ئه‌و پرسیاره‌ی به‌ره‌و ڕووی هه‌موومان ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ خۆنیشانده‌ران زه‌مینه‌یه‌كی حزبی ئۆپۆزیسیۆن هێنایه كایه‌وه یاخود گه‌ڵاڵه بوونی بیست ساڵ له نه‌بوونی ڕای گشتی بوو له كوردستان؟ ئاخۆ ڕۆشنبیران هۆكارێك بوون له خۆنیشاندان یاخود خۆ نیشاندان بووه هۆكارێك بۆ پاشكۆ كردنی ڕۆشنبیران؟ دوا پرسیاریش خۆ نیشاندان كایه‌یه‌كی گۆڕانكاریی تێڕوانینی سیاسیانه‌ی له پشته‌وه‌یه یاناو له خزمه‌تی كێدایه؟
كه‌واته با له سه‌ره‌تادا بكه‌وینه دوای هۆكاره‌كانی خۆ نیشاندان وئنجا ده‌ست نیشانی پیشنیازه‌كان بكه‌ین.
خۆ نیشاندان و ڕای گشتی
...
به ڕای من خۆ نیشان كه گه‌وره‌ترین دروشمه‌كانی هێنانه كایه‌وه‌ی چاكسازی وله ناوبردنی گه‌نده‌ڵیه شوێنی پرسیار‌و به دوادا چوونه‌و شوێنی ته‌واوی هۆكاری دیكه ناگرێته‌وه، به تایبه‌تی هۆكاره نه‌ستیه كان.هه‌رچه‌نده داواكاریی ڕه‌واو شه‌رعیش بن.
گه‌لی كوردستان ماوه‌ی بیست ساڵ دوای ڕِاپه‌ڕین، ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره ده‌ربڕین له ئیراده‌وده‌نگی خۆی ده‌كات دوور له ده‌ستی ده‌سه‌ڵات وبه بی ئاراسته‌كردنێكی ته‌واوی ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌ش مانای وایه خۆ نیشاندان له كوردستان ده‌چووه دووتوێی به‌رنامه‌ی حزب وده‌سه‌ڵاته‌وه له مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یی وچاره‌نووسسازه‌كاندا.واته هه‌میشه خۆ نیشاندان كاردانه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریانه‌ی خۆڕسك نه‌بووه كه ده‌ربڕین له هوشیاری وكاردانه‌وه‌ی ساده‌ی خه‌ڵك بكات له كوردستان واته ڕای گشتی له كوردستاندا له پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه بوونی نه‌بووه.له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان نه‌ك به‌ركه‌وتنی كه‌سێك به گولله‌یه‌ك وكوشتنی به ناهه‌ق به‌ڵكو له سه‌رسه‌د دینار‌و به‌شه ئه‌رزاقێك به ده‌یان خه‌ڵك له كوردستان كوژران وبه ده‌یان ئافره‌ت بی سه‌رو شوێن كران وبه چه‌ندین مانگ مووچه‌یه‌ك به فه‌رمانبه‌ران نه‌ده‌دراو كورد له ژێر ئابڵوقه‌یه‌كی سی لایه‌نه‌ی ناوخۆیی وناوچه‌یی ونێو ده‌وڵه‌تی ده‌یناڵاندو چاره‌نووسی سیاسیی كورد له عێراقدا نه‌زانراو بوو، برسێتی ونه‌بوونی زۆربه‌ی دانیشتوانی گرتبوه‌و.ڕۆژانه كورد له بازگه‌كانی حكومه‌تدا گه‌وره‌ترین سووكایه‌تیی پی ده‌كرا، چه‌ندین ساڵیش كوردستان به ده‌ستی شه‌ڕی ناوخۆییه‌وه ده‌یناڵاند به‌ڵام گه‌لی كوردستان دوای ڕاپه‌ڕین ئیتر ئه‌و ئیراده‌یه‌ی له ده‌ست دا‌و نه‌هاته وه‌ڵام.كه ئه‌مه‌ش هۆكاری خۆی هه‌بوو.كه گرنگترین هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌نه‌بوو كه كورد تازه بووه خاوه‌نی حكومه‌ت وپه‌رله‌مانی خۆی.چونكه ئه‌و باره مانه‌ویه‌ی گه‌لی كورد به هۆی زۆر ڕووداوی نانه‌ته‌وه‌ییه‌وه له‌كه‌دار كرا‌و زیانی پی گه‌یی كه له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه لێ‌خۆش بوون له پیاوكوژانی به‌عس وسه‌رۆك جاشه خوێن ڕێژه‌كان.له پاشانیشدا په‌یدا بوونی باندی دزی كردن وكوشتن له نێو هه‌مان ئه‌و پێشمه‌رگه‌انه‌ی كه تا دوێنی نانیان له گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا كوت ده‌كردو ئه‌و جاش وسه‌رۆك جاشانه‌ی ده‌ستیان به خوێنی نه‌ته‌وه‌ی كورد سووربووبوو، به‌ڵكو یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كان خراپیی باری ئابووریی كوردستان و ترسان بوو له‌و توند‌و تیژیه‌ی كوردستانی گرتبوه‌وه.هه‌روه‌ها ترسیش بوو له هاتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس بۆ كوردستان.مه‌سه‌له‌ی كورد له 2003 وه گۆڕانی به سه‌ردا هات كه گه‌وره‌ترین گۆڕانه‌كانیش پێگه‌یینی شه‌رعیه‌تێكی سیاسیی ناوخۆیی ونێو ده‌وڵه‌تی بوو بۆ حكومه‌تی كوردستان وبه‌ره‌و پێش چوونی باری ئابووری وده‌سه‌ڵات دارێتی وگه‌شه سه‌ندنی كوردستان وڕاگه‌یاندن وباری ڕۆشنبیریی كوردستان بوو.ئه‌مه‌ش وای كرد له گه‌ڵ ئه‌و گه‌شه سه‌ندنه‌دا ڕای گشتی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه تووشی خامۆش بوون بێت به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌و پێویست بوونانه‌ی كه وایان ده‌خواست كورد بهhاتایه‌ته ده‌نگ به‌ڵام نه‌هاته ده‌نگ.له كوردستاندا چه‌ندین جار ده‌رفه‌تی ده‌نگدان وخۆنیشاندانی هاته پێش بۆ په‌رله‌مانی عێراق وشاره‌وانیه‌كانی كوردستان وچه‌ندین ده‌نگدانی دیكه.به‌ڵام كورد هه‌رچه‌نده بار‌و دۆخی سیاسی وسوپایی ودارایی له ئاستێكی گه‌وره‌دابوو خۆ نیشاندانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی خۆی نه‌كرد.زۆر له ماده‌كانی ده‌ستوور پێشێل كران.كورد‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی زۆر جار له لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه سووكایه‌تیان پی كرا‌و هه‌ڕه‌شه‌ی سوپایی هێنرایه سه‌ر ناوچه دابڕاوه‌كان وزۆرینه‌ی ماده‌كانی ده‌ستووری فیدرالی پێشێل كران كه‌چی كورد نه‌هاته وه‌ڵام ویه‌ك خۆ نیشاندانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی وناڕه‌زایی خۆی نه‌كرد.ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه گه‌لی كوردستان وخاكه‌كه‌ی له لایه‌ن سوپای توركیا‌و ئێرانه‌وه تۆپ باران ده‌كری وخاكه‌كه‌ی پێشێل ده‌كری كه‌چی كورد جارێك ناڕه‌زایی ده‌رنه‌بڕی، كه‌واته بۆچی ئێستا له سه‌رمه‌سه‌له ناوخۆییه‌كان كورد ناڕه‌زایی وخۆ نیشاندان سازده‌كات وده‌ربڕین له ده‌نگ وئیراده‌ی خۆی ده‌كات بۆ چاكسازی له‌و كاته‌ی به‌ده‌یان ڕێكه‌وتی سیاسیی چاره‌نووسسازی هاته پێش بۆ ده‌ربڕین كردن له‌و ئیراده‌یه كه‌چی نه‌یكرد؟
