تونس..
وه‌ك بینیمان له وماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا و له تونسی ته‌مه‌نێك له‌رۆژانی دیكتاتۆریدا، لاوێكی كه‌مده‌رامه‌تی خوێن گه‌رم یه‌ك پارچه چه‌سته‌ی ده‌كاته گڕ و پڕاو پڕی گه‌نجبونی هاواری ژیانێكی ئازاد و ده‌سته‌ڵاتێكی شه‌ریف ده‌كات، بێگومان هه‌رده‌سته‌ڵاتێك رووه‌و دیكتاتۆریه‌ت ملی نا جگه له ناشه‌ریفی پیاده‌ی هیچ جۆره موماره‌سه‌یك ناكات، دیاره تونسیش كه تا به‌ر له هه‌فته‌یه‌كیش ناوی له هیچ كوله‌كه‌یه‌كی ته‌ڕدا نه‌ده‌هات گڕی چه‌سته‌یه‌كی شه‌كه‌تی گه‌نجێك بوه هۆی ئه‌وه‌ی كه ببێته وێردی سه‌رو بنی زوبانی هه‌موو میدیاكارو ته‌نانه‌ت هاوڵاتیانی ئاسایی جیهان، وه پاشانیش ده‌رئه‌نجامی ئه‌و گڕی چه‌سته‌یه‌مان بینی كه وه‌ها كارێكی كرد ئه‌و پیاوه عیملاقه‌ی خاوه‌نی 23سالڕ له ده‌سته‌ڵاتی دیكتاتۆری تونس بوو كورد ووته‌نی "كونه مشكی لێبكرده قه‌یسه‌ری" و شه‌وتابه‌یانی به‌خۆی و هه‌موو قودره‌ت و سه‌روه‌ت و شه‌هامه‌تیه‌وه شوێنك نه‌بوو بیگرێته خۆی و وه‌ك رابردووی به‌مارشی سه‌ربازی و فه‌رشی سوره‌وه پێشوازی لێبكات، مه‌مله‌كه‌تێك نه‌بوو پێی بڵإ ئه‌رإ لالۆ خێره به‌م سوبحه‌ی ساڵحانه ته‌شریفتان هێناوه؟ ته‌نانه‌ت كه‌سێك بۆی نه‌بوه خاوه‌نی ئه‌و پرسیاره و فه‌رمووی ئامێزی خۆی لێبكات..وه‌لی دواتر هه‌موو بینیمان چۆن جه‌سته‌ی گه‌نجێك جه‌نابی دیكتاتۆری توڕدایه زبڵدانی مێژووه‌وه و ماڵه باوانی خۆشی لێكرده دوژمن...
ئێران..
دوای ئه‌و خۆشیه‌ی كه ته‌واوی دنیای ته‌نی به هه‌واڵی روخاندنی دیكتاتۆرێكی دی له‌سه‌ر زه‌وی كه بووه مایه‌ی ناردنی سه‌دان مه‌سجی پیرۆزبایی لای مرۆڤانی ئازادیخواز، هه‌واڵێكی جه‌رگ بڕ خۆی گه‌یانده لای هه‌موومان و پێی گوتین گه‌نجێكی لێوان لێو له خه‌ون به‌تاوانی نه‌ته‌وه‌یی بوونی له‌نێوخاكی ئێرانی خاوه‌ن ملیۆنان مه‌خلوقدا له‌سێداره‌درا.."حسێن خززری" ئه‌و گه‌نجه ته‌مه‌ن 28ساڵانه‌ی كه ده‌یویست ته‌نها وه‌ك هاوسإ فارسه‌كه‌ی ئه‌میش خاوه‌نی شتێك بێت به‌ناوی نه‌ته‌وه‌وه و ویراسێكی هه‌بێت بۆ جیاكردنه‌وه‌ی خۆی و ئه‌وانی دی، سه‌یره به‌راست ده‌كرإ ئه‌مه تاوان بێت؟ ئه‌گه‌ر تاوانه ئه‌وا من و هه‌موو منه‌كانی دی تاوانبارترین مه‌خلوقی ئه‌م گۆی زه‌ویه‌ین..