نادیه حه‌ز ناكات بۆ میدیاكان باس له ژیانی تایبه‌تی خۆی بكات، كه پێیوایه غه‌ردێكی گه‌وره له مایكل جاكسۆن كراوه، "بۆیه دائیمه‌ن كه یادی مایكل ده‌كه‌مه‌وه بۆی ناڕه‌حه‌تم".
خانمه گۆرانیبێژ نادیه یاسین، كه یه‌كێك له ئافره‌ته ده‌نگخۆشه‌كانی كورده، خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره و له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی كوردستانیان جێهیشتووه، ئێستا له وڵاتی كه‌نه‌ده نیشته‌جێیه و دایكی دوو كوڕه، له په‌یوه‌ندیه‌كیدا راگه‌یاند، حه‌ز ده‌كات نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له كوردستان بێت و چه‌ند گۆرانییه‌كی نوێش تۆمار بكات، ده‌شڵی "ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره هاتمه‌وه كوردستان، پێمخۆشه كلیپێك بكه‌م".
نادیه دڵی به‌ناوبانگ خۆش نییه و ده‌ڵی، چونكه خه‌ڵك به‌دوای نهێنییه‌كانی ژیانی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌وێت كه ناوبانگیان هه‌یه، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، خۆی یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی حه‌زناكات كه‌س بێته ژیانیه‌وه، "بۆیه زۆرجار ده‌ڵێم ناوبانگ به‌شێكی خۆشه، به‌ڵام به‌شێكی زۆری تاڵ و سه‌رئیشه‌یه".نادیه نموونه‌ی قسه‌كانی به مایكل جاكسن گۆرانیبێژی پۆپی ئه‌مه‌ریكی دێنێته‌وه و ده‌ڵێت "مایكل جاكسن به‌هه‌موو گه‌وره‌یی و هونه‌رمه‌ندایه‌تییه‌ی خۆی، چونكه زۆر باس له ژیانی تایبه‌تی ده‌كرا، ئه‌و پیاوه له‌به‌ین چوو، من دائیمه‌ن كه یادی ده‌كه‌مه‌وه بۆی ناره‌حه‌تم، چونكه پیاوێكی هه‌تابڵێی دڵناسك و خوڕه‌وشتبه‌رز و به موحبه‌ت بوو".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