بست ساڵه پرۆسه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌یه كه گه‌لی كورد‌و نه‌وه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی له گه‌ڵ هه‌موو پاشكۆ كردن ولێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌ربڕین له خۆ كردن ونمایش كردنی ئیراده‌ی بێبه‌ش كراوه له هه‌ر سه‌رده‌مێك له سه‌رده‌مه‌كان..له نێو كولتووری ده‌سه‌ڵاتێك كه هه‌موو بیركردنه‌وه‌كانی خستبووه ژێر ئاراسته‌و بۆچوونی خۆیه‌وه، له نێو میدیایه‌ك كه لاسایی كه‌ره‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بوو نه‌ك پێشخه‌رو هاوكاری، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نیه میدیای حزبی له كوردستان ده‌وریان له مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانیه‌كاندا نه‌بووبی به‌ڵكو مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه میدیا له كوردستان ته‌نها ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دنیا بینیی ده‌سه‌ڵات بوو.كه سه‌رجه‌می هۆكاره‌كان هۆكاری ناوخۆیی وناوچه‌یی ونێو ده‌وڵه‌تی بوون واته گه‌لی كورد‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌میشه له نێو هاوكێشه‌یه‌كی ناوخۆیی وناوچه‌یی ونێو ده‌وڵه‌تیه‌وه ئابڵوقه درابوون له ده‌ربڕین كردن له هه‌ستی سه‌ربه‌خۆیی خۆی وكاركردن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كورد، .ده‌سه‌ڵاتی كورد له ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابوردوودا له پێناوی پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی كوردستان ناچار بوو سیاسه‌تێكی میانڕه‌و له نێو عێراق وناوچه‌كه‌دا بگرێته به‌ر، ناچار بوو به‌سه‌ر خواستی سه‌ربه‌خۆیی وهیوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كورددا باز بدا‌و بگاته ئه‌و باوه‌ڕه ستراتیژ‌و گرنگه‌ی كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پێویستیی به سازدانی زه‌مینه‌یه‌كی سیاسی وئابووری وڕۆشنبیری وهوشیاریه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه وئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش درێژ كردنه‌وه‌و ژیانه له چاوه‌ڕوانیدا به‌ڵام به چاوه‌ڕوانیه‌كی به‌رهه‌م هێنه‌وه، چۆن ده‌رفه‌تێك بۆ ڕاپه‌ڕین خوڵقا ئاواش ده‌رفه‌ت بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی دێته پێش.له ڕووی ژێر خانه جیاوازه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه كورد توانیی بگاته ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر.ئه‌وانه‌ی گومانیان له‌م په‌ره‌سه‌ندن وگه‌شه سه‌ندنه هه‌یه نه له گه‌ڵ خۆیان ونه له گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریاندا ڕاستگۆنین.به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی كورد له هه‌موو بوارێك كاری كردبی ته‌نها له بواری په‌روه‌رده‌و ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانیدا نه‌یتوانیوه به پڕۆژه‌و بنه‌مایه‌كی به هێزو هوشیاریه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه كار بكا‌و خۆش ویستنی نیشتیمان ونه‌ته‌وه‌و میّژوه‌كه‌ی له لای خه‌ڵكدا بكاته كولتوورێكی به توانای به‌ده‌نگ هاتن وخه‌م خواردن..كاتێك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له سه‌ر بنه‌مای باوه‌ره نه‌ته‌وه‌ییه شۆڕشگێڕیه‌كانی خۆی دێته ده‌سه‌ڵات ویه‌كه‌مین هه‌نگاوی كوشتنی ئه‌و ڕوحه‌بی ونه‌وه‌یه‌ك پێ بگه‌یێنی كه له سه‌ر كولتوورێكی شۆڕشگێڕی ونه‌ته‌وه‌یی په‌روه‌رده نه‌كرابی بێگومان ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه تێگه‌یشتنێكی قووڵی بۆ كه‌سایه‌تیی خۆی نابی نه له نیشتیمان ونه له ناوچه‌كه.ونه چه‌مكی هاوڵاتی بون و خۆشه‌ویستیی نه‌ته‌وه‌و نیشتیمان هیچ مانایه‌كیان له لادا نامێنی..كاتێك لاوێك ده‌بینین سه‌رگه‌رمانه ئه‌زموونی سیاسیی كوردستان له گه‌ڵ ڕژێمی سه‌دام و (بارق) ی كورد كوژدا به‌راوورد ده‌كات.ئه‌وسا له‌وه ده‌گه‌م ئێمه‌ی كورد له چ ئاستێكی هوشیاریی نه‌ته‌وه‌ییداین وچ مه‌ترسیه‌ك هه‌یه له بیركردنه‌وه‌ی گه‌نجانی كوردستان (له نووسینێكمدا پێش خۆ نیشاندانه‌كان پێشبینی ئه‌و مه‌ترسیانه‌م كردبوو كه ڕوو له كوردستان ده‌كه‌ن)، ئه‌مه‌ش وای كرد كه‌له‌به‌رێكی گه‌وره له نێوان ده‌سه‌ڵات وئیراده‌ی گه‌لدا دروست بێت وله دواییشدا ده‌سه‌ڵات هه‌ر خۆی نه‌خشه بۆئه‌و ئیراده‌یه دابنی وله زۆر پرسی چاره‌نووس ساز‌و ده‌رفه‌تدا ببێته زمانحاڵی ئه‌و ڕایه گشتیه.ڕاسته له سیسته‌می دیموكراتیدا نوێنه‌رانی گه‌ل زمانحاڵی خه‌ڵكن، به‌ڵام په‌رله‌مانی كوردستانیش تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له‌و ئیراده‌یه‌ی گه‌لی كوردستان دوور كه‌وتبوه‌وه، له ماوه‌ی نۆزده ساڵی په‌رله‌ماندا ته‌نها جارێك پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی نه‌خرایه به‌ر ڕاپرسیه‌وه، یا په‌رله‌مانی كوردستان نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ گه‌ل.ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه له هه‌موو كاروبارێكدا پرس به گه‌ل بكری.چونكه ئه‌وان نوێنه‌ری ئه‌و متمانه‌یه‌ن.به‌ڵام مه‌به‌ست ده‌ست پێشخه‌ریی په‌رله‌مانه له گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌ل له بڕیاری چاره‌نووس سازدا..هه‌روه‌ك درامای ده‌نگ دان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به ته‌نیشت سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه بۆ په‌رله‌مانتاری كورد‌و ده‌ستووروئه‌م ده‌نگدانه كه ده‌ربڕینی له هێزو حه‌زو ئاماده‌یی گه‌لی كورد ده‌كرد كه ده‌ربڕین له ڕایه‌كی گشتیی خۆی بكات له كاغه‌زه‌وه نه‌گه‌یشته سه‌ر جاده، .كه ئه‌مه خۆی له خۆیدا كوشتنی ئه‌و ڕوحه نه‌ته‌وه‌ییه بوو كه ئێمه‌ی كورد چۆن له سه‌ر مافی ڕه‌وای خۆمان خۆمان بێده‌نگ كه‌ین تاكو ئه‌وه‌ی هه‌مانه له ده‌ستمان نه‌چێت.ئه‌و ڕوحه كوشتنێكی گشتیی ڕای گشتی بوو، ته‌نانه‌ت له نێو چینه ڕۆشنبیره‌كانی كوردیشدا كوشتنی ئه‌و ڕوحه نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانیه به دڕه‌نده‌ترین شێوه به ناوی تازه‌گه‌ریی فیكریه‌وه.ئه‌نجام ده‌درا كاتێك له نووسینه‌كاندا ده‌سه‌ڵاتی كورد به به‌عس ده‌شوبهێنرا.چونكه ئه‌و ڕۆشنبیریه پاشكه‌وتووه بوو كه وای له گه‌نجێك كرد به‌رامبه‌ر به خاك ونه‌ته‌وه‌كه‌ی بێ‌باك بێت.به‌رامبه‌ر به‌و باوكه‌ی ژیانی خۆی كرده قوربانیی ئه‌و لێی بێ‌باك بێت.واته كولتووری ئینتیما بوون له نێو لاوانی كوردستاندا به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چوو تاكو له گه‌ڵیدا كولتووری خه‌مخۆری بۆ سه‌ربه‌خۆیی وخه‌مخۆری بۆ هه‌ست كردن به‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دوا كه‌وتووی بی ده‌وڵه‌تی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌ین ئه‌وه‌تانی به لامانه‌وه گرنگ نیه چی ڕووده‌دا، ، ئه‌مه‌ش وای كرد كه شێوازی ده‌ربڕین له خۆكردن له پێناوی چاره‌نووس وبه‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان ماوه‌ی بیست ساڵ بكه‌وێته ژێر خامۆشیه‌كی كوشنده‌وه.