ئه‌و چه‌پکه دڕکی نه‌فره‌تمان بۆ ئه‌هێنێ کاتێ که‌دێ
ئه‌م فه‌رشی مێخه‌کی سووری بۆ ڕائه‌خا به‌دووریی ڕێ
ئه‌و به‌ئه‌سپی گه‌رده‌لوول دێ قامچیی غه‌دری له‌ده‌ستایه
ئه‌م باوه‌شی موحیبه‌ت و ئولفه‌تی بۆ ئاوه‌ڵایه
ئه‌و خه‌ریکی هه‌ڵکه‌نینی چاڵی ته‌نگی په‌نگه له‌بۆی
ئه‌م به‌ئه‌نقه‌ست تێی ئه‌که‌وێ خۆبه‌خشانه‌و به‌ویستی خۆی
ئه‌و له‌سه‌ر لاکی میراتی، حاشا ئه‌کا له‌باوانی
ئه‌م به‌ئه‌هلی خێر‌و چاکه‌ی وهسفهکا وه‌ختی میوانی
ئه‌و ئه‌مپه‌ڕو ئه‌وپه‌ڕی ماڵ به‌حه‌ڵاڵی خۆی ئه‌زانێ
ئه‌م ئه‌و قوژبنه‌ی هه‌شمانه له‌لای زۆره‌و ئه‌ڵێ هانێ
ئه‌و به‌گریه‌و ئاهی ئێمه تریقه‌ی دێ و خؤش مه‌زاجه
ئه‌م لهخاترجهم خه‌می ئه‌و حه‌سره‌تی خۆی لا هه‌راجه
ئه‌و مشاره‌و لق و چڵمان بهخونچهوه ئه‌بڕێته‌وه
هه‌نگه به‌خشنده‌که‌ی ئه‌میش به‌سه‌ر سه‌ریا ئهخولێهوه
ئه‌و بۆ زامی سه‌ختی دڵمان قومێ تێزاب، مشتێ خوێیه
ئه‌م بۆ ئاخێکی ناخی ئه‌و دڵی عه‌مباری پڕ سوێیه
ئه‌ی ڕه‌قیبان ته‌ماشاکه‌ن ته‌رازووی ئه‌م گه‌وره ماڵه
به‌ده‌ست میرخاسهکانهوه، به‌موو فه‌رقی تیا مه‌حاڵه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه.
