"له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌ڵێن ست مه‌ی خه‌ته‌ره"
شانۆكار خاتوو مه‌ی كه‌ریم، گله‌یی له هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێر و حزبه‌كه‌ی خۆی پارتی ده‌كات، چونكه ئه‌و ده‌ڵی هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێر شارچێتم له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و به‌شداری كاره هونه‌رییه‌كانم پێ ناكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "له‌سه‌ر پارتی ئاواره‌ی هه‌ولێر بووم، به‌ڵام پارتی حه‌قه‌كه‌م ناداتی".
هونه‌رمه‌ند مه‌ی عه‌بدولكه‌ریم، له 1965 له سلێمانی له دایكبووه، له 1989 كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كان به‌شی شانۆی ته‌واوكردووه، وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، له 1996 له‌سه‌ر پارتی ئاواره‌ی هه‌ولێر بووه، مه‌ی كه‌ریم له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ (سڤیل) هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی له كاره هونه‌رییه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردوو به‌هۆكاری شارچێتی هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ده‌ڵێت "رووبه‌روو به هونه‌رمه‌نده‌كانی هه‌ولێرم وتووه ئێوه شارچێتیم له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، من وه‌ك مه‌ی پێم خۆشه له به‌رهه‌مه‌كانیان به‌شداری بكه‌م، مادام ماڵم له هه‌ولێره و هه‌ویه‌كه‌م له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێره، به‌ڵام ئه‌وان به‌شداری ئیشه‌كانم پێناكه‌ن".مه‌ی كه‌ریم باس له‌وه ده‌كات، كاتێك كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رمه‌ندانی سلێمانی دروستبوو، له‌ناو 5 پیاودا، ئه‌و تاكه ئافره‌ت بوو، كه به 59 ده‌نگ ده‌نگ ده‌رچوو، "هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی من له شاری سلێمانی دووربخرێمه‌وه بۆ هه‌ولێر".مه‌ی كه‌ریم كه له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر، سه‌رۆك به‌شی شانۆ بوو، به‌ڵام سی ساڵی رابردوو به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه له په‌یمانگا دوورخرایه‌وه، ئێستا له چاڵاكی قوتابخانه‌كانه، كه به بڕوای خۆی ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی دژی گه‌نده‌ڵییه، بۆیه له هه‌موو لایه‌ك رقیان لێیه و دووری ده‌خه‌نه‌وه و "ده‌ڵێن ست مه‌ی خه‌ته‌ره و ئاشكرامان ده‌كات".مه‌ی كه‌ریم وتیشی "راسته ئێستا له چاڵاكی قوتابخانه‌كان وه‌ك سه‌رپرشتیار كار ده‌كه‌م، به‌ڵام من له ئیشی ئه‌وێدا هیچ مورتاح نیم، چونكه حه‌زم له‌ئیشوكاری هونه‌رییه".له‌و باره‌یه‌وه مه‌ی كه‌ریم گله‌یی له حزبه‌كه‌ی خۆی پارتی ده‌كات، كه نه‌هاتووه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكات، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "من وه‌ك ئافره‌تێكی ئاواره هاتم بۆ شاری هه‌ولێر، من له‌سه‌ر پارتی ئاواره‌ی هه‌ولێر بووم، له‌سه‌ر پارتی دایك و خۆشكم نه‌ما، بۆچی ئێستا لێم ناپرسی و بڵی ست مه‌ی بۆچی له‌په‌یمانگا دوورخرایه‌وه؟".ناوبراو ئه‌وه ناشارێته‌وه كه ئێستا هه‌ست به نیگه‌رانیه‌كی زۆر ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك و چه‌ندینجار كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی كورد داوایان لێ كردووه بگه‌ڕێته‌وه سلێمانی، به‌ڵام ئه‌و وه‌ك ده‌ڵی ئه‌گه‌ر له هه‌ولێر رێگه‌م لێ نه‌گرن، حه‌زده‌كات هه‌ر له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده‌كانی هه‌ولێر كاری هونه‌ری بكات، وتیشی "به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانم له هه‌ولێر هه‌روا ئیهمال ده‌كرێم، بڕیارم داوه له هاوینی ئه‌مساڵ بۆ یه‌كجاری بگه‌ڕێمه‌وه سلێمانی، له‌وێدا وه‌ك مامۆستا ده‌گه‌ڕێمه‌وه په‌یمانگا و له‌گه‌ڵ گروپه‌كانیش ئیشی هونه‌ری ده‌كه‌م".مه‌ی ئاوا باس له به‌سه‌ربردنی كاته‌كانی رۆژانه‌ی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت "رۆژانه‌ی خۆم به ئینته‌رنێت و چوونم بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆ، خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه و گۆڤاره‌كان به‌سه‌ر ده‌به‌م، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێویستی به‌من بێت له‌بواری وه‌رگێڕانی شانۆ یاخود مۆسیقا یارمه‌تی ده‌ده‌م، به‌ڵام بێزارم له‌و ژیانه، نامه‌وی وا به‌بی ئیش دانیشم، به‌ڕاستی ئه‌وه غه‌دره لێم ده‌كرێت".مه‌ی دڵی به‌وه خۆش‌بوو له كۆنگره‌ی دووه‌می رێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان وه‌ك ئافره‌ته هونه‌رمه‌ندێك خۆی هه‌ڵبژێری، دڵنیابوو له‌وه‌ی ده‌نگ به‌ده‌ست دێنی و ده‌رده‌چێت، به‌ڵام كۆنگره ته‌واوبوو و مه‌ی له‌جێی دڵخۆشی نیگه‌ران بوو، چونكه ده‌ڵی كه‌س ئاگاداری نه‌كردم بۆ رۆژی كۆنگره، به به‌رپرسی لقی دوو، هه‌روه‌ها به هونه‌رمه‌ند هیوا سوعادیشی وتووه "غه‌درتان لێكردووم، چونكه من حه‌زده‌كه‌م خۆم هه‌ڵبژێرم".مه‌ی ده‌ڵێت "ئه‌وان پێیان وتووم كێشه نییه بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردنی لقی هه‌ولێر خۆت هه‌ڵبژێره و تۆڵه‌ت بۆ ده‌كه‌ینه‌وه، كه‌چی دیسان ئه‌و رۆژه له هه‌ڵبژاردن بێ به‌شیان كردم، كه هاتم بۆ هۆڵی هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌موو شتێك یه‌كلایی كرابۆیه‌وه و نه‌یانهێشت خۆم هه‌ڵبژێرم".مه‌ی ئه‌وه‌ی پێی سه‌یره كه له 2011 رێكخراوی تازه‌ی هونه‌رمه‌ندان خالیه له‌ئافره‌ت! رێكخراوه‌كه به "گوڵێكی بی بۆنی وشكبوو" وه‌سف كرد، كه "ته‌نیا پاره وه‌ربگری و بیخاته گیرفانیه‌وه".
سه‌رچاوه: گۆڤاری سڤیل
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