بیست ساڵ له بێده‌نگی، بیست ساڵ له نوێنه‌رایه‌تیه‌كی سه‌ر كاغه‌زو به‌شدار نه‌بوون له‌و ئیراده سیاسی وئابووری وڕۆشنبیریه‌ی له كوردستاندا به‌ره‌و پێش ده‌چوو وای كرد گه‌لی كورد پێویستیی به به‌رز كردنه‌وه‌ی ده‌نگ وهاواری خۆی هه‌بی پێویستیی به پڕ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕوحه شكسته‌ی هه‌بی كه تاكو ئه‌مڕۆ برینه‌كانی به جه‌سته‌یه‌وه دیارن وئه‌وه‌تانی مه‌سه‌له سیاسیه‌كه‌ی كه سه‌ربه‌خۆیی ودامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانه كراوه‌ته كێشمه كێشی ده‌ستوورێكی ئیتیحادی وبه هه‌زاران كۆبوونه‌وه توانراوه په‌شیمان بوونه‌وه له‌و ئیتیحادیه ڕاگیرێ.ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نیه كورد مه‌سه‌له‌كه‌ی به‌ره‌و دواوه چووه، به‌ڵكو مه‌به‌ست دیاری كردن وسنوور دانانه بۆ خه‌ونه ڕه‌واو نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد.، به‌ڵام له یه‌كه‌مین ده‌ربڕین كردن له‌و ئیراده‌یه گه‌لی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی خۆی و ئیراده‌ی خۆی گوشاره‌كانی ناخاته به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌ڵكو بۆ له ناوبردنی گه‌نده‌ڵی وداواكاریه پێویسته‌كانی خۆی وهێدی هێدیش بۆ تێك دانی حكومه‌ت وپه‌رله‌مانێك كه له مێژووی هه‌زار ساڵی ڕابوردوه‌وه تاكو ئێستا گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ری وپێگه‌ی كه‌سایه‌تیی كورده له جیهاندا.(ئه‌م قسه‌یه په‌یوه‌ندیی به و كه‌له‌به‌رو كه‌م وكوڕیانه‌وه نیه كه له ده‌سه‌ڵاتی كوردا هه‌ن، په‌یوه‌ندیی به‌وه‌شه‌وه نیه كی حوكم ده‌كات، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی به لایه‌نداریشه‌وه نیه بۆ هیچ كه‌س ولایه‌نێك) .ئه‌مه له ڕووی كرداره‌وه دروسته‌و سروشتیه به‌ڵام له ڕووی خوێندنه‌وه‌ی واقیعی سیاسیی عێراق وناوچه‌كه‌وه كورد ده‌رفه‌تێكی زۆر گه‌وره‌ی خۆی به فێڕۆ دا به‌وه‌ی ده‌ربڕینی له ئیراده‌ی خۆی نه‌كرد بۆسه‌ربه‌خۆیی خۆی كه هاوشێوه‌ی تراژیدیای گشتیی نه‌ته‌وه‌ی كورده كه له نزیكه‌ی چل ملیۆن كورد‌و له چوار ده‌وڵه‌تدا تاكو ئێستا خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت نبیه، كه من به گه‌وره‌ترین شكستی هوشیاریی گه‌لی كوردی داده‌نێم له ڕووی سیاسی وڕۆشنبیریه‌وه! بۆچی؟
دوو گۆڕانكاریی گرنگ له كوردستان وناوچه‌كه‌دا هاتنه كایه‌وه كه یه‌كه‌میان دروست بوونی ئۆپۆزیسیۆن بوو له كوردستان و دووه‌میش ئه‌و خۆ نیشاندانانه‌ی كه وڵاتی عه‌ره‌بیان گرته‌وه.هه‌روه‌ها دوو بارودۆخی خراپ وناوێزیش به‌ره‌و ڕووی گه‌نجانی كوردستان بوونه‌وه.یه‌كه‌میان ئه‌و كێشه به‌رده‌وامانه‌ی قوتابیان بوو له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وحكومه‌تدا، .دووه‌میش كه‌ڵه‌كه كردنێكی زێده‌ڕۆی سامانی ئه‌م وڵاته‌و خاكه‌كه‌ی بوو به ده‌ستی چه‌ندین لێپرسراوی ئه‌م وڵاته‌وه كه چیتر شاردنه‌وه‌یان بۆ نه‌بوو.ئه‌مانه هه‌موو زیانیان به یه‌ك بوونی چاره‌نووسی نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌ییانه‌ی گه‌لی كورد وبه‌ها مانه‌ویه‌كانی گه‌یاند بۆچی؟
ڕووداوی خۆ نیشاندان له ڕووی بێده‌نگ بوونی سا ڵاَنێكی زۆری ڕای گشتی وته‌شه‌نه سه‌ندنی هه‌ندێك گرفته‌وه له كوردستان ووڵاتانی عه‌ره‌بی هاوشێوه‌ن.به‌ڵام بۆ كورد له سه‌ر حسێبی خه‌ون وهیوا دێرینه‌كانی بوو.چونكه له‌و كاته‌ی عه‌ره‌ب بۆ ئازادی وچاكسازیی وڵاته‌كه‌ی خۆ نیشان ده‌كات.ئه‌وا كورد نه‌ك بۆ سه‌ربه‌خۆییه‌ك دژی به‌غدا خۆ نیشان ناكات به‌ڵكو به ناڕاسته‌وخۆیی دژی به‌رژه‌وه‌ندی ویه‌ك بوونی چاره‌نووسی خۆی خۆنیشاندان ده‌كات.وه‌كو ئه‌وه‌ی ته‌وژمێكی ئاراسته كراوی دژ به مێژووی خۆی په‌ره‌پی بدا، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌نیه خۆنیشاندان بۆ چاكسازی ودادپه‌روه‌ری دژی خواسته‌كانی گه‌لی كورد بن یا ناكۆك بن له گه‌ڵیدا.به‌ڵكو ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه خۆ نیشاندان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ودامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كورد ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌بوو بۆ كورد له سه‌رده‌می گۆڕانكاری له وجیهانه‌ی تیایدا ده‌ژی، به‌ڵام ئه‌وه‌تانی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له ده‌ستی خۆی دا.ئه‌و ده‌رفه‌ته له وێدایه كه هێشتا عێراق له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكادایه كه داواكانی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی ڕه‌وایه‌تیی سیاسی ومێژوویی خۆیان هه‌یه‌و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ناوچه‌كه كه ناكۆك بوون له گه‌ڵ خواستی سه‌ربه‌خۆیی كورد وه‌كو جاران له توانایاندا نه‌ما دژایه‌تیی ئه‌و خواسته بكه‌ن وعێراقیش له به‌شه شیعه‌كه‌یدا ناكۆك نین له گه‌وهه‌ردا له گه‌ڵ ئه‌م خواسته‌داو ئه‌و خۆ نیشاندانانه‌ش ده‌بوونه هۆكاری بزواندنی كورد وگوشاری نه‌ته‌وه‌یی كورد..كه ئه‌مه‌ش ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه‌ی كورده له ڕووه سیاسی ومێژووییه‌كه‌وه‌ی له عێراق وناوچه‌كه‌دا.له‌و باوه‌ڕه‌شدام ده‌سه‌ڵاتی كورد نه‌یده‌توانی به‌ره‌و ڕووی خۆ پێشاندانێك بێته‌وه كه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكری و به‌ڵكوهێزێكی مانه‌ویی ده‌كه‌وته ده‌ست بۆ پێش خستن وكاركردن له‌و داوایه، كاتێكیش ئه‌م قسانه به خه‌مه‌وه ده‌نووسم هه‌مدیسان له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نیه كه گه‌لی كورد تووشی نائومێدی بوه‌و هه‌موو ده‌روازه‌كانی له به‌رده‌م گیراون.به‌ڵكو ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی سه‌ربه‌خۆیی ڕۆژ له دوای ڕۆژ گه‌شه ده‌سه‌نی وبانگی كورد ده‌كات كه به یه‌ك ده‌ستی كاری بۆ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌تانی كورد به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی ناوخۆیی خۆی خۆنیشان ده‌كات نه‌ك سه‌ربه‌خۆیی ودامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان.
