوا بزمار له تابووتی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ده‌ن و ده‌بنه ئه‌و به‌رداشه‌ی كه له سووڕی پێچه‌وانه‌دا ده‌یهاڕن.
له كه‌رت بوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كام لایان هه‌ڵده‌بژیرێ؟!
له كه‌س شاراوه نییه ململانێی نێوان گه‌نج و پیری ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سنووری ململانێی ئاسایی ناو بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی به‌زاندوه‌و گه‌یشتۆته ئاستی بێڕێزی كردن به یه‌كتری، گه‌نجه‌كان پێیان وایه هه‌موو ئه‌و ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌ركردانه‌ی له ئه‌نجامی كه‌رت بوونی یه‌كێتی نیشتیمانی هاتونه‌ته ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌نده‌ڵن و نابێ جارێكی تر هیچ پله‌و پۆستێكی سیاسی و ئیداریان پێبدرێ، كه له ڕاستیدا نه‌وشیروان مسته‌فا خۆشی یه‌كێكه له‌وان و له‌ناو یه‌كێتیدا به‌رپرسیشیان بووه، ئه‌و سه‌ركردانه‌ش پێیان وایه گه‌نجه‌كان بێ ئه‌زمونن و ڕابه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌یان پێناكرێ و پێویستیان به ڕێنمایی كردنه، جگه له‌وه‌ش خاوه‌ن خه‌باتێكی زۆرن و له‌ناو یه‌كێتیدا پله‌و پۆست و ئیمتیازی زۆریان جێهێشتوه‌و به ئاسانی ناچنه ژێر باری خواست و ئاره‌زووه سه‌ركێشه‌كانی كۆمه‌ڵێ گه‌نجه‌وه، كه‌واته هه‌ردوو لایان له یه‌كتری له فێڵن و له هه‌وڵی به‌كار هێنانی یه‌كتریدان، ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ش زۆر جار له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا باسكراون، ته‌نانه‌ت له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌نجێك پێی گوتوون: ئێوه ئه‌زمونتان كه‌مه، ناتوانن ئه‌م شه‌ڕه (...) له‌گه‌ڵ مه‌كتب سیاسی یه‌كێتی بكه‌ن، ئه‌وان واتا (سه‌ركرده كۆنه‌كان) له‌و شه‌ڕه (...) ئه‌زمونیان زۆره‌و لێم گه‌ڕێن با (...) به (...) به خنكاندن ده‌م، ئه‌مه وه‌ڵامی نه‌وشیروان مسته‌فایه بۆ گه‌نجه‌كان و تێڕوانینیه‌تی بۆ كه‌سانێك كه ساڵانێكی زۆر له شاخ و شار هاوخه‌بات و هاوسه‌نگه‌ری بوون، پرسیار ئه‌وه‌یه، له كۆبوونه‌وه‌كانی گه‌ڵ هاوڕێ دێرینه‌كانی ده‌بێ چی به گه‌نجان بڵێ؟.
لێره‌دا پێویسته ئه‌و پرسیاره بكه‌ین، ئایا نه‌وشیروان مسته‌فا تاكه‌ی ده‌توانی ئیداره‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بدات؟
من پێم وایه كێشه‌كه گه‌یشتۆته لێواری ته‌قیه‌وه، نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یه‌وێ مێژوو دووباره بكاته‌وه، چۆن له ساڵانی كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له ئه‌نجامی كێشه‌و ململانێی نێوان خه‌تی (ئارام) و باڵی (سجن) ی ناو كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران ده‌ستی گرت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌دا، له كاتێكدا خۆی گوته‌نی له ژیانیدا بڕوای به ئایدۆلۆژی كۆمه‌ڵه نه‌بووه، ئه‌وهاش له ئه‌نجامی ئه‌و كێشه‌و ململانێیه‌ی نێوان نه‌وه‌كانی دوای ڕاپه‌رێن و پێش ڕاپه‌رین كه خۆی داهێنه‌ریه‌تی ده‌توانێ بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ ده‌ست به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا بگرێ، بێخه‌به‌ر له‌وه‌ی دنیا گۆڕاوه‌و له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و گۆڕانه‌شدا بێئه‌وه‌ی خۆی بگۆڕێ ده‌یه‌وێ بیگۆڕَێ، دیاره نه‌وشیروان مسته‌فا ناتوانێ تا سه‌ر ئیداره‌ی ئه‌و كێشه‌یه بدات، ناشتوانێ ئه‌و دوو باڵه دژ‌و ناكۆكه بۆ مه‌ودایه‌كی دوور بگه‌وجێنێ و به یه‌كه‌وه بگونجێنێ، كه ئه‌م دوو باڵه نه‌گه‌وجان و نه‌گونجان و به یه‌كجاری لێكڕه‌نجان و لێكترازان، ده‌بێ نه‌وشیروان مسته‌فا كام باڵه‌یان ڕاوه‌شێنێ و دوا گورزی بۆ كام باڵه داوه‌شێنێ؟.
