عاره‌بی حه‌ویجه‌و شۆڤێنیه‌کان بۆیان هه‌یه کورد تیرۆر بکه‌ن له‌ناوچه‌که‌دا ..له‌کاتێکدا حکومه‌تی به‌غدا زمانی لاڵه؟
دوای ئینقلابه عه‌سکه‌ری و مه‌ده‌نی و ئیداریه‌که‌ی عاره‌به شۆڤینه‌یه‌کانی ناوچه‌ی حه‌ویجه‌و ریاز و و ده‌وروبه‌ری بۆ سه‌ر دایه‌ره مه‌ده‌نیه‌کان وه پۆلیس و ده‌زگا حزبی یه‌کان وه هاتنیان وه به‌رنامه‌یان بۆ که‌رکووك که ده‌زگا حکومی و ئیداری یه‌کان بگرنه ده‌ست خۆیان وه باره‌گا پارته کورد و تورکمانه‌کان و کلدو ئاشووری یه‌کان بگرنه ده‌ستی خۆیان و بیانسوتێنن وه تێك دانی پارێزگا‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و هه‌ر له‌وێ وه ئالای عێراقی دیکتاتۆر هه‌ڵبده‌ن و ئیعلانی ده‌وڵه‌تی عاره بی به‌عسی بکه‌ن، لیوای 12 ی جه‌یشی عێراقی فیدرالیش به‌شێك بوو له‌و پلانه گلاوه‌ی که بیریان لێ کردبۆوه، له‌پاڵ ئه‌م شۆڤێنیانه‌دا نه‌قشبه‌ندی و ده‌وله‌تی ئیسلامی و قاعیده‌و کۆمه‌ڵیك له تیرۆریسته‌کانن پلانی ئه‌وه‌یان داناوه له‌گه‌ڵ به‌غدادا که ناوچه‌یه‌ك دروست بکه‌ن وه ئیعلانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بکه‌ن ..ئه‌گه‌ر کورد هاتووه بۆ پارێزگاری له میلله‌تی ئه‌م ناوچه‌یه به کورد‌و عاره‌ب وتورکمان و کلدو ئاشووری یه‌وه، کاتێك هێزی پێشمه‌رگه هاتوه بۆ دیفاع کردن وه دژی ئه‌م تیرۆریستانه که رۆژانه له‌و ناوچه‌یه‌وه ئۆتۆمۆبیل به بۆمب دائه‌رێژن و ده‌ینرنه ناو که‌رکووك بۆ ته‌قینه‌وه‌یان وه ناردنی تیرۆرست بۆ ناو که‌رکووك تا ئارامی شاره‌که تێك بدات، ئه‌م به‌ڵگانه به‌س نی یه بۆ ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی به‌غدا وه‌لامی هه‌موو ئه‌م پرسیارانه بداته‌وه؟ ئایا نوجه‌یفی له په‌رله‌مانی عێراق پرسیاێکی لادروست نه‌بوو که بۆچی لیوای 12 پشت گیریان له عاره‌به شۆڤێنیه‌کان کرد؟ ئایا بۆچی ئه‌مانه نادرێته مه‌حکه‌مه! وه سووتاندنی ده‌زگا ئیداری یه‌کان له حه‌ویجه وه داگیر کردنی که‌ره‌سته‌ی سوپا؟ ئایا هه‌موو پرسیار نین سه‌رۆکایه‌تی کورد له نوجێفی و مالیکی بکات؟ له‌کاتێکدا مالکی ده‌ڵێت ( ده‌بێ هێزی پێشمه‌رگه بگه‌رێته‌وه وه ده‌ربچێت چونکه به ره‌زامه‌ندی حکومه‌ت نه‌هاتووه).
ئایا ئه‌مه پشت گیری نی یه بۆ هێزی عاره‌به شۆڤێنی یه‌کان؟ وه پشت گیری نوجه‌یفی بۆ عاره‌به‌کانی حه‌ویجه‌و ریاز؟
من پێم وایه کورد جارێکی تر نه‌یتوانی پشتێنێکی به‌هێز له حه‌مرینه‌وه دروست بکات وه خۆی له‌وناوچه‌یه‌دا بچه‌سپێنێت، هه‌رچه‌نده ئێستا ده‌ووری سنووری که‌رکووکی داوه به‌لام من پێم وایه به‌هه‌موو رێك که‌وتنێك له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ی مالکی و نوجه‌یفی هێزی پێشه‌رگه ده‌گه‌رێته‌وه وه رێك ده‌که‌وێت به‌هۆی کارکردنه سه‌ر سه‌رۆکانی کورد
عاره‌به شۆڤێنی یه‌کان ئێستا پلانیان تیرۆر کردنی کورده له‌ناو چه‌که‌دا، بۆ نانه‌وه‌ی فیتنه‌یی وه ئاژاوه گێری وه بێ ئارامی له‌ناوچه‌که‌دا .له شارۆچکه‌ی دووز وه له حی واستی وه داقووق هه‌ڵ ده‌ستن به تیرۆر کردنی کورد.
من جارێکی تر ده‌گه‌رێمه‌وه‌بۆ کورد چی ده‌توانێت بکات به‌رانبه‌ر به عاره‌به شۆڤی نییه‌کان وه ئایا ده‌توانێت وه‌کو نجێڤی بێ ترس قسه بکات وه ئایا کورد بێجگه له‌مادده‌ی 140 ئیستا چی بڕیارێکی تر به حکومه‌تی به‌غدا ده‌رده‌کات که میلله‌تی کوردله‌ناوچه‌که‌دا بپارێزێت وه حکومه‌تی به‌غدا چۆن ده‌توانێت عاره‌ب چه‌ك بکات وه لوای 12 بگوازێته‌وه وه دووری بخاته‌وه له سنووری که‌رکووك وه سه‌حواش ته‌مێ بکات؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