ئۆپۆزیسیۆن وخۆنیشاندان
...
.ئه‌وه‌ی شوێنی بایه‌خه ئۆپۆزیسیۆن له كوردستان له نێو هه‌ناوی ئه‌و ڕایه گشتیه‌وه ده‌رنه‌چووكه ئه‌مڕۆكه ناڕازین، .ئه‌و ئیراده‌یه‌ی ڕای گشتیی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی ئۆپۆزیسۆنی دروست نه‌كرد به‌ڵكو ئۆپۆزیسیۆن له سه‌ر ئه‌و كه‌له‌به‌ره زه‌قه خامۆشه‌ی بزربوونی ڕای گشتی خۆی دروست كرد، ، كاردانه‌وه‌كانی ڕای گشتیی كوردستان كه خۆی له ده‌سته بژێری ڕۆشنبیری وسیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی وئاینیدا ده‌بینێته‌وه نه‌بوونه هۆكاری دروست بوونی ئۆپۆزیسیۆنێكی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی..به‌ڵكو ئۆپۆزیسیۆن له هه‌ناوی هه‌مان حزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه له دایك بوو.ئه‌مه‌ش هۆكاری خۆی هه‌یه كه له سه‌روویانه‌وه نوشوستیی ده‌سته بژێرانی كورد بوو له كۆمه‌ڵگه‌دا له نێو توێژه سیاسی وڕۆشنبیری وفیكریه‌كه‌وه‌ی كه ئه‌ویش هۆكاری خۆی هه‌یه كه له سه‌روویانه‌وه ده‌سته بژێری ڕۆشنبیری كورد به هیچ شێوه‌یه‌ك خاوه‌نی پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوونه له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه تاكو ئێًستا.، .كاتێك ئۆپۆزیسیۆن له كوردستان له نێو هه‌مان كولتووری سیاسی وحزبیی كوردستاندا سه‌ر ده‌ردێنی ئاساییه له نێو خه‌ڵكانێكی هه‌ست كردوو به نادادپه‌روه‌ری وهه‌ژاری ده‌رفه‌تێك وه‌كو كاردانه‌وه‌یان بۆ بێته كایه‌وه.واته زه‌مینه‌یه‌ك هاته پێشه‌وه كه ئه‌وان پراكتیكی كاردانه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن، چاكترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م قسه‌یه هیچ ئۆپۆزیسیۆنێك له هیچ وڵاتێكدا نه‌یتوانیوه له سه‌دا 25 ی ده‌نگده‌ر له كوردستاندا له ماوه‌ی دووسی مانگدا به ده‌ست بێنی..دووه‌مین سه‌رنجیش له سه‌ر ئۆپۆزیسیۆن ئه‌وه‌یه كه هه‌ر له دروست بوونیه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ نه‌ی توانی له ڕاگه‌یاندن وڕۆشنبیری وبه‌یاننامه‌و كاره‌كانیدا پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی سیاسی ده‌وڵه‌مه‌ند بخاته ڕووكه له توانایدا بوایه به ته‌نیشت داواكاریی چاكسازیه‌وه كار بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات.ئه‌و كه‌له به‌رو هه‌ڵه كوشنده‌یه‌ی كه زیانێكی زۆری به ڕای گشتی گه‌یاند له كوردستاندا وهانده‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای دروست بوونی ئه‌و ڕایه گشتیه به ڕووی هاونه‌ته‌وه‌ی خۆیدا بته‌قێنێته‌وه نه‌ك به ڕووی ئه‌و زوڵمه مێژووییه گه‌وره‌یه‌ی كه هه‌شتا ساڵه له عێراق وده‌وڵه‌كانی دیكه‌وه كه‌وتۆته سه‌ری، .چونكه وه‌كو ڕاستی ئه‌وه هه‌سته نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانیه‌كه‌ی گه‌لی كورده كه كراوه‌ته پاشكۆی مه‌سه‌له‌ی دیكه..ڕاگه‌یاندنی ئۆپۆزیسیۆن ته‌نها له سه‌ر ڕه‌خنه گرتن له ده‌سه‌ڵات كه‌وته كار.به دووری له‌وهه‌سته نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانیه‌ی كه زمانێكی ئاخاوتن بی له گه‌ڵ هیوا شاراوه‌كانی گه‌لی كورد‌و نه‌یانتوانی كار له سه‌ر گه‌وره‌ترین عه‌یبه‌و كه‌له‌به‌ری مێژوویی ودێرینی كورد بكه‌ن كه ئه‌ویش گرێی گه‌وره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كورد‌و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یه‌تی.كاری ئۆپۆزیسیۆن وئامانجه‌كانی به ته‌واوه‌تی چاكسازی نیه به‌ڵكو ڕوخاندنی حكومه‌تی كوردستانه وله‌م كاره‌شدا زۆر به په‌له‌ن.ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش هیچ دڵنیاییه‌ك به گه‌لی كوردستان نابه‌خشی چونكه نه‌یتوانی كار له سه‌رپڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی به‌رفراواندا بكات وئه‌و بێده‌نگیه بكوژه‌ی ناخی كورد بشكێنی كه بێته ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی خۆی، وبه‌ڵكو به پێی په‌ره‌سه‌ندنی خۆنیشاندانه‌كان ئه‌ویش په‌ره به‌و ئامانجانه‌ی خۆی بدات ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك ڕه‌وایه ئۆپۆزیسیۆن كار له سه‌ر ئه‌و كه‌له به‌رانه‌دا بكات كه ڕای گشتی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بێنێته ده‌نگ، به‌ڵام بۆچی یه‌كه‌مین به ده‌نگ هێنانی ڕای گشتی له كوردستاندا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان وحكومه‌تی خۆی بێت، .؟.له هه‌موو وڵاتێكدا كه دیموكراسیه ڕه‌وایه ئۆپۆزیسیۆن داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت بكات ئه‌گه‌ر پاساوه‌كانی له ڕووه یاسایی وده‌ستووری وكارگێڕیه‌كه‌وه‌ی ڕه‌واو ڕاسته‌قینه بوون.به‌ڵام ئه‌م داوایه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی ناسه‌ربه‌خۆوبی ده‌وڵه‌تی كورد ئاسایی نابێت.له به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكاری جیاجیا كه له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه كاركردنی ئۆپۆزیسیۆن له سه‌ر خوڵقاندنی ناڕه‌زایی نه‌ته‌وه‌یی وخۆنیشاندانی سه‌رتاسه‌ری بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان زۆر مێژوویی تره له هه‌ر ئامانجێكی دیكه كه به داخه‌وه تاكو ئێًستا ئۆپۆزیسیۆن له دوور‌و نزیكه‌وه خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌داوه كه ئه‌مه‌ش شوێنی بیرلی كردنه‌وه‌یه، .