كارتی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌وته ده‌ست ئیسلامیه‌كان
نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ گه‌وجاندن و گونجاندنی باڵه‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و گواستنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی بۆ سه‌ر شه‌قام و دیزه به ده‌رخۆنه كردنی كێشه‌كان، هه‌ر دوو باڵه‌كه‌ی به خۆپیشاندان سه‌رگه‌رم كردن، به‌وه‌ش پێی وابوو ئه‌گه‌ر بۆ كاتێكی كه‌میش بێ هاوسه‌نگیه‌ك له‌ناو بزووتنه‌وه‌كه‌یدا ڕاده‌گێ وخۆی له كێشه ناوخۆییه‌كان به دوور ده‌گرێ و له ده‌ره‌وه‌ی ململانێكان سه‌رخه‌وێك ده‌شكێنێ، به‌ڵام زۆری نه‌برد ده‌نگی (تكبیر) و (الله اكبر) ی ئیسلامی سیاسی لێی بوونه كابووس و له‌و خه‌وه‌یان ڕاچڵه‌كاند.
گۆڕینی ناوی به‌رده‌ركی (سه‌را) بۆ مه‌یدانی ئازادی، نوێژی سیاسی و وتاره توند‌و تیژ و ئاگرینه‌كانی مه‌لا سیاسیه‌كان، هه‌ینی توڕه‌یی، ده‌ركه‌وتنی ژنانی كۆمه‌لڕ و یه‌كگرتووی ئیسلامی له نوێژه سیاسیه‌كان به عیجاب و ڕاگه‌یاندنی (جیهاد) و زۆر شتی تریش كۆپی ئیخوانه‌كانی میسرن و خواستی نه‌وشیروان مسته‌فاو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نین، هه‌موو ئه‌وانه ئاماژه‌ن بۆ باڵا ده‌ست بوونی ئیسلامی سیاسی و به‌ركه‌نار كردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له خۆپیشاندانه‌كان، ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ده‌ستیه‌وه ماوه ڕاگه‌یاندنه بزۆزو هارو هاجه‌كه‌یه‌تی كه توانیویه‌تی له‌سه‌ر شه‌قام كه‌مێك باڵانسی خۆ ده‌رخستنی بۆ ڕابگرێ، به‌ڵام چاودێران زۆر به ڕوونی هه‌ست به‌و ڕاستیه ده‌كه‌ن كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆته سه‌پانی پوشێ، لایه‌نێكی تر كه نه‌وشیروان مسته‌فاو سیاسیه‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و خه‌ڵكی تریش به مه‌ترسی ده‌زانن نه‌ك هه‌ر بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڵكو بۆ سه‌ر كۆی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هاوكێشه هه‌رێمیه‌كانن، لای هه‌موو كه‌س ڕوونه كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه یه‌كێكه له كوچكه‌كانی سێ كوچكه‌ی ئه‌م شڵه‌ژانه سیاسیه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان، ده‌شزانین كه ئێران ده‌توانێ به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیدا ئه‌م كوچكه‌یه هه‌ڵسوڕو داسوڕ پێبكات، یه‌كگرتووی ئیسلامیش ئه‌وه‌ی له حیزبه‌كه‌ی (عه‌داله‌و ته‌نمیه‌ی) توركیای جیا ده‌كاته‌وه به كوردی ئاخاوتنیه‌تی، له عێراقیش شیعه باڵا ده‌سته‌و كۆنترۆڵی سیاسی ئه‌وانیش له‌ده‌ست ئێراندایه، هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له هه‌رێمی كوردستان ڕووبدات ئه‌و ده‌وڵه‌تانه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕه‌وتی ئه‌و گۆڕانكاریانه ده‌بێت، مێژووش شاهیده ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌رامبه‌ر دۆزی كورد چ ڕقێكیان له ناخی خۆیاندا