
من پێشتر له‌رێگای که‌ناڵه میدیایه‌کانه‌وه وه سه‌ردانی خۆم بۆ سه‌نته‌ری ئازادی جه‌نابی کولونیوڵ بێستون مه‌حه‌مه‌د قادرم ناسی وه له رۆژی 4 / 1 / 2011 به‌سه‌ردانێك گه‌یشتمه که‌رکووك که پێشتر دیدارم ساز کرد بۆ چاوپێ که‌تنێك ساز بکه‌م وه له نزیکه‌وه گوێم له کار‌و به‌رنامه‌و ژیانی کاری ئه‌م تێکۆشه‌ره بێت که به‌راستی مرۆڤ زۆر زه‌حمه‌ته له‌دووره‌وه که‌سایه‌تی یه‌ك بناسێت وه حوکمی کاری له‌سه‌ر بدات له‌کاتێکدا هیچ شتێك به راشکاوی نه‌زانێت .
من له‌سه‌ره‌تاوه له‌ده‌رگاوه برایانی پۆلیس زۆر به‌رێزه‌وه پێش وازیان لێ کردم که ووتم من ناوم ئاشتی گه‌رمیانی یه وه هاتووم بۆ دیداری جه‌نابی کولونیوڵ، که حه‌زێکی تایبه‌تی من بوو، چونکه من باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه که هه‌ندێك چالاکی وه پاڵه‌وانێتی هه‌یه له‌وانه کاری چه‌کداری و دژه تیرۆر‌و پۆلیس و پێشه‌رگایه‌تی که کوڕی ئازای ده‌وێت وه هه‌ندێك راستی هه‌ن ته‌نها له‌و جێگایانه‌دا گوێت له رووداوه‌که ده‌بێت، کوشتن و بزر بوون و ته‌حه‌داو ته‌عه‌دا و رێك خستن و کاری رۆژانه‌و خه‌می هاوولاتیان و ماڵ و سه‌روه‌ریان وه بۆ دروست کردنی میلله‌تێکی مه‌ده‌نی پێش که‌ووتوو خواز له‌ناو شاری که‌رکووکدا وه کێشه رۆژانه‌یه‌کان وه ئازاره‌کانی خه‌ڵك وه ئازاره‌کانی برا پۆلیسه‌کان وه ئه‌و مرۆڤانه‌ی که که‌س باسیان ناکات وه له‌ناو حاڵه‌تی کۆمه‌لاتی دا وونن وه باس ناکرێن وه کاره جه‌ربه‌زه‌کانی سه‌نته‌رێك که فیداکاری تێدایه وه شه‌هیدی هه‌یه وه هه‌موو ژیانیان داناوه بۆ خزمه‌تی مرۆڤی کورد‌و عه‌ره‌ب و تورکمان و مه‌سیحی و تایفه‌کانی تریش که شاری پێکه‌وه ژیانه .
له‌سه‌ره‌تاوه که هه‌ندێك له برا پۆلیسه‌کان ده‌م چاویان ده‌ناسم وه ئه‌وانیش ده‌م چاووی منیان لا نامۆ نی یه بۆیه له‌ده‌رگاوه به‌خێر بێت بۆ لای جه‌نابی به‌ریوبه‌ر هاتوویت .. به‌ڵێ منیش وه‌کو رۆژنامه‌نوسێك که ئه‌رکه‌که‌ی ئه‌م جاره‌م زۆر قورستره له‌جارانی تر وه‌کو ئه‌وه نی یه من له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان دا دیدار بکه‌م، به‌تایبه‌ت من ته‌نها له سلکی پۆلیس چاوم به جه‌نابی عه‌مید سه‌رحه‌د که‌و‌وت له ساڵی 2005 دا، دواتر هه‌ندێك دیداری کورت کورت.. من له ده‌ست پی کردنی ژووره که‌ی به‌رێزیانه‌وه له بڕوانامه‌و سیرتیڤی کات و وێنه دیدار‌و خول و بڕوانامه ئه‌مه‌ریکی و عێراقی و وێنه‌کانی له‌گه‌ڵ لیوا جه‌مال و جه‌نابی پارێزگا‌و کولونیوله جیاجیاکانی ئه‌مه‌ریکی یه‌که ئیداری یه‌کانی ناو وولات و هه‌ندێك سوپاس نامه که به‌راستی زۆرن وه باس ناکر‌ێت له‌زۆری وێنه و دیکومێنت له‌گه‌ڵ سه‌رکرده کورده‌کان بۆ روون کردنه‌وه‌یان وه په‌ره پێ دان به و بواره .