له ڕوویه‌كی دیكه‌وه ئه‌و ڕایه ی خه‌ڵك كه به ڕای گشتی ناوم نا.شوێنی كاردانه‌وه‌و سه‌رنجی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نیه.دووه‌میش مه‌ترسیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت مه‌ترسیی له ده‌ست چوونی شیرازه‌ی ئاسایش ودووبه‌ره‌كی ودوژمنایه‌تی وتێرۆری فیكری وسیاسی وجه‌سته‌یی به دواوه دێت.ئێستا خه‌ریكه ئه‌و له یه‌ك دابڕان وناكۆكیانه مۆركی شار‌و ناوچه‌گه‌رێتی وحزبایه‌تی ودوژمنایه‌تی ودووبه‌ره‌كیی ڕۆشنبیری وهاوڵاتیانی كوردستانی لی ده‌كه‌وێته‌وه.كه ئه‌و خۆ نیشاندانانه ته‌نها به‌شێك له خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان گرته‌وه‌و نه‌بوونه داوایه‌كی گشتی.ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌نیه كه به‌ش وناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له گه‌ڵ چاكسازیدا نین هه‌روه‌كو چۆن مانای ئه‌وه‌ش نیه له هه‌مان ناوچه‌كانی خۆ نیشانده‌راندا ژماره‌ی لایه‌نگرانی هه‌ردوو حزب چه‌ندین جاری ژماره‌ی خۆ نیشانده‌ران نه‌بن، به‌ڵكو مانای ئه‌وه‌یه هێشتا ترسێكی ڕه‌واو شه‌رعی ومێژوویی له ناخی ئه‌و خه‌ڵكه‌دایه له چاره‌نووس وبه‌رژه‌وه‌ندی وداهاتووی ئه‌زموونه سیاسیه‌كه‌یدا وله ژیانی ڕۆژانه‌یدا هه‌روه‌ها له ئاینده‌ی خۆی له گه‌ڵ عێراق وئه‌مریكادا، ئه‌و ترسه‌ش به هیچ شتێك ناگۆڕێته‌وه.وكاردانه‌وه‌كانی ناتوانن ئه‌و بۆشاییه‌ی ناخی پڕكه‌نه‌وه كاتێك ئۆپۆزیسیۆن به ڕاسته‌وخۆیی وناڕاسته‌وخۆیی بیری گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غداو هه‌ڕه‌شه كردن به به‌غدا دژی ده‌سه‌ڵاتی كورد له ڕووی گه‌نده‌ڵی وسیاسی وسوپاییه‌وه ده‌ڕوژێنی.ئه‌و نادڵنیا بوونه‌ی ئۆپۆزیسیۆنه له جه‌ماوه‌رو شوێنی خۆی له كوردستان.هه‌روه‌هالابردنی ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی پێكه‌وه كاركردن ویه‌ك ده‌ستیه له كوردستان.كاتێك ئۆپۆزیسیۆنێك له سیاسه‌تیدا زاراوه‌ی به‌غداو مالیكی دووباره ده‌كاته‌وه ده‌بی چۆن كار بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات كه ئه‌و خه‌ونه هه‌زار ساڵه‌یه‌ی كورده كه له ناخیدا ڕۆژانه وه‌كو كه‌سایه‌تیه‌كی ناته‌واوو كه‌م ده‌یخاته ناوچه‌كه‌و جیهانه‌وه.وئه‌مه‌ش وای كرد له سیاسه‌ت وڕاگه‌یاندنه‌كه‌یدا به جۆرێكی دوو سه‌ره‌ی سیاسی ده‌ركه‌ون، ؟ له ڕاستیدا هه‌ڵوێستی ئۆپۆزیسیۆن به‌رامبه‌ر به خۆنیشانده‌ران وه‌كو هه‌ڵوێسته‌كه‌یانه به‌رامبه‌ر به سه‌رۆك قه‌زافی، كاتێك ئۆپۆزیسیۆن له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ( (قه‌زافی فڕی ده‌داته ته‌نه‌كه‌ی زبڵه‌وه) ) چونكه ئێستا پێویستیی به‌و باره مانه‌ویه هه‌یه كه گه‌ل دژی ده‌سه‌ڵات دار خۆنیشاندان ده‌كات به‌ڵام هه‌مان ئۆپۆزیسیۆن ئه‌و ڕاستیه له بیرخۆی ده‌باته‌وه كه قه‌زافی له تاریكترین وته‌نیاترین سه‌رده‌مه‌كانی مێژووی خوێناویی كورد له هه‌شتاكاندا تاكه سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌ب بوو كه به پاره‌و به چه‌ك یارمه‌تیی شۆڕشی كوردی دا‌و.یه‌كه‌مین سه‌رۆكی عه‌ره‌بیه له سه‌ر كورد په‌یوه‌ندیی له گه‌ڵ توركیادا تێكدا كاتێك گوتی كورد له توركیادا مافی خۆیه‌تی سه‌ربه‌خۆ بی له سه‌رده‌می حكومه‌تی نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان.، هه‌ر ئه‌ویش بوو پاش ڕوخاندنی سه‌دام حوسێن له نامه‌یه‌كیدا خه‌م وپه‌ژاره‌ی خۆی بۆ كورد ده‌ربڕی كه نه‌یتوانی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدا‌و دوا فورسه‌تی خۆی له ده‌ست دا بۆ سه‌ربه‌خۆیی كاتێك عێراقی دووباره دروست كرده‌وه.ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نیه كه من خۆم له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بم سه‌رۆكێك هاوڵاتیانی خۆی بداته به‌ر گولله، چۆنیش باوه‌ڕ به بیری چاكسازیی ئۆپۆزیسیۆن بكه‌ین له‌و كاته‌ی ئۆپۆزیسیۆن هه‌مان كولتووری سیاسیی هه‌ڵه‌ی حزبه‌كانی له كوردستاندا هه‌ڵگرته‌وه كه له پێناوی زیاد كردنی ده‌نگی خۆیدا باوه‌شی بۆ هه‌موو خایه‌ن وخۆفرۆش وبه‌د ڕه‌وشت وگه‌نده‌ڵێكی ئه‌م وڵاته كرده‌وه‌و له ڕاگه‌یاندنه‌كانیدا وه‌كو پاڵًه‌وان ده‌ریان ده‌خات؟ مه‌به‌ست له م سه‌رنجانه ڕه‌خنه گرتن نیه له ئۆپۆزیسیۆن وگرنگیی بوونی ئۆپۆزیسیۆن له كوردستان.چونكه ئه‌و كاره زۆر له‌وه قووڵتره و بوونی ئۆپۆزیسیۆنێكی كارای نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی بۆ كوردستان وڕای گشتی له كوردستان به گرنگ ده‌زانم، .مه‌به‌ست له‌وه‌یه ئۆپۆزیسیۆن له كوردستان به هه‌موو ته‌وژمه‌كانیه‌وه هه‌ر له دروست بوونیانه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ كاریان له سه‌ر سه‌به‌خۆیی كوردستان ودامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كورددا نه‌كردوه‌و هه‌ندێكیان له به‌غدا له‌و لیسته ده‌رچوونه ده‌ره‌وه كه به هه‌موو سه‌رنج وڕه‌خنه‌كانه‌وه یه‌ك ده‌ستیی كوردی ده‌نواند به‌رامبه‌ر به به‌غدا، .