هه‌ڵگرتووه، بۆیه نه په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ سوپای قودسی ئێران و نه ماستاوو نه‌رمی نواندنی (سه‌ردار عه‌بدوڵڵا) و (حاكم شیخ له‌تیف) ی په‌رله‌مانتار له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا باڵانسی سیاسیان ڕاست ناكاته‌وه، چونكه ئێران مه‌لا (عه‌لی باپیر) و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به نه‌وشیروان مسته‌فاو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناگۆڕێته‌وه، ئه‌و كاته‌ش ماستاوو نه‌رمی نواندنه‌كه‌ی سه‌ردار عه‌بدوڵڵا و حاكم شێخ له‌تیف جگه له زه‌رده‌خه‌نه‌و چه‌پڵه ڕێزانه‌كه‌ی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق شتێكی تری لێ سه‌وز نابێت، ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپاش ئاماده نین له ڕێگای ئیسلامی سیاسیه‌وه فه‌رشی سوور بۆ ئێران ڕابخه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له باشوور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق كردیان، بۆیه من له په‌رۆشیمه‌وه بۆ ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان و به‌ری ڕه‌نج و شه‌ونخونی پێشمه‌رگه‌و خوێنی شه‌هیدان و وه‌فایه‌كیش بۆ ئه‌نفال و كیمیا باران و مێژووی پڕ له كاره‌ساتمان ڕاستییه‌ك بیر نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌خه‌مه‌وه.
به‌ر له شه‌ڕی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كێتی نیشتیمانی له كۆتایی ساڵی (1993) له مه‌لا (عه‌لی باپیر) یان پرسی، جیاوازی له نێوان پارتی و یه‌كێتی چییه؟.
له وه‌ڵامدا گوتی: ته‌رسه‌قوله‌یه‌ك له‌تكه، ئه‌مه‌یان پارتییه و ئه‌وه‌شیان یه‌كێتی، ئه‌وه زروف و زه‌مانه، ئه‌گه‌ر نا له دیدی عه‌لی باپیره‌وه تۆش له پارتی و یه‌كێتی جیاوازنی، دوای پارتی و یه‌كێتی ته‌نها چه‌ند مانگێك ده‌توانی له گرده‌كه دابنیشی، بۆیه وه‌ك دڵسۆزێك پێت ده‌ڵێم: كات ماوه، ئه‌و ڕق و كینه‌ی ده‌یان ساڵه كار‌و پرۆژه سیاسیه‌كانتی پێ زاخاو ده‌ده‌ی له ده‌روونت ده‌ركه‌و وه‌ك سیاسیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كار بكه‌و هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌ی پارتی و یه‌كێتی هه‌ڵگره‌وه، چاوێك به مێژووی پڕ نه‌هامه‌تی كورددا بگێڕه‌و داهاتوو مه‌ده ده‌ست قه‌ده‌ری ئیسلامی سیاسی، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ تۆ بانگه‌شه‌ی ڕووخانی ده‌كه‌ی، به ده‌یان ساڵی تر هه‌موو كورد پێی دروست نابێته‌وه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ گوێم لێنه‌گری به‌یانی ناتوانی وه‌ڵامم بده‌یته‌وه، چونكه به لاواز بوونی پارتی و یه‌كێتی تۆ گۆڕی سیاسی خۆت هه‌ڵده‌كه‌نی و خواسته نه‌ته‌وه‌یی و بنه‌ماكانی دیموكراتیش له هه‌رێمی كوردستاندا له هه‌ناوی تاكڕه‌وی ئایدۆلۆژی و توندڕه‌وی ئیسلامی سیاسی‌دا به شێوه‌یه‌ك ده‌گوشرێن نه من ده‌رفه‌تی پرسیار كردنم ده‌بێ و نه تۆش جورئه‌ت ده‌كه‌ی وه‌ڵامم ده‌یته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