ئه‌گه‌ر تاوانیش نیه ئیدی بۆ وڵاتێكی وه‌ك ئێران به‌م هه‌موو پیاوه ریش درێژ و جبه‌وعه‌مامه له‌به‌ره‌وه دێن و گه‌ڕ له مه‌خلوقێكی 28 به‌هاری ده‌ئاڵێنن و ناهێڵن هه‌ناسه ته‌واو نه‌كراوه‌كانی ته‌واو بكات، لێره‌شدا به‌راستی ده‌كرێت من وه‌ك گه‌نجێك له ده‌سته‌لاتی عێراقی بپرسم كه داخۆ خێربوو بۆ "حه‌بیبوڵای له‌تیفی" هاتنه سه‌رخه‌ت كه بوه‌مایه‌ی دڵخۆشی ته‌واوی كوردان به‌ڵام له ئاست سێداره‌ی "حسێن"ی گه‌نجدا كه‌سێك نوتقه‌ی نه‌كرد؟ ئایا پێتان وه‌هانیه‌بۆ من و هه‌موو منه‌كان حه‌بیبوڵاكان و حسێنه‌كان هیچ فه‌رقیان نیه؟ ده‌زانن چه‌ندان حسێن و حه‌بیبوڵای دیكه ئێستاكه له‌نێو زیندانه پڕ له‌بۆنی سێداره‌كانی ئێران‌دا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن هه‌ناسه قه‌تیس ماوه‌كانیان به‌ته‌مه‌ن بسپێرن؟ بێگومان پیاده‌كردنی ئه‌و شێوه ژیانه‌ی ئێرانیش هیچی كه‌متر نیه له پیاده‌كردنی به‌رنامه‌كانی ژیانی "زه‌ین العابدین" كه دواجار له "سه‌دام حسێن" نازدارتر نه‌بوو..
كوردستان..
به‌رله‌هه‌رشتێك كوردستان وڵات نیه، له‌گه‌لڕ وڵات نه‌بونیشیدا نه‌گه‌یشتۆته ئاستی ئه‌وه‌ی كه ناوی بنێین
دیكتاتۆر به‌مانی ووشه، ده‌كرإ بڵێین گه‌نده‌ڵی زۆر و كه‌مته‌رخه‌می زۆر و گیرفان پڕكردنی زۆر و له‌سه‌ر حیسابی میلله‌ت ژیان و فێللا وخۆشترین به‌سه‌ربردنی ساته‌كان بوونیان هه‌یه و هه‌ریه‌كه‌مان به ئاسانی ده‌یبینین، به‌ڵام له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی ناوی دیكتاتۆری لێبنرإ، زۆر كه‌س ده‌یانه‌وإ ئه‌و كراسه به‌به‌ری ئه‌م هه‌رێمه‌دا دادوورن ئه‌مما كێشه‌كه ئه‌وه‌یه جارإ به‌به‌ری ناكات، ته‌مه‌نناش ده‌كه‌م هه‌رگیز بۆبه‌ری نه‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌خاتری ئه‌وه‌ی ئه‌م میلله‌ته كه پێی ده‌وترإ "كورد" یه‌كێكه له‌و میلله‌ته ده‌گمه‌نانه‌ی سه‌ر گۆی زه‌وی كه خاوه‌نی مێژوویه‌كی كه‌م وێنه‌ی جه‌رمه‌سه‌ری و قوربانیه، وه هه‌میشه‌ش گرنگترین هۆكار بۆئه‌م قوربانی و جه‌رمه‌سه‌ریانه‌ی ئه‌و رووبه‌روو بونه‌وانه‌ی بوه له‌گه‌لڕ ده‌سته‌ڵاتی دیكتاتۆری به‌ڕێوه‌به‌ردا، بۆیه له‌هه‌ر تاكێكی بجوك و ساده‌ی تا ده‌گاته گه‌وره‌ترین پیاوی نێوده‌سته‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنیه‌وه له مانا‌و نیشانه‌كانی دیكتاتۆری بوون ده‌زانن و بێگومان ئازاره‌كه‌شیان لا نامۆ نیه..بۆیه ده‌كرإ بڵێین هه‌تا گه‌نج له‌هه‌ر نیشتمانێكدا بوونی هه‌بإ ئه‌وا دیكتاتۆریه‌ت هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نیشی هه‌بێت ده‌رئه‌نجام ته‌مه‌ن كورت ده‌بێت..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