خۆ نیشاندان وڕۆشنبیران
...
ئایا ڕۆشنبیران ونووسه‌رانی كورد چ په‌یوه‌ندیه‌كیان به خۆ نیشاندانه‌وه هه‌یه؟ئایا خۆ نیشاندان كاردانه‌وه‌یه‌كه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵێك هۆكارو ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هاتنه كایه‌وه یاخود ڕۆشنبیران ده‌وریان هه‌بوو له سه‌رهه‌ڵدانی؟ ئه‌مڕۆكه‌ش ده‌وری ڕۆشنبیران چیه؟
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ڕۆشنبیرانی كورد په‌یوه‌ندیه‌كی دوو سه‌ره‌و ناجێگیریان له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات وخوێنه‌رانیاندا هه‌یه، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵیشه ده‌سه‌ڵات له كوردستان پێشبینی وشیكردنه‌وه‌كانی ڕۆشنبیرانی ده‌گمه‌ن و جدیان له گه‌ڵ كۆی ئه‌و ڕۆشنبیریه‌دا په‌راوێز كردبوو كه به تێز‌و بۆچوونی ده‌وڵه‌مه‌ندو واقیعیه‌وه سه‌یری بارودۆخی كوردستانیان ده‌كردو ته‌نانه‌ت پێًشبینیی هاتنه كایه‌وه ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆیان ده‌كرد، ئه‌و كه‌له‌به‌ره ڕاسته‌قینه‌یه‌ی كه له نێوان خه‌ڵك وده‌سه‌ڵاتدا دروست بوو له مه‌سه‌له‌ی گوی گرتن له بۆچوونی یه‌كتری.واته بزربوونی دیالۆگی نێوان ده‌سه‌ڵات ومیلله‌ت، هه‌مان بار له په‌یوه‌ندیی نێوان ڕۆشنبیرو ده‌سه‌ڵاتدا هاته كایه‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن وله پاشاندات نووسین وبڵاو كردنه‌وه له كوردستان به پێی ئه‌و پێوه‌رانه بوون كه ڕاگه‌یاندنه ئاراسته‌كراوه‌كانی كوردستان نه‌خشه‌یان بۆ دانابوو، ئه‌مه‌ش وای كرد گۆشه نیگای ڕه‌خنه‌یی وشیكاری له ڕاگه‌یاندنا تووشی به‌ربه‌ستێكی زۆری ده‌ربڕین له خۆ كردن بی وجۆرێك له نووسین وبیركردنه‌وه بێته كایه‌وه كه هه‌موو پێوه‌ره ڕه‌وشتی وئاراسته‌كراوه‌كانی خسته پشت گوی..جۆرێك له نووسین كه وه‌كو كاردانه‌وه بی به رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات هه‌موو هه‌سته نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تێپه‌ڕاندو بووه ئه‌و ناوه‌نده‌ی كه ببێته دژی هه‌موو بۆچوون وهه‌نگاوێكی ده‌سه‌ڵات به چاك وخراپه‌وه.ئه‌م ته‌وژمه وای كرد هه‌سته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد كه بیر له بار‌و دۆخی سیاسیی خۆی بكاته‌وه به خراپترین كاردانه‌وه له بیركری و په‌راوێز كریبه‌ڵكو ته‌نها كاری له سه‌ر هه‌موو دابڕانه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی كورد ده‌كرد.به خه‌ڵك وده‌سه‌ڵات وخوێنه‌ره‌كانی كورده‌وه.ئه‌مه‌ش وای كرد پرۆسه‌یه‌كی بیركردنه‌وه له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردا بێته كایه‌وه كه پالًَه‌وان وبیركه‌ره‌وه‌كانی له سه‌ره‌وه‌ی واقیعی كوردستان وبارودۆخی خه‌ڵكدا به‌ڕێوه بچێت، كه ئه‌مه‌ش گفتوگۆی ناو خه‌ڵكی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه گواسته‌وه بۆ گفتوگۆیه‌ك كه هه‌ریه‌كه‌و له شوێنی خۆیه‌وه بیربكاته‌وه به بی ئه‌وه‌ی لێك حاڵی بوون و‌لێك گه‌یشتنێكی نیشتمانیانه كوردستان بگرێته‌وه.، له سه‌ره‌تادا ده‌سه‌ڵات هه‌ر خۆی ڕێگه‌ی بۆ بیری ئازاد خۆش كرد بۆ به‌ره پێدانی دیموكراسیه‌ت له كوردستان.به‌ڵام شیرازه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه له ده‌ست ده‌رچوون كاتێك ئه‌و نووسه‌رانه چیتر منه‌تیان به ده‌سه‌ڵات نه‌ما وه‌كو سه‌رچاوه‌ی پاره‌و كاركردن له دام وده‌زگاكاندا كه به داخه‌وه ئه‌وه‌ی وای كرد ئه‌و هه‌سته نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌ییه‌ی كورد به‌ره‌و له ناوچوون بچێت مه‌سه‌له‌ی مامه‌ڵه له گه‌ڵ یه‌ك كردن وسازش كردن بوو له گه‌ڵ یه‌كترو په‌ره‌سه‌ندنی جۆرێك له بازرگانی كردن به نووسه‌ران وبازرگانی كردن به نووسین له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا، كه له دواییدا هه‌ر هه‌مان كه‌سانی نێو ده‌سه‌ڵات ونووسه‌ران وڕۆشنبیری وڕاگه‌یاندنیان وه‌كو جه‌نگێكی موخابه‌راتی دژی یه‌كتری به كار ده‌هێنا.