ئه‌گه‌ر چاو له پارتی زانی ژیانی ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه بگریت ئه‌وا له جیاتی گفتووگۆیه‌ك یان بابه‌تێك چه‌ندین وه‌چه‌ندین بابه‌تت لادروست ده‌بێت، کاره‌ساتی گێرانه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی مرۆڤێك که پڕ بێت له‌و رۆژانه‌ی که ته‌نها گولله‌و نان و به‌رگری، وه‌ستانه‌وه به‌رانبه‌ر به هیتله‌ر ئاسایه‌ك به‌راستی کوڕی مه‌ردی ده‌وێت و خۆبه‌خشین و نه‌فسیه‌تی به‌رزی ده‌وێت، کاتێك به‌رانبه‌ر به‌و بڕوانامه رێزگرتنانه‌ی کولونیول بیستوون وه‌ستام ئیدی شتێك نه‌ما له‌خه‌یاڵمدا هێڵکاری بۆبکه‌م و دای بڕێژم، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که گوێ له قسه‌کانی بگرم و باسی له‌و رۆژه کرد که به‌رێزیان ئه‌م ده‌زگایه‌یان دامه‌زراندو ئه‌وان خاوه‌نی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌و پاراستنی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بوون.
باسمان له ژیان له‌م شاره چۆنه‌و کێشه کۆمه‌لاتی یه‌کان و ئیوه پیاوی دزو خۆکوژو( ئیرهابی ) و چه‌قاوه‌سوو ده‌گرتن، ئیوه چاره‌سه‌ری کێشه‌ی هاوولاتیان و خزمه‌ت گوزاری ده‌که‌ن، ستافی یان ئه‌و پۆلیسانه‌ی که‌تا به‌یانی به‌خه‌به‌رن وه ژیانتان کردۆته یه‌ك دوو شه‌وه بۆ زه‌مانه‌تی هاوولاتیان ... جه‌نابی کاك بێشتوون ئه‌وه‌ی باسکرد که من 6 تا 7 ساڵه له‌م جێگایه‌م ته‌نها یه‌ك رۆژ له جیگایه‌کی ناشه‌رعی وه گه‌نده‌ڵی وه خراپه‌کاری دانه‌نیشتووم، هاوولاتیانی توورکمانه‌کان شاهیدن له موسه‌لا .. ئێستا ئه‌گه‌ر داوای به ملیونه‌ها دیناری عێراقی بکه‌م خه‌ڵکی موسه‌للا بۆم کۆده‌که‌نه‌وه ئه‌مه وه‌کو باوه‌ڕ پێ کراوییه‌ك باسی ده‌کات، بۆیه حاڵه‌ته‌کانی ئیجرام و کاری نایاسایی یان دۆسیه‌یی نایاسای له‌م شاره‌دا زۆره چونکه ئه‌مه کاری ئه‌م ده‌زگایه‌یه . مولازم ثائیر زرار که رۆژانه سه‌رقاڵی خزمه‌تی ئه‌و هاوولاتیانه‌یه که‌بۆ کاری رۆتینی ئیداری سه‌ردانی مه‌رکه‌زی ئازادی ده‌که‌ن کاره‌کانیان جێ به‌جێ ده‌کات و دۆسیه‌ی کاره‌کان یه‌ك لا ده‌کاته‌وه، ئه‌وه‌ی گرنگه وه‌من بینیم له‌م مه‌رکه‌زه پێکه‌وه‌ژیانه که کورد‌و عه‌ره‌ب و تورکمان و ئاشووری و کلد بوو له ئه‌فسه‌رو پۆلیس وه هه‌ر چوار زمانه‌که له‌ناو مه‌رکه‌زدا مامه‌ڵه‌ی پێ ده‌که‌ن، ئه‌مه شێوازێکی جوان بوو بۆ من وه‌کو رۆژنامه‌نوسێك . به‌لام ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی دڵ گران کردوه وه ئه‌فسه‌رو پۆلیسه‌کانی دڵ گران کردوه ئه‌و خاڵه‌یه رۆتینی ئیداری و به‌دواچوونی ئیمزا‌و مۆر له قائیمقامیه‌ت و ڕه‌گه‌زنامه و پارێزگا و به‌ریوبه‌رایه‌تیه‌کانی تر دا .
به‌لام له‌رووی کار‌و به‌دواچوونه‌وه من زۆر به جدی و به‌ره‌و پێش چوونم بینی به‌تایبه‌ت له رووی ماڤی مرۆڤه‌وه که کاتێك ده‌ستگیرێك ده‌گرن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تووند‌و تیژی له‌گه‌ڵدا به‌کار ناهێنن تا ده‌درێته دادگا‌و یاسای به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێت.
ئه‌مه ته‌نها به‌شێکی بچووکه له‌و رووداو کاره‌ساتانه‌ی که ته‌نها کاتژمێرێك له‌ناو ده‌زگای پۆلیسدا رووداوه‌کان گوێت لێ بێت و چاوی لێ بگریت .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
