له‌ئێستادا وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین چه‌ندان یانه‌ی شه‌وانه به‌ئاشكرا له‌م شاره پڕله خزمه‌تگواریه‌دا بوونیان هه‌یه كه له پێناو بره‌ودان به‌داهاتیان ئافره‌تانی سه‌ماكاری غه‌یره كوردیان هێناوه‌ته نێو یانه‌كانه‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا شاباش و به‌خشینه‌وه‌ی پاره ده‌بنه هۆكاری زیاتر به‌رێكردنی كاته‌كانیان، بێگومان دروستبوونی ئه‌و جۆره كه‌ش و هه‌وایه‌و هێنانی ئه‌و سه‌ماكارانه‌و ده‌ره‌ئه‌نجامی داهاته‌كانیان به‌راستی قابیلی قسه‌كردنی جدیه‌و ده‌كرێ له‌زۆر لایه‌نه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆبكرێ، بۆنمونه تێگه‌یشتنی خه‌ڵكی له‌به‌رامبه‌ر وه‌ها شتێكی تائێستاش نامۆدا و له‌به‌رچاوگرتنی لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانی ئیسلامه‌وه كه كه ته‌حه‌كووم به ژیانی میلله‌ته‌وه ده‌كات وه له‌هه‌مان كاتدا لایه‌نی ته‌ندروستی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌هێنرێت و... هتد، بۆیه به‌راستی لێره‌دا من ناتوانم له‌به‌ر كه‌می مه‌ودای نوسینه‌كه درێژه‌ی پێبده‌م بۆیه من ته‌نها قسه له یه‌ك لایه‌نی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ده‌كه‌م كه ئه‌ویش به‌بڕوای من زۆر كرنگه..
گه‌نج.. له‌هه‌موو حاله‌ته‌كاندا ئه‌وه گه‌نجه كه ده بێته باكگراوندێكی مادی باش بۆ داهات و به‌ره‌و پێشچوونی ئه‌و شێوه هۆلڕ و یانانه.. گه‌نجی ئێمه به‌و پێیه‌ی به‌هه‌موو مانایه‌ك مه‌حرمه له‌زۆرترین ئه‌و شتانه‌ی كه پیره‌كان به‌ئاسانی ده‌ستیان ده‌یانگاتێ، به‌و پێیه‌ی له‌بجوكترین مه‌ودای ژیاندا ده‌گوزه‌رێ و نه‌یتوانیوه و ناتوانێ فراوانی ئه‌و دنیایه وه‌ك خۆی ببینێ ناجاره به‌كۆمه‌ڵێ خۆبه‌تالڕ كردنه‌وه له‌زه‌ت له دنیا ببینێ، بۆنمونه " گه‌نجێك له شه‌وێكی مه‌ستبوونیدا خۆی ده‌كات به‌یه‌كێك له‌و یانانه‌دا، ئه‌و گه‌نجه بڕی (3) ملیۆنی جاپی په‌شمه‌كی (عێراقی) پێده‌بێ و له‌و كاته‌داو به‌بینینی ئه‌و له‌شو لارانه‌ی كه ئه‌و ته‌نها له‌نێو فیلمه ئیغراییه‌كاندا بینیویه‌تی بڕی (2) ملیۆنی به‌هه‌وانته سه‌رف ده‌كات"، دیاره به‌چونه ژووره‌و و خواردن و به‌خشینه نێو سنگ و به‌رۆكی ئه‌و خانمه نیوه جه‌سته رووتی سه‌ماكارانه‌وه، ئه‌م نمونه‌یه بۆ گه‌نجێك كه كوڕه به‌رپرس یان سه‌رمایه‌دار و ده‌ستڕۆشتووی ئه‌م وڵاته بێت ره‌نگه ئاسایی بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی گیرفانی ره‌نجه شانی میلله‌ته‌وه به گاڵته ده‌ست ئه‌و كه‌وتووه بۆیه ده‌توانێ به‌گاڵته‌ش سه‌رفی بكات، به‌ڵام بۆ گه‌نجێكی نه‌گبه‌تی موچه‌خۆر یان كاسب به‌راستی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه..
ئاخر گه‌نجێك نه‌توانێ ماڵێك پێكه‌وه بنێ بۆ خاڵی كردنه‌وه و دروسبوونی كه‌سێتی خۆی، گه‌نجێك ته‌نها له فیلمه‌كاندا سێكس و ئافره‌تی نیوه رووتی بینیبێ و ئێستا له‌به‌رده‌میدا و به راسته‌وخۆ ئه‌م خانمه سێكسی و رووتانه له نمایشی وه‌هادا ده‌بینێ ئیدی چۆن ده‌هری نابێ و ئه‌و پارانه نابه‌خشێ كه ته‌نها خودا ده‌زانێ چۆن په‌یدای كردوون، باشه ئه‌م گه‌نجانه كاتێك داهاته‌كه‌یان له‌وه كه‌متربووه وه كه‌بتوانن وه‌ك پێشویان سه‌ردانی ئه‌و یانانه‌بكه‌ن ده‌بێ چی بكه‌ن؟ چۆن په‌یدای ده‌كه‌ن؟.. بێگومان ده‌بێت چاوه‌ڕوانی رێگه‌ی نامه‌شروع بین لێیان بۆ په‌یداكردنی..
سه‌یره.. خاوه‌ن بڕیاره باڵاده‌سته‌كانی مه‌مله‌كه‌ت بیر له ژیانی تاكه‌كانی ئه‌م وڵاته ناكه‌نه‌وه ومامۆستا ئاینیه‌كانیش ته‌نها له خه‌می ئه‌وه‌دان چۆن له‌دژی ووتاری نوسه‌رێك بجه‌نگن و شكایه‌ت و دادگا بگرن و په‌رله‌مانیش به‌س ده‌زانێ یاسا تێپه‌ڕێنێ و حكومه‌تیش به‌س فریای شه‌ڕی كوتله‌ی نێو حیزبه‌كان ده‌كه‌وێ كه زۆرترین ره‌نگدانه‌وه‌ی سلبی له ژیانی ئاسایی هاوڵاتیان هه‌بووه و له‌به‌رامه‌ریشدا ئۆپۆزسیۆنیش ده‌یه‌وێ ره‌نگی پۆست و پایه‌ی ده‌سته‌ڵات بگرێ.. ئیدی كێ به‌خه‌می ژیانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌وه هه‌یه، كێ ده‌زانێ میلله‌ت چۆن ده‌ژی؟ كێ ده‌زانێ ئه‌م گه‌نجانه‌ی ئێستا كه‌سبه‌ینێ ده‌بنه گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه له سایه‌ی ئه‌م شێواویانه‌دا چۆن ده‌ژین و چیان ده‌وێت؟ ئه‌م حاڵه به‌ئاسانی تێده‌په‌ڕێ به‌ڵام به‌قورسیش ده‌كه‌وێته‌وه ئه‌گه‌ر زوو قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كرێ..
وه‌لحالڕ.. من ناڵێم بانه‌بێ بۆئه‌وه‌ی نه‌ڵێن كابرایه‌كی دواكه‌وتووه و له مانای پێشكه‌وتن نازانێ، وه‌ناشڵێم با هه‌بێ نه‌ك مامۆستا به‌ڕێزه‌كانی ئاینی شكاتم لێبكه‌ن و دادگام لێبگرنه‌به‌ر..
رۆژنامه‌ی چه‌تر ژماره 38 له 3/1/2011
zanko_sardar@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