ڕۆشنبیری له هه‌ر وڵاتێكدا كاتێك به ئاراسته‌یه‌كی كاردانه‌وه ئامێز‌و تۆڵه له یه‌ك كردنه‌وه‌و یه‌كتر شكاندنه‌وه‌و سووكایه‌تی وجنێو دان به یه‌كتری په‌ره‌ده‌سه‌نی ئیتر له‌و نێوه‌دا ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت هه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد‌و خه‌ڵكی كوردستانه چونكه به فێڕۆدانی كات و دووبه‌ره‌كی وپیلان گێڕانێكی زۆر له نێو هه‌موو توێژه‌كاندا بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ی بۆ ئه‌وه خۆش كرد ته‌نانه‌ت مێژووی كورد‌و به‌رژه‌وه‌ندیه ستراتیژیه‌كانی كوردستان وهه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و خۆشه‌ویستیی نیشتیمان وڕێزگرتن له بیری كورد بوون ویه‌ك چاره‌نووسی له ڕاگه‌یاندن ونووسیندا بزربیێت.ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌كی سیاسی وڕۆشنبیری وكۆمه‌ڵایه‌تی له ڕاگه‌یاندنی كوردا په‌ره‌بسه‌نی كه هه‌ر یه‌كه‌و له ئاوازێك بخوێنی وقه‌ت بیره‌كان وبۆچوونه‌كانی ڕۆشنبیری له كوردستان نه‌بێته هۆكاری گفتوگۆكردنێكی نبشتیمانیانه.كه‌واته ده‌ره‌نجامی ئه‌م بارودۆخه ناله‌بارو نا سروشتیه له ڕۆشنبیریدا بووه هۆی لێك دابڕانێكی به‌رفراوان وهه‌مووش بانگه‌شه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستانیان به‌رز كرده‌وه‌و ڕۆژێك له ڕۆژان ئه‌م بانگه‌شه‌بۆكارانه له سه‌ر یه‌ك مێز كۆنه‌بوونه‌وه.له لایه‌كه‌وه ده‌سه‌ڵات وئه‌و گۆڕانكاریه گه‌ورانه‌ی له ژیان وبارودۆرخی سیاسیی كورد‌و كۆمه‌ڵگه‌دا هێنایه كایه‌وه بووه به هێزترین گوتاری كه ئاراسته‌ی ده‌كرد.له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و ڕۆشنبیریه‌ی كه نه‌یتوانی پڕَۆژه‌یه‌كی گۆڕانكاری له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستاندا بخاته ڕوو ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی هه‌ڵی بژارد حسێبی ته‌نانه‌ت بۆ هیچ چین وتوێژێكی خه‌ڵكی كوردستان نه‌كردو به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی ونیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پشت گوی خست وته‌نانه‌ت سووكایه‌تیشی به‌و به‌هایانه ده‌كرد.ئه‌و ڕۆشنبیریه كاریگه‌ریه‌كی زۆر خراپ وڕوخێنه‌رو تێكده‌ری له سه‌ر ڕای گشتی هه‌بوو له كوردستاندا.چونكه ئامانجی گۆڕانكاری نه‌بوو به‌ڵكو ئامانجی ته‌نها ڕووبه ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك بوو له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا به بی گه‌ڕانه‌وه بۆ میلله‌ت وبه گه‌ڕان به دوای به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدا.كه له مه‌سه‌له‌ی قۆرخ كردنی كه‌م وكوڕی وكه‌له‌به‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا به ده‌یان نموونه‌ی كڕین وفۆشتنی بیركردنه‌وه هه‌یه كه ده‌ری ده‌خه‌ن ئه‌و ڕۆشنبیریه چۆن مه‌سه‌له‌ی خه‌ڵكی كوردستان وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كوردیان بۆ خۆیان، ته‌نها بۆ خۆیان به كارهێنابوو.نه‌ك بۆ گۆڕانكاری وچاكسازی.ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له سه‌ر ڕووداوه‌كانی كوردستان وئامانج وهۆكاری سه‌رهه‌ڵدانیان هه‌بوو، چۆن؟
خۆ نیشاندان له كوردستان توانی هه‌موو ئه‌م دژ به یه‌كی ودووسه‌ره‌ییانه‌ی ڕۆشنبیران وئۆپۆزیسیۆن له خۆ بگرێت.به‌ڵام خۆ نیشاندان نه‌خاوه‌نی سه‌رچاوه‌و ناوه‌ندێكی ڕۆشنبیریی كورده‌و نه‌به ته‌اواوه‌تی له‌و بانگه‌شه‌یه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا كه ئۆپۆزیسیۆن له ڕاگه‌یاندن وهه‌ڵوێسته‌كانیه‌وه ده‌ری ده‌خست.به‌ڵكو خۆنیشاندان ده‌ره‌نجامی په‌راوێز كردنی بیست ساڵ له ده‌نگی خه‌ڵكی وتێپه‌ڕاندنی ئه‌و ده‌نگه‌وه هاته كایه‌وه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات وڕۆشنبیرانه‌وه.به دوای خۆشیه‌وه ئه‌م خۆنیشاندانه ڕۆشنبیران وحزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ناچار كرد كه ببنه پاشكۆی ئه‌و.چونكه چ ئۆپۆزیسیۆن وچ ڕۆشنبیریی كوردی پێشبینیه‌كی بۆ خۆ نیشاندان نه‌بوو له كوردستاندا.به داخه‌وه ڕۆشنبیرانی كورد ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی داد په‌روه‌ری ویه‌كسانی ده‌كه‌ن.هه‌ر خۆیان تێك شكێنه‌ری ئه‌و به‌ها ڕه‌وشتیه بوون كه ده‌یسه‌لمێنی كه ڕۆشنبیران چ تۆڕێكی به‌رژه‌وه‌ندی خواز‌و چ هه‌ڵوێستێكی خۆپه‌رستانه‌و هه‌لپه‌رستانه‌یان هه‌یه.زۆرێكیان ڕاگه‌یاندن وناوه‌ندی بڕیار‌و ده‌سه‌ڵات له كوردستان كردیانیه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مڕۆكه.هه‌رچیه‌كیان داوا كرد بۆیان كرا.بۆدجه‌ی تایبه‌ت وپاره‌ی تایبه‌ت وخانووی تایبه‌ت وئۆتۆمبێلی تایبه‌ت وته‌نانه‌ت ناو ماڵی تایبه‌تیش.كه من خۆم هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژی ئه‌م سیاسه‌ته بوومه‌و له زۆر كه‌س هاتوومه‌ته وه‌ڵام، كاتێك ئه‌و دووسه‌ره‌بوونه‌یانم ئاشكرا كردووه، چونكه زۆربه‌یان بوونه ئه‌و مه‌له‌وان زانانه‌ی كه له گه‌ڵ ئاراسته‌ی ڕووباردا مه‌له‌یان ده‌كرد به بی ئه‌وه‌ی بزانن ڕووبار به‌ره‌و كوێیان ده‌بات.
كه‌واته ڕێگه‌ی ڕاست چیه؟
...
ئێستا هه‌ڵه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن وڕۆشنبیران وده‌سه‌ڵاتمان بۆ ڕوون بوه‌وه.هه‌موو ئه‌م گوتانه ڕاسته‌قینه‌ن وبۆ هیچ مه‌رامێك وله خزمه‌تی هیچ كه‌سێكدا نه‌نووسراون، ته‌نها له ترسی له ده‌ست چوونی ئه‌م نیشتیمانه‌و ئه‌م ئه‌زموونه سیاسیه نه‌بی وله به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییدا نه‌بێًت چونكه ده‌زانم ته‌شه‌نه سه‌ندنی ئه‌م خۆ نیشاندانانه ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی ده‌یان ساڵمان به هۆی ڕووداوه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌وه، چونكه دروست كردنی به‌هه‌شت له كوردستانه‌وه دوور نیه ووه‌همیش نیه به‌ڵكو ئه‌وه وه‌همه كه خۆمان زۆر به بچووكتر بزانین له نه‌توه‌كانی ده‌وروپشتمان.بۆیه ئه‌م پێشنیارانه ده‌كه‌م:
1- خۆ نیشاندان له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بانگه‌شه‌ی چاكسازی ودادپه‌روه‌ری ده‌كات.به‌ڵام په‌ره‌سه‌ندنی له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییماندا نیه له‌وه زیاتر گه‌شه بسه‌نی.بۆ پاراستنی ئه‌م ئامانجه ڕه‌واو شه‌رعیانه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ئه‌م داوایه‌یان هه‌یه كه من خۆم له گه‌ڵ ئه‌و داوایانه‌دام.و له پێناوی سه‌رخستنی ئه‌م داوایانه چ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و چ له لایه‌ن خۆ نیشانده‌رانه‌وه، پێویسته پردێكی به هێزی گفت‌و گۆ كردنی نیشتیمانیانه دروست بێت.
2-پێویسته خۆ نیشانده‌ران ڕێگه به‌وه نه‌ده‌ن هیچ لایه‌نێكی سیاسی وحزبایه‌تی بۆ ئامانج وبه‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی خۆیان قۆرخیان بكه‌ن وخۆنیشاندان به‌و ئاراسته‌یه‌دا به‌رن كه ئامانجه‌كانی خۆیانی تێدا پراكتیك بكه‌ن.كه ئه‌مڕۆكه ئۆپۆزیسیۆن به هه‌موو باڵه‌كانیه‌وه كار بۆ ئه‌م ئامانجه ده‌كه‌ن.چونكه ئه‌م ئاراسته‌یه به‌ره‌و شه‌ڕێكی ناوخۆییمان ده‌بات وئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی دوژمنانی كورددایه‌وته‌نها له‌ن زه‌ره‌ره‌ری هه‌ژرانی كورددایه، له حاڵه‌تی وه‌هادا ئیتر ده‌رفه‌تێك بۆ به خۆداچوونه‌وه‌و په‌شیمان بوونه‌وه نامێنی،
3- پێویسته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نوێنه‌رو كه‌سایه‌تیه سه‌ركردایه‌تیه‌كانی خۆی بنێرێته نێو خۆ نیشانده‌رانه‌وه‌و خۆنیشاندان له مه‌ترسیی ده‌ستی ده‌ره‌كی وتابووره شاراوه‌كانی دوژمنان بپارێزی وله نزیكه‌وه گوی له داخوازی وداواكانی خۆ نیشانده‌ران بگری.ئه‌گه‌ر ئێمه به‌و چاوه‌وه سه‌یری ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌ین كه جیاوازیه‌كیان نیه له گه‌ڵ هه‌ركه‌سێكی دیكه‌و هه‌موو ناسنامه‌ی یه‌ك نه‌ته‌وه‌مان هه‌یه‌و هه‌موو بۆ گه‌لی كوردستان كارده‌كه‌ین.
4- پێویسته ئۆپۆزیسیۆن له كوردستان له‌وه بوه‌ستی كه خۆنیشاندان له كوردستان بكاته موڵكی خۆی ودروشمه‌كانی خۆی بخاته نێو خۆنیشانده‌رانه‌وه.چونكه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست چاكسازی ودادپه‌روه‌ریه.ئه‌وا هه‌ر حكومه‌تی كوردستان وپه‌رله‌مان ده‌توانن ئه‌و داخوازی وداوا ڕه‌وایانه جی به جی بكه‌ن ومانه‌وه‌ی حكومه‌تی كوردستانیش زامنی به‌دی هێنانیه‌تی ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست چاكسازی ودادپه‌روه‌ری بێت.نه‌ك كاركردن بۆ ڕوخاندنی حكومه‌ت كه ئه‌گه‌ر بێته دی ده‌گه‌ڕێینه‌وه یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌مان له گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی.
5- خۆ نیشاندان له هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا ڕوویدا ئه‌و مافه به خۆی نه‌دات به‌یاننامه‌ی وا بڵاو كاته‌وه كه خۆی به نوێنه‌ری هه‌موو گه‌لی كوردستان دابنی.به‌ڵكو دروست تر‌و ڕه‌وا تره جه‌خت له سه‌ر داواكانی خۆی بكاته‌وه‌و ئه‌و بیره‌ش نه‌یخاته ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه‌ی كه ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن.چونكه ئه‌مه دووبه‌ره‌كی ودوژمنایه‌تیی سه‌ختی لی ده‌كه‌وێته‌وه،
6- پێویسته ئه‌نجومه‌نێكی ستراتیژیی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی دامه‌زری كه هه‌موو چین وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه تیایدا به‌شدار بن ولێپرسراو بن به‌رامبه‌ر به چاكسازی له كوردستان وچۆنێتی پراكتیك كردنی له داهاتوودا.
7- پێویسته پاش ئه‌م هه‌نگاوانه ئاشت بوونه‌وه‌یه‌كی نیشتیمانی وپه‌یمانێكی نیشتیمانی ڕابگه‌یه‌نری له سه‌ر باوه‌ڕی دادپه‌ره‌وه‌ری وچاكسازی.كه هه‌موو خه‌ڵك وحزبه‌كانی كوردستان بگرێته‌وه‌و هه‌موو سه‌رله‌نوی كار بۆ پێشخستنی حكومه‌تی كوردستان بكه‌ن وبیر له ئامانجه باڵاكانی گه‌لی كوردستان بكه‌نه‌وه به‌ره‌و بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی وئاینده‌و چاره‌نووسی كورد له گه‌ڵ به‌غداو گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هوشیاریه نه‌ته‌وه‌ییه بۆ نێو هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان.
8- گه‌وره‌ترین ومێژووییترین وستراتیژی ترین خۆ نیشاندان بۆ ئه‌مڕۆكه، خۆ نیشاندانه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ودامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، به داخه‌وه ئه‌م ڕێكه‌وته مێژووییه‌ی بۆ كورد هه‌ڵكه‌وتووه زۆر زه‌ره‌ری پی گه‌یێنراو ئه‌وانه‌شی بوونه هۆكاری به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی ومێژووییان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
9- هه‌موو ڕووداوه‌كان ده‌ریان خست كه هیچ هێزێك له كوردستاندا به ته‌نیا ناتوانی نه حكومه‌تی كوردستان به‌رێته ڕێوه‌و نه‌خۆی وه‌كو پاڵه‌وانی مه‌یدانه‌كه ده‌رخات.هه‌ر حزبێك له كوردستان به كه‌م وزۆرتر خه‌ڵك وموریدانی خۆیان هه‌یه.كه‌واته یه‌كتر ڕه‌ت كردنه‌وه‌و خۆسه‌پاندن به سه‌ر یه‌كتریدا جگه له وه‌همێكی سیاسی هیچی دیكه نیه، كه‌واته یه‌ك ده‌ستی وبه‌ره‌و پێش چوون تاكه دروشمێكی سه‌ركه‌وتووه بۆ ئه‌م بارودۆخه.
10- هه‌موو ئاماژه مێژووییه‌كانی ئه‌مڕۆ به تایبه‌تی سیاسیه‌كان ده‌سه‌لمێنن كه ئێمه زۆر نزیكین له واقیعی سه‌رخۆیی وڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان.كه‌واته هه‌ر هێزێك ته‌گه‌ره بخاته به‌رده‌م ئه‌م ده‌رفه‌ت وبارودۆخه مێژووییه ئه‌وا كار بۆ په‌ك خستنی ئه‌م ئامانجه گه‌وره‌یه ده‌كات وبه‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر به‌گه‌ل ومێژووی كوردستان.
11- ڕۆشنبیرانی كوردستان ئه‌گه‌ر هیواو خه‌ونی نه‌ته‌وه‌یی كورد گرنگیه‌كی له لایاندا هه‌یه ئه‌وه وا ده‌خوازی ببنه پردی به یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نێك وگفتوگۆی داهێنه‌رانه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان.
هه‌موو ئه‌م پێشنیارانه‌ش وا ده‌خوازن له هه‌موو لایه‌ك كه خۆیاندا بچنه‌وه‌و بیر له ئاینده‌و چاره‌نووسی كورد بكه‌نه‌وه.مه‌گه‌ر كورد نه‌یگوت ئه‌گه‌ر برا له پشت برابی مه‌گه‌ر قه‌زا لای خوابی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